رۆژی (31/7/2016) به‌رنامه‌یه‌ک به به‌شداری کاک (بێهروز چه‌مه‌نئارا) میوان و کاک (حه‌سه‌ن قازی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی راوێژ له ده‌زگای {راوێژ (RAWEJ)} به‌ڕێوه برا،
اشان له فه‌یسبووکی راوێژ دانرا. به‌رنامه‌که سه‌باره‌ت به تێزی دوکتۆرای کاک (بێهروز) بوو که له کتێبێک‌دا به ئینگلیسی نووسیویا‌نه به‌ناوی:
(شانامه‌ی کوردی و کاردانه‌وه ئه‌ده‌بی و دینییه‌کانی) –
(The Kurdish Sahnama and its literary and Religi)
له‌و به‌رنامه‌دا چه‌ن باسی سوودبه‌خش هاته ئاراوه. له‌گه‌ڵ ناساندنی دوکتۆرانامه‌که‌ی کاک بێهروز، کتێبێکی دیکه به‌ناوی:
(شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب – چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک: ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)
پیشاندرا.

{چاپخانه‌ی (ئاراس) و (Apec) و به‌رنامه‌ی {راوێژ (RAWEJ)} و شانامه‌ی کوردی
به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئینگلیسی نازانم ناتوانم سوود له ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌ی کاک بێهروز وه‌رگرم، به‌ڵام ناوی به‌رهه‌مه‌که‌یان (شانامه‌ی کوردی و کاردانه‌وه ئه‌ده‌بی و دینییه‌کانی) جێگه‌ی سه‌رنجه.
(شانامه‌ی کوردی) وه‌ک (ناو) ناوێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی دیکه واته (کاردانه‌وه ئه‌ده‌بی و دینییه‌کانی)
کاردانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی شانامه‌ی کوردی
تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم ئه‌و کتێبانه‌ی که به‌ناوی (شانامه‌ی کوردی) چاپکراون، به هۆنراوه نووسراون. هۆنراوه به‌شێکه له (ئه‌ده‌بیات)! داڕشتنی هۆنراوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانایی خاوه‌نی هه‌ر به‌رهه‌مێکی هۆنراوه‌یی له بواری ده‌ستووری زمان و هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی پێویست و به‌پێز بۆ ئه‌و باسه که مه‌به‌ستیانه.
کاردانه‌وه‌ی دینی شانامه‌ی کوردی
ئه‌و شانامه کوردییانه‌ی که که‌وتووه‌ته به‌ر ده‌س خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به داستانی (رۆسته‌م و زۆراب) یا (رۆسته‌م و زۆراو) به هۆنراوه نووسراوه. نووسه‌رانی ئه‌و داستانه وه‌ک {(پیر و مۆغی ئایینی زه‌رده‌شت) – (مه‌لا و ئاخوندی ئایینی ئیسلام) و (قه‌شه‌ی ئایینی مه‌سیح و مووسا) و ….. } داستانه‌که‌یان نه‌نووسیوه.
شاید ئه‌و که‌سانه سه‌ر به یه‌کێ له‌و ئایینانه بووبێتن و شاره‌زای ئایینه‌که‌یش بووبێتن، به‌ڵام ئه‌و داستانه‌یان له روانگه‌ی ئایینه‌وه ئاماده نه‌کردووه تا له سه‌ر خوێنه‌ر (کارایی) ببێت، به‌ڵکو ئه‌وان خودی داستانه‌که‌یان مه‌به‌ست بووه! ئه‌گه‌ر له نووسینی ئه‌و داستانه‌دا وشه و رسته‌ی ئایینیش به‌کار برابێت، ئه‌وه بۆ ستایشکردنی ئایین و په‌روه‌رده‌کردنی خوێنه‌ری داستانه‌که به‌و ئایینه نه‌بووه! به‌کار بردنی وشه و رسته ئایینییه‌کان له چوارچێوه‌ی (ئه‌و داستانه)دا به‌پێی (عاده‌ت) بووه نه‌ک (عیباده‌ت)! نموونه: ئه‌و گورانییه که ئێژێ:
هه‌ر ماڵێ گیسکێ، خۆم ته‌نیا کوورێ
نه‌زری (ئه‌ڵا) بێ، یارم نه‌تۆرێ
له‌و گۆرانییه‌دا هه‌ست و هۆشی بیسه‌ر بو لای ئایین – (ئه‌ڵا- خودا) نا‌برێت، به‌ڵکو باسی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌کات و دڵ و ده‌روونی بیسه‌ر به باسی خۆشه‌ویستی په‌روه‌رده و پاراو ئه‌کات.
*********
با بڕۆینه سه‌ر کتێبی دووهه‌م واته کتێبی:
(شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب – چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک: ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)
ئه‌و کتێبه یه‌ک داستانه و به چوار جۆر نووسراوه:
1 – ( داستانی رستم و سهراب ) به فارسی (1435) به‌یت هۆنراوه، خاوه‌ن (ئه‌بولقاسم فیرده‌وسی)
2 – ( داستانی رۆسته‌م و زۆراب) به کوردی ( 958) به‌یت هۆنراوه، خاوه‌ن (سیاوه‌ش گۆده‌رزی)
3 – ( داستانی رۆسته‌م و زۆراب) به کوردی ( 830) به‌یت هۆنراوه، خاوه‌ن (مه‌حمه‌د رشید ئه‌مینی)
4 – ( داستانی رۆسته‌م و زۆراب) به کوردی ( 730) به‌یت هۆنراوه، خاوه‌ن (ئیره‌ج به‌هرامی)
سه‌رچاوه: (شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب – چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک: ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)
با له‌و چوار داستانه بکۆڵینه‌وه
ئه‌و چوار داستانه یه‌ک بابه‌تن، به‌ڵام شاعیرێکی فارس و (3) شاعیری کورد نووسیویا‌نه و نووسینه‌که‌یش به جۆرێ که ژماره‌ی به‌یته‌کانی جیاوازه، بۆچ جیاوازه، مه‌گه‌ر یه‌ک بابه‌ت نین؟
داستانی یه‌که‌م له (شانامه‌ی فیرده‌وسی) که کتێبێکی فارسییه و هه‌زار ساڵ پێش نووسراوه، وه‌رگیراوه.
داستانی (رۆسته‌م و زۆراب)
ئه‌گه‌ر که‌سێ ئه‌و 3 داستانه کوردییه‌ی (رۆسته‌م و زۆراب)ی به‌ڕێزان گۆده‌رزی – ئه‌مینی و به‌هرامی بخوێنێته‌وه ئه‌زانێت، ناوه‌رۆکی ئه‌وانه یه‌ک بابه‌تن و ئه‌و سێ که‌س به‌پێی توانایی و ئاره‌زووی خۆیان نووسیویا‌نه! ئه‌گه‌ر که‌سێک مێژووی نووسینی شانامه‌ی فیرده‌وسی و ئه‌و سێ داستانه کوردییه بزانێت و له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌راوه‌ردیان بکات ئه‌زانێت، ئه‌و داستانه کوردییانه له رووی داستانی رۆسته‌م و سۆرابه‌که‌ی فیرده‌وسییه‌وه نووسران، به‌ڵام به پێی هه‌ست و هۆشی ئه‌و که‌سانه و باری زمانیی زمانی کوردی داڕێژراوه.
(شانامه‌ی کوردی) یا (شانامه به کوردی)؟
فرده‌وسی توس دانای پڕ فه‌هام
باعس ئیجاد شه‌هنامه‌ی ئه‌یام
هه‌م سوڵتان مه‌حموود غه‌زنه‌وه‌ی مقام
عه‌فوی ڕه‌حمه‌ت بان جه یه‌ومه‌لقیام
ل (423) کتێبی (شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب – چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک: ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)
ئه‌و دوو به‌یت هۆنراوه به ئاشکرا باسی ئه‌وه ئه‌کات که شانامه کوردییه‌کان له (شانامه‌ی فیرده‌وسی) وه‌رگیراون! لێره‌دا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که (شانامه‌ی کوردی) نا دورسته و (شانامه به کوردی) دورسته.
(شانامه) یا (داستانی رۆسته‌م و زۆراب)؟
ئه‌و داستانه سه‌باره‌ت به ژیانی (رۆسته‌م و زۆراب) که باوک و فرزه‌ندن، نووسراوه. دیاره له ژیانی هه‌ر که‌سێکدا کۆمه‌ڵێ که‌سایه‌تی جگه له خودی ئه‌و که‌سه ده‌ور ئه‌گێڕن و کۆمه‌ڵی رووداویش دێته ئاراوه، به‌سه‌رهاتی رۆسته‌م و زۆرابیش له‌و چوارچێوه دایه. وشه‌ی (شانامه) له په‌نای رسته‌ی (داستانی رۆسته‌م و زۆراب)دا بۆچ هاتووه؟ ئه‌گه‌ر (شانامه)یه رسته‌ی (داستانی رۆسته‌م و زۆراب) بۆ به‌کار براوه؟ به‌کار بردنی وشه‌ی شانامه لاسای کردنه‌وه ناوی (شانامه‌ی فیرده‌وسی) یه. ئه‌و که‌سانه که ئه‌و داستانه‌یان کردووه به کوردی به‌س ویستوویانه تام و چێژی داستانه‌که بگۆزنه‌وه بۆ خانه‌ی زمانی کوردی، نه‌ک ده‌ستیان دابێته داهێنانێکی نوێ.
(شواننامه‌یه‌کی کوردی) بنووسراێ له‌بۆ کورد
ده‌سمایه بوو، سه‌رمایه بوو بۆ تاکی کورد!
خۆماندووکردن له‌گه‌ڵ (شانامه‌ی فیرده‌وسی)
ژێرده‌سییه و ژێرده‌سییه و ژێرده‌سی!
دزینی ئه‌ده‌بیاتی کوردی
با له‌و په‌راگرافه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
(له لایه‌کی دیکه‌وه له پێشه‌کی و ناساندنی ئه‌م شانامه‌دا جۆرێک لێک گرێدانی ده‌ستکرد له نێوان شانامه‌ی کوردی و شانامه‌ی فیرده‌وسیدا به ئامانج و مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی کراوه، وه‌ک هه‌مان وته‌ی مه‌نشوور، که کورده‌کان ئێرانین و ئه‌ده‌ب و مێژووی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. لێره‌دا ئیتر مه‌به‌ست ئێرانی که‌وناران، شوێن و وارگه‌ی کورد، فارس، به‌لووچ و نییه به‌ڵکو مه‌به‌ست ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییی ئێستای ئێرانه. راسته کورد و ئێرانییه‌کان مێژوو و میتۆلۆجیای هاوبه‌شیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆکار، که له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا ئه‌ده‌بی کوردیش به سووک و ئاسان بدزرێ و بکرێته مڵکی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که خه‌ڵکی کورد له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی بێبه‌ش ده‌کا.).
ل (11 و12)ی کتێبه‌که‌یان، سیاوه‌ش گۆده‌رزی
به‌ڕێز گۆده‌رزی له‌و په‌راگرافه‌دا باسی دزینی ئه‌ده‌بیاتی کوردی ئه‌کات له لایه‌ن ئێرانییه‌کان یا (سیستمی فارسیزم).
له په‌نای ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به {داستانی (رۆسته‌م و زۆراب)ی کوردی که له شانامه‌ی فیرده‌وسی} وه‌رگیراوه که‌سێک بتوانێ بێژێ ئه‌ده‌بیاتی کوردی ئه‌دزن، جێگه‌ی سه‌رنجه!
که سه‌رمایه و ماتریاڵ نه‌بێ له‌بۆ کار
تاڵان‌کردنی ماڵی خه‌ڵکی باشترین کار
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی کارێکی وه‌هاش
خه‌ڵک به دز بزانین و خۆیش به باش!
**
با له‌و په‌راگرافه‌ی دیکه بڕوانین:
{له چیڕۆکی ڕوسته‌م و زۆراب نوسخه‌ی ئه‌مینیدا دانه‌ری چیڕۆک، که نه‌ناسراوه له کۆتایی چیڕۆکه‌که‌دا باسی ئه‌وه ده‌کا، که چیڕۆکه‌که‌ی به(له‌فز) شێوه‌زاری گۆرانی داڕشتووه:
ل (25) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه
له‌و په‌راگرافه‌دا نووسراوه خودی (ئه‌مینی) نووسه‌ری چیرۆکی (رۆسته‌م و زۆراب) نییه.
به‌ڵام با بڕۆینه سه‌ر (چیرۆکی رۆسته‌م و زۆرابه‌که‌ی) به‌ڕێز سیاوه‌ش گۆده‌رزی که (958) به‌یت هۆنراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا ئاماژه به‌وه کرا که له به‌رنامه‌ی {راوێژ (RAWEJ)}دا له په‌نای ناساندنی (دوکتۆرانامه‌که‌ی کاک بێهروز چه‌مه‌نئارا) کتێبیکی دیکه‌ی پیشاندرا. وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌و کتێبه که له به‌رنامه‌ی (راوێژ) پیشاندرا، نه‌خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵام کتێبێکی دیکه به هه‌مان ناو که چاپخانه‌ی (Apec) له ستۆکهوڵم چاپی کردووه خوێندوه‌ته‌وه. له لاپه‌ڕه (265 تا 350)ی ئه‌و کتێبه‌دا کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌ک به‌ناوی (شانامه‌ی کوردی داستانی رۆسته‌م و زۆراب – سیاوه‌ش گوده‌رزی) که سه‌ره‌تاکه‌ی به‌و جۆره‌یه:
{به نام دانای حه‌ی زولجه‌ڵاڵ
جه‌هان ئافه‌رین مانگ و رۆژ و ساڵ
به‌و جۆره‌یش گه‌یشتوه‌ته کۆتایی:
هه‌زاران دروود هه‌زاران سه‌لام
ز ما به‌ر مه‌حمه‌د عه‌له‌یه‌سه‌لام}.
چاپکراوه. ئه‌و کۆمه‌ڵه هۆنراوه هی که‌سێکی دیکه و به‌ڕێز گۆده‌رزی به‌ناوی خۆیانه‌وه دایانناوه! له‌و کتێبه‌دا {ده‌یان جار نووسیویا‌نه (سیاوه‌ش گۆده‌رزی) و سه‌دان جاریش (ن گ)، واته نوسخه‌ی گۆده‌رزی}
نموونه:
581 – له ن گ دا نییه.
582 – له ن گ دا نییه.
583 – له ن گ دا ئاوا هاتووه}.
به‌ڵام بۆ (جارێکش) ناوی خاوه‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یان نه‌نووسیوه!
له‌و کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌دا به‌س {یه‌ک پیت، پیتی ( ڵ ) هی خودی (گۆده‌رزی)یه}، ئه‌و پیته‌یش له رسته‌ی:
{(به نام دانای حه‌ی زوولجه‌لال)–(جه‌هان ئافه‌رین مانگ و رۆژ و سال)}.
به‌کار براوه. وشه‌ی (زوولجه‌لال)یان کردووه به زوولجه‌ڵاڵ.
{(به نام دانای حه‌ی زولجه‌ڵاڵ) – (جه‌هان ئافه‌رین مانگ و رۆژ و ساڵ)}.
**
به گورزی (سیاوه‌شی) له ئه‌ده‌بیات
پیتێک (958) به‌یت له ناو ئه‌بات
زوولجه‌لال ئه‌کرێت به زوولجه‌ڵاڵ
تا بێته‌وه له‌گه‌ڵ رۆژ و مانگ و ساڵ!!
**
ئێستا بیر له چاپه‌مه‌نی کوردی وه‌ک {چاپخانه‌ی (ئاراس) له هه‌ولێر و چاپخانه‌ی (Apec) له ستۆکهوڵم} ئه‌که‌مه‌وه که چۆن کتێبی: (شانامه‌ی کوردی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆراب چوار ده‌قی جیاواز و یه‌ک چیڕۆک: ئاماده‌کردنی سیاوه‌ش گۆده‌رزی)یان چاپ کردووه و به‌رنامه‌ی (راوێژ)یش پیشان بینه‌رانی ئه‌دات، ئه‌نانه‌وێ خوێنه‌ر و بینه‌ری کورد چۆن په‌روه‌رده بکه‌ن؟
***
پرسیارێکی خۆمانه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می که‌سانی دیکه، ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه به‌ناوی (پیدا شدن آتش) هی
فیردوسییه و به‌پێی توانا به‌و جۆره کردمه به کوردی، ئایا دورسته به‌ناوی (خۆمه‌وه) بڵاوی که‌مه‌وه؟
پیدا شدن آتش
یکی روز شاه جهان سوی کوه
گذر کرد با چند کس هم گروه
پدید آماد از دور چیزی دراز
سیه رنگ و تیره تن تیز تاز
دو چشم از بر سر چو دو چشمه خون
ز دود دهانش جهان تیره گون
نگه کرد هوشنگ با هۆش و سنگ
گرفتش یکی سنگ و شد پیش جنگ
به زور کیانی رهانید ز دست
جهانسوز مار از جهانجو بجست
برآمد به سنگ گران سنگ خرد
هم آن و هم این سنگ بشکست خرد
فروغی پدید آمد از هر دو سنگ
دل سنگ گشت از فروغ آذرنگ
نشد مار کشته و لیکن ز راز
پدید آمد آتش از آن سنگ باز
جهاندار پیش جهان آفرین
نیایش همی کرد و خواند آفرین
که او را فرغی چنین داد
همین آتش آنگا قبله نهاد
بگفتا فروغیست این ایزدی
پرستید باید اگر بخردی
شب آمد برافروخت آتش چو کوه
همان شاه در گرد او با گروه
یکی جشن کرد آن شب و باده خورد
سده جشن آن فرخنده کرد.
(فردوسی)
***
(دۆزینه‌وه‌ی ئاگری)
رۆژێ له رۆژان پادشای جهان
له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌سدا ئه‌چوو بۆ کێوان
له دوورۆ ده‌رکه‌وت شتێکی باریک
گورچ و تیژپه‌ڕ به ره‌نگیش تاریک
چاوگه‌لی چما دوو پیاڵه هوون بوو
له‌به‌ر هه‌ناسه‌ی جهان تاریک بوو
سه‌رنجی لێدا هووشه‌نگی ئازا
ده‌ستی دایه به‌رد بێ‌ترس و په‌روا
به هه‌موو هێزی خستی له‌بۆ مار
ماری نه‌پێکا هووشه‌نگی هوشیار
به‌رده‌که که‌وت له به‌ردێکی تر
شکا هه‌ر دوو به‌رد هاوکات کوتوبڕ
پزوزسکێ ده‌رکه‌وت له دڵی به‌ردان
پزوزسک بۆ به گڕ له نێوان ئه‌وان
ماره‌که نه‌کوژرا له‌م کێشه و جه‌نگه
ئاگر په‌یدا بوو ئه‌وه گرنگه
هووشه‌نگ شا له پێش پادشای جهان
که‌وته کڕنۆش و ستایش ئه‌وان
که رووناکییه‌کی وه‌های پێبه‌خشی
ئاگره‌که‌ی کرده مه‌کۆی کڕنۆشی
کوتی هه‌ر ئه‌مه چرای یه‌زدانه
ستایشکردنیی مایه‌ی ژیانه
شه‌و هات به‌سه‌را ئاگر خۆشکرا
شا و یارانی گه‌ڕان به ده‌وریا
له به‌ر ئاگردا باده‌یان نۆشی
کردیان به کاتی خه‌مفه‌رامۆشی.
سه‌عی سه‌قزی؟!
***
ئه‌م چه‌ن دێڕه بۆ به‌رنامه‌ی راوێژ ره‌وانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی
14/8/2016
qayshi@yahoo.com