هۆکاری نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نووسراوه‌یه‌ک به‌ناوی:

(سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ،،ناسیونالیسم،، له‌ناو حیزبی کومونیستی ئێران(حکا)!!
به پێنووسی (ره‌زا مستهفاسوڵتانی).
با له پێشدا پێناسه‌یه‌کی کورتی (کۆمه‌ڵه)مان به‌ده‌سته‌وه بێ.
(کۆمه‌ڵه) ناوی رێکخراوه‌یه‌که، ئه‌م ریکخراوه مانگێ پاش راکردنی (شا) له ئێران واته رۆژی 26/11/1357 = 1978 پاش (ماڵئاوایی کردنی کاک حه‌مه‌حسین که‌ریمی) که چه‌ن رۆژ پێش له کاتی ئارهزایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی سه‌قز به دژی سیستمی شایی له لایه‌ن شاره‌بانی سه‌قزه‌وه (بریندار) کراببوو, به ئاشکرا که‌وته چالاکی. ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه ئه‌و ده که‌سن:
(محه‌ممه‌دحسین که‌ریمی- ساعێد وه‌ته‌ندووست – ئیبراهیم عه‌لیزاده – ته‌یب روحوڵایی – عه‌بدوڵا موهته‌دی- حسین مرادبێگی – فوئاد مستهفاسوڵتانی – عومه‌ر ئیلخانیزاده – موحسین ره‌حیمی و ئیرج فه‌رزاد).
کۆمه‌ڵه زۆر زوو گه‌شه‌ی کرد و شانبه‌شانی حیزبه‌کانی کوردستان که‌وته چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه و ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامداوه:
* دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی جووتیارانی مه‌ریوان.
* رابه‌رایه‌تی کردنی کۆچی خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌دژی ده‌وڵه‌تی ئێران له پێناوی مافه‌کانی خۆیاندا.
* رابه‌رایه‌تی کردنی پشتیوانی خه‌ڵکی چه‌ن شاری وه‌ک سنه، سه‌قز و بانه له خه‌ڵکی مه‌ریوان.
* رابه‌رایه‌تی کردنی (مانگرتنی یه‌ک مانگه‌ی خه‌ڵکی شاری سنه به دژی سپای پاستاران له سنه.
* به‌شداریکردن له ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئێران‌دا.
کۆمه‌ڵه و دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران:
پاش رمانی سیستمی پادشایی، خه‌ڵکی ئێران به رابهرابهیتی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له رۆژی (12/1/1358) به‌پێ (ده‌نگدان) کۆماری ئیسلامی‌یان دامه‌زران، له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا گه‌لی کورد به‌شداری نه‌کرد و ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی بایکۆت کرد. پاش هاتنه سهرکای کۆماری ئیسلامی، پۆل پۆل رێکخراوه‌ی (سیاسی و شۆڕشگێڕی ئێرانی) وه‌ک: {چریک فیدایی- راه کارگر- پیکار- توفان – رزمندگان – اتحاد مبارزان کمونیست و …} که خۆیان به ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی ئه‌زانی روویان کرده کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بڕوخێنن! کۆماری ئیسلامی له تاران و ئه‌سفه‌هان و شیراز و… حکومه‌ت ئه‌کات، ئه‌وانه دێنه کوردستان بۆ رۆخاندنی! هاتنی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه بۆ کوردستان له باری سیاسی و جه‌نگییه‌وه زیانێکی مه‌زنی گه‌یاند به خه‌ڵک و شۆرشی کوردستان.
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه رۆژی (11/6/1362 = 1983) له‌گه‌ڵ چه‌ن فارسێ که خۆیان به رابه‌ری چینی کرێکارانی ئێران ئه‌زانی و ژماره‌یشیان له په‌نجه‌کانی ده‌س زیاتر نه‌بوو (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان دامه‌زراند. به‌ڕێز (عه‌بدوڵا موهته‌دی)یش کرا به رابه‌ری حیزبه‌که.
حزبی کۆمۆنیستی ئێران ئه‌و چه‌ن کاره‌ی ئه‌نجامداوه:
*(کۆمه‌ڵه‌ی) کرد به (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران).
* دیاریکردنی مافی تایبه‌ت بۆ (کۆمه‌ڵه).
* به‌رنامه‌ی خودمختاری بۆ کوردستان.
* ئاییننامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه:
**
ئێستا ئه‌و (کۆمه‌ڵه) بووه به چوار (کۆمه‌ڵه) و (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یش بووه به چوار (حیزب)!
**
با بڕۆینه سه‌ر نووسراوه‌که‌ی کاک (ره‌زا مستهفاسوڵتانی) و له به‌شێکی بڕوانین که به‌و جۆره‌یه:
{(سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ،،ناسیونالیسم،، له ناو حیزبی کومونیستی ئێران(حکا)!!
………………
کۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر له 1362 دڵێ ته‌نیا به ئه‌سنادی حیزبی وه‌ک به‌رنامه و ئه‌ساسنامه (ئه‌وانه‌ش زۆر پێویستن به‌ڵام هه‌موو شتێک نین)، که له لایه‌ن گروهی ئتحاد موبارزانهوه ئهنووسراو و چه‌ن نه‌فه‌ری ده‌ستڕۆیشتووی کۆمه‌ڵه‌ش په‌سندیان ئه‌کرد، خۆش نهکردابایهت و نه‌فوز کۆمهڵهڵایهتی هیزی سیاسی وه‌ک مه‌رجێکی زۆر گرینگ بۆ ئتحاد له به‌رچاو گوم نکردایهت قه‌د ئه‌و حیزبه کومونیستهی بۆ بێ ده‌سه‌ڵات کردنی کۆمه‌ڵه له کوردستان دروست نه‌ئه‌کرد.
کۆمه‌ڵه کادری زۆر بوو و کۆمه‌ڵێک رێکخراوی دیموکراتیکیشی له‌دور بوو و نفوز کۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌بوو و به‌و مانایه کۆمه‌ڵه له کرده‌وه‌دا خۆی به ته‌نیا حیزبی کومونیستی کوردستان بوو. سیاسهتهکانن که چه‌پ و راست بوونی حیزبی سیاسی دیاری ئه‌کات نه‌ک پاشناوی ئێران یا کوردستان. ته‌واو کاره گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵه که هه‌موویان له گۆشه نیگای سوسیالیستیه‌وه بوون، وه‌ک رێکخستنی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی بۆ داکۆکی له مافی تایبه‌تی خۆیان له ناو جوڵانه‌وی میللی و دیموکتاتیکی کوردستاندا، پێش بوونی کۆمه‌ڵه به حکا به ئه‌نجام گهیاندارون و بریاره سه‌ره‌کیه‌کانیان له‌سه‌ر درابوو. به‌و مانایه کۆمه‌ڵه کوردستانی پێش بوونی به حکا، سوسیالیستتر بوو و سهراسهریتر بوو به دوای بوونی به حکا (ره‌زا مسته‌فا سوڵتانی) 9/8/2017}.
**
وه‌ک ئه‌بینین کاک ره‌زا باسی چاره‌نووسی به‌دی (کۆمه‌ڵه) ئه‌کات له (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)دا.
بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه با تماشای چه‌ن دێڕێک بکه‌ین له کتێبی:
{(کاک فوئاد مستهفاسوڵتانی کێ بوو، ئامانجی چی بوو، چۆن گیانی به‌ختکرد)
به پێنووسی به‌ڕیزان: مه‌له‌که، ره‌زا و حیشمه‌ت مستهفاسوڵتانی}.
{قسه‌کانی کاک فوئاد له مه‌هاباد هاوینی ساڵی 1358 (1979)
سه‌باره‌ت به حیزبی کومونیست
پرسیار: نه‌زه‌رت سه‌باره‌ت به حیزبێکی کوردستانی؟
کاک فوئاد: حیزبێکی کوردستانی حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌و مه‌سه‌له به ته‌واوی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بوه. حاڵی هه‌ی؟ واته دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا وجوودی هه‌یه. من بۆ خۆم (واته لێره‌دا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا) عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌بێ حیزبی کومونیستی ئێران دابمه‌زرێت. به‌ڵام حه‌قی موسهللهمی خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کومونیستی کوردستانی هه‌بێ. ئه‌وه ئاڵوگۆڕه‌کان و شه‌رایتی تارێخی دیاری ده‌کات که حیزبی سه‌ربه‌خۆی کومونیستی کوردستانی دروست بکات یا نه‌یکات. که وایه مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه یه‌کێکه له مه‌وزووعانه‌ی له بینماندا هه‌یه. ئه‌بێ ئیتر له ناو خۆماندا به نه‌وعێک حه‌ل بکرێت.
پرسیار: ئه‌وه نه‌زه‌ری خۆت بوو، نه‌زه‌ری دیکه؟
کاک فوئاد: نه‌زه‌ری تریش هه‌یه که فه‌قه‌ت موعتهقد به حیزبی کمونیستی ئێرانه.
لاپه‌ره (369 و 370)}.
**
لێره‌دا پێویسته گه‌ڕینه‌وه بۆ (هه‌شت مانگ پێش ئه‌و وتووێژه) واته بۆ مانگی سه‌رماوه‌ز = آذر (10ی 1357)ی هه‌تاوی که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی (37) رۆژی له شاره‌کانی (سنه و نه‌غه‌ده) له لایه‌ن دامه‌زرینه‌رانی (کۆمه‌ڵه)وه، دیدوبۆچوون و رێبازه سیاسییه‌که‌یان به‌و جۆره‌یه:
{(ده‌سکه‌وت و دیاریکردنی ئه‌رکه‌کان):
محه‌ممه‌د حسین: به‌م پێیه له داهاتوویه‌کی نزیکدا چالاکی به‌رینی خه‌ڵک له دێهاته‌کانه‌وه ده‌س پێئه‌کات و گونده‌کان ئه‌بنه بنکه‌یه‌ک بۆ شۆڕش. هه‌ر به‌و هۆیه من پێموایه کاره‌کانی ئێمه ئه‌بێ به‌و رێبازه‌دا بێ که به‌ره‌و گونده‌کان بڕۆین.
**
ساعێد: ….. ئه‌م هێزانه بریتین له کرێکاران، جوتیاران، ورده‌بۆرژوا و بۆرژوای میللی. کۆکردنه‌وه و رێکخستن و یهکدهسکردنی ئه‌وانه به جۆرێ که نوێنه‌رانی هه‌ر کام له‌و چینانه له ناو رێکخراوه‌که‌ی خۆیدا له ژێر چه‌تری رابهرییهک که ئیدئۆلۆژییه‌که‌ی له پێناوی ره‌نجده‌راندا بێت، بۆ داهاتوو پێویسته. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێمه وان له گونده‌کاندا، شۆرشی خه‌ڵکی ئێمه له دێهاته‌کانه‌وه ده‌س پێئه‌کات.
**
ئیبراهیم …… له ئێران‌دا کرێکاری پیشه‌ی که له خه‌باتدا خاوه‌نی ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنن، هه‌یه. ورده‌بۆرژوا له کوردستان هه‌روه‌ها له ئێران به دژی ئه‌مپریالیست وان له خه‌باتدا، به‌ڵام بورژوازی میللی و ورده‌بۆرژوای کوردستان به هۆی ستهمگهلی جۆراوجۆره‌وه پێشکه‌وتووتر و تێکۆشهرترن له په‌نای ئه‌و باسه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێشنیار ئه‌که‌م:
1 – پێوه‌ندی به‌هێزه له‌گه‌ل دێهاتدا.
2 – به‌شداریکردن له خه‌باتی وردهبۆژوای شاره‌کانی کوردستان و گرێکدانی خه‌باتیان به خه‌باتی ره‌نجده‌رانی (شار و دێ)وه.
3 – پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراوه مارکسیستی و لینینیه‌کانی ئێران به‌پێی بنه‌مای کرێکاری و ره‌نجده‌ری، نه‌ک رووناکبیری.
4 – پێوه‌ندی نزیک له پێناوی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی له کوردستانی ئێراق.
**
ته‌یب: ….. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێمه وان له دێهاته‌کاندا که وایه زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئێمه‌یش له گونده‌کاندا ئه‌بێت.
1 – ئه‌بێ له جموجۆڵه‌کانی خه‌ڵکدا به‌شداری بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له وانه‌وه فێر بین و یارمه‌تیشیان بکه‌ین، به تایبه‌ت له دێهاته‌کاندا.
2 – ئه‌بێ له پێناو چالاکی کرێکاریدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ببێت.
3 – ئه‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی له کوردستانی ئێراق هاوکاری بکه‌ین.
**
عه‌بدوڵا: ئه‌بێ هێزه‌کانی خۆمان به‌و جۆره دابه‌ش که‌ین:
1 – زۆربه‌ی هێزه‌کانمان بنێرینه شیرکه‌ته‌کان(کارخانه) بۆ ئه‌وه‌ی له کاری بهرههمهێنهریدا کار بکه‌ن.
2- زۆربه‌ی هاوڕێیان خۆیان بشارنه‌وه و به‌شێکی که‌میان به ئاشکرا کار بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که خۆیان ئه‌شارنه‌وه له شیرکه‌ته‌کانی خانووبهرهسازیدا کار بکه‌ن و بڕێکیشیان راسته‌وخۆ به‌پێی ههلومهرجانهکان (امکانات) بڕۆنه دێهات.
3 – پێوه‌ندی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی له کوردستانی ئێراق.
6 – وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی مارکسیستی چاپخانه، ماڵی باش، شوێنی چه‌ک، گۆڤارێ به زمانی ساده و به زمانی تیئۆری پێویسته بۆمان.
**
حسین: خه‌بات و چالاکی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران پێوه‌ندی هه‌یه به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه هه‌روه‌ها به خه‌باتی گه‌لانی ئێرانیشه‌وه. کرێکاری رێکخراوه‌ی له کوردستانی ئێران‌دا نییه، ئه‌بێ له ته‌جروبه‌ی کرێکارانی گه‌لانی ئێران بۆ به‌هێزکردنی خه‌باتی خه‌ڵکی خۆمان سوود وه‌رگرین.
**
موحسین: باسه‌کانی ئیبراهیم و به‌شی یه‌که‌می محه‌ممه‌د حسین و به‌شی (5) عه‌بدوڵا بۆ په‌یاکردنی چه‌ک و به‌شداری له هه‌ندێ کاری شۆڕشگێرانه و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێک و ئاماده کردنی خۆمان بۆ رووداوه‌کانی داهاتوو.
**
فوئاد ………. دێهات به‌گشتی شوێنی چالاکی ئێمه‌یه له کوردستاندا و چاره‌نووسی خه‌بات له گونده‌کانه‌وه دیاری ئه‌کرێت. که وایه له په‌نای ئه‌و ئه‌رک و تاکتیکه‌ی سه‌ره‌وه که هی شاره، کاری دێ بناغه و ستراتیژییه که له پێناو جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌کانی داهاتوودا ده‌بێت. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره یا راسته‌وخۆ ئه‌ڕۆنه دێهات یا له رێگای شیرکه‌ته‌کانه‌وه ئه‌بێت. به‌ڵام قورسایی کاره‌که ئه‌بێ له شار بێ یا له دێ؟ له خودی ئێران‌دا به‌هۆی که‌می هێز له لاێک و له لاێکی دیکه‌وه به هۆی هه‌لومه‌رجی گونجای کار لێره له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م جارێ کار له نێو کرێکاراندا به پێویست نازانم که ئه‌نجامی بده‌ین.
**
عومه‌ر: زۆربه‌ی هێزه‌کانمان ئه‌بێ بنێرینه دێهاته‌کان، ناوچه ستراتیژیه‌کانی خۆمان گرنگترین شوێنه بۆ چلاکییهکانمان.}.
**
(بڕیاره‌کان)
2 – زۆربه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م رێکخستنه نوێیه ئه‌بێ له پێناو به‌شداریکردن له خه‌باتی سیاسی به‌شه جیاجیاکانی ره‌نجده‌راندا بکه‌وێته گه‌ڕ. به‌شێکیشی به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌کان هه‌م به ئاشکرا و هه‌م به نهێنی له پێناو خزمه‌ت به ره‌نجده‌ران ئه‌ڕۆنه گونده‌کان.
3 – زۆربه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م رێکخستنه نوێیه بۆ پێوه‌ندیگرتن و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ گروپه چه‌پ، پێشکه‌وتوو، میللی و دێموکراته‌کاندا تێئه‌کۆشن تا به‌رنامه و کاری ئه‌م رێکخراوه به وان بناسێنن و رێگا هه‌موار که‌ن بۆ هاوکاری له داهاتوودا.
9 – پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه مارکسیسته ئێرانییه‌کان به تایبه‌ت ئه‌وانه که بڕوایان به خه‌ڵک هه‌یه.
10 – سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ (ی – ن – ک) یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان) هه‌موومان پێمان دورسته.
کتێبێ (مباحث (کنگره اول کومهله) به پێنووسی به‌ڕیزان (ساعێد وه‌ته‌ندووست) و (مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی) لاپه‌ره (417 تا 428)}.
**
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا دوورنما و کار و چالاکی سیاسی رابه‌رانی کۆمه‌ڵه وا له (دێهاته‌کانی کوردستان)دا، به‌ڵام پاش هه‌شت مانگ ئه‌که‌ونه سه‌ر ئه‌و رێبازه (ئه‌بێ) حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دامه‌زرێنن، رابه‌رانی کۆمه‌ڵه رۆژی (11/6/1362) له گوندێکی بچکۆله به‌ناوی (مێشکه‌په له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت) نه‌ک له شاره‌کانی (تاران و ئه‌سفه‌هان و …. که هه‌زاران کارخانه و سه‌دان هه‌زار کرێکار له‌و کارخانانه) کار ئه‌که‌ن، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دائه‌مه‌زرێنن و {کۆمه‌ڵه)یش ئه‌که‌ن به (رێکخراوه‌ی کوردستانی ئه‌و حیزبه}!
سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له لایه‌ن (کۆمه‌ڵه)وه له ناو پێشمه‌رگه و کادر و ئه‌ندام و نووسه‌ر و …. کانی کۆمه‌ڵه‌دا به‌س دوو که‌س دژایه‌تی دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی ئه‌که‌ن، یه‌کیان که‌سێ بوو به‌ناوی (خالید عه‌زیزی) کاک خالید له نووسراوه‌یه‌کی سیاسی به‌پێزه‌دا که چه‌ن لاپه‌ڕه بوو دیدوبۆچوونی خۆیان خسته به‌رده‌س (کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌کانی) پاشان له کۆمه‌ڵه رۆیشن، ئه‌وی دیکه‌یان نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه بوو که له یه‌ک لاپه‌ڕه‌دا چه‌ن رسته‌م نووسی، ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی نووسیم، وشهبهشهی هاته دی.
*
تێبینی: ئه‌وه‌ی که نووسیومه که‌سێ بوو (به‌ناوی) خالید عه‌زیزی، ئه‌وه‌یه که کاک خالیدم له نزیکه‌وه نهدیدوه.
30/8/2017
سه‌عی سه‌قزی