له چه‌ن رۆژی رابردوودا کتێبێکم بینی به‌ناوی: {چه‌واشه‌که‌رانی مێژووی کوردستان) به پێنووسی به‌ڕێز حامید گه‌وهه‌ری که (310) لاپه‌ڕه‌یه}. 
له‌و کتێبه‌دا سێ بابه‌ت سه‌رنجی راکێشام، به پێویستم زانی بیخه‌مه به‌ر ده‌س سهروهرانێک که ئه‌و کتێبه‌یان نه‌بینیوه.
بابه‌تی یه‌که‌م:
{(ده‌زگای ساواک له شؤڕشی ئه‌یلولدا گه‌وره‌ترین خیانه‌تی به گه‌لی کوردمان له باشوری کوردستان و رێگه‌ی خۆشکرد که شای دیکتاتۆر، به پلانێکی به‌رینی جیهانی و ناوچه‌یی، ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن و حیزبی به‌عس رێککهوی و زۆر ناجوامێرانه له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له پشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بدات و بۆ ماوه‌یه‌ک شۆڕشی ئه‌یلول بوه‌ستێنێت)- ( لاپه‌ڕه (12 و13)}.
**
بابه‌تی دووهه‌م:
{ڕه‌شه‌بای ڕووداوه‌کان –
ڕه‌شه‌بای ڕووداوه‌کان(تندباد حوادث) کتێبێکه له وڕێنه‌ی نێوان عیرفان قانعی فه‌رد سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران و عیسا پژمان سیخوڕی ساواکی حکومه‌تی په‌هه‌له‌وی ئاماده کراوه. ئامانج له نوسینی ئه‌و کتێبه به گوێڕه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، سوکایه‌تی کردنه به نه‌ته‌وه‌ی کورد، شێواندن و چه‌واشه کردنی مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی کورد، ئاڵۆزکردنی زه‌ینی خوێنه‌رانی فارس زمان و ئاشنا به زمانی فارسی و نه‌وه‌ی نوێی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تێکدانی ڕیزی خه‌باتکارانی کورده.
ره‌شه‌بای رووداوه‌کان له ژانویه‌ی ساڵی (2012) دا، له لایه‌ن بڵاوکراوه‌ی زانست له تاران که‌وتۆته نیو بازاڕی کتێب و (589) لاپه‌ڕه‌یه، له‌گه‌ڵ 32 هاوپێچی به وێنه. هه‌ر وه‌ک گوتم کتێبه‌که له وڕێنه‌ی عیرفان قانعی فه‌رد و عیسا پژمان پێکهاتووه، به‌ڵام له زۆر شوێندا له لێپێچینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌چێت بۆ دۆزین و به‌تاڵکردنی زانیاریی له که‌سی رووبه‌روو به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ساواک و ده‌زگاکانی هه‌واڵگریی کۆماری ئیسلامی.
عیسا پژمان بۆ به‌شێک له خوێنه‌رانی ئه‌م کتێبه ناسراوه، منیش بۆ ناساندنی پتری ئه‌و، رۆژی (15/7/2012) له پاریس وتووێژێکم له‌گه‌ڵ کرد که له کۆتایی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌یبینن،،،،،
لاپه‌ڕه (18)}.
**
له بابه‌تی یه‌که‌مدا به‌ڕێز گه‌وهه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ساواک خیانه‌تی له شؤڕشی ئه‌یلول کرد.
وشه‌ی خیانه‌ت
سه‌باره‌ت به وشه‌ی (خیانه‌ت) له‌و دۆستانه‌ی که عه‌ره‌بی ئه‌زانن پرسیارم کردووه، ئه‌ڵێن ئه‌و وشه وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و به‌و جۆره (خیانت) ئه‌نووسرێت، خیانه‌ت واته ناراستی، ناپاکی، درۆکردن.
له فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا وشه‌ی (خیانه‌ت) به‌و جۆره هاته‌ته ئاراوه که (دوو که‌س پێکه‌وه دۆستن)، دوو که‌س پێکه‌وه هاوکارن و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، (دوو که‌س ژن و مێردن و پێکه‌وه ئه‌ژین). ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و دوو (دوو)وانه که پێکه‌وه دۆستن، هاوکارن یا ژن و مێردن له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه که پێوه‌ندی خۆیه‌وه هه‌یه کارێک ئه‌نجام بدات که زیانی ده‌روونی، کۆمه‌ڵایه‌تی یا ماڵی به‌و که‌سه پێبگه‌ێنێت، ئه‌و که‌سه یا ئه‌و لایه‌ن که زیانه‌که‌ی بینیوه ئه‌ڵێ ئه‌و که‌سه درۆی له‌گه‌ڵ کردم و خیانه‌تی پێکردم.
خیانه‌تی ساواک به شۆڕشی ئه‌یلول؟!
ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی ئێرانی زۆر کۆنیش نا، به‌ڵکو له ده‌ورانی سه‌فه‌وییه‌کان تا ئه‌گاته کۆتایی جه‌نگی دووهه‌می جهانی بگێڕین کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به کورد روونه و به‌ریتییه له سه‌رکوتی گه‌لی کورد، تاڵانی کوردستان، پیلانی سیاسی سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی، پارچه‌پارچه کردنی چوارچێوه‌ی کوردستان له ژێرنای (ئوستان و فه‌رمانداری) هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رنامه‌یان له کوردستاندا پیاده کردووه که تاکی کورد له باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕوای به خۆی نه‌بێ و خۆی به مرۆڤێکی که‌م بزانێت. کارنامه‌ی ده‌ورانی محه‌ممه‌دره‌زا شای په‌هله‌ویش پێویست ناکات ئاماژه‌ی پێبکه‌م، خوێنه‌رانی ئه‌م چه‌ن دێڕه خۆیان ئاگادارن.
سه‌باره‌ت به (شۆڕشی ئه‌یلول و خیانه‌تی ساواک) که به‌ڕێز گه‌وهه‌ری ئاماژه‌ی پێکردووه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی ئێراق و رمانی ده‌سه‌ڵاتی پادشای فه‌یسه‌ڵ و راگه‌یاندنی کۆماری به رابه‌رایه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له ساڵی (1958) و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له سۆڤییه‌ت بۆ به‌غا و به‌رپابوونی شۆڕش له‌و به‌شه‌ی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراق به دورشمی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێراق به رابه‌رایه‌تی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ئێراق و سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و پێوه‌ندیکردن به ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌رده‌می محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای ئێران.
له‌و ده‌ورانه‌دا له ئێران بڵاوکراوه‌یه‌کی فارسی به‌ناوی:{(خاک و خون) ئۆرگانی (حزب پانایرانیست) به رابه‌رایه‌تی (موحسن پژشکپور)} چاپ ئه‌کرا. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می خاک و خون دا ئه‌و دوو رسته‌ی خواره‌وه وه‌ک دورشم به پیتی گه‌وره و به ره‌نگی (سوور) ئه‌نووسرا:
(نهیرزد آن خون که نهریزد به پای آن خاک)
(به دفاع از کردهای آنسوی مرز بر خیزیم).
ئه‌و پڵاکراوه له تاران و ته‌برێز… و کرماشانه‌وه تا ورمێ ئه‌فرۆشرا. له ژماره‌کانی (خاک و خون)دا دیدوبۆچۆنی (حزبی پانایرانیست) سه‌باره‌ت به رووداوه سیاسی و ئابوورییه‌کانی ئێران و جهان ئه‌نووسرا، جگه له وانه بابه‌تی توند به دژی ده‌وڵه‌تی ئێراق، هه‌روه‌ها چالاکی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا وێنه‌ی پێشمه‌رگه و که‌سایه‌تی ناو شۆڕش بۆ نموونه: به‌ڕێزان شێخ له‌تیف به‌رزه‌نجی و مه‌لا مسته‌فا بارزانی چاپ ئه‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هۆنراوه‌ی کوردیشی بڵاو ئه‌کرده‌وه، تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت چه‌ن رسته‌ی هۆنراوه‌یه‌کیان به‌و جۆره بوو:
خۆشمان ئه‌وێی
وه‌ک باران بۆ کێڵگه‌کان
وه‌ک گولله بۆ تفه‌نگه‌کان
….
به داخه‌وه ناوی خاوه‌نی ئه‌و هۆنراوه‌م له یاد نییه، به‌ڵام پاشان بیستم ئه‌و هۆنراوه کاک (شێرکۆ بێکه‌س) بۆ مه‌لا مسته‌فا بارزانی نووسیوه.
ئه‌و دورشمهی {به دفاع از کردهای آنسوی مرز بر خیزیم (حزب پانایرانیست) بۆ خه‌ڵک به‌گشتی و خوێنه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی روون و ئاشکرا بوو، کاردانه‌وه‌که‌ی نا راسته‌وخۆ و به زمانی نهێنی به‌و جۆره باس ئه‌کرا (برای نابودی کردها طرح بریزیم).
له ساڵه‌کانی (1350 تا 1355)- (1970 تا 1975) پێشمه‌رگه به ئازادی و له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا هاتووچووی کرماشان، مه‌ریوان، سه‌قز، بانه، سه‌رده‌شت و …. ئه‌کرد. هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌کان به هۆی خزمایه‌تییه‌وه سه‌ردانی خزم و که‌سی خۆیان له‌و شارانه ئه‌کرد. له کاتی دیدار و چاکوچۆنی به‌هۆی خزمایه‌تییه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که له خانه‌واده‌دا به ته‌مه‌ن بوون و لای پێشمه‌رگه میوانه‌کانیش خوشه‌ویست، (ناراسته‌خۆ) باسی کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان سه‌باره‌ت به کورد ئه‌کرد و مه‌ترسی و نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌ندییه به‌رفراوانه‌ی شۆڕش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ر ئه‌بڕێ.
وه‌ڵامی پێشمه‌رگه‌کان به‌و جۆره بوو: سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و به تایبه‌تی (سه‌رۆک بارزانی) هوشیارن و هێچ مه‌ترسییه‌ک له ئارادا نییه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئێران و ئێراقیش رێکه‌ون (حه‌قی ئێمه مه‌حفوزه)!
به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که پرسیار و باسه‌که‌یان ئه‌هێنا ئاراوه، به هه‌ناسه‌یه‌کی سارد و روانیێکی قوڵ و بێده‌نگ وه‌ڵامیان ئه‌دانه‌وه!
ساڵی (1975) و رێکه‌وتنی ئێران و ئێراق له ئه‌لجه‌زائیر و هه‌رس هێنانی شۆڕش سه‌رله‌نوێ پێشمه‌رگه‌ی برده‌وه ئه‌و ماڵانه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان {گۆچان به‌ده‌س، به‌بێ چه‌ک و هه‌ستی (حه‌قی ئێمه مه‌حفوزه)}.
جێگه‌ی داخه به‌ڕێز گه‌وهه‌ری پاش (40) و له نۆزده‌هه‌مین به‌رهه‌می چاپکراوی خویان له ساڵی (2013)دا نازناوی خیانه‌ت بۆ ساواک و شای ئێران دیاری ئه‌که‌ن و هه‌ست به دۆژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران له به‌رانبه‌ر (گه‌لی کورد)دا ناکه‌ن.
بۆ ئاگاداری: پاش رێکه‌وتنی ئێران و ئێراق له ساڵی (1975) له ئهلجهزایز، رادیۆی فارسی (BBC) وتی:
(شاه ایران از پشت به کردها خنجر زد).
**
وتووێژ له‌گه‌ڵ (عیسا په‌ژمان)
به‌ڕێز حامید گه‌وهه‌ری ئه‌نووسێ (عیسا پژمان سیخوڕی ساواکی حکومه‌تی په‌هه‌له‌وی) – عیسا پژمان بۆ به‌شێک له خوێنه‌رانی ئه‌م کتێبه ناسراوه، منیش بۆ ناساندنی پتری ئه‌و، رۆژی (15/7/2012) له پاریس وتووێژێکم له‌گه‌ڵ کرد که له کۆتایی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌یبینن.
سه‌باره‌ت به‌و وتووێژه، دیاره که‌سێک که پیوایه ساواک و شای ئێران خه‌یانه‌تیان کردووه، ئه‌کرێ وتووێژ له‌گه‌ڵ (عیسا پژمان)یش بکات.
لێره‌دا باسێک دێته ئاراوه: ئایا ئه‌و سیخۆره ئه‌ونده جێگه‌ی باوه‌ڕه که پرسیاری لێبکرێت و ئه‌ویش راستگۆیانه وه‌ڵام باته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ئه‌ونده جێگه‌ی بڕوا و راستگۆیه، ناکرێ پێی بێژی سیخوڕ.
**
بابه‌تی سێیه‌م
خوێنه‌رانی فارس زمان
له بابه‌تی دووهه‌مدا به‌و جۆره نووسراوه: (ئاڵۆزکردنی زه‌ینی خوێنه‌رانی فارس زمان و ئاشنا به زمانی فارسی و نه‌وه‌ی نوێی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تێکدانی ڕیزی خه‌باتکارانی کورده).
ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز گه‌وهه‌ری نووسیویانه خوێنه‌رانی (فارس زمان) له باری ده‌ستووری زمانیی، له باری کۆمه‌ڵایه‌تی و له باری سیاسییه‌وه نادورسته!
وشه‌ی (خوێنه‌ران یا خوێنه‌ر) ئاماژه کردنه به که‌س به تاک که بابه‌تێک ئه‌خوێنێته‌وه، پێویسته ئه‌و تاکه به ناوی خۆییه‌وه چ ناوێکی هه‌یه پێناسه ئه‌کرێت، نموونه: کامران ئه‌م نامه ئه‌خوێنته‌وه – پرشنگ ئه‌یه‌وێ ئه‌و رۆژنامه بخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه‌ره تاک نییه و پێوه‌ندی به(نه‌ته‌وه)یه‌که‌وه هه‌یه، پێویسته ئاماژه به ناوی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکرێت. نموونه: خوێنه‌ری کورد، خوێنه‌ری بلوچ، خوێنه‌ری عه‌ره‌ب و (خوێنه‌ری فارس).
با سه‌باره‌ت به وشه‌ی (فارس) وه‌ک ناوی نه‌ته‌وه‌ی فارس له‌و چه‌ن نموونه (فارسی) و سویدییه بڕوانین:
فارس: نام قومی از اقوام ایرانی (ل 1289) – فرهنگ فارسی دکتر محمد معین.
فارس: (persier – persisk)
فارسی: (persiska)
فارسی زبان: (persisktalande )
فرهنگ فارسی سوئدی محمود سلطانی (ل 230)
فارس: (pers – en – er)
فرهنگ فارسی – سوئدی: محسن پورسراجیان ( ل 173)
سه‌باره‌ت به وشه‌ی فارس، ئه‌گه‌ر پیتی (ی) به وشه‌ی فارس زیاد بکرێت ئه‌بێ به فارسی
نموونه: (زمانی فارسی) – (رۆژنامه‌ی فارسی) – (شانۆی فارسی) – (گۆرانی فارسی) – (له‌شکری فارسی) و ….
**
سه‌عی سه‌قزی
10/3/2017
qayshi@yahoo.com