یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه‌ی دوا به دوای وتووێژه‌که‌ی خالید عه‌زیزی له گه‌ڵ بلاوکراوه‌ی ”ڕووداو” هێنرایه گۆڕیی، گرێدانی خه‌تی سیاسی عه‌زیزی به بیر و ڕێبازی دوکتور قاسملوو بوو. 
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆمه‌لێک وتووێژ وه‌ڕێخرا. ژماره‌یه‌ک وتار هاتنه نووسین و بڵاوکردنه‌وه. به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین نێوه‌ڕۆکی گشتی هه‌موو باسه‌کان له هه‌وڵی ده‌ربڕین و چه‌سپاندنی دوو مه‌به‌ست دا بوون. له لایه‌ک ده‌یانه‌ویست دیفاع و پشتیوانیه‌کیان له نیوه‌ڕۆکی وتووێژه‌که‌ی عه‌زیزی کرد بێ، به‌لام له هه‌مان کاتیش دا هه‌وڵێکی زۆریش درا جۆری هه‌ڵوێست و ڕوانینی عه‌زیزی، به درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ڕێبازه بدرێته قه‌ڵه‌م که دوکتور قاسملوو داهێنه‌ریی بووه. هه‌ر بۆیه جگه له که‌ڵک وه‌ر گرتن له کۆمه‌ڵه چه‌مکێکی وه‌ک ”عه‌قڵی سهردهیمانه” و ” نوێ خوازانه” و ” نوێ بوونه‌وه”، بۆ پاسه‌وانی نیوه‌ڕۆکی وتووێژه‌که‌ی عه‌زیزی، په‌سنێکی تریشی به باڵادا بڕا. نازناوی ئه‌م پهسنهش ”واقعبینی سیاسی” و ”خوێندنه‌وه‌ی واقیعبینانه” بوو. په‌سنی ” واقیعبینی سیاسی” و ”خوێندنه‌وه واقیعبینانهش” لێره دا بۆ ئه‌وه بوو خه‌ته سیاسیه‌که‌ی عه‌زیزی به درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ڕێبازه بدرێته قه‌ڵه‌م که دوکتور قاسملوو بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌کانی زۆر جار له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆی دا به کاریی هێناوه.
له‌و کاتانه‌یدا مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیه‌ت دان به سیاسه‌تێک و پاساو هێنانه‌وه بۆ لاڕێیه‌ک ده‌بیته پێویستیه‌ک، که‌ڵک وه‌رگرتن له ناو و وته‌یه‌کی دوکتور قاسملوش، له هه‌موو کاتێکی تر زیاتر سه‌ره‌ی بۆ ده‌گیرێ. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر جار به شیواز و ته‌کنیکی تایبه‌تیه‌وه. بۆ وێنه کاتێ حیزبه‌که‌ی خالید عه‌زیزی بوو به لایه‌نگری موسه‌وی و که‌ڕوبی، جێ خستنی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌روا کارێکی هاسان نه‌بوو. بۆ ئه‌م سیاسه‌ته به‌ر له هه‌ر شت، ڕێز کردنی کۆمه‌ڵێک فاکت و ئارگۆمێنتی پێویست بوو.
یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه بوو کورد بۆ ده‌بێ له موسه‌وی و که‌روبی پشتیوانی بکا؟ له نه‌بوونی وڵامێکی ڕاسته‌قینه و بۆ پڕکردنهوهیی ئه‌م که‌ڵینه چ شتێک ده‌یتوانی له ڕێزه‌کانی ئه‌و حیزبه دا له ناو و وته‌یه‌کی دوکتور قاسملوو کاریگهرتربێ؟ بۆ په‌ڕینه‌وه له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی ئه‌وتۆ مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له ده‌س پێشخهرێکی داهێنه‌رانه دا ته‌کنیکی نۆیی دۆزییه‌وه و گوتی ”به خۆشیه‌وه قوتابیه‌کانی دۆکتور قاسملوو ڕه‌وته‌که‌یان باش خوێند بووه”.
ژیریی و هونه‌ریی به کارهێنانی ئه‌م ته‌کنیکه لێره‌دا ئه‌وه بوو ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی که ناشکرێ بۆ پاشکۆیه‌تی مووسه‌وی و که‌ڕووبی وته‌یه‌ک له دوکتۆر قاسملوو وه ده‌س بخرێ، به‌ڵام دیسانیش هه‌ر ده‌کرێ له ناوی دوکتور قاسملوو که‌ڵک وه‌ربگیرێ. هێنانی قوتابیانی دوکتۆر قاسملوو بۆ ئه‌م بۆنه‌یه، هونه‌ری وه‌ستایی بۆ که‌ڵک گرتن له‌م ته‌کنیکه ده‌گه‌یه‌نێ.
هێندێک دواتر ئه‌م داهێنانه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده بۆ خالید عه‌زیزیش بوو به فریاد ڕه‌سێکی باش. کاتێک عه‌زیزی له دوایی بڵاو بونهوهیی وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ ڕووداو، رووبه‌رووی رخنه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر بووه، چه‌ند ڕۆژێکی پێ نه‌چوو، وتووێژێکی تری له گه‌ڵ کورد کاناڵ بۆ ڕیک خرا. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش ئه‌وه بوو هه‌وڵ بدرێ پینه و په‌ڕۆیه‌کی سیاسی بۆ پاساودانی وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ ڕووداو بۆی وهدۆزرێی. به‌ڵام بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کاره ئه‌ویش پێویستی به تکنیکێکی وه‌ک جه‌نابی مامۆستا بوو.
له‌و نێودا هێنانی ناوی دۆکتۆر قاسملوو ڕیز کردنی یه‌ک دوو دێڕی ئه‌و گه‌لێک کارساز ده‌بوو! له‌م هێنان و به‌رده‌یه‌دا عه‌زیزی به گوتنی ئه‌وه‌ی که” له کاتی خۆی دا به ڕیبازی ئاشتی خوازانه‌ی دوکتور قاسملووش سازشکاری گوتراوه، به‌و په‌ڕی ژیریه‌وه نیشانه‌ی خۆیی به باشی پێکا و له شاشه‌ی کوردکاناڵ به خێرایی بۆی ئاوا بوو! له ماوه‌یی ئه‌و چه‌ند ساڵه دا و له هه‌ڵس و که‌وتی سیاسی حیزبی نوێ خوازان دا نموونه‌کانی له‌م چه‌شنه له ئه‌ژمار نایه . له کوێ هه‌ست به‌وه کرا بێ، چه‌رخی کاری پێ ده‌گری به ده‌ستیی زۆریش بووبێ ده‌بێ وته‌یه‌کی دوکتور قاسملووش بۆ وهدۆزرێی.
گه‌لۆ به ڕاستی لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه خزمایه‌تی ئه‌و خه‌ته له گه‌ڵ بیر‌و و ڕیبازی دۆکتور قاسملوو چه‌نده؟ مه‌به‌ستی دوکتور قاسملوو له واقیع بینی سیاسی چ بوو؟ واتاکانی خوێندنه‌وه‌یی واقیعبینانهوه و واقعبینی سیاسی له چ کۆنتێکسێکدا و له کوێ و به چ مه‌به‌ستیک له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی دوکتور قاسملوو دا به کار ده‌هێندرا؟
ئایا مه‌به‌ستی دوکتور قاسملوو له واقیعبینی سیاسی به مانایی هه‌وڵدان بۆ قایل کردنی کورد بۆ به‌ندی پازده‌ی یاسای بنچینه‌یی و به‌شداری له پارله‌مانی کۆماری ئیسلامی بوو؟ ئایا ئه‌وی ئه‌ورۆ عه‌زیزی و هاورێیانی به نێوی واقیع بینی سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی واقیع بینانه گشت ماف خوازیکی کورد ده‌ده‌نه دواوه، درێژه‌ی هه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتنی دۆکتۆر قاسملووه له‌و چه‌مکانه‌یه؟ له وانه‌ش بترازێ، داخوا هه‌موو ئه‌و ستراتیژپیانهی ده‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌یی ته‌واویه‌تیی ئه‌رزی ئیران‌دا چاره‌سه‌رێک بۆ مه‌سه‌له‌یی کورد وهدوزرێ خاوه‌نی یه‌ک نیوه‌ڕۆک و یه‌ک ناسنامه‌ن؟ بۆ وێنه‌ی ئه‌وی له ناسێۆنالیزمی مه‌ده‌نی و ئولگوی مافی شارومه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌یی کورد په‌یڕه‌ویی ده‌کا، یا خۆ یه‌کێکی تر ته‌نیا داوای ئیزنی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ڕێژیمی کردوه به ئامانجی خۆی، له گه‌ل مۆدێلی خۆدمۆختارییهکهی دۆکتور قاسملوو یه‌ک شتن و چ فه‌رق و جیاوازیه‌کیان له نێوان دا نیه؟
وڵامی ئه‌و پرسیارانه بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سپێکی کارتێکه‌ریی بیری دۆکتور قاسملوو له ناوه‌نده‌ی ئه‌و حیزبه دا، کارێکی نیوه‌چڵ و ناته‌واوه. له‌و نیوه‌ش دا ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆنفرانسی سێهه‌می ئه‌و حیزبه، ده‌سپێکێکی باش بێ بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌م پرسیارانه دا.
له دوای کۆماریی کوردستان پێک هێنانی کونفڕانسی سێهه‌می ئه‌و حیزبه به مانایه‌ک جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، چونکه هه‌م توانی به جۆریک به پرش و بڵاویی ڕێکخراوه‌یی له‌و حیزبه دا کۆتایی بێنێ و هه‌م به نووسینی به‌رنامه‌یه‌ک هه‌وڵ بۆ به ده‌ست خستنی ناسنامه‌یه‌کی سیاسی دیاری کراو ده‌درێ.
هێنانی دروشمی دێمۆکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردستان لایه‌نێکی هه‌ره دیاری ئه‌و ناسنامه‌یه بوو. هه‌ر وه‌ک له کاکڵ و نیوه‌ڕۆکی ئه‌و دروشم و ڕێبازه‌وه دیاره، دۆزی کورد له مه‌سه‌له‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو و نیشتیمان داگیرکراوه‌وه، بۆ ئاستی هێنانه دی ئۆتۆنۆمی له ئێرانێکی دیمۆکراتیک دا ده‌شکێنرێ. به گوێره‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه کورد له بریی کار بۆ کیانێکی سه‌ربه خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رکی دیمۆکراتیزه کردنی ده‌زگایی ده‌وڵه‌ت له ئێران ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌و هیوایه له ئاکامی پرۆسه‌یی دیمۆکراتیزه کردنی ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی له ئێران، کوردیش به مافی ئوئۆتۆنۆمی بگات. هاوکات له گه‌ل هێنانی ئه‌و خه‌ته، خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی دژی ئیمپریالیستی له گه‌ڵ هیزه ئێرانیه‌کانیش ده‌کرێته به‌شێکی تر له ناسنامه‌یی سیاسی ئه‌و حیزبه.
(بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه به‌رنامه و بیره‌وه‌ری حیزبی دیموکرات په‌سندکراوی کونفرانسی سێهه‌م(1350-1971)).
بۆ وێنه له‌م په‌یوه‌ندیه دا هاتووه: ”سه‌رده‌می ئیمه سه‌رده‌می رزگاری گه‌لانی زۆرلێکراو له ژێر زۆرداری ئیمپریالیزم، سه‌رده‌می کزبوونی به‌ره‌ی ئیمپریالیستی له سه‌رانسه‌ریی جیهان، سه‌رده‌می په‌یدا بوون و په‌ره‌ساندنی سۆسیالیزم و پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی دیمۆکراتی و ڕزگاری خواز له گشت وڵاتانه… حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌و بڕوایه دایه که بۆ ڕزگاری ئێران له ژێر نفوزی ئیمپریالیزم و بۆ دابین کردنی دیمۆکراتی بۆ ئێران و بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌لی کورد، ده‌بێ ڕیژیمی کۆنه‌په‌رستی شا بڕووخێ و له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیمۆکراتی دا حکومه‌تی خۆدمۆختاری کوردستان دابمه‌زرێ… ئیمپریالیزم و ڕیژیمی شا و هاوده‌سته‌کانی له کوردستان دوژمنی گه‌لی کورد و کۆسپی پێشکه‌وتنی وڵاته که‌مانن، خه‌باتی گه‌له‌که‌مان دژی ئه‌وانه‌یه. حیزبی ئیمه له‌و باوه‌ڕه دایه که گه‌لانی ئێرانیش هه‌ر له‌و وهزعهدان و دوژمنانی گه‌لی کورد، دوژمنانی گه‌لی ئێرانن.
(بڕوانه به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان (ئێران)، په‌سندکراوه‌ی کۆنفرانسی سێهه‌می حیزب، جۆزه‌ردانی 1350/1971).
شان به شانی ئه‌وانه، پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی سۆسیالستیش ده‌کرێته ئامانجی دوا ڕۆژی ئه‌و حیزبه و به ئیلهام وه‌ر گرتن له ڕێبازی ئه‌حزابی چه‌پ، ئه‌سڵی لنینی ”سانتراڵیزمی دیمۆکراتی”ش بۆ قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتی حێزبێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌هێنرێته گۆڕێ. هه‌ر له درێژه‌یی ئه‌و هه‌ولانه بۆ یه‌که‌م جار وشه‌ی ئێرانیش به ناوی حێزبی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه زیاد ده‌کرێ.
هه‌موو بیر‌و و ڕیبازێکی فیکری و سیاسی، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدان و مێژوویی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه. هینانی دروشمی دیمۆکراسی بۆ ئێران و خودمختاری بۆ کوردستان و لکاندنی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی به ناسنامه‌ی سیاسی حیزبی دیمۆکراتیشهوه له لایه‌ن دۆکتۆر قاسملوو، هۆکار و مێژوویی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
زاڵ بوونی گوتار و بیری چه‌پ که له‌و کاته دا له ئێران له لایه‌ن حیزبی تووده‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا، به سه‌ر بیر و ڕوانینی دۆکتۆر قاسملوو هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو، بۆ خه‌مڵین و گه‌لاڵه کردنی ئه‌و ستراتیژیه له حیزبی دیمۆکرات‌دا.
به‌ڵام بۆ ناسینی جیهانی هزری دۆکتور قاسملوو هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه. بۆ ناسینی بیر و ناسنامه‌ی فیکری دۆکتۆر قاسملوو ناکرێ ته‌نیا وێستگه‌یه‌ک یا خۆ بڕگه‌یه‌ک له ژیانی سیاسی ئه‌و به بنه‌ما بگیرێ. به به‌ره‌که‌تی زانست و پسپۆڕی و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ماندوو نه‌ناسانه و بوون له مه‌یدانی کرده‌وه دا، ژیانی فیکری و سیاسی ئه‌ویش له قۆناخێکه‌وه بۆ قۆناخێکی تر گه‌شه و گۆڕانی به خۆیه‌وه دیوه. بۆ دۆکتۆر قاسملوو تیئۆری له تێکۆشانی سیاسی دا دۆگمێکی چه‌ق به‌ستویی له گۆڕان نه‌هاتوو نه‌بوو، به لای ئه‌ووه ڕێباز و نهزهرییهکی سیاسی تا ئه‌و جێگایه شیاویی په‌یڕه‌ویی لێ کردنه بوو که بۆ گۆڕانکاری و کرده‌وه ڕۆڵی ڕێێ نیشانده‌ریی هه‌بێ و له گه‌ڵ واقیعیه‌ت نه‌که‌وێته دژبه‌ریی و ململانهوه. له‌و جیگایه‌ی دۆکتۆر قاسملوو دیتویه، تیئوریک یا خۆ ڕێباز و سیاسه‌تێک، چیتر له گه‌ڵ واقیعیه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وڵامده‌ر نیه، بی دڵه‌ڕاوکێ هه‌وڵی واز هێنانی بۆ داوه.
دۆکتۆر قاسملوو خۆی له‌و باره‌وه‌یه ده‌نووسێ:
”هه‌ر ئه‌وه‌نده که نه‌زه‌رێک له کتێبیک دا نووسرا بێ، بۆ ئه‌وه به‌س نیه که پێره‌وی لێ بکه‌ین. کتێبه‌که هی هه‌ر که‌س بێ فه‌رق ناکا. کتێبه‌کانی مارکس و لنینیش جێی مۆناقیشهن. بۆ مۆسڵمانێک ئایه‌ی قورئان جێی مۆناقشه نیه، به‌ڵام تئۆری کۆمه‌ڵایه‌تی قورئان نیه، جێی مۆناقشهیه. ئه‌گه‌ر تئۆری یه‌ک له جریانی ته‌تبیق دا ده‌رکه‌وت که دروسته، په‌سه‌ندی ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت که دروست نییه و واقیعیه‌ت له گه‌ڵ تیئۆری ڕیک ناکه‌وێ، ئه‌و کاته مانایی ئه‌وه‌یه که تیئۆریه‌که نادروسته و ده‌بێ وازی لێ بێنین… ئه‌گه‌ر تیئۆریه‌ک له گه‌ڵ واقیعیه‌ت ڕێک نه‌که‌وت،
واقیعیه‌ت ڕه‌ق به زۆر ناچێته ناو چوارچێوه‌یی تیئۆریه‌وه…معیاری زانستی و دروستی تیئۆری، کتێب نیه، کرده‌وه و تاقی کردنه‌وه‌یه”
(تاڤگه‌یی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕکانی 77، 78).
وێنه‌ی هه‌ره زیندوی ئه‌م پێناسه‌ی دۆکتۆر قاسملوو له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تێ هه‌ڵکه‌وت له گه‌ڵ تیئۆری دا، گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ند قۆناغ له ژیانی خۆدی دوکتور قاسملووه.
چه‌ند برگه‌یه‌ک له ژیانی فیکری و سیاسی دوکتور قاسملوو
دۆکتور قاسملوو تا به‌هاری پراگ(1968)مارکسیستێکی لایه‌نگریی وڵاتانی سۆسیالیستی بوو. به‌ڵام کاتێک له به‌هاری پراگ رێژه‌ی تانکه‌کانی موسکۆوی له چکسلۆاکی له نیزیکه‌وه بینی، نه ته‌نیا بوو به ڕخنه گرێکی جیدی بۆ ئه‌و داگیر کارییه، به‌ڵکوو ئه‌و ڕووداوه بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گۆڕان له بیری سیاسی خۆشی‌دا. به ڕووخانی ڕژیمی شا و گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبی دیمۆکرات بۆ وڵات قۆناغێکی تر له ژیانی سیاسی دۆکتۆر قاسملوو ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌وه ڕاسته ئه‌و دروشمه‌ی له کۆنفرانسی سێهه‌می حێزبی دیمۆکرات بۆ چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌یی کورد ده‌هێنرێته گۆڕێ، له‌م قۆناغه‌ش دا هه‌ر درێژه‌ی پێ ده‌درێ، به‌ڵام به‌شێکی تر له‌و خه‌ته سیاسیه به کرده‌وه خرایه په‌راوێزه وه.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی بوو. له دوایی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، په‌یره‌و کردنی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی ڕۆحانییه‌تی شێعه، به کرده‌وه بۆ حیزبی دیمۆکرات گرفتێکی گه‌وره‌ی لێ که‌وته‌وه. به پشت به‌ستن به‌و خه‌ته دژی ئیمپریالیستی یه‌ی له کۆنفرانسی سێهه‌مه‌وه کرابووه به شێکی جیا نه‌کراوه له ناسنامه‌ی فیکری و سیاسی حیزبی دیمۆکرات، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون بۆ چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌یی کورد ده‌بێ له کاناڵی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی یه‌وه هه‌نگاوی بۆ بنرێ. هه‌ر بۆیه‌ش پشتیوانی کردن له خه‌تی دژی ئیمپریالیستی ڕۆحانییه‌تی شێعه‌یان به یه‌کێک له بنه‌ما فیکرییه‌کانی ئه‌و حیزبه ده‌زانی.
ئه‌م دۆخه نۆێیه به کرده‌وه حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی له سه‌ر دوو رێیانێکی ئاسته‌م و چاره‌نووس ساز دا دانابوو. له‌و کاته دا تیئۆری خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و واقعی دۆخی ژێرده‌سته‌یی کورد چیتر پێکه‌وه حهوانهوهییان بۆ نه‌ده‌کرا. ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان به جۆرێک بوون ده‌بوایه ئه‌و حیزبه له نێوان په‌یره‌وی کردن له خه‌باتی دژی ئیمپریالیسیتی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌ڵبژاردنی سیاسی خۆی بکردبایه. هه‌ڵبژاردنی هه‌رکام له‌م دوو ڕێبازه‌ش، حیزبی دیمۆکراتی به‌ره‌و ڕێگایه‌کی جیاواز له‌وی تر ده‌برد.
به بنه‌ما گرتنی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و وێناکردنی مه‌سه‌له‌یی کورد وه‌ک به‌شێک له‌و چه‌مکه، به مانای په‌راوێز خستنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و لایه‌نگریی له کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی بوو. به پێچه‌وانه که‌شی، به بنه‌ما گرتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی،خۆدیتنه‌وه له سه‌نگه‌ریی دیفاع له ناسنامه‌یه‌کی نکۆلی لێکراویی لێ ده‌که‌وته‌وه.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه نه‌یان توانی هه‌ست به مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و ڕێبازه بکه‌ن. کاریگه‌ریه‌کانی بیری حیزبی تووده، هێنده له قوڵایی زهنیه‌تی سیاسی ئه‌واندا بنجی دا کوتا بوو، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی لێ بڕیبوون هه‌ست به که‌مایه‌سیه‌کانی ئه‌و خوێندنهویه بۆ دۆزی کورد و حیزبێکی کوردی بکه‌ن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژماره‌یه، خوێندنه‌وه‌ی دوکتۆر قاسملوو بۆ تێ هه‌ڵکه‌وت له گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه به چه‌شنێکی تر بوو.
ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێک له کتێبی کوردستان و کورد دا دۆکتور قاسملوو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو:
”خه‌باتی گه‌لی کورد له سه‌رده‌می ئێستا دا پێش هه‌موو شتێک خه‌باتێکی دژی ئیمپریالیستی یه، که‌وا بوو دووژمنی سه‌ره‌کی کورد ئیمپریالیزمه”.(بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 264، کتێبی کوردستان و کورد). ”یا خۆ لای وا بوو خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی ئه‌ساسی و گرینگه و خه‌باتی دژی زۆرداری نه‌ته‌وایه‌تیش به‌شێک له‌و خه‌باته‌یه”
(هه‌مان سه‌رچاوه).
تایبه‌تمه‌ندیی دوکتور قاسملوو له‌وه دا بوو به خێرایی په‌ی به که‌ماسی و ناته‌واویی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه بۆ حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی برد.
هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ناوه‌ندی بیری سیاسی حیزبی دیمۆکرات‌دا وه‌ک بونێکی قایم به زات لێی بڕواندرێ و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌کرێته پاشکۆی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی یه‌وه، به مانای دانانی له‌مپه‌رێکی به‌هێز بوو بۆ نه‌ته‌وه خوازیی کورد.
هه‌ڵسوکه‌وتی دوکتور قاسملوو لێره‌شدا شتێک بوو له چه‌شنی هه‌مان دژکرده‌وی به‌هاریی پراگ. دانی خه‌سڵه‌تی دژی ئیمپریالیستی به ناسنامه‌یی فیکری حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی دۆزی کوردی خستبووه مه‌ترسییه‌وه. بۆ ڕهوندانهوهی ئه‌و مه‌ترسیه و هه‌ست کردن به خه‌ساره‌کانی، دوکتور قاسملوو له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان بوو. بۆ ده‌رباز بوون له‌و تهنگهژییه، به ده‌ستپێشخه‌ریی دوکتور قاسملوو له‌و حیزبه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر به‌رهه‌م هێنرا. بۆ تێ هه‌ڵکه‌وت له گه‌ڵ ڕیژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، پێوانه‌ی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی به کرده‌وه خرایه په‌راوێزه‌وه و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ڕیژیم به پێوه‌ری سه‌ره‌کی گیرا. ئیتر لێره‌وه به‌شێک له‌و خه‌ته سیاسییه‌ی له کۆنفرانسی سێهه‌مه‌وه هاتبوه بووه ناو بیر‌و و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حیزبی دیمۆکراته‌وه، درایه دواوه.
به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی دوکتور قاسملوو هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا. بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ڕوانینی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ قوتار کردنی بیری حیزبی سه‌رانسه‌ریی له ناوه‌ند و ڕێزه‌کانی ئه‌و حیزبه دا، ههنگاوێکی تریش پێویست بوو.
ئه‌گه‌ر له‌و قۆناغه دا دوکتور قاسملوو له نێوان گرینگی دان به خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی، به قازانجی به بنه‌ما گرتنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی جۆری ڕێبازی ئه‌و حیزبه‌ی داڕشتوه، له قۆناغه‌کانی دواتر دا ئه‌م گۆڕانکاریه فیکرییه ههنگاوێکی ته‌واو که‌ری تریشی به خۆیه‌وه بینی. ئه‌گه‌ر تا ئێره به بنه‌ماگرتنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌نیا له پیوه‌ندیی له گه‌ڵ خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی دا سنور به‌ندیی له گه‌ڵ دا کرا، له هه‌نگاوه‌کانی دواتر چه‌مکی مهسهلهحهت و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد له پێوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه به گشتی و وڵاتانی سۆسیالیستی به تایبه‌تی، خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری بۆ ده‌هێنرێته گۆڕێ. دوکتور قاسملوو له کاتی پێناسه کردنی مه‌سه‌له‌ی گرینگی دان به چه‌مکی به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه لێی ده‌دوێ:
”ئه‌گه‌ر هات و له نێوان قازانجی گه‌لی کورد و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی یا له گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێکی دیکه دا ناته‌بایی په‌یدا بوو، زۆر ڕوونه، ئێمه قازانجی گه‌لی کورد هه‌ڵده‌بژێرین. با به سه‌راحه‌ت بگۆترێ که ئێمه به خاتری دۆستایه‌تی قه‌ت واز له سه‌ربه‌خۆیی خۆمان و قازانجی میلله‌ته‌که‌مان ناهێنین. به‌ڵام له به‌ر خاتری قازانج و سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌گه‌ر پێویست بوو واز له دۆستایه‌تی ده‌هێنین”.
(بڕوانه شیکردنه‌وه‌ی کورته‌باس لاپه‌ڕه‌ی 76).
دوکتور قاسملوو له ڕێگای ئه‌و ڕستانه‌وه پێوانه‌ی هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی له جیهانی سیاسه‌تدا بۆ گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه. به هۆی ئه‌م ڕوانینه‌وه گیانێکی ڕاسته‌قینه‌ی تر ئاوێته‌ی پێوه‌ریی سیاسی کوردیی کرا. به ساڵانێکی دوور و درێژ له ژێر کارتێکه‌رییه‌کانی بیری حیزبی تووده‌ی ئێران‌دا، جۆرێک له ئینترناسیۆناڵیزمێکی
خۆرافی باڵی به سه‌ر که‌ش و هه‌وایی سیاسی ئه‌و حیزبه دا کێشا بوو. له جیهانی بیری ئه‌م ئینترناسیۆناڵیزمه خه‌یاڵییه‌دا، بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ده‌کرایه به‌شێکی جیا نه‌کراوه له پرۆلتاریایی جیهانی. له‌م خه‌یاڵ پڵاوهدا کورد به بێ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی بزانێ به دایم هێزێکی فریاد ڕه‌سی له پشته‌وه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پیویست دا له سه‌ری وه ده‌نگ بێ و مه‌ترسی لێ دور بخاته‌وه.
به هێنانه گۆڕیی چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور قاسملوودا ئه‌و بیره درایه به‌ر ڕه‌خنه‌ی جیدیی. دوکتور قاسملوو به هۆی به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه هه‌وڵی دا له ڕیزه‌کانی حیزبه‌که‌ی دا ئه‌و ڕاستییه بچه‌سپێنێ له جیهانی سیاسه‌ت دا چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندیی واتایه‌کی چه‌ق به‌ستووی نه‌گۆری نییه. به گۆڕانی هه‌ل و مه‌رج به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه‌کانیش دێنه گۆران و هاوپه‌یمانیه‌تی تری لێ ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ر به‌و پێی یه‌ش خزمایه‌تی ئیدئۆلۆژیکیش هه‌میشه به‌مانایی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له سیاسه‌ت دا نیه و کورد ده‌بێ سه‌ر به‌خۆ و به دور له ته‌ئسیری ڕووناکبیران و ئه‌حزابی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست له دۆخی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه دیارده‌کانی جیهانی سه‌رده‌می خۆی بخوێنێته‌وه.
ده‌ره‌تانێکی که له ڕۆژگاری ئه‌وڕۆ بۆ کورد هاتۆته گۆڕێ، له‌و سه‌رده‌مه دا به ده‌گمه‌نیش شوێنه‌وارێکی لێ نه‌ده‌بینرا. له‌و ڕۆژگاره دا نه باسێک له تێزی ده‌خاڵه‌تی مرۆڤ دۆستانه له ئارا دا بوو و نه له پێک هێنانی ناوچه‌ی پاراستن و دژه فڕین. جگه له‌وه‌ش تۆ وه‌ک کورد ناچار ده‌کرای خۆت له به‌ره‌یه‌ک دا وه‌بینی و خۆت به ئیدۆلۆژیی یه‌کێک له‌و دوو جه‌مسه‌ره‌وه پێناسه بکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له گه‌ڵیان بکه‌وی دانووسانه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ خۆی به مانای به‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی عه‌مه‌ڵ بۆ سیاسه‌تی کوردی بوو. هه‌موو هه‌وڵی دوکتور قاسملووش له وه‌ڕێ خستنی ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه له حیزبه‌که‌یدا بۆ ئه‌وه بوو له هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه دا درز بخاته ئه‌م دۆخهوهو هه‌لی مه‌یدانێکی کراوه‌تر بۆ سیاسه‌تی کوردی بڕه‌خسێنێ.
ڕه‌نگه له ڕۆژگاری ئێستا دا هه‌رکام له‌و هه‌نگاوانه‌ی دوکتور قاسملوو بۆ هێندێک که‌س زۆر گرینگ نهینه به‌ر چاو، یا خۆ سه‌لماندنی هه‌ر کام له‌و ده‌س پێشخه‌ریانه جێگای مشت و مڕ نه‌بن. به‌ڵام ئایا ئه‌وه به‌و مانایه‌یه له سه‌رده‌م و ڕۆژگاری دوکتور قاسملووش دا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یی ئێستا قه‌بوڵ کردن و سه‌لماندنی ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر وا به سانایی بووه؟
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کاته‌دا دوور و نیزیک، بیرهوهریهکیان له‌و سه‌ر و به‌نده دا هه‌بێ، باش له بیریانه بۆ بڕینی هه‌ر کام له‌و قۆناخانه چه‌نده کوسپ و ته‌گه‌ره له‌سه‌ر ڕێ بوون. کوسپ و ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ر ڕێگا، ته‌نیا له دنیایی ده‌ره‌وی ئه‌و حیزبه دا خۆی نه‌ده‌بینیوه، به‌ڵکو له نێو خودی حیزبه‌که‌ی دوکتور قاسملووش دا بۆ جێ خستنی هه‌ر کام له‌و چه‌مکانه چه‌ندان گرفتی جۆراوجۆر ده‌هاتنه ئاراوه.
بۆ وینا کردنی ئه‌و که‌ش و هه‌وایه، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بێ بڵێین، ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵ دوایی ڕویشتنی په‌یره‌وانی کونگره‌ی چواره‌میش، کاتێ دوکتور قاسملوو له یه‌کێک پلنومهکانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌وڵ ده‌دا لێکدانه‌وه‌ی تازه‌ی خۆی له مه‌ڕ ئامریکا بێنێته به‌رباس،
ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی پێی ده‌ڵێ:
”دوکتور به پێی ئه‌و تاریفهیی تۆ، ئیمپریالیزم ده‌بێ شتێکی زۆر باش بێ”. هه‌ر له هه‌مان کۆبونه‌وه دا ئه‌ندامێکی کومیته‌ی ناوه‌ندیش ده‌لی: ”به‌و حیسابه له‌مه‌و به‌و لاوه ده‌بێ هه‌ر کات ناوی ئیمپریالیزم هات بڵێین ”قدس الله سره العزیز””.
نمونه‌یه‌کی تری له‌م چه‌شنه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ شۆرایی ملی مقاومهتێش دا هاته گۆڕێ. له ڕاپۆرتی پلنۆمی سێهه‌می پێش کۆنگره‌یی شه‌شه‌می ئه‌و حیزبه دا هاتبوو: ”پێویسته وڵاتانی دراوسێ و به گشتی وڵاته گه‌وره‌کان- که ئێران له ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیان دایه- له سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی شۆرا تێ بگه‌یه‌نیین… سیاسه‌تی موستهقلی خارجی هه‌روه‌ها به‌مانای له به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئامریکا له رۆژهه‌لاتی نێوه ڕاست، به
تایبه‌تی له که‌نداوی فارس دایه.
(گۆزارش به پلنۆمی سێهه‌می کۆمیته‌یی ناوه‌ندی پێش کۆنگره‌یی شه‌شه‌م، لاپه‌ڕه‌یی 13 و 14).
ئه‌گه‌ر له جاره‌کانی پێشوو دا ده‌س پێشخه‌رییه‌کانی دوکتور قاسملوو ته‌نیا له نێو حیزبه‌که‌یی دا دژکرده‌وه‌ی لێ ده‌که‌وته‌وه، ئه‌م جاره‌یان به هۆی ده‌ربڕینی ئه‌م سیاسه‌ته له نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش دا هه‌ڵا و هه‌نگامه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێ که‌وته‌وه. به له به‌ر چاو گرتنی دۆخێکی له‌م چه‌شنه، ڕه‌نگه مرۆڤ باشتر بتوانێ هه‌ست به گرینگی هه‌نگاوه کانی دوکتور قاسملوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا بکا. بۆیه هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی دوکتور قاسملوو بۆ ئه‌و حیزبه ده‌سپێکی نۆیی و پڕ بایه‌خ بوون. هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به دۆزی نه‌ته‌وه و بزاوی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه هه‌بوو. ئه‌م ده‌سپێکه ده‌توانێن له ژیانی فیکری دوکتور قاسملوو و حیزبی دیمۆکرات دا به قۆناغی گواستنه‌وه ناو بنێن. هه‌موو ئه‌وانه بۆ ئه‌و حیزبه بڕانه‌وه‌ی قوناخێکی مێژوویی و ده‌م و کاتی له دایک بوونی وه‌رزێکی تر بوون. سه‌ره‌تایه‌ک بوون بۆ کۆتایی هێنان به‌و چهمکانهیی له ده‌زگای فیکری چه‌پی ئێرانییه‌وه بۆ ئه‌و حیزبه به میرات گه‌یشتبوون و له هه‌مان کاتیش دا به مانای ده‌سپێکێکی نوێیش بوون بۆ له دایک بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ دۆزی کورد له‌و حیزبه‌دا. به هێنانه گۆڕی چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ئه‌سڵێکی خه‌وش هه‌ڵ نه‌گر بۆ دیاریی کردنی جۆری سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه، به‌شێک له میراتی سیاسی و فیکری حیزبی تووده درایه به‌ر گورزێکی کاریگه‌ر. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له دڵی ئه‌و هه‌نگاوه دا. کار بۆ ئه‌وه کرا پێوانه‌کانی فیکری حیزبی سه‌رانسه‌ری چیتر باڵ به سه‌ر هزری مرۆڤی کورد دا نه‌کێشێ و قۆناغی به کرده‌وه‌ی تێ گه‌یشتن و ده‌رک پێکردنی سه‌ر به‌خۆی کورد بۆ ڕوانین له دۆزی خۆی ده‌س پێ بکات.
به‌ڵام بۆ وهرخستنی ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و گۆڕانکاریی پێویست له ڕێبازی ئه‌و حیزبه دا هێشتا کار و هه‌نگاویی تر پیویست بوو. هه‌ر وه‌ک چۆن شه‌قڵ و مۆری فیکری حیزبی تووده له شه‌و و ڕۆژێکدا نه‌یتوانی بوو له ناو ڕێباز و سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه دا جێی بۆ خۆی بکاته‌وه، هه‌ر به هه‌مان شێوه بۆ ولانانیشی ، پێویستی به‌کارو که‌شی ڕه‌خساو بوو.
بۆ کۆتایی هێنان به بیر و ڕوانینی حیزبی تووده، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بیر‌و و ڕێبازی ژێکاف، بۆ سه‌رده‌ست کردنی گوتاری نه‌ته‌وه‌خوازی و بۆ بنه‌بڕ کردنی کولتوریی تووده‌ئیزم له‌و حیزبه دا هێشتا هه‌نگاوی تر پێویست بوو. کاریگه‌ریه‌کانی فیکری حیزبی تووده شتێک نه بوون ته‌نیا له به‌ستێنێکدا ئاوێته‌ی ڕێبازی حیزبی دیموکرات بووبێتن، به پێچه‌وانه بیر‌و و ڕوانینی حیزبی توده په‌ل و پۆی بۆ گشت بواره‌کانی ژیانی فیکریی و سیاسی ئه‌و حیزبه هاوێشت بوو. کونفرانس و کونگره‌ی سێهه‌می ئه‌و حیزبه، ترۆپکی سه‌رده‌ست کردن و به یاسایی کردنی بیر‌و و ڕێبازی حیزبی تووده له حیزبی دیمۆکرات دا بوو. که‌ره‌سه‌و ماتریالێکی که له‌و کونفرانس و کونگره‌یه دا بۆ دروست کردنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه به کار هێنرا، به گشتی هاورده‌ی حیزبی تووده بوون.
لێره‌وه له ژێر کارتێکه‌ریه‌کانی، بیری حیزبی توده، نکۆڵی له سه‌ربه‌خۆ بوونی کۆمار کرا. جۆری نه‌ته‌وه خوازیی ژێکاف، به ناسیوناڵیزمی به‌رچاو ته‌نگ له قه‌ڵه‌م درا. بۆ هه‌ره‌س و له ناو چوونی کۆماریش، له جێگایی گه‌ڕان به دوایی هۆکاری سه‌ره‌کی، هه‌تا تواندرا هۆکاریی لاوه‌کی زه‌ق کرا. بۆ که‌سایه‌تی کارێزمایی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش، که‌ڵک له نازناویی ئاشبه‌تاڵ وه‌رگیراوه.
(بۆ باسێکی ڕخنه‌گرانه له‌م پێوه‌ندییه دا بڕوانه دوایین کاری لێکۆڵینه‌وه‌یی نوسه‌ری ئه‌م دێڕانه به ناوی ”له ژێکافه‌وه بۆ کۆمار، مێژوو نووسی حیزبی له ژێر تیشکی ڕخنه دا”، کتێبخانه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست).
هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌وه سه‌ر له نوێی داڕشتنه‌وه‌ی ستراتێژیی ئه‌و حیزبه واته، پێداچوونه‌وه به دروشمی دیموکراسی بۆ ئێران و خۆدمۆختاری بۆ کوردستان و ڕزگار کردنی پرسی کورد به مه‌سه‌له‌یی دمکراتیزه کردنی ئێرانه‌وه، یه‌کێکی تر له‌و پێویستی یانه بوو. له‌و قۆناغه دا هیشتا دوکتور قاسملو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو:
”ئه‌وه‌ی بۆ حیزبی ئێمه هه‌موو وه‌ختێک له هه‌موان ئه‌ساسی تره، چ له نێو حیزب دا‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی حێزب، خه‌بات بۆ دێمۆکراسی یه. ئه‌و خه‌باته ده‌بێ بێ وچان و بێ پسانه‌وه بکرێ. هه‌رگیز خه‌بات بۆ دێمۆکراسی نابێ بچێته ژێر سێبه‌ری خه‌بات بۆ ماڤی نه‌ته‌وایه‌تی یا خه‌باتی چینایه‌تی. چونکه ئه‌وه هۆی بنه‌ڕه‌تی پێک هێنانی حیزبی دیمۆکراته”
(دوکتور قاسملو، شیکردنه‌وه‌ی کورته باس، ل. 67).
هه‌ر وه‌ک چون دانی خه‌سڵه‌تی دژی ئیمپریالیستی به ناسنامه‌ی حیزب، پێداچوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی، جۆری ڕوانین له پێوه‌ندیی نێوان خه‌بات بۆ دێمۆکراسی له ئێران و خه‌بات بۆ ماڤی نه‌ته‌وه‌یش پێویستی به چاو پێ داخشاندنهوه هه‌بوو.
هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ی له کاتی خۆیدا بۆ کار و تێکۆشانی ئه‌و حیزبه، گوتاری ”چینایه‌تی” و ” دژی ئیمپریالیستی” گرفت خولقێن بوون، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش لکاندنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد به مه‌سه‌له‌یی دێمۆکراسی له ئێران‌دا پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌بوو.
مه‌سه‌له‌یی کورد مافی دیاریی کردنی چاره‌نووسه، دۆزی ڕزگار بوون له ده‌سه‌ڵاتێکی داگیرکه‌رانه‌یه. گرفتی ناسنامه و ڕزگاریی خاک و کۆتایی هێنان به کۆیله‌تی نهتهوهیییه. بۆ دۆزێکی وا به تۆبزیش بوو بێ، مرۆڤ ناتوانێ له چه‌مکی دیمۆکراسی دا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به دواییدا بگه‌ڕێ. مه‌سه‌له‌ی دیمۆکراسی پاراستن و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی شارۆمه‌ندانه، ڕیزگرتن له ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کانه، ڕه‌خساندنی که‌شی له بار بۆ ده‌ستاو ده‌ستکردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کاربه‌ده‌ستانه… که‌چی به پێچه‌وانه، له مافی دیاریی کردنی چاره‌نووس دا، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی دورخراوه له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییه، باسی گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ده‌وڵه‌تی ناسیوناڵه.
له دیمۆکراسی دا باس له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و کێ به‌رکێی ئازاده. هه‌موو دانیشتوانی وڵات بێ له به‌ر چاوهگرتنی جیاوازییه‌کانی ئیتنیکی ده‌توانن له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات به‌شداریی بکه‌ن و هه‌ڵبژێردرین و هه‌ڵبژێرن. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه به‌و ئاکامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ بڵێین چه‌مکی دێمۆکراسی بۆ چاره‌سه‌ریی گرفتی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه دا چه‌مکێکی بێ هه‌سته و ناتوانێ ته‌عبیر له گرفت و جیاوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بکا. دیمۆکراسی زه‌رفه، واته ماف و ئامانج نییه، ئامرازێکه بۆ ڕێکخستنی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام دیمۆکراسی چه‌مکی به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌سته نییه. دیمۆکراسی له بنه‌ڕه‌تڕا، بۆ ئه‌وه نه‌هاتوه کۆتایی به‌پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌یی حاکم و محکوم بێنێت. بۆ نمونه کاتێ هیندوستان له لایه‌ن بریتانیاوه داگیر کرا، گاندی و خه‌باتی گه‌لی ئه‌و وڵاته چ باسێکیان له دیمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی بریتانیا له وڵاته‌که‌یان نه‌هێنایه گۆڕێ. به پێچه‌وانه هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتی گاندی و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بۆ ئه‌وه بوو به‌ر له هه‌موو شتێ کۆتایی به داگیر کراوی وڵاته‌که‌یان بێنن. سروشتی خه‌باتی دۆزی کوردیش شتێکه له چه‌شنی وڵاتانی داگیرکراوی وه‌کوو هیند.
ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه به ڕێباز و فیکری سیاسی حیزبی دیمۆکرات به تیرۆری نامرۆڤانه‌ی دوکتور قاسملوو، به کرده‌وه په‌کی که‌وت. تیرۆری د. قاسملوو ئه‌گه‌ر له لایه‌ک بۆ بزووتنه‌وه‌یی کورد خه‌سارێکی گه‌وره بوو، له هه‌مان کاتیش دا کۆتایی به‌م ڕه‌وته‌ش هێنا که ده‌یتوانی له درێژه‌ی خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری له دۆزی کورد لێ بکه‌وێته‌وه.
به ماوه‌یه‌کی کورت له دوایی تیرۆری دوکتور قاسملوو واته له ئاخر و ئۆخری دوا ساڵه‌کانی سه‌ده‌یی بیسته‌م، جیهان گۆڕانکاری سه‌ر سوڕ هێنه‌ریی به خۆیه‌وه بینی. له چاوترکانێکدا سیستمی سیاسی ده‌یان وڵاتی ئۆروپای ڕۆژهه‌ڵات ههڵوهشیندرایهوهو سه‌رجه‌می کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی تووشی لێک دابڕان و لێک جیابوونه‌وه هاتن. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره و بچووک بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. له په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیش دا چه‌مکی تیزی ده‌خاڵه‌تی مرۆڤ دۆستانه هاته ئاراوه و به کرده‌وه پیرۆزی چه‌مکی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تان درزی تێکه‌وت.
دوکتور قاسملوو چه‌ند ساڵ پێش له‌و ئاڵ‌و گۆڕانه و له ڕۆژگارێکی ک‌ش و مات و ئه‌سته‌م دا، بوو به داهێنه‌ری کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری گرینگ له حیزبه‌که‌یدا. گهلو تۆ بڵێی به دیتنی ئه‌و هه‌موو ئاڵ‌و و گۆڕانه ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه به میراتی فیکری حیزبی تووده له ناو حیزبه‌که ی‌دا له کۆێدا خۆی ده‌دیته‌وه؟
به ناسیاوی و تێگه‌یشتنێک که مرۆڤ به هۆی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور قاسملو به ده‌ستی دێنێ و کاتی له بڕگه جۆرا و جۆره‌کانی ژیانی فیکری ئه‌و ورد ده‌بیه‌وه، ئه‌و بێره‌ت به ته‌واوی لا گه‌ڵاله ده‌بێ به بوونی ئه‌و، ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه به سه‌رکه‌وتنه‌وه به ئاکامی خۆی ده‌گه‌یشت. بۆ ئه‌م ئاکام گه‌یاندنی ڕه‌وتی پێداچوونه‌وه به هاورده‌ی فیکری حیزبی تووده له ناوه‌ندی بیری حیزبی دێمۆکرات‌دا، دوکتور قاسملوو ته‌نیا پشت ئه‌ستور به زانایی و خوێندنه‌وه‌ی به‌ره‌ده‌وامی ڕۆژانه‌و و تێگه‌یشتی قووڵ له پێوه‌ندییه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌بوو. بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌یه‌کی وا تایبه‌تمه‌ندی تریش پێویست بوو. یه‌ک له‌وانه چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی دوکتور قاسملوو له گه‌ڵ تیئۆری له تیكۆشانی سیاسی بوو. بۆ دوکتور قاسملوو هیچ تیئۆری و نه‌زه‌رێک، دیارده‌یه‌کی پیرۆز نه‌ده‌هاته ئه‌ژمار، هه‌ر له‌و ڕووه‌وه کاتێ له مه‌یدانی کرده‌وه دا هه‌ستی به ناته‌واوی نه‌زه‌ری و تێئۆریک کرده‌وه، بێ هیج چه‌شنه دهمارگرژیهک خستوویه‌ته لاوه. میشکی سیاسی دوکتور قاسملوو ، میشکی که‌سایه‌تێکی داهینهرو بیر که‌ره‌وه بوو. بۆ به‌ره‌و پیشچوونی خه‌باتی کورد له‌سه‌ر مێزی کاری ئه‌ودا هه‌میشه بیر له ئالترناتیو و گۆزینه‌ی تر کراوه‌ته‌وه. دوکتوور قاسملوو چه‌ند سال به‌ر له شه‌هید بوونی کاتێک ده‌بینی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌شه‌ڕێکی خوێناوییه‌وه، گلاوه‌و و نیشتیمانه‌که‌ی ڕووبه‌رووی توندترین شیوه‌یی داگیرکاری بوه‌ته‌وه، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی‌دا سه‌رنجی کادره‌کانی بۆ بدیلیکی تریش راده‌کێشی و ده‌لی :
”ئه‌گه‌ر ئه‌و قووه‌تی ڕاکێشانه(جاذبه)یه له تاران پێک نه‌یه… نه‌تیجه ئه‌وه ده‌بێ که عه‌کسی ده‌رچوون له مه‌رکه‌ز زیاتر ده‌بێ، ئه‌تۆ حه‌قه‌که‌ی نه‌ده‌یه‌ی، هه‌ر داوا ده‌کا، هه‌ر شه‌ڕ ده‌کا و داوای خۆدمۆختاری بکا له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا. ڕۆژێک ئه‌ویش ده‌ڵێ هه‌ر خۆدمۆختاریشم ناوێ (اصلا) جودا ده‌بمه‌وه، خودا حافیز
”(بڕوانه وتاری دوکتور قاسملو له ژێر سه‌ر دێڕی: باسێک سه‌باره‌ت به دروشمی بنه‌ڕه‌تی حیزبه‌که‌مان، دیمۆکراسی بۆ ئێران و خۆدمۆختاری بۆ کوردستان).
هه‌ر بۆیه کاتێ له قۆناغه‌کانی ژیانی سیاسی دوکتور قاسملوو ده‌ڕوانین، یه‌که‌م مه‌سه‌له‌یه‌ک که به خێرایی سه‌رنجی مرۆڤ بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ ئه‌وه‌یه بیری سیاسی دوکتور قاسملو له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر گۆڕان و گه‌شه‌ی سیاسی به خۆیه‌وه دیوه.
دورکه‌وتنه‌وه له ڕێباز و بیری زاڵی سه‌رده‌م و تێ گه‌یشتن و نیزیک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر له حه‌قیقه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو کاکل و نیوه‌روکی ئه‌و گۆرانه بوو. تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری دوکتور قاسملوو، نه‌ترسی بوو. هه‌موو پێداچونه‌وه و ڕیفۆرمێک پێویستی به ئازایه‌تی و نه‌ترسی سیاسی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. دوکتور قاسملو له ناو بزوتنه‌وه‌ی کورددا له‌و که‌سایه‌تیه ده‌گمه‌نانه بوو ترس و له‌رزی سیاسی له که‌سایه‌تی ئه‌و دا جێگایه‌کی بۆ نه‌بوو.
بۆیه ده‌توانین بڵێین سه‌رجه‌می ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که له که‌سایه‌تی دوکتور قاسملوو دا کۆببونه‌وه، ته‌نیا که‌سێک بوو دیتوانی له ریبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌دا ڕه‌وتی پێدا چونه‌وه به میراتی فیکری حیزبی تووده له حیزبی دێمۆکرات دا به سه‌رکه‌وتنه‌وه به ئاکامی خۆی بگه‌ینێ. له ناخی که‌ش و هه‌وایه‌کی وا دا که هێشتا ره‌وتی پێداچوونه‌وه نه‌یتوانی بوو پرسی به ئێرانی کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد و ڕزگار کردنی ئه‌م پرسه له ژێر ڕه‌شماڵی خه‌ونی دیمۆکراتیزه کردنی ئێران بنگێوی، له ده‌م و کاتێکی وا دا کاتێ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکراوه ستراتیژی دۆزی کورد بۆ ده‌بێ خۆ له به ده‌وڵه‌ت بووندا نه‌دۆزێته‌وه، که‌ڵکی له ده‌سته‌واژه‌ی واقیع بینی سیاسی وه‌رگرتوه.
له خوێندنه‌وه‌ی دوکتور قاسملوو دا فاکته‌ری ”پارسه‌نگی هێز” بۆ جۆری ده‌س نیشان کردنی ستراتێژیی نه‌ته‌وه‌یی کورد بایه‌خێکی بنه‌ڕه‌تی پێ ده‌درێ. به سه‌رنج دان به کۆی نووسین و به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور قاسملو، واقیع بینی سیاسی بریتیه له هێز. پارسه‌نگی هێز لێره دا به مانای توانایی پراکتیزه کردنی ئامانجه، ئاماژه‌یه بۆ توانایی ئه‌نجام دانی کارێک یا خۆ بۆ گه‌یشتن به به ستراتێزیهکی دیاریکراو. به گوێره‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی دوکتور قاسملوو له بارستایی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی دا کورد هێزی ئه‌وه‌ی نیه بیر له بوونی ستراتیژی پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکاته‌وه و سیاسه‌تێکی ”واقیع بینانه”ی پێ ئه‌وه بووه کورد له چوارچێوه‌ی سترۆکتۆری سیاسی و یاسایی ئێران‌دا به ماڤی ئۆتۆنۆمی بگات.
تێگه‌یشتی دوکتور قاسملوو له خۆدمۆختاریش، تێگهێشتێکی ڕوون و ئاشکرا بوو. به‌و مانایه نه له قاڵبی ئۆتۆنۆمی دا، له نێوه‌ڕۆکێک دواوه سنوره‌کانی ئه‌م چه‌مکه ببه‌زێنێ و نه به‌پێچه‌وانه‌که‌شی. دوکتور قاسملوو خۆی له‌م باره‌یه‌وه نوسیووهتی: ”ئێمه وه‌کو حیزبی دێمۆکرات هه‌ر چه‌ند ته‌جره‌به‌مان له زۆر حیزبی دیکه زیاتر بوو، به‌ڵام دیسانه‌وه دوو خه‌ته‌ر هه‌بوو بۆ ئێمه، یه‌که‌م: هێندێک له براده‌ران داوای وایان ده‌کرد به تایبه‌تی ئه‌و وه‌خته که له وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد دا بووین، کۆمه‌ڵه و فیدایی شتی وایان ده‌هێنایه گۆڕێ که به ڕاستی له هیچ حکومه‌تێکی خۆدمۆختار دا نیه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش دا هێندێک شتی دیکه هه‌بوو که هێندێ که‌س که به گروهی حه‌وت که‌سی مه‌شهوور بوون، ڕۆیشتن و حیزبه‌که‌یان به جێ هێشت، ئه‌وانه مه‌سه‌له‌که‌یان وا لێ کرد که له واقیع دا له خودمۆختاری شتێک نه‌ده‌ماوه…
”(بڕوانه وتارێکی دوکتور قاسملو به ناوی ”باسێک سه‌باره‌ت به دروشمی بنه‌ڕه‌تی حیزبه‌که‌مان، دیمۆکراسی بۆ ئێران و خودمۆختاری بۆ کوردستان”،
وه‌رگیراو له کتێبی تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، لاپه‌ڕه‌ی 300).
دوکتور قاسملوو له ریگای ئه‌و چه‌ند دیره‌وه له هه‌ولی روونکردنهوی چه‌ند واتایی گرینگی پیوهندییدار به دوزی کورده‌وه‌یه . به‌ر له هه‌موو شت دیههوی ئه‌م په‌یامه به مروڤی کورد بگه‌یه‌نی خۆدمۆختاریی سه‌ربه‌خۆیی نیه و نابی ده‌گه‌ل ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی تیکه‌ل بکرێ . به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا به هؤی ئه‌م وتانهیهوه، هێڵی جیاکهرهوهیی نێوان دوو ته‌وه‌ری گرینگی تر ده‌ست نیشان ده‌کا. ئه‌م دوو ته‌وه‌ره‌ش دیاری کردنی سنووری نێوان ”سازش ”و” سازشکاریه”. له پیناسهیی دوکتور قاسملوودا سازش له سازشکاریی جیا ده‌کریته‌وه ، دوکتوور قاسملوو لای وایه حیزبیکی شورشگیر ده‌کری له برگهیک له ژیانی سیاسی‌دا سازش بکات. واته له جیگای پرانی داواکاریه‌کانی به شیوه‌یه‌کی کاتی به به‌شیک له‌وان رازی بێ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش دا دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه رێکه‌وتن و مهسالهحه به مانای لادان و دوور که‌وتنه‌وه له ئوسوول و ته‌سلیمی سیاسی نیه. به گوێره‌یی تیڕوانینی دوکتور قاسملوو سنووری نیوان سازش و سازشکاریی، چونیه‌تی تێهه‌ڵکه‌وت له ته‌ک سه‌قفی داواکارێکانی کورده. له‌و جیگایه‌ی سه‌قفی داواکاریه‌کانی کورد بۆ ئاستی یه‌ک دوو به‌ندی یاسای بنچینه‌یی و خودگه‌ردانی دادهبهزیندرێ، له ڕوانگه‌ی دوکتور قاسملووه به ڕیبازێکی خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌رانه پێناسه ده‌کرێ.
دوکتور قاسملوو له کاتی فورمووله کردنی ئه‌م دوو ته‌وه‌ریه ههستیاریهدا ده‌نووسی:” در سیاست مصالحه رواست بشرط آنکه مصالحه در خدمت خط مشی اصلی باشد. وقتی می گوئیم سیاست هنر ممکن است باین معنا است که سیاست هنر مصالحه است، چراکه یک سازمان انقلابی نمی‌تواند همه خواستههای خود را بیکباره برآورد سازد. در بعضی موارد مصالحه می‌کند و گامی به جل‌و می گذارد. زیرا که در آن شرایط تنها همانقدر امکان دارد. لیکن سازمان انقلابی ”سازشکار” نیست. ”مصالحه” می‌کند برای آنکه قدمی در جهت تحقق آرمانهایش پیش‌تر برود، لیکن از مشی راستین خود منحرف نمی گردد و از اصول خویش دست برنمی دارد ، آرمانهای خود را هر روز عوض نمی کند، نان به نرخ روز نمی‌خورد و ماکیاولیزم را مشی سیاسی خود نمیسازد”
( کردستان ارگان کمیته مرکزی حزب دمکرات کردستان ایران، شماره 106 تیرماه 1364/ ژوئیه 1985). گفتار از تجربیات چهل سال مبارزه).
به ئیلهام وه‌رگرتن له‌م خوێندنه‌وه‌یه بوو له سه‌رده‌می رێبه‌ریی دوکتور قاسملوودا هیچکات له‌و حیزبه‌دا مه‌سه‌له‌یه‌ک به ناویی وتوێژ ده‌گه‌ل رێژیم ره‌د نه‌کرایه‌وه، هه‌ر بۆیه وتووێژی ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌سلێک به ناوی خودمۆختاریی به جۆره سازش و رێککه‌وتنێک بگا. واته له که‌یسی دوکتور قاسملوودا سازش و ”مصالحه” یه‌کسانه بۆ به‌ده‌ست هینانی کۆمه‌ڵه ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی، به‌و مانایه، ئه‌گه‌ر پارسه‌نگی هێز ده‌ره‌تانی ئه‌وه نادا کۆی داواکاریکانیان بیته دیی، هه‌ر نه‌بێ وه‌ڵام به ڵانی که‌می ویست و داخوازییه‌کان درابیتهوه. به باوه‌ڕی دوکتور قاسملوو ته‌نیا له دۆخیکی وادایه ده‌کرێ، قسه له سازش و رێکه‌وتن بکرێ. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی ئاستی مافخوازی کورد ته‌نیا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات دادهشکیندریی، ئیتر لێره‌وه ناکرێ ئه‌م سیاسته به درێژه‌یی سیاسه‌تی واقیعبینانه‌ی دوکتور قاسملوو له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. چوونکه لێره‌دا نه‌ک سازان به‌ڵکه ته‌سلیم بوون له‌ئارادایه.
گرفتی خالید عه‌زیزی و هاوبیرانی
له کاتی هێنانه‌وه‌ی فاکت له دوکتور قاسملوو گرفتی کاری عه‌زیزی و هاوبیرانی له‌وه‌دایه، بۆ خوێنه‌ر و بیسه‌ری خۆیانی ڕوون ناکه‌نه‌وه دوکتور قاسملوو له دڵی چ که‌ش و هه‌وایه‌کی سیاسی دا و به چ مه‌به‌ستیک ئه‌و وته‌یه‌ی گوتوه. هێنانه‌وه‌ی یه‌ک دو دێڕ له وته‌کانی دوکتور قاسملو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ل و مه‌رجێک که ئه‌و قسه‌یه‌ی تێدا گوتراوه، ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌گه‌ری نه‌بێ، غه‌درێکی گه‌وره‌ی مێژوویی یه له‌و که‌سایه‌تیه.
بێگومان لێره دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێیم که‌ڵک له ڕوانگه‌کانی دوکتور قاسملوو وه‌رنه‌گیرێ، به هیچ جۆریک، له فاکت هێنانه‌وه‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه. به ڵام دوو شت لێره‌دا ده‌بێ به وریایی له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه، یه‌که‌م، ئه‌و بوارانه‌ی که له به‌رهه‌مه‌کانی دوکتور قاسملوو دا وه‌ک چه‌مکگه‌لێکی گشتی خۆ ده‌ر ده‌خه‌ن. بۆ وێنه پێناسه‌ی دوکتور قاسملوو له سه‌ر سوسیالیزمی دیمۆکراتی چی یه؟ چۆن هێزی کار و زێده‌بایی پیناسه کردوه؟ کۆماری کوردستانی چۆن لێکداوه‌ته‌وه، شکسته‌کانی کۆماری له چ هۆکار گه‌لێک دا دیتۆته‌وه؟ ژێکاف بۆ جێگای خۆی دا به حیزبی دیمۆکرات؟… ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گشتین که خوێنه‌ر ده‌توانێ له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێک دا بڵێی ئه‌وه نه‌زه‌ری دوکتور قاسملو بووه.
دووهه‌م به‌ڵام دوکتور قاسملو ته‌نیا که‌سایه‌تیه‌کی بیرمه‌ند و ئاکادمیک نه‌بوو، که کاری ته‌نیا وانه گوتنه‌وه له زانکۆ و سه‌رقاڵی کارکردن له سه‌ر چه‌مکه گشتیه‌کان بووبێ. ئه‌و هاوکات ڕێبه‌ر و سیاسه‌ت داڕێژه‌ریی حیزبێکی سیاسیش بوو، له‌و نێوه‌شدا وه‌ڵامدانه‌وه به پرسه سیاسیه کانی ڕۆژ ، یه‌کێکی تر له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیه‌کانی بوو.
له دیاریکردنی سیاسه‌تی ڕۆژیش دا، ده‌یان پارامیتری جۆراوجۆر ده‌ور ده‌بینێ. ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ ده‌بینرێ، ڕه‌نگه سبه‌ینێ به ته‌واوی بوونی هه‌ر نه‌مێنێ. له‌و ڕووه‌وه هێنانه‌وه‌ی وته‌یه‌کی دوکتور قاسملوو که ڕه‌نگه زیاتر له 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو بێ، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و باروودۆخه و بێ سه‌رنج دان به‌وه‌یی که له چ کۆنتێکسێکدا به‌م جۆره؛ له مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆژ دا دواوه، کارێکی ناڕاست و نهزانستی یه.
پوخته‌ی مه‌به‌ست
وه‌ک ده‌بینین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وی كاكڵ و په‌یامی وتووێژه‌که‌ی عه‌زیزی، به میتۆدی کار و درێژه‌ی ڕێبازی دوکتور قاسملوو له قه‌ڵه‌م بده‌ن، نه ته‌نیا ئه‌م دوو خه‌ته ته‌واو که‌ری یه‌کتر نین، به‌ڵکو دیوارێکی لێک جیا که‌ره‌وه‌ش له نێوانیاندا ده‌بینرێ.
له خوێندنه‌وه‌ی یه‌کیان دا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ کات ئه‌سڵێکی به ناوی وتووێژ ڕه‌د نه‌کردوته‌وه، به ڵام بۆ هه‌موو وتووێژێک پێورێکی به بنه‌مای کاری خۆی وه‌رگرتبوو، ئه‌ویش پێوه‌ری قه‌بووڵی ئه‌سڵی خۆدمۆختاری بوو.
به‌لام له سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا به ڕاشکاوانه ئه‌و پێوه‌ره ده‌درێته دواوه و ده‌ڵێ: ”کۆماری ئیسلامی نه فیدیراڵیزمی قه‌بووله و نه خۆدمۆختاری. له هه‌مان کات دا به شێوه‌یه‌کی گاڵته جاریی هه‌موو ماف خوازێکی کورد بۆ ئاستی یه‌ک دوو به‌ندی یاسایی بنچینه‌یی ئێران دا ده‌شکێنێ که ڕژیم بۆ خۆی به ده‌ستی خۆی له قانونی ئه‌ساسی دا گونجاندویه‌تی”.
له ڕوانینی یه‌کیان دا سیاسه‌ت به پێی ئوسووڵ و پرنسیپێیکی دیاریکراو به‌ڕێوه براوه . شه‌ڕی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد مافی خۆی له ئۆتۆنۆمی دا وه بینێ، ئه‌ویتریان داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ڕژیم و وازهێنان له ده‌سکه‌وتی سیاسی ده‌کات.
له خوێندنه‌وه‌ی یه‌کیان دا واقعیی بن ده‌ستیی کورد ده‌درایه دواوه و کاری بۆ ئه‌وه ده‌کرد دۆخی داسه‌پاوی کۆیله‌تی کورد بگۆڕێ، که چی ئه‌مه‌یان له ژێر ده‌مامکی خوێندنه‌وه‌ی واقع بینانه، ته‌سلیمی واقیعی ناله بار ده‌بێ و به یه‌کجاری ماڵ ئاوایی له هه‌موو ماف خوازییه‌کی کورد ده‌کات. بۆ مرۆڤی کورد سیاسه‌تی یه‌کیان هه‌ڵگری به‌رزکردنه‌وی ڕۆحی به‌ره‌نگار بوونه و گه‌ش بینی به دوا ڕۆژه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا چاندنی تۆویی بێ هیوایی و ڕه‌نج به خه‌ساریی بۆ مرۆڤی کورد به دیاریی دێنێ.
له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه له‌و ڕێبازه بڕوانی هیچ نیشانه‌یه‌کی له سیاسه‌تێکی ناسیۆناڵیستی پێوه نابینی. نه بۆ ڕزگاریی و بن ده‌ستی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه وته‌یه‌کی بۆ گوتن هه‌یه و نه سیاسه‌ته‌که‌ی وه‌ڵامده‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده. تێئۆریهکه، تێئۆری له‌خشته بردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد و هه‌وڵ دان بۆ ئاسیمیله کردنی مرۆڤی کورده.
له به‌ر رووناکایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خرانه ڕوو، ئێستا ده‌توانین له هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان ڕێبازی سیاسی دوکتور قاسملوو و عه‌زیزی بدوێین. له بیری دوکتور قاسملوودا واقیع بینی سیاسی به مانایی قه‌بووڵی بن ده‌ستی بۆ کورد نه‌بوو. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی دوکتور قاسملوو کاتێ باس له واتایی واقیع بینی سیاسی هاتۆته گۆڕێ، بۆ ئه‌وه نه‌بوو به‌ندی پانزده‌ی یاسای کۆماری ئیسلامی بۆ مرۆڤی کورد بکات به ئیده‌ئاڵ، یا خۆ هه‌موو مافخوازێکی کورد به مه‌رجی ئیزنی گه‌ڕانه‌وه به واقیع بینی سیاسی له قه‌ڵه‌م بدا.
گرفتی ناو و قه‌یرانی ناسنامه
له ڕه‌وان ناسی مرۆڤی کورد دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ته‌نیا بریتی له ناوێک نیه. ئه‌م ناوه ئه‌گه‌ر له لایه‌ک بۆ بیر و ڕای گشتی کورد ناوێکی ناسیاو و ڕیشه‌یه‌کی قووڵی له مێژووی خه‌باتی پڕ له ههورازو و نشیوی کورد دایه، له هه‌مان کاتیش ده‌ربری ناسنامه‌یه‌کی ڕوونی سیاسی و کۆمه‌ڵێک به هاو و ئامانجی دیاری کراویشه.
به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م ناوه، هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دامهرزاندنیهوه بۆ وڵامدانه‌وه به خواستێکی مێژوویی ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵی کورده‌واری چاوی به دنیای ڕوون هه‌ڵاتووه.
به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی نه‌ته‌وه، ڕزگارکردنی کوردستان له داگیرکراوی و کۆتایی هێنان به کۆیله‌تی مرۆڤی کورد فه‌لسه‌فه‌یی وجوودی ئه‌و حیزبه بۆ دامه‌زرانی بووه. به ده‌س پێشخه‌ریی و ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه بوو، مێژوویی هاوچه‌رخی کورد گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی به خۆیه‌وه دیت. ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان وه‌ک کیانێکی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ولامێکی یه‌ک لاکه‌ره‌وه بوو بۆ رزگاریی کورد له ژێر ده‌ستی و له هه‌مان کاتدا بۆ وڵام دانه‌وه به‌و ویسته مێژووییه‌ی ناو هه‌ناویی کۆمه‌ڵی کورده‌واری. لهوروووه بۆ ئه‌م ناوه هه‌موو ناسنامه‌یه‌کی سیاسی ناتوانێ ناوه‌ڕۆکێکی پڕ به پێست بێ.
کاتێک لایه‌نێکی دیاری کراو خۆ به هه‌ڵگری ئه‌م ناوه ده‌زانێ، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌و چاوه‌روانییه‌ی لێده‌کرێ که پارێزگاری له‌و ناسنامه‌یه‌ش بکات که پێویستیه‌کانی هاتنه کایه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه.ئه‌گه‌ر له‌و ئاقاره‌وه له نیوه‌ڕۆکی وتووێژه‌که‌ی عه‌زیزی له گه‌ڵ ڕووداو بڕوانین، له هیچ ڕوویه‌که‌وه چ جۆره خزمایه‌تیه‌کی له گه‌ل ناو و ناسنامه‌یی سیاسی حیزبی دیمۆکراتی پێوه نابینی. ئه‌و وتاره سیاسیه که عه‌زیزی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له هه‌ر بارێکه‌وه لێی ورد بینه‌وه بۆ ناو و ناسنامه‌ی سیاسی حیزبی دیمۆکرات نه‌شیاو و نامۆیه. داشکاندنی ڕساڵه‌ت و شێواندنی ناسنامه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ خۆ ته‌حویل دانه‌وه و پێوه‌نووسان به به‌ندی 15 یاسای بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی و داوا کردنی زه‌کات و سه‌رفتره له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕیژیمه، ته‌نیا له حیزبێکی کارتۆنی ده‌وه‌شێته‌وه نه‌ک لهحیزبێک که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی کیانی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرابێت.
ئه‌و خه‌ته سیاسیه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه باس له بوونی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کات، هه‌م زیان و خه‌ساری به‌م ناوه گهیاندو هه‌م ئه‌م ناسنامه‌یه‌ی بنکۆڵ کردوه که له سه‌رده‌می خۆی دا ئه‌و حیزبه‌ی بۆ پێک هێندراوه.
هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌و حیزبه‌ی کاک خالید رێبه‌ری ده‌کات، له هه‌موو شتێک ده‌چێ جگه له حیزبیکی سیاسی نه‌بی. ئه‌گه‌ر له حیزب و ڕێکخراوی سیاسی ئاسایی دا کونگره و کونفرانس پێک ده‌هێنری، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی سیاسی ئێستا و داده‌یی خۆی دیاری بکات، له که‌یسی کاری ئه‌م حیزبه دا هه‌موو ئه‌وانه به پێچه‌وانه یه. بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هێزو و توانایی ڕێزه‌کانی خۆی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ک ته‌رخان ده‌کات و له کۆنگره‌که‌ی دا مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم و دامه‌رزاندنی کۆماری کوردستان ده‌کاته ناسنامه‌ی سیاسی خۆی، که چی له چاو ترۆکانێکدا مه‌سه‌له‌ی وتووێژ له گه‌ڵ بڵاوڤوکی ”ڕووداو” دێته گۆڕێ و به‌ندی 15 یاسای بنچینه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌کاته ئامانج و مه‌به‌ستی خۆیی. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م چه‌رخ و خوولانه له قۆناغێکی تر دا ده‌بێته لایه‌نگر و پشتیوانی که‌ڕوبی و موسه‌وی.
بۆ ئه‌و حیزبه دۆخێکی ئه‌وتۆ که هیچ چه‌شنه سه‌قام گیریهکی سیاسی به گوتار و ڕێبازی یه‌وه نابینرێ، دۆخێکی نائاسایی و ڕه‌وشێکی قه‌یرانییه. چه‌شن و جۆریی ئه‌م قه‌یرانه، قه‌یرانی شوناسه، یا خۆ به واتایه‌کی تر ڕه‌نگه بتوانین بڵێین قه‌یرانی په‌ڕینه‌وه له شوناسیکهوه بۆ شوناسێکی تره. ناسنامه‌یه‌ک خه‌ریکه به شینه‌یی پاڵ به ناسنامه‌و بوونێکی تره‌وه ده‌نێ. پێشینه‌یی مێژوویی شوناسێکی سیاسی خه‌ریکه کوێر ده‌کرێته‌وه و شوناسێکی تر بۆ جێ گرتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه. له حێزبی دامه‌رزێنه‌ری کۆماری کوردستانه‌وه، خه‌ریکه ده‌کرێ به حیزبێکی مه‌ده‌نی، به حیزبێکی ده‌سته‌مۆی دووی خۆردادی و کارتۆنی که قه‌ت نه ده‌ستی بۆ چه‌ک بردووه‌و نه دیفاعی له سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان کردوه!!
ئه‌م دۆخه ناتوانێ بۆ هه‌میشه درێژه‌ی هه‌بێ. یه‌ک له‌و دوو شوناسه ده‌بێ جێی به‌وی تر لێژ بکا. هه‌موو قۆناغیکی گواستنه‌وه له ویستگه‌یه‌ک ده‌س پێده‌کا و له قۆناغێک ده‌گیرسێته‌وه. کونگره‌ی پازده‌ی ئه‌و حیزبه ده‌توانێ ده‌م و کاتی کۆتایی قۆناغی گواستنه‌وه بێ. هه‌موو نیشانه‌کان له‌وه ده‌دوێن، کونگره‌ی پازده جیاواز له کونگره‌ی چوارده ده‌بێ. کونگره‌ی پێشوو به مانایه‌ک کونگره‌یه‌کی پۆپۆلیستی بوو. ریبازو په‌سندکراوه‌کانی پێش ئه‌وه‌ی ئاکامی باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ت بوو بێ، بۆ ڕێکلامی سیاسی بوو. دیکۆرێک بوو، بۆ دروستکردنی دیواریکی ده‌ستکرد له نیوان خۆیان و هاورییانی رابردوویان. له کونگره‌ی چوارده دا ئه‌سڵ له سه‌ر ئه‌وه داندرا شتیک به نێوی حیزبێکی سیاسی به ژماره‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشوری کوردستان زیاد بکرێ. بۆ ڕێکلامی سیاسی به هینانه ئارای کۆمه‌ڵێک چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رنج ڕاکێش هه‌وڵ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین هێز بدری. ئه‌م یه‌کیتیه ڕواڵه‌تیه تا وتووێژ له گه‌ڵ ڕووداو بری کرد. به وت‌و وێژ له گه‌ڵ ”ڕووداو” گۆڕان به سه‌ر وه‌زعه‌که دا هات. له‌و کاته‌وه تا ئێستا هه‌موو حیزبه‌که به گشتی و خالید عه‌زیزی وه‌ک نه‌فه‌ری یه‌که‌م به تایبه‌تی به دۆخێکی دژوار دا هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌گه‌ر له تێکۆشانی سیاسییاندا ڕێبازی کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌میان به‌هیند بگرن، یه‌که‌م کاری ئاساییان ده‌بی هێنانه خواری عه‌زیزی له سکرتێریی بێ. ئه‌گه‌ریش له خه‌تی عه‌زیزی په‌یڕه‌وی بکه‌ن، له گه‌ڵ په‌سند کراوه‌کانی کونگره‌ی چوارده‌یان که‌وتونه‌ته شه‌ڕ. ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه به گشتی و پلنۆمهکانی کۆمیته‌یی ناوه‌ندی به‌تایبه‌تی نه‌یانتوانی ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکه‌ن، له‌و ڕووه‌وه کۆنگره‌یی پانزده ده‌توانێ هه‌لێکی له‌بار بێ بۆ خۆ ساغ کردنه‌وه و کۆتایی هینان به قه‌یرانی ناسنامه له‌م حیزبه‌دا .
بڵاو کراوه له ماڵپه‌ڕی www.peshmergekan.com
2011/04/9