وه‌کوو کوێستانی ته‌مگرتووی وڵاتم
له شه‌وگاری خه‌ما داماو و ماتم
به‌ڵام نووری هومێدم هه‌ر له دڵ دا
هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی ڕۆژهه‌ڵاتم
بیست و چوار ساڵ و بڕێ له‌مه‌و به‌ر ١٧/٢/١٣٧١کۆچی هه‌تاوی له که‌مپێکی په‌نابه‌رانی وڵاتی دانمارك دا شاعیر و نووسه‌ر و هه‌ڵسووڕی سیاسی و فه‌رهه‌نگی کورد مامۆستا عه‌لی حه‌سه‌نیانی (هاوار) به نابه‌دڵی ماڵ ئاوایی له ژیان کرد.
مامۆستا هاوار به شێوه‌یه‌کی زۆر بێ ناز له یه‌کێك گۆڕستانه‌کانی شاری کۆپێنهاك، که‌رتی(قطعه) نووسه‌ری ناوداری ئه‌و وڵاته هانس کریستیه‌ن ئه‌ندێرسۆن (١٨٠٥-١٨٧٥)به خاکی سارد و مه‌یل بڕی غه‌ریبایه‌تی سپێردرا. ئه‌و به‌ڕێزه که به هۆی بیر و باوه‌ڕ و ڕێ و ڕیبازیه‌وه له‌و دونیایه دا له سه‌فه‌ر به ناوی خۆیه‌وه بێبه‌ش کرابوو ، ته‌نیا پاسپۆرتی ئاخره‌تی ناوی خۆی به‌سه‌ره‌وه بوو. کاك عه‌لی به هۆی هێندێك کێشه‌ی حقووقی په‌نابه‌ریه‌وه وازی له ناوه سنوور به‌زێنه‌که‌ی هێنا بوو و له دانمارك به ناوی ئازاد ساسانه‌وه خۆی ناساندبوو. که‌س نازانێ چ دڵسۆزێك ناوه کورد ئاشناکه‌ی له کاتی به‌خاسپاردنی دا له سه‌ر ئه‌و کۆلکه داره‌ی ژوور سه‌ری نووسی بۆوه و له بێ سه‌ر و شوێنی نه‌جاتی دابوو.
ئه‌وه له کاتێك دابوو ، به هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌وه که‌وا هاوار به شێعر و ئه‌دبیاتی کوردی کردبوو . شیاوی ئه‌وه بوو به شێوه‌یه‌کی شکۆدار له په‌نا مه‌زنه مرۆڤانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به خاکی خۆشه‌ویستی نیشتمان بسپێردرێ .
هاوار شاعیرێکی مێژوو ساز بوو ، ئه‌و له ساڵی ١٣٣٨ به نووسینی شێعری جه‌لاد له‌و دیوه‌ی کوردستان ڕچه‌ی شێعری نوێی کوردی شکاند .ئه‌و ڕچه شکێنیه جگه له‌وه‌ی سێ که‌سایه‌تی له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی کورد دا خسته ڕوو (هاوار_سواره_چاوه) ره‌وتێکی شێعریشی لێکه‌وته‌وه که ئێستاش زاڵترین ره‌وتی شێعری کوردستانی ئێرانه.
به درێژایی ئه‌و چاره‌گه سه‌ده‌یه گڵکۆی هاوار نیشانه‌یه‌کی پێوه نه‌بوو که ته‌عبیر له هۆیه‌تی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و بکا . سه‌ر ئه‌نجام ١٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌و ساڵ حه‌ول و به دواداچوونه‌کانی دوکتور زاگرۆس ، کوڕی گه‌وره‌ی مامۆستا به ئاکام گه‌یشت و کێلێک که له تاشه به‌رده‌کانی چیا ئاگرینه‌کانی زاگڕۆس تاشرابوو، نرایه ژوور سه‌ره پڕ سه‌وداکه‌ی شاعیره گۆڕ غه‌ریبه‌که‌ی کورد.
هه‌ڵبه‌ت کێلی هه‌موو ناوداران ده‌بێ نرخی خۆی بدرێتێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه جیاوازه‌وه که گڵکۆی کاك عه‌لی هه‌یبوو ده‌بوو کارێکی تایبه‌ت ئه‌نجام درابا . هه‌ر بۆیه ئه‌ندازیاری مێعمار سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌فی ئه‌رکی داڕشتنی گه‌ڵاله‌ی سه‌ر کێله‌که‌ی وه ئه‌ستۆ گرت. ته‌واوی حه‌ولی مێعمار ئه‌وه بووه له سه‌ر ئه‌و تاشه به‌رده که ئه‌ندازه‌که‌ی ١٥٠ لە ٥٠ سانتیمیر دایه، وێڕای ته‌رخان کردنی جێ بۆ وێنه و نووسراوه‌کان به گڕافیکیش که زمانی هاوبه‌شی مرۆڤه له گه‌ڵ بینه‌ری کێل بدوێ . ته‌واوی ئه‌و بیر و هزرانه‌ش به ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانه‌ی کاك فاڕووقی قازی به شێوه‌یه‌کی شیاو هاتوونه سه‌ر کێله‌که. به چه‌شنێك ده‌کرێ بڵێین ئه‌و کێله ته‌عبیرێکه له که‌سایه‌تی مامۆستا هاوار شاعیری شێعری به‌ره‌نگاری کورد. وا دێته به‌رزین دوای چه‌قاندنی ئه‌و کێڵه هانس کریستیه‌ن ئاندرسۆن ئه‌و جار حاڵی بووه کێی میوانه.
ئه‌و کێله وێڕای ساده‌یی و ساکاری به ڕاده‌ی پێویست مرۆڤ وه‌فکرین ده‌خا، به‌تایبه‌ت خۆر و زنجیره کێوه‌که که که‌وتوونه سه‌رپه‌ڕی چوارچێوه‌که، نمادگه‌ڵێکن که له‌وه‌تی کورد خۆی ناسیوه خۆی به‌ئه‌وانه‌وه خۆ ده‌ناسێنێ . ئه‌وه له لایه‌ك و راده و بارستایی و نه‌رمی و ڕه‌قی کێوه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه بینه‌ری کێله‌که به چه‌ندها ڕێیان دا ده‌با . وه‌فکرین خستن و ڕا و ڕاڤه هه‌ڵگرتن یه‌کێك له ئه‌رکه‌کانی هونه‌ره، که ده‌کرێ بڵێین ئه‌و کاره هونه‌ریه به هاسانی ئه‌نجامی داوه و له‌و روویه‌وه جێگای ده‌ست خۆشانه‌یه‌کی تایبه‌ته بۆ موهه‌ندیس سه‌نگه‌ری شه‌ڕفی، که بێشك له ڕۆژی خۆی دا له نه‌ته‌وه‌که‌ی وه‌ریده‌گرێ .
به‌ڵام ئه‌و کێله له‌و زه‌مانه تایبه‌ته دا که باسی گردی شاعیرانی مه‌هاباد ئێستاش هه‌ر گه‌رمایه‌کی تێدا ماوه ، بێ له مه‌تن مرۆڤی مشوورخۆر بۆ قه‌راغ و حاشیه‌ش ڕاده‌کێشێ . به دان پێداهێنانی ته‌واوی ئاگادارانی ڕابردووی گردی شاعیرانی مه‌هاباد کاك عه‌لی یه‌کێك له بنیاد نه‌رانی هه‌ڵسووڕی ئه‌و گه‌رده بووه . زۆریشی غه‌می ئه‌وه له‌به‌ر بووه که ناودارانی شار و وڵاتی ئێمه چۆن و له کوێ به خاك بسپێردرین . ئێستا که به زۆر هۆ ئه‌و زاته لێره نه‌نێژراوه و ئیمکانی گێڕانه‌وه‌ی تابووته‌که‌شی بۆ ئێره نیه جێگای خۆیه‌تی ئه‌و شاعیر ڕچه‌شکێنه‌به شێوه‌یه‌ك له‌و ئێلمانه نوێیه‌ی گردی شاعیران دا یادی بکرێ و له جێگای خاڵی ئه‌و یادمانێك دابندرێ.
به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه دوای تێڕامانێکی زۆر له سه‌ربرده و ژیانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاعیر سه‌رئانجام خۆی له به‌رده‌رگای شێعرێکی ئه‌و دیته‌وه که وێناچێ وه‌به‌ر چاوی خوڵقێنه‌ری گه‌ڵاله‌که هاتبێ .
وه‌کوو کوێستانی ته‌مگرتووی وڵاتم
له شه‌وگاری خه‌ما داماو و ماتم
به‌ڵام نووری هومێدم هه‌ر له دڵ دا
هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی ڕۆژهه‌ڵاتم
هه‌ر وه‌ک خۆی فه‌رموویه‌تی وه‌کوو کوێستانی ته‌مگرتووی وڵات هه‌تا هه‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێ. ئه‌و که هه‌میشه هه‌ر ده‌مێنێ، بۆیه له ڕۆژهه‌ڵات ڕا کوێستان و ڕۆژێکیان بۆ به دیاری بردووه تا هه‌م ئاواته‌که‌ی وه‌دیبێ و هه‌م له‌به‌ر رووناکایی ئه‌و ئه‌و خۆره سه‌ربرده‌ی کورد بۆ ڕۆژئاوایه‌کان بخوێنێته‌وه.
سەعدوون مازووجی
سەرچاوە: فەیسبۆکی نووسەر