پێشمەرگەکان: سەرۆککۆماری عێڕاق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لە سەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان، 
ئەم دوو بەڕێزەش دەتوانن لە حاڵی حازردا بڕیاردەر بن بۆ چارەنووس کورد لەم بەشەی کوردستانەکەمان ، جێگەی داخە کە بیروبۆچوونیان زۆر لێک دورە و هەردوکیشیان گەورەترین هێزی نیزامیان لە ژێر دەست دایە .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: ”ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگەداین، یان ئەو واقعە قبوڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێین”.
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: ”دەوڵەتی کوردیت بۆ چییە ئەگەر لە ئێستاوە بزانیت چەندین ساڵی دوورودرێژ هەر شەڕ دەكەیت”. دەشپرسێت: ”ئێمه‌ی كورد كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟”
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان
گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش باجێكی گەورەی مرۆیی و ئابووری دا. پێشمەرگە بە قوربانیدانی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند و هێزی سەرەكیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەكەدا.
كەچی لە كۆنفڕانسی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش لە واشنگتۆن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێگری كرد لەوەی شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفڕانسەكە بێت كە لایەنی سەرەكیی شەڕی دژی داعشە. بەداخەوە لایەنی میوانداری كۆنفڕانسەكەیش خواستی وەزیری جێبەجێ كرد.
ئەو نموونە و زۆر نموونەی تر دەردەخات كە ماف و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكرێ زۆر بە ئاسانی پشتگوێ بخرێ و مامەڵەی نابەجێی لەگەڵدا بكرێت و بە بڕیار و میزاجی خەڵكی تر ببەسترێتەوە.
ئەمەیان بە هیچ شێوەیەك قابلی قبول نییە و لەگەڵ ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی گەلەكەمان ناگونجێت و بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمشێوەیە پێویستیمان بە سەروەرییە و دەبێ خاوەنی بڕیاری خۆمان بین.
دوای ئەو هەموو نەهامەتی و قوربانیدانە، ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگەداین، یان ئەو واقعە قبوڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن.
پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت.
….
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: ”دەوڵەتی کوردیت بۆ چییە ئەگەر لە ئێستاوە بزانیت چەندین ساڵی دوورودرێژ هەر شەڕ دەكەیت”. دەشپرسێت: ”ئێمه‌ی كورد كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟”
دەقی وتووێژەکەی د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستان
د. فوئاد مه‌عسوم: له ئاشتبوونه‌وه‌دا له‌عیراق، ده‌بێ سوود له ئه‌زموونی كوردستانی دوای راپه‌ڕین‌و باشووری ئه‌فریقا وەربگرین״
25/7/2016
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: عیراقییه‌كان‌و وڵاتانی خۆرئاوا‌و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت داعش له‌عیراقیش‌و سوریاش نه‌مێنێت‌و بۆئه‌وه‌ش هاوكاریی‌و هاوئاهه‌نگیی هه‌موویان پێویسته‌و وتیشی: سه‌رباری ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ش هه‌موو سیاسییه‌كان بیر له قۆناغی دوای داعش ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتی دروست ببێت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگارده‌كرێن.
ئه‌م قسانه‌ی د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چوارچێوه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا هات كه رۆژی سێ شه‌ممه 19/7/2016 له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستانی نوێ؛ ستران عه‌بدوڵڵا سایتی خاك؛ ژینۆ عه‌بدوڵڵا
سه‌ره‌تا د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق وتی: سه‌باره‌ت به رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش، دیاره هه‌موو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به هه‌موویانه‌وه خه‌ریك بن، جگه له‌وه‌ی كه له‌ناو عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌یانه‌وێ موسڵ رزگاربكرێت، به‌ڵام دیاره وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به‌تایبه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا گرنگییه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، كه ئه‌وانیش زۆر به‌گرنگی ده‌زانن كه ده‌بێت داعش پێگه‌ی نه‌مێنێ له عیراق‌و سوریاش، هه‌ربۆیه ده‌بینین هاوئاهه‌نگییه‌كی ته‌واو له‌نێوان ئه‌مریكاو روسیاش هه‌یه، كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن له سوریا، بۆیه مه‌سه‌له‌ی سوریاش مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆته جیهانیی، هه‌موولایه‌ك پشتگیریی عیراق ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داعش.
هه‌ستیاریی
كورد-عه‌ره‌ب، شیعه- سوننه
دیاره ئه‌وه‌ش ته‌كتیكی خۆشی هه‌یه، لایه‌نی كوردیی‌و لایه‌نی حه‌شدی شه‌عبـی، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه بۆ چوونه ناو موسڵ، ره‌نگه هه‌ستیاریی دروست بكات، عه‌رب‌و كورد جۆرێك هه‌ستیاریی كۆن ماوه له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها شیعه‌و سوننه‌ش به هه‌مان شێوه، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێكه‌وتن هه‌یه كه هه‌موولایه‌ك هاوكاریی ته‌واوی یه‌كتر بكه‌ن، هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی‌و به‌پێی ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت به یه‌كێتیی عیراق بكات له‌نێوان خۆیاندا وه‌كو ته‌كتیكی سه‌ربازیی رێكده‌كه‌ون كه چۆن بێ. به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌ی دوای داعش چی؟، چونكه ئێستا هه‌موو لایه‌ك ده‌یه‌وێت رزگاری بێت له داعش‌و ده‌ریپه‌ڕێنن‌و نه‌یهێڵن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون، هه‌بوون هاوپه‌یمانی بوون‌و به‌شێك بوون له هێزی داعش، خه‌ڵكانێك هه‌یه سوودیان لێ بینیوون، خه‌ڵكانێك هه‌ن كه خۆیان مات كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن كه دژی داعش شه‌ڕیان كردووه‌و كه‌سانێكیش هه‌ن كه كه‌سوكاریان به‌ده‌ستی داعش ئیعدام كراون، ئه‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نییه رازی بن به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕیشیان كردوون جارێكی تر بێنه‌وه مه‌یدانه‌كه، هه‌ربۆیه هه‌مووان‌و به‌شی زۆری سیاسییه‌كان بیر له‌قۆناغی دوای داعش ده‌كه‌نه‌وه، قۆناغی دوای داعش‌یش به‌ڕاستی هه‌وڵی زۆری ده‌وێت، بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتی دروست ببێت له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستی داعشه‌وه، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد كه هه‌ندێك هه‌بوون پشتیوانیی داعشیان كردووه‌و سوودیان لێ بینیووه، هه‌ندێكی تریش له‌دژی جه‌نگاون، بۆیه نابێت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌مووان بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه خۆی نایه‌وێت وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكرێن، كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی زۆر قورسه‌و ئاسان نییه.
ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێته‌دی
جا بۆیه ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تێڕوانین‌و پێناسه‌مان بۆ ئاشتبوونه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشووتر، جاران كه ده‌یانوت ئاشتبوونه‌وه، هه‌ندێك سه‌رۆك هۆز ده‌هاتن‌و راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوده‌كرایه‌وه، یاخود حزبه‌كان كۆده‌بوونه‌وه‌و بڕیارێكیان ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجام ئاشتبوونه‌وه‌كه نه ده‌چووه خواره‌وه‌و شۆڕنه‌ده‌بۆوه، به‌و هۆیه‌وه ئێمه ئێستا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێته‌دی، بۆنموونه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌راوردێك بكه‌ین، ده‌بینین جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ی كه روو ده‌دات، له‌هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار موسڵ، چونكه هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.
كه‌واته ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌چی شێواز‌و رێگه‌یه‌كه.
نووسینگه‌یه‌كی كه‌مته‌رخه‌م
بۆ نموونه حكومه‌ت چه‌ندین ساڵه نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی ئاشتبووونه‌وه، به‌داخه‌وه كه تائێستا ئه‌و نووسینگه‌یه هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی نه‌ناوه به ئاراسته‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی، بگره كه‌مته‌رخه‌میش بووه، زیاتر كاری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی وه‌رگرتووه‌و زیاتر له‌سه‌ر تاك كاری كردووه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێك هه‌ڵاتووه له خزمه‌ت، ئه‌و نووسینگه‌یه كاری كردووه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی شه‌خسییان داوه به تاك، واتا كاركردنیان ته‌نها له‌و ئاسته‌دا بووه‌و ئه‌و هه‌وڵه‌شی هه‌مان هه‌وڵه كه پێش داعش كردوێتی، كه داعش هات هه‌موو شته‌كانی گۆڕی، هه‌ربۆیه پێویسته بیر له‌هێنانه‌كایه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش سوود له‌ئه‌زموونی رابردووی هه‌رێمی كوردستان ببینین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕیندا 250 هه‌زار چه‌كداری حكومه‌ت هه‌بوون كوردیش بوون، به‌ڵام به رۆحییه‌تی دوژمنایه‌تییه‌وه وه‌رنه‌گیران‌و هاتنه‌وه‌و به‌شدارییان كرد له راپه‌ڕینه‌كه‌و رۆڵی گرنگیان هه‌بوو، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شدارییان نه‌كردایه راپه‌ڕینه‌كه به‌و شێوه‌یه سه‌ری نه‌ده‌گرت، هه‌روه‌ها له باشووری ئه‌فریقاو له زۆر وڵاتانی تر ئه‌و حاڵه‌تانه روویانداوه‌و ده‌بێت ئێمه سوودیان لێ ببینین، ئێستا ئێمه ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین‌و خه‌ریكی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ین، ره‌نگه به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بكه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌و زۆر حاڵه‌تی تر، كه پێویسته چیتر پشتگوێی نه‌خه‌ین، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی باڵای هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
پاڵه‌وانی رزگاركه‌ر نادیاره
*چۆنێتی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی فه‌لوجه له ناوخۆی عیراق‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاماژه به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت، ئایا ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له فه‌لوجه روویاندا، نابنه هۆی دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، به‌تایبه‌تی كه له‌ئێستادا پاڵه‌وانی ئه‌و رزگاركردنه‌وه‌یه دیارنییه كه ئایا، حه‌شدی شه‌عبـی، یان سوپای عیراق، یاخود هێزی هاوپه‌یمانان ده‌بێت؟
-بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌سه‌ڵاتی داعش، پێویسته سوود له ئه‌زموونه باش‌و سه‌ركه‌وتووكانی پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ببینرێت، به‌تایبه‌تی وه‌كو ئه‌وه‌ی له فه‌لوجه كرا، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رێگایانه بگیرێن كه داعش به‌كاریان ده‌هێنێ‌و له رووی سه‌ربازییه‌وه سوودیان لێ ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی له‌و رێگایانه‌وه داعش چه‌ك‌و هێزی سه‌ربازیی لێوه بگوازێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێگه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نێو شاره‌كه‌دان بتوانن رزگاریان ببێت، چونكه هه‌روه‌كو پێشبینی ده‌كرێت له پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا شه‌ڕی قورس رووبدات، هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌شدا حه‌شدی شه‌عبـی نه‌چووه ناو فه‌لوجه‌وه، به‌ڵكو له ده‌وروپشتی بوون.
وایانده‌زانی هه‌موو عیراقییه‌كان دوایان ده‌كه‌ون!
*زۆربه‌ی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه هاتوونه‌ته كایه‌وه، زۆربه‌ی ناوچه سوننییه‌كانی گرتۆته‌وه له فه‌لوجه‌و رومادی‌و تكریت، هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵیش، هه‌م سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و هه‌میش حكومه‌تی عیراق جیاواز له ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كه هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی داعش به‌شداریی له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بكات، هه‌روه‌ها له داهاتوودا داعش دروست نه‌بێته‌وه؟
-ئه‌وه‌ی كه روویدا له عیراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه رژێم رووخا، هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی ناوچه سونییه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌یان كرد، به‌تایبه‌تی سیاسییه ئیسلامییه‌كان، وایان ده‌زانی ئه‌وه‌ی كه خه‌بات ده‌كه‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌ی دژی داگیركردنه‌وه، ئیتر هه‌موو خه‌ڵكی عیراق دوایان ده‌كه‌ون‌و پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌وانه رۆڵیان زۆر سلبـی بوو له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها بایكۆتی به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق كرد، هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانیان توندوتیژبوو، پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كانیان به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه وایكرد بۆ ماوه‌یه‌ك له پڕۆسه‌ی سیاسی دووربكه‌ونه‌وه، دوایی كه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی دروستبوو، ده‌بوایه ده‌ستووری بنووسیایه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی ته‌نیا 11 سوننه هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراقدا، ئه‌وكاته پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراقدا بازنه‌یی بوو، عیراق هه‌مووی یه‌ك بازنه بوو، ناچار په‌یوه‌ندیی به 15 كه‌سایه‌تی تری سوننه‌وه كرا كه یاسایی‌و سیاسیی بوون، ئه‌وانه هاتن‌و به‌شدارییان كرد له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقدا، ئا له‌و كاته‌دا ده‌بوایه به‌شداریكردنیان به هه‌ند وه‌ربگیرایه‌و حساب بۆ ره‌ئییه‌كانیشیان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ‌دا بكه‌ن، دوای ئه‌وه حزبی به‌عس كه له‌سه‌ر حوكم بووه زۆر به‌توندی دژی كورد‌و شیعه بووه‌و ته‌نیا حزبی به‌عس حاكم بوو، رێگه‌ی نه‌ده‌دا به‌هیچ كه‌سێك چالاكیی سیاسی بكات جگه له خۆی، واتا ته‌نیا خۆی حزبی قائید بوو، به‌ڵام حكومه‌تی نوێی عیراق رێگه‌یدا هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق حزبی سیاسی‌یان هه‌بێت‌و به‌شداریی بكه‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه ئێمه ئه‌وكاته‌ی له ده‌ره‌وه بووین، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ‌و تایبه‌ت به ئۆپۆزسیۆنی عیراقمان ده‌كردو هه‌موو توانا‌مان بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس خستبووه‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وان به‌شدارییان له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به به‌هانه‌ی پاراستنی كه‌سوكاریان كه له‌ناوخۆی عیراقدا بوون، یاخود ده‌یانوت: بۆ پاراستنی ریزه‌كانی هێزو حزبه‌كه‌مانه بۆئه‌وه‌ی بمێنێت‌و له‌ناو نه‌چێت، به‌شداریان نه‌ده‌كرد.
حزبێكی گه‌وره‌ی سوننه نییه
گرنگترین‌و فراوانترین كۆنگره كه ئاینده‌و ئێستای عیراقی داڕشت، كۆنگره‌ی له‌نده‌ن بوو له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2002دا، به‌شی هه‌ره زۆریان به‌شداریان تێدا نه‌كرد، جا هه‌موو ئه‌وانه كاردانه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت كه یه‌كێك له‌كاردانه‌وه‌كانی به‌شداری نه‌كردنیان ئه‌وه‌بووه كه تائێستا هێزێكی گه‌وره‌ی سوننه دروست نه‌بووه، بۆیه ئێستاش ئومێده‌وارین كه ئه‌وانیش له داهاتوودا بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر حزب دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه نییه كه ئه‌و حزبانه‌ی كه دێنه په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی شیعه‌یه هه‌موو پێكه‌وه بێن، سوننه هه‌موو پێكه‌وه بن‌و كوردیش به‌هه‌مان شێوه، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌و زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و پرسی دیموكراسیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌وباره‌یه‌وه زۆر له براده‌رانی خۆمان ده‌زانن كه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پاش رووخانی به‌عس، من رام وابووه كه ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نی تر هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵده‌ین لیستمان هه‌بێت، نه‌ك بووترێت كوردستانی، چونكه كه وتت كوردستانی، عه‌ره‌ب نایه‌ته ناوی، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی بێته ناویشی، عه‌ره‌به‌كانی تر ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، یاخود ئه‌گه‌ر كوردێك بچێته نێو حزبی سوننه‌كان ئه‌وا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی كورده‌كان ده‌بێته‌وه، شتێكی وا بكرایه یان بكرێت، ئه‌وا بۆ كورد قازانجه، كورد خواست‌و ویست‌و مافی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی‌و حاڵه‌تێكه، به‌ڵام بۆ په‌رله‌مان نابێت پێكهاته‌كان ته‌نیا یه‌ك كوتله بن، چونكه ئه‌وكاته ده‌بێته ته‌نیا یه‌ك كوتله‌ی بچووك، به‌و شێوه‌یه رۆژێك له رۆژان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی كوردمان نابێت، هه‌تاوه‌كو دابه‌شكردنه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی رابردوو بێت، به رێككه‌وتنی سیاسی، ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كورد ناتوانێت ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ربۆیه ئه‌و دابه‌شكارییه له به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق‌و داهاتووه‌كه‌یدا نییه، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نا كه كورد ده‌ستبه‌رداری بۆچوونه‌كانی خۆی ببێت، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌كتیكێكی سیاسییه هه‌میشه ده‌كرێت سوودی لێ ببینیت.
پێكهاته‌كان خواستی جیاجیایان هه‌یه
*كێشه‌ی سوننه تائێستا نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی رێكخراو‌و تۆكمه‌یه له ناو پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵام خۆ چه‌ند حزبێكی سوننه هه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بوونی جه‌نابیشت به سه‌رۆك كۆمار پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ت پێشكه‌شكردو خسته‌ڕوو، به ره‌چاوكردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه پێشتر له پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌كاندا خراونه‌ته‌ڕوو، ئایا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونته‌وه به‌رنامه‌كه‌تان بۆ دانا، ئه‌وه‌ی تێدایه كه چۆن سوننه‌كان هانبده‌ن رێكخستنی په‌یوه‌ست به‌خۆیان دروست بكه‌ن؟
-ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به خۆیان به سوننه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی عیراق‌و ئه‌وه‌ی له ئێستادا روو ده‌دات نوێیه، زۆرجار جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه هێشتا ئێمه له قۆناغی ئینتیقالیداین، راسته له ساڵی 2003 رژێم رووخا، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئاسایش‌و ئارامی‌و سه‌قامگیریی فیكری‌و سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به كاته، چونكه ئێستا سوننه‌و كورد‌و شیعه هه‌ریه‌كه بۆچوون‌و خواست‌و ویستێكی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كورد به نموونه بهێنینه‌وه، ئه‌وه له‌ساڵی 1992ه‌وه تائێستا ته‌نیا دوو هێزی پێشمه‌رگه‌و دوو دامه‌زراوه‌ی زانیاریمان هه‌یه‌و ئاسایشمان جیاوازه، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه باسی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، ئێمه تا ئێستا ئاسایشمان ده‌زگاكانی ترمان یه‌ك نییه، بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق به شیعه‌و سوننه‌و كورده‌وه هێشتا هه‌ر دواكه‌وتوون‌و نه‌توانراوه پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه مه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ئارادایه، به‌تایبه‌تی له ئێستادا قه‌یرانی راسته‌قینه‌ی عیراق له‌نێو شیعه‌كاندایه، سوننه‌ش له ئێستادا به‌جدی كه‌وتۆته قه‌یرانی موسڵ‌و ناوچه داگیركراوه‌كانی تره‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و واقیعانه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه هێشتا ئێمه له قۆناغی ئینتیقالیداین، بۆیه پێویستمان به كاته بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له عیراقدا بكه‌وێته‌گه‌ڕ به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌كه.
جیاوازیی پێكهاته‌یی تێبپه‌ڕێنن
*له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو رۆژانی هه‌ینییه‌ك دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی عیراق ده‌كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانه‌وه، به‌بڕوای تۆ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت؟
-له‌ئێستادا ئه‌و بزاوته سیاسییه شتێكی باشه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی هاووڵاتیی بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه تائێستا زاڵ نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق به هێزێكی تۆكمه‌وه بێته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌وه تائێستا ته‌نیا هه‌وڵێكه، به‌ڵام هه‌وڵێكی زۆر باشه، پێویسته هانبدرێت‌و پشتیوانیی لێ بكرێت، چونكه رزگاربوونی عیراق له‌و چوارچێوانه‌ی كه وه‌ك بنه‌ما له‌سه‌ری دروست بووه، ئه‌گه‌ر شته بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی لای كورد‌و شیعه‌و سوننه وه‌كو خۆی بێت، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كێشه‌و گرفت‌و ئاسته‌نگانه هه‌روه‌كو خۆی ده‌بێت‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌بووه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وڵاته دیموكراته‌كان بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه چه‌نده‌ها حزب دروست بوون كه حزبی مۆدێرن‌و سه‌رده‌مییانه‌ن‌و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین قۆناغ سه‌ره‌نجام توانیویانه توندڕه‌ویی‌و توندوتیژیی تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینیی‌و جیاوازیی پێكهاته‌یی تێبپه‌ڕێنن، بۆیه گرنگه كه حزبه‌كان به شێوازی نوێ، خه‌سڵه‌تی كۆن‌و كۆنه‌په‌رستی تێبپه‌ڕێنن، وه‌كو زانراویشه ئایین پرسێكه له نێوان مرۆڤ‌و خوای خۆی، بۆیه ئاشكرا بووه ئه‌گه‌ر بێت‌و حزبێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین دامه‌زرابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه سه‌ركه‌وتوو نابن.
ئه‌وه‌ی «ته‌حریر» باشه ئه‌گه‌ر نه‌گاته توندوتیژیی
*به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له شه‌قامی عیراقی وا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و بزاوته سیاسییه ده‌كه‌ن كه به‌شێك نییه له هاووڵاتیبوون، به‌ڵكو به‌شێكه له ناكۆكیی نێوان شیعه‌كان، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌ت بۆ كرد؟
-ئه‌وه جیاوازه، ئه‌و ره‌وت‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت سوود له‌هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و دۆخه ببینن، هه‌ندێكجار هه‌ندێك دروشم به‌رزده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات كێیه؟ به هه‌ڵبژاردن گه‌یشتۆته ئه‌و پۆست‌و پله‌و پایه‌یه، ئایا حزبایه‌تییه‌كه‌ی چ جۆره حزبایه‌تییه‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین هیچ یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نییه، به بڕوای من ئه‌و جموجۆڵه سیاسییه هه‌نگاوێكی گرنگ‌و به بایه‌خه بۆ په‌یڕه‌ویكردن‌و سه‌لماندنی مافی هاووڵاتیی بوون، به مه‌رجێك نه‌گاته توندوتیژیی‌و ئاشوب‌و ئاژاوه‌و لێدان‌و كوشتن، من وه‌كو خۆم بۆچوونم وایه كه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت‌و رووده‌دات له گۆڕه‌پانی ته‌حریر شتێكی باشه.
هه‌ر ده‌بێت
به ئاخ‌و داخه‌كه‌یه‌وه بێت
*سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو كوردستان، وه‌كو ده‌زانرێت له كوردستان دوو ئاراسته هه‌یه، ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڵێت پێویسته له به‌غدا بێینه ده‌ره‌وه‌و بایكۆتی هه‌موو شتێك بكه‌ین‌و خۆمان خۆمان پێبگه‌یه‌نین، ئاراسته‌كه‌ی تریش بۆچوونی وایه كه هێشتا میكانیزمێك ماوه‌و ده‌بێت كێشه‌و گرفته‌كان به گفتوگۆ‌و دیالۆگ له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌ك شه‌قامی گشتی هه‌ژاندووه‌و ئیزدیواجیه‌تێكی دروست كردووه، خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چییه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته؟
-باشه هاتنه ده‌ره‌وه‌و پاشه‌كشێكردن له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق‌و گه‌ڕانه‌وه له به‌غدا واتای چی؟، ئه‌مڕۆ ئه‌وه نییه بڵێی له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق پاشه‌شكێ ده‌كه‌م‌و ده‌چمه پاڵ وڵاتێكی تر، ئه‌وه په‌سه‌ند‌و قبوڵ نییه، چونكه ئه‌وه كاره‌ساتێكی تری لێده‌كه‌وێته‌وه، هیچ وڵاتێكیش نییه ئاماده‌بێت ئه‌وه په‌سه‌ند بكات، ده‌ڵێیت پاشه‌كشێ ده‌كه‌م‌و ده‌وڵه‌تی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئاره‌زوویه‌كی زاتی نییه بیكه‌یت، «بۆ نمونه زۆر جار وتومه، كابرایه‌ك حه‌ز له كچێك ده‌كات‌و خۆشی ده‌وێت‌و ده‌ڵێت ده‌یخوازم، به‌ڵام كاتێك دێته پێشه‌وه بۆ خوازبێنی كچه‌كه، ده‌بینێت یه‌ك دونیا كێشه‌و گرفتی بۆ دروست بووه، ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت به ئاخ‌و داخه‌كه‌یه‌وه بێت»، ئێمه‌ی كورد كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟، له‌سه‌ر بنه‌مای عیراق‌و ته‌واو، به‌شه‌كانی تر حه‌قمان به‌سه‌ریانه‌وه نامێنێت؟، یاخود هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و چوار پارێزگایه‌ی هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه دابڕوان، كه چه‌ندین ساڵه داوایان ده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆته به‌شێك له مێژووی كورد ده‌ستبه‌رداریان ده‌بین؟، یان به نیازین به شه‌ڕ ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنین؟، ئینجا باشه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ت بۆچییه ئه‌گه‌ر له ئێستاوه بزانیت چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌یت‌و خوێن ده‌ڕێژیت، ئه‌وه دیاره هه‌موو كورد خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه رۆژێك له رۆژان ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه بكات كه چۆن دروستی ده‌كات، هه‌ر پرسه‌كه نیشان مه‌ده، وه‌كو كابرای كه حه‌زی له كچه‌كه كردووه، هیچ هه‌نگاوێك نانێت‌و هه‌ر شیعر بۆ كچه‌كه ده‌ڵێت، ئینجا بۆ خۆت هه‌ر شیعر بڵێ، هه‌نگاوی بۆ بنێیت، ئێستا ئێمه له عیراق ده‌رفه‌تی زۆر چاك‌و له بار‌مان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ستوورێك له عیراق هه‌یه ئه‌و ده‌ستووره كورد له داڕشتنیدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌و جێ ده‌ستی پێوه‌ی دیار بووه، له ورده‌كاریی‌و له‌بنه‌ماكانیشیدا، ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئۆپۆزسیۆندا كه كورد له ئۆپۆزسیۆندا زۆر به‌هێز بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی خواستی بوو سه‌پاندی‌و هه‌مووی له ده‌ستووردا چه‌سپاند، ده‌كرێت ئێمه سوود له‌و ده‌ستووره ببینین، به‌ڵام ناكرێت له ده‌ستوور ماده‌یه‌ك وه‌ربگریت‌و ئه‌وانی تر پشتگوێ بخه‌یت‌و به‌هه‌ند وه‌ریان نه‌گریت، یان ئه‌وه‌تا هه‌موو ماده‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌یت، یاخود وه‌كو ئێستا رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌بینه‌وه كه بووینه‌ته‌وه. ئێستا راپرسی بكرێت‌و له هه‌موو كورد ببپرسه ده‌نگ ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
د. فوئاد مه‌عسوم: له هه‌مان رێباز‌و قوتابخانه‌م كه سەرۆک مام جه‌لال سه‌ركردایه‌تی كردووه
هه‌نگاوی دووه‌م چییه؟
له چاوپێكه‌وتنێكدا لێیان پرسیم كه ئایا تۆ ده‌نگ به چی ده‌ده‌یت؟ له‌وه‌ڵامدا وتم، نامه‌وێ ببمه له‌كه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌كانم، كه بڵێن باپیرمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه، به‌ڵام من پرسیار ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و راپرسییه‌مان كرد، هه‌نگاوی دووه‌م چییه؟، رێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ عیراق، نه‌خێر رێك نه‌كه‌وتووین، هه‌موو لایه‌كیش ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێن جیابوونه‌وه له عیراق یان راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نابێت به‌شه‌ڕ بێت، به‌ڵكو به ئاشتی بێت، ئێ ئه‌گه‌ر به‌ئاشتی بێت، ده‌بێت به حیوار‌و گفتوگۆبێت، به‌رده‌وام ده‌بم له ئیشوكاره‌كانم، نه‌ك هه‌نگاوی وابنێین كه دووربكه‌وینه‌وه‌و له‌یه‌كتر داببڕێین، ئه‌و دابڕانه شتێكی باش نییه، له‌و سیستمه‌ی كه ئێستا هه‌یه، هیچ حزبێك نییه كه دژی كورد بێت، ئه‌وه خاڵێكی زۆر زۆر گرنگه، واتا تا ئێستا حزبێك نییه له عیراقدا بڵێی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستی دروست بووبێت، هه‌تا ئه‌وه‌ی جارانیش گومانی دژایه‌تی كوردیان لێ ده‌كرا، ئێستا زۆر به رێك‌وپێكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورددا ده‌كات، له ئێستا‌و له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌و گوماناوییانه له عیراقدا نه‌ماوون، بیرۆكه‌ی حزبی قائید نه‌ماوه، له كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌ش ئه‌و بیركردنه‌وانه كۆتاییان پێهات‌و نه‌مان، بیر له‌وه ناكرێته‌وه كه جارێكی تر هێزێكی سیاسی بێت‌و وه‌كو حزبی قائیدو ته‌نها خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وه نه‌ماو به‌سه‌رچوو.
شتێك نه‌كرێت
كورد زه‌ره‌ی تێدا بكات
كه‌واته كورد به یه‌كگرتوویی ده‌توانێت زۆر شتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا‌و به‌بێ شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه داخوازییه ره‌واكانی خۆی جێبه‌جێ بكات. بۆئه‌وه‌ش ئێمه «ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان‌و وه‌زیره‌كانی نێو حكومه‌ت‌و سه‌رۆك كۆمار» هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشه‌و ئاساییه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی كه له به‌غدا هه‌یه، ره‌نگبداته‌وه له كوردستانیش، ئێمه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابیی كوردستان بین لێره له به‌غدا، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئێره له كوردستان ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵكو هی كوردستانیش لێره ره‌نگ بداته‌وه، بۆ نموونه ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه شتێك نه‌كرێت كورد زه‌ره‌ی تێدا بكات، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نییه قبوڵ بكرێت، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ماو به‌سه‌رچوو، حزب خه‌ڵك بێنێ‌و دایبنێ‌و بڵێ ئه‌وه نوێنه‌ری كورده، نه‌خێر ئه‌وه ناكرێ‌و نابێت، چونكه ده‌بێت نوێنه‌ری كورد، كورد بۆ خۆی هه‌ڵیبژێرێت له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بێت، جا بۆیه ئێستا بارودۆخه‌كه بارودۆخێكی زۆر باشه‌و له باره‌و سازه بۆئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن هه‌بێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراقدا.
هه‌مووان به‌رپرسیارین
*كه‌واته كێشه‌كه له‌ده‌ستی بڕیارده‌ری سیاسیی كورددایه كه ناتوانێت هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا بكات كه له عیراقدا بۆ كورد دابین بووه؟
–به‌داخه‌وه هه‌ندێك ناكۆكیی كورد هه‌یه كه له‌زۆر بواردا ره‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌و لێكدوورییه‌ی لایه‌نی كورد‌و هه‌ندێك ته‌كتیكی حزبی وایكردووه كه هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان له‌یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌وه نه‌بووه كه ستراتیژێك دابڕێژن‌و له‌سه‌ری كۆك بن، هه‌ریه‌كه‌و له‌لایه‌كه‌وه ئیش بۆ خۆی ده‌كات، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ستراتیژییه‌ی كه بۆ خۆیان دایانناوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و پرس‌و راوێژ به یه‌ك بكه‌ن‌و ئاگاداری یه‌كتربن‌و هاوبه‌ش‌و به‌شداربن له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌نرێن، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه چۆن له به‌غداش ده‌مانه‌وێت هاوبه‌ش بین له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی هه‌مانه بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانمان، چونكه ئێستا ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت هاوبه‌شی كردنه‌كه لاوازه، من ناڵێم ته‌نیا خه‌تای لایه‌نێكه، هه‌مووان به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه، ده‌بێت لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت، چونكه كار به‌خۆسه‌پاندن ناكرێت.
جاران ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌بوو
*له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش وه‌ك ده‌زانرێت هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌ستووری هه‌ن كه تائێستا وه‌كو پێویست كار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌كراوه، بۆنموونه پڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی «مجلس الاتحادی» به‌تایبه‌تی كه به‌ڕێزتان وه‌ك نوێنه‌ری كورد له‌لایه‌ن كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه رۆڵی به‌رچاووت هه‌بووه له نووسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره نوێیه‌ی عیراقدا؟
–ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دروست بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌سه‌ر لادان‌و دانانی هه‌ندێك وه‌زیر، پرسی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی جارێكی تر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌و هاته‌وه پێشه‌وه، كه‌واته ره‌نگه له ساتێكی هاوسۆزی، یاخود ساتی هه‌ڵچوون‌و توڕه‌بووندا هه‌ندێك بڕیار‌و یاسا ده‌ربچێت كه ئه‌وه له‌سوودی عیراقدا نییه، لێره‌دا پێویسته ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت جارێكی تر چاو به‌و یاسا ده‌رچووانه‌دا بخشێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌پێناوی سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عیراقدا. جاران ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بوو كه سێ كه‌س بوون‌و هه‌ریه‌كه‌یان مافی به‌كارهێنانی ڤیتۆیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، بۆنموونه ئه‌و بڕیاره‌ی كه درا سێ جێگری سه‌رۆك كۆمار لاببرێن‌و پۆسته‌كه‌شیان لاببرێت‌و نه‌مێنێت، ئه‌وه بۆخۆی هه‌نگاو یان یاسایه‌ك بوو كه دژ بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا، ده‌ستبه‌جێ نامه‌م نووسی بۆ په‌رله‌مان، ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داوێتی پێچه‌وانه‌و دژی ده‌ستووره، به‌ڵام له نوێنه‌ران كه‌شێك هاته ئاراوه كه بۆ هه‌موو شتێك ده‌ست به‌رزده‌كرایه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه دژی سه‌رۆكی كوتله‌كان بوون، بۆ نموونه مالكی سه‌رۆكی كوتله‌یه‌كه، یه‌ك كه‌س داكۆكی‌و پشتیوانیی لێ نه‌كرد، ئه‌یاد عه‌لاویش به‌هه‌مان شێوه كه‌س داكۆكی‌و پشتیوانیی لێ نه‌كرد، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئوسامه نوجێفی، ئه‌و رۆژه دۆخێك له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دروستببوو، هه‌رچییه‌ك بووترایه ده‌ستیان به‌رزده‌كرده‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرا، ئالێره‌دا من وه‌كو سه‌رۆك كۆمار به‌پێی ده‌ستوور ناتوانم ئه‌و رایه رابگرم‌و به‌ر به‌و حاڵه‌ته بگرم، پێشتر‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌متوانی بڵێم په‌رله‌مان ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، ده‌نگ مه‌ده، به‌ڵام ئێستا كه ده‌نگیان دا، ته‌واو هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی منی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه هه‌بوایه، یه‌كسه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرده‌وه‌و داوای ده‌كرد جارێكی تر پێداچوونه‌وه‌و چاوخشاندنه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بكرێت، خۆ هیچ نه‌بووایه ئه‌و كه‌شوهه‌وا گه‌رمه‌ی له نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا دروست ببوو، ئارام‌و ئاسایی ده‌كرده‌وه‌و نه‌ده‌ماو ته‌متومانه‌كان ده‌ڕه‌وینه‌وه، هه‌ربۆیه له ئێستادا جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كورد قبوڵی بكردایه، ئه‌وانی تر مه‌منون بوون
*سه‌باره‌ت به هه‌رێمكردنی پرسی كه‌ركوك، كه به‌ڕێزت ئاگادار‌و شاره‌زای ده‌ستووری نوێی عیراقیت، ئایا دیدو تێڕوانینی به‌ڕێزت چۆن‌و چییه له‌و باره‌یه‌وه؟
–به‌رله‌وه‌ی كه بڵێین ئینتیمای من بۆ چییه، هه‌رشتێك بێت ده‌بێ هه‌روه‌كو له ده‌ستووریشدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌بێت به‌پێی ویست‌و خواستی خه‌ڵكه‌كه بێت، ئه‌گه‌ر كورد قبوڵی بكردایه كه‌ركوك ببێت به هه‌رێم، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه هه‌موو لایه‌ك مه‌منوون بوون جگه له‌كورد، یه‌كه‌م رۆژ كه ده‌ستوور ده‌رچوو، زۆربوون ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانوت «عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و چه‌ند لایه‌نێكی تریش» با كه‌ركوك ببێت به هه‌رێمێك، به‌ڵام كورد ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌بوو، جا بۆیه ئێستاش ئه‌وه ده‌بێت به كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و ئه‌و رۆژه‌ی كورد خه‌ڵك خواست‌و ویستی وابوو، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه واتا خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆخۆی بڕیار بدات له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، ئێستا هه‌ر پارێزگایه‌ك بیه‌وێت ببێت به هه‌رێم، خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه كه خوازیارن ببن به هه‌رێم ریفراندۆم بكه‌ن بو دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان.
*ئه‌ی ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا كه‌ركوك بوو به‌هه‌رێم، ئایا له ده‌ستووردا ده‌توانرێت دوو هه‌رێم یه‌كبگرنه‌وه؟
–به‌ڵێ ئه‌وه بڕیاری خۆیانه، به‌ڵام گومانم هه‌یه له‌وه‌ی دوو هه‌رێم یه‌كبگرنه‌وه.
ده‌ستێوه‌ردانی شیعه
له‌كاروباری سوننه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه
*عیراق له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ نموونه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كێشه‌ی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت بۆته به‌شێك له كێشه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڕای جه‌نابت پێویسته عیراق چی بكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا؟
–نه‌ك هه‌ر عیراق، لایه‌نه‌كانی تریش ده‌بێت له روانگه‌ی مه‌زهه‌به‌وه ته‌ماشای یه‌ك نه‌كه‌ن، یه‌ك هه‌ڵنه‌سه‌نگێنن، هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن عیراق زۆرینه شیعه‌یه، ئه‌وه واقیعه‌كه‌یه كه راسته قه‌زییه وه‌كو ده‌ڵێن موسه‌له‌مه، دووه‌م: یان ده‌ڵێن مادام شیعه‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانه، به‌و جۆره ته‌فسیری ده‌كات، سێیه‌م: كێشه‌ی گه‌وره‌ی وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئێرانه، كه‌واته ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر شیعه‌كه‌و واتا له‌گه‌ڵ عیراقیش، هه‌ڵه‌كه لێره‌دایه، وه‌ك باوه كه كێشه‌یه‌ك ده‌بێت یه‌كه‌م‌و دووه‌م، سێیه‌م ده‌بێته به‌ره‌نجام، ئێ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، جارێ هه‌ر له‌ناو شیعه‌ی عیراقدا زۆر هه‌ن كه بڕوایان به‌وه نییه كه شیعه‌یایه‌تی ببێت به بنه‌ما بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك‌و ببێته راستییه‌ك بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان ببێته‌وه، ئه‌وه‌نییه له‌ناویاندا، ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ن، به‌شێكی زۆر له هێزه سیاسییه‌كانی چه‌پ له‌عیراقدا، شیعه‌ی عه‌لمانیی‌و قه‌ومییه‌كان رۆڵیان تێیدا هه‌بووه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌عیراقدا هه‌یه، ئه‌وه كه دۆخێكی تایفی دروست بووه، حاڵه‌ته‌كه گه‌یشتۆته راده‌ی ده‌ستخستنه ناو كاروباری یه‌كترییه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردرێته نێو كاروباری سوننه‌وه، ئه‌وا ئه‌ویش دێت ده‌ست له‌كاروباری نێوخۆی شیعه وه‌رده‌دات، ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری یه‌كتر ده‌كرێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، یاخود هه‌ندێك حزبی بچووك بڕیار ده‌دات، به‌ڵام نه‌گاته ده‌ستێوه‌ردانی حزبی‌و ده‌ستێوه‌ردانی بڕیار به‌ده‌سته‌كانی وه‌كو وه‌زیرو یان گه‌وره‌تر له وه‌زیر، بۆیه نابێت دۆخه‌كه بگاته ئه‌و ئاست‌و راده‌یه، بۆیه لێكدانه‌وه‌كه‌یان وایه، پرسی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه زۆرینه شیعه‌یه، كه‌واته شیعه له‌گه‌ڵ ئێرانه، كه‌واته ئێران به‌چاوێكی پڕ له گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌گومانیشه‌وه له عیراق ده‌ڕوانین‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌روایه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران خراپه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئێران چونكه شیعه‌یه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعه‌یه‌و ئێمه‌ش شیعه‌ین‌و به‌ره‌ی ئێمه‌ش ده‌شكێ، ئه‌و لێكدانه‌وانه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ عیراق، هه‌رچه‌نده تا ئێستا عیراق به‌ڕه‌سمی نه‌بۆته به‌شێك له كێشه‌كه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی به‌غداو ریازیش ئاساییه، من كه یه‌كه‌م سه‌ردانی سعودیه‌م كرد، به‌یانییه‌كه‌ی چووم بۆ نه‌جه‌ف، سه‌ید سیستانی‌و هه‌موو مه‌رجه‌عه‌كانم بینی، هه‌موو پشتگیری‌یان كردم، بۆئه‌وه‌ی كه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سعودیه باش بێت، هه‌مان رۆژ له نه‌جه‌فه‌وه چووم بۆ ریاز، واده‌ی دیدارم له‌گه‌ڵ كۆچكردوو شا عه‌بدوڵڵا وا دانرابوو كه ته‌نیا 15 بۆ 20 خوله‌ك دیدارمان هه‌بێت، چونكه نه‌خۆش بوو، ئه‌وه‌ش شتێكی پڕتۆكۆڵییه، مه‌لیك واده‌كه‌ی كرد به 45 خوله‌ك، وتی: دانیشه، وتم: جه‌لاله‌تی مه‌لیك خاوه‌ن شكۆ، من له نه‌جه‌فه‌وه هاتووم بۆ ئێره، سه‌ید سیستانی‌و هه‌موو مه‌رجه‌عه‌كانم بینیوه‌و هه‌موویان خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كان باش‌و ئاسایی بن له‌نێوان عیراق‌و شانشینی سعودیه‌دا، جارێ مه‌دح‌و ستایشێكی زۆری سیستانی كرد، به‌پیاوێكی ژیر‌و حه‌كیم وه‌سفیكرد، هه‌روه‌ها زۆر قسه‌ی باش‌و رێك‌وپێكی كرد، ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌كی كرد كه پێشبینی نه‌ده‌كراو وتی: تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن به وه‌هابی، ئێ وه‌هابیش مه‌زهه‌بێكه له مه‌زهه‌به‌كان، مه‌زهه‌ب زۆره له ئیسلامدا، ئه‌ویش یه‌كێكه له مه‌زهه‌به‌كان، واتا زۆر به‌ئاسایی‌و به‌باشی قسه‌كانی كرد، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وتی: تۆ بمێنه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ منیش زیاتر له 10 خوله‌ك قسه‌ی كرد‌و وتی: ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له نێوانماندا، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌بوو كه كۆچی دوایی كرد، دواتر «شا سه‌لمان»م بینی، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه قسه‌ی زۆر باشی كرد، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته مه‌زهه‌بییه له عیراق زۆر به هێز دروست بووه‌و ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاتانی دیكه‌ش.
رۆڵی سه‌رۆك له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا
*له‌ئێستادا هه‌ڵمه‌تێك هه‌یه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له عیراق، په‌یامت چییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و عیراق‌و راگه‌یاندنه‌كان؟ چۆن بن‌و چی بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی دیدی جه‌نابت‌و تیمی كوردستانی له به‌غدا بگه‌یه‌نێته‌وه رای گشتی له‌كوردستان؟
–ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی، به‌شێكی زۆری له‌كوردستان بێت، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، له‌باتی ئه‌وه‌ی پشتگیریی سه‌رۆكی كۆمار بكه‌ن كه نوێنه‌ری كورده‌و كورد هه‌ڵیبژاردووه، ده‌بینی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به‌دیده‌كرێت‌و رۆژانه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌و رووده‌دات ئاگادارم لێی‌و بۆم دێت، سه‌رۆكی كۆمار به‌پێی ده‌ستوور وه‌ك هه‌ر سیستمێكی په‌رله‌مانی له دونیادا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره، زۆرجار وتومه، مێركڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیایه هه‌موو رۆژێك راگه‌یاندنه‌كانی دونیا باسی ده‌كه‌ن‌و بڕیاره‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدراڵی ناوی چییه‌و كێیه‌و رۆڵی چییه؟، سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا، سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل، سیستمی په‌رله‌مانی‌و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه هه‌ر وایه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار زۆره، به‌ڵام رۆژانه‌و موراجه‌عه‌و ئه‌وانه نییه، هی ئه‌وه نییه خه‌ڵك موراجه‌عه‌ی بكات‌و عه‌ریزه‌یه‌ك بنووسێت‌و بۆی جێبه‌جێ بكات، نه‌خێر ئیش‌و كاره‌كانی هی ئه‌وه نییه، به‌ڵكو ئیشه‌كانی سه‌رۆك كۆمار بیریتییه له دانان‌و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران‌و ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ویستی سه‌رۆك وه‌زیر لاببات، ده‌بێت هه‌لومه‌رجی بۆ بڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان، ئه‌وكاته نامه‌یه‌ك ده‌نووسێت بۆ په‌رله‌مان كه سه‌رۆك وه‌زیران لاببرێت، ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه كۆمه‌ڵه شتێكن زۆر زۆر گرنگن، بڕیاری له‌سێداره‌دان، ئیمزای ده‌كات یان ئیمزای ناكات، ئه‌گه‌ر ئیمزای نه‌كرد بڕیاره‌كه ده‌وه‌ستێنرێت، زۆر شتی تری وه‌كو رێوڕه‌سم‌و پێشنیاز بۆ دانانی یاساكان، بۆ نموونه له ده‌ستووردا هاتووه كه پڕۆژه قانونه‌كان سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و دوانه ده‌یده‌ن، ماوه‌یه‌ك بیریان له‌وه كردبۆوه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌مبكرێته‌وه، به ته‌علیقه‌وه پێم وتن: زۆر باشه من مه‌منونم، وتیان چۆن؟، وتم هه‌رئێستا داوا ده‌كه‌م ئه‌و هه‌موو پڕۆژه یاسایانه‌ی كه پێشكه‌شكراون ره‌تبكرێنه‌وه، چونكه هه‌مووی له‌یه‌ك لایه‌نه‌وه دانراوه له دوو لایه‌نه‌وه واتا «سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران»ه‌وه دانه‌نراوه، هه‌ر یه‌كسه‌رو ده‌ستبه‌جێ له‌و هه‌وڵ‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه.
له‌هه‌مان قوتابخانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-م
جابۆیه پرسگه‌لی وه‌كو پڕۆژه‌ی یاساكانمان ناردووه وه‌كو پێویست له‌سات‌و كاتی خۆیدا ئه‌و بڕیارانه دراوون‌و جێگه‌ی خۆیان كردۆته‌وه، ئنجا بۆیه هه‌ندێك ده‌ڵێن: سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئێ ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستووردا هه‌یه‌و ئاماژه‌ی بۆ كراوه وه‌كو ده‌سه‌ڵات‌و سیستمێكی په‌رله‌مانی، به‌ڵام خۆم هه‌ندێك چالاكی ده‌كه‌م ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌و باكگراونده سیاسییه‌وه‌یه كه خۆم هه‌مه، بۆ نموونه ئه‌و كۆبوونه‌وانه هیچی ده‌ستوور لێم داوا ناكات كه كۆبوونه‌وه بكه‌م، به‌ڵام من بانگهێشتیان ده‌كه‌م‌و داده‌نیشین‌و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین‌و پڕۆژه تاوتوێ ده‌كه‌ین‌و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چی بكرێت‌و چی باشه‌و له سوودی رای گشتییدایه، ئه‌وه خۆم وه‌كو سیاسییه‌ك ناتوانم دابنیشم‌و گوێی نه‌ده‌مێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه خوازیارم كه باشترین چالاكیم هه‌بێ، به‌تایبه‌تی كه كه‌سێك دوای جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال هاتبێت، چونكه هه‌میشه ئه‌و به‌راورده هه‌یه، منیش له‌هه‌مان قوتابخانه‌م‌و ده‌مه‌وێت چالاكی بكه‌م‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو تواناكانی خۆم خستۆته‌گه‌ڕو به‌رده‌وامیش ده‌بم، وه‌ك ئه‌وه‌نا كه چاو له به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، نه‌خێر قه‌ناعه‌تم وایه كه له‌هه‌مان رێباز‌و قوتابخانه‌م كه جه‌نابی مام جه‌لال سه‌ركردایه‌تی كردووه، بێگومان ئه‌وه له مێشك‌و هزرمدایه. له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و حیوار هه‌موو شتێك موكینه، به‌ڵام له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی خۆم بدزمه‌وه، نا ئه‌وه پێم حه‌رامه ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم، ئه‌وه‌ش بزانن كه مووچه‌ی من وه‌كو سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌وه نییه له‌لای خۆم بێت‌و من بۆخۆم بڕیاری له‌سه‌ر بده‌م، یان سه‌فه‌رێك ده‌كه‌م، یه‌ك دونیا شتی بێ بنه‌ما ده‌نووسن، سه‌فه‌ری من وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، سه‌رۆكی كۆمار، سه‌رۆكی وه‌زیران‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی خۆیان، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به كرێ بێت، سه‌فه‌ر ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن، پاشان پاسه‌وانم له‌گه‌ڵه، ئێ باشه سه‌رۆك كۆمارێك بینرا كه جانتاكه‌ی خۆی رابكێشێت‌و بچێته فڕۆكه‌خانه سه‌فه‌ر بكات، ئه‌وه كۆمه‌ڵێك پڕۆتۆكۆڵ‌و عورفی سیاسی‌و دیپلۆماسییه، جا بۆیه له‌وانه‌یه هه‌ندێك شت هه‌بێت رای گشتی شاره‌زای نییه‌و ره‌نگه نه‌یزانێت، ئیتر به‌و شێوه‌یه قسه‌ده‌كرێت، ئه‌گینا من توانیوومه كۆڵه‌كه‌و بنه‌ماكانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بپارێزم، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزب‌و هێزه‌كانه‌وه به‌چاوی رێزه‌وه ته‌ماشا بكرێت‌و له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ نموونه پرسی ئه‌هوار، 21 نامه‌م نووسیوه بۆ سه‌رۆك كۆماره‌كان‌و بۆ پاشا‌كان، كه پشتگیریمان بكه‌ن، ئێستا كه پشتگیری‌یان كردووین ئێستا ده‌بێت هه‌مان نامه بنووسم كه سوپاس بۆئه‌وه‌ی كه ده‌نگتان دا‌و پشتگیریتان كردین.
كه‌مترین خه‌رجی
له‌باره‌ی سه‌فه‌رو گه‌شته‌كانیشییه‌وه سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه كردووه كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه كه‌مترین خه‌رجی تێبچێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێوشوێنی شیاوی گرتۆته‌به‌رو بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه كه هه‌موویان ته‌ئكیدكردنه‌وه بوو له‌وه‌ی كه‌مترین پاسه‌وان‌و كه‌مترین فه‌رمانبه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه، ته‌نیا بۆ خاتری ئه‌وه‌ی كه‌مترین خه‌رجی بكات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ئێستادا هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی وه‌كو راوێژكار دامه‌زراون‌و ده‌وامیان نه‌كردووه، له پۆسته‌كانیان دووری خستوونه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌وه كراوه‌ته بنه‌ما كه سه‌رۆكی كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ریه‌كه‌و ته‌نیا پێنج راوێژكاریان هه‌بێت‌و راوێژكاره‌كانیش به گرێبه‌ست دابنرێن‌و ئه‌وه‌ش چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئومێده‌وارم بگه‌نه چاره‌سه‌ر
*دوا پرسیار، ئایا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان؟
–كوردستان تاكو ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌بێت، له‌م دۆخه‌ی ئێستایدا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، كێشه‌كانیش رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ورده ورده دۆخی كوردستان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، ئومێده‌وارم به هه‌موولایه‌ك بتوانن بگه‌نه چاره‌سه‌رێك، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه به‌م شێوه‌یه، كاریگه‌ریی له بوونی كوردیش له نێو عیراقدا ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی روداو و کوردستانی نوێ