ناوی پیرۆز و مه‌زنی ”پێشمه‌رگه” پیره پیاوێکی چاپه‌زی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان داهێنه‌ری بووه. ئه‌و پیره پیاوه که له مێژوودا به ”پیره‌پیاوی چاپه‌زی کورد” ناسراوه
و له ده‌فته‌ری سه‌ره‌ک کۆماری کوردستان کاری چاپه‌زی کردووه، یه‌که‌مین به‌ردی بناخه‌ی کۆشکی به‌رزی وشه‌ی ” پێشمه‌رگه”ی داناوه و تاکو ئێستاش که‌س نازانێ کی بووه‌و له کوێ ژیاوه و وه‌ک سه‌ربازی ون بێ ناونیشانه. به‌و هیوایه له داهاتوودا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له سه‌ر ئه‌و پیره‌پیاوه‌دا بکرێ.
پێشمه‌رگه وشه‌یه‌كی پیرۆزی كوردییه، به واتای ئه‌و قاره‌مانه كورده شۆڕشگێڕانه دێت كه له پێناوی ئازادی و رزگاری كوردستان دا مه‌رگی خۆیان خستۆته پێش هه‌موو شتێكه‌وه، پێشمه‌رگه هه‌رده‌م گیان له‌سه‌رده‌ستن و شه‌هیدبوونیان له پێناوی كوردستان دا لووتكه‌ی شكۆداری و سه‌روه‌ری و نه‌مرییانه، بۆیه پێشمه‌رگه ترس نازانێت و هه‌رگیز له گیانبه‌خشین و مردن سڵی نه‌كردۆته‌و و سڵ ناكاته‌وه.
مێژووی وشه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌م وشه‌یه یادگاری سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه. شه‌هید دوکتور قاسملوو له کتێبی ”چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی”دا له سه‌ر وشه‌ی پێشمه‌رگه نووسیوویه‌تی: ”پاش دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کۆڕێکی ئه‌ده‌بی له مه‌هاباد پێک هات بۆ ئه‌وه له باتی وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی وشه‌ی کوردیی ڕه‌سه‌ن بۆ زاراوه‌کانی نێو سوپا بدۆزنه‌وه. یه‌که‌م زاراوه که پێویست بوو دابنرێ به‌رامبه‌ر به وشه‌ی سه‌ربازی فارسی که ئازه‌رایجانییه‌کان کردبوویان به فیدایی. گۆیا ئه‌دیبه‌کان هیچیان بۆ نه‌دیترابۆوه تا پیاوێکی پیری دنیادیتوو که چای بۆ ده‌هێنان پیی گوتن: کورد به پیاوی له‌خۆبردوویان ده‌گوت ”پێشمه‌رگه.” (ل. 74، چاپی دووهه‌م ساڵی 1988).
ئاله‌و کاته‌وه وشه‌ی پێشمه‌رگه بۆ خه‌باتکاران و ئازادیخوازان و تیکۆشه‌رانی کورد که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. هه‌ڵبه‌ته بۆ یه‌که‌م جار وشه‌ی پێشمه‌رگه له ڕاپۆرتێکدا له باره‌ی رێوڕه‌سمی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له 2ی ڕێبه‌ندان دا له ژماره‌ی 10ی رۆژنامه‌ی کوردستانی سه‌رده‌می کۆمار له ڕێکه‌وتی 15ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی دا به‌ڵاو کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام بڕیار له سه‌ر ئه‌وه‌که وشه‌ی پێشمه‌رگه له جیاتی سه‌رباز به‌کار بێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێک که له رۆژی 15ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی واته (4ی فیورییه‌ی 1946 ز) له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی کۆمار‌دا دراوه و له ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 12 و له 20ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ له لاپه‌ڕه‌ی 3 دا به ئیمزای به‌ڕێز (مرادی) چاپ و به‌ڵاو بووه‌ته‌وه.
شه‌ڕی داعش
سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا دژی تێروریستانی داعش له میدیاکانی جیهاندا گرنگیه‌کی تایبه‌ت به‌و هێزه‌وه ده‌درێ. هه‌موو میدیاکانی جیهان زۆر به بایه‌خه‌وه باسی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و خودی وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به هه‌موو زمانه‌کان بۆ هێزی کورده‌کان به‌کار ده‌هێنن. هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا هێزی جیهانه که ناوه‌که‌ی جیاوازه وه‌ک هیزێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی هێزو سوپای هه‌ر ولاتێک به ناوی وڵاته‌که‌یه‌وه ناوی ده‌برێت و وشه‌ی سوپای له‌گه‌ڵ به‌کار ده‌هێنرێ. به‌ڵام وشه‌ی پیشمه‌رگه (که ناوێکی ڕه‌سه‌نی کوردیه) له سه‌ر جه‌م ناوه‌نده میدیا جیهانییه‌کاندا ته‌نیا وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌کار ده‌هێنن. هاوکات ڕۆژانه‌ش هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه له میدیا جیهانییه‌کاندا گرنگی تایبه‌تی پێی ده‌درێ. نموونه‌ی میدیاکانی وه‌ک: زه گاردییه‌ن و تێلگه‌رافی به‌ریتانیایی، شه‌رق الاوسه‌ت، پێگه‌ی ئێرونیوز، ته‌له‌فزیۆنی ئێرونیوز، تۆڕی میدیایی الجه‌زیره‌ی ئینگلیزی، ئاژانسه‌کانی فرانس پرێس، ئینترناشناڵ، بیزنس تایمز و ڕۆیتێرز، پێگه‌کانی بی بی سی به‌ریتانیایی و سی ئن ئنی ئامریکایی و تێ ڤێ و ڕۆژنامه‌کانی وڵاتانی سکاندیناڤیا وه‌ک ئافتونبلادێت، داگێنزنیهێتر و ئافتۆن پۆست و ته‌نانه‌ت پرێس تێ ڤێ ئێرانی داگیرکه‌ر و ڕۆژنامه و تێ ڤێ کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش.
له سه‌ر پێشمه‌رگه‌و وشه‌ی پێشمه‌رگه زۆر شت نووسراوه‌و ته‌نانه‌ت ڕه‌حیمی قازی ڕۆمانی ”پێشمه‌رگه”ی نووسیووه‌و به تێر وته‌سه‌لی لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه‌و زۆر جاریش له لایه‌ن شاعیران و نووسه‌رانه‌وه وشه‌ی پێشمه‌رگه بووه‌ته هه‌وینی نووسین و هۆنراه‌کانیانه‌وه. به‌ڵام دوکتور نه‌بی فه‌تاحی که بۆ خۆی شاعیر و نووسه‌ره زۆر جار له هۆنراوه‌کانیدا به به‌ژن و باڵای پیشمه‌رگه‌دا هۆنراوه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه. به‌ڕێزیان ئه‌م جاره وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کێشایه نێو وتاری زانستی و به چڕوپڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر کردووه. به‌ریز فه‌تاحی له وتارێکی زانستی له ژێر ناوی ”کاریگه‌ری تێکچونی خه‌و بینینی کابوس له سه‌ر ته‌ندروستی و لایه‌نی ده‌روونی: لێکۆڵینه‌وه‌یک له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کورد که له وڵاتاندا نیشته‌جێی بوون” کردووه.
”The Influence of Sleep Disorders and Nightmares on Mental Health:
A Study of Former Kurdish Peshmerga in Resettlement Countries”
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز فه‌تاحی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پیشمه‌رگه‌ی دێرین که له وڵاتانی سکاندیناڤیادا نیشته‌جێن وتوویژی کردووه‌و له سه‌ر کۆمه‌ڵێک کیشه که شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی تاکو ئێستاش چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌م گۆشه‌وه چووه‌ته نێو کێشه‌کانیانه‌وه که ئه‌ویش کێشه‌ی تێکچونی خه‌وه‌و کاریگه‌ریه‌کانی له سه‌ر ته‌ندروستی و ده‌روونیه‌وه‌یه. دوکتور فه‌تاحی له باره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌ییه له په‌یجی فه‌یس بوکی خۆی ده‌نووسی: ”
نێوی پێشمەرگە بوو بە سەردێڕی وتارێ زانستی ئەم جارەمان. ٢١ ساڵ پێش ئێستا ویستم بۆ توێژینەوەیەک وا لە سەر پێشمەرگەی کەمئەندام کردبووم نێوی نپێشمەرگە بکەمە سەردێڕ، بەڵڵام پێیان گوتم نێوێکی نەناسراوە و کەس نازانێت مەبەستتت چیە. ئەمساڵ بووە سەردێڕی ٢٤ هەمین توێژینەوەی زانستیم و هاوڕێیانی تیمی زانستیی زانکۆیش زۆر پێیان گونجاو و باش بوو. ئەم توێژینەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی زانستیی توێژینەوە لە بواری لەشساغیدا بڵاو بووەوە لەوێشەوە لە دەیان ماڵپەڕی زانستی و سەدان زانکۆ دا بڵاو دەبێتەوە. وتارەکە باسی بێخەوی و خەوی خراپ بینینی ئەو کەسانە دەکات وا پێشمەرگە بوون و هەر وەها کاردانەوەی لە سەرلەشساغیی دەروونی ئەو کۆنە پێشمەرگانە. هەرلە ئێستاوە بانگهێشتی چەن کونفرانس کراوم بۆ پێشکەش کردنی. کونفرانسی نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم له ١٢ تاکوو ١٤ مانگی ٦، هەر وەها کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئامستردام لە هۆڵەند لە مانگی سێپتامبردا بەو هیوایە دەرفەت هەبێت لە چەن کونفرانسدا پێشکەشی کەم”. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش لینکی گۆڤاره زانستیه‌که‌یه…
http://www.ijhsr.org/IJHSR_Vol.5_Issue.11_Nov2015/45.pdf
حه‌مید ته‌یموری