ژیان، بنه‌مای ژیانی هه‌ر بوونه‌وه‌رێک به پێی تواناییه‌کانی دیاریکراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد چ وه‌ک تاک چ وه‌ک نه‌ته‌وه له کۆمه‌ڵگای جهانیدا بتوانین خۆمان بناسین ئه‌توانین ره‌وتی ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته ببڕین،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بواری خۆناسیندا که‌مته‌رخه‌م بین هه‌م وه‌ک تاک، هه‌م وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردی زیان ئه‌بینین. به‌داخه‌وه له بواری خۆناسیندا زۆر لاوازین، هه‌ر ئه‌وه کارێکی وه‌های کردووه که زیان ببینین.
له فه‌یسبووکی به‌ڕێز (سه‌دار سدیق ئه‌فه‌ندی)دا کلیپێک به ده‌نگی که‌سێکی فارس له ژێر (ئاڵای ئێرانی ده‌ورانی محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای پێشووی ئێران) دانراوه، کلیپه‌که به نووسین کراوه به کوردی، له ژێر کلیپه‌که‌دا نووسراوه: (د. علی رزا نوری زاده بو نه‌وشیروان مسته‌فا).
نازانم ئه‌و چه‌ن وشه‌ی (د. علی رزا نوری زاده بو نه‌وشیروان مسته‌فا) به کوردی نووسراوه یا فارسی؟!
کاتی ئه‌و کلیپه (2) (ده‌قێقه)یه، ئه‌وه‌یش نووسراوه کوردییه‌که‌ی:
**(جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌کانی کورد ساز کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی کوردی یه‌ک بخاته‌وه و خاوه‌نی یه‌ک ماڵی سیاسی کورد بن، به‌ڵام زۆر سه‌یره گروپی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، به‌ڵام دیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که ناو‌کی به تاران به‌ستراوه، جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕاستی رووی خۆت سپی کرد، هه‌ستای چووی نۆکه‌ری ویلایه‌ت فه‌قهێی ئێرانت کرد به‌م دوا ته‌مه‌نه‌ت. کاکه سه‌رت به‌رز ده‌کرد به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، که‌سێک بووی بۆ خۆت، کهسایهتیهکت هه‌بوو له‌ناو یه‌کێتیی نیشتمانی رێزیان ده‌گرتی. رێزت لای جه‌نابی کاک به‌رهه‌م ساڵح هه‌بوو، مام جه‌لال رێزی ده‌گرتی. هه‌ستای چووی بووی به نۆکه‌ری کۆماری ئیسلامی، خوایه عاقیبه‌تمان به‌خێر بکه‌ی.
جه‌نابی بارزانی له وته‌کانیدا وتی که هه‌شت حزبی کوردی حازربون، به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی سه‌ره‌کین، ئه‌بێت تێ‌بکۆشین به یه‌کگرتوویی ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی مالێکی که ده‌یه‌وێت دیسان ده‌سه‌ڵاتی نه‌نگی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنێت. جه‌نابی مالیکی، هه‌ڵبه‌ته دیاره که فه‌رمانه‌کانی له کوێ وه‌رده‌گرێت. چه‌ند تاڵه له وڵاتێک هه‌ڵبژاردنی ئازاد بکرێت خه‌ڵک گروپێک بۆ خۆی هه‌ڵبژێت بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن، من وڵاتی ئێوه به بۆمب له‌ناو ئه‌به‌م، ده‌بێ ته‌نها مالیکی هه‌بێت.)
**
ئه‌و چه‌ن دێڕه کوردییه به‌لای منه‌وه گرنگه! هه‌ر به‌و هۆیه نامه‌یه‌کم نووسی بۆ به‌ڕێز سه‌ردار که ئه‌و باسه‌یان له چ سایتێ وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌وێ نامه‌یه‌کیان بۆ بنووسم. له وه‌ڵامدا نووسی {له (BBC) فارسی وه‌رگیراوه}.
ئه‌و کلیپه له به‌شی فارسی (BBC) ئاماده کراوه. ئایا له‌وێش کراوه به کوردی؟!
له (BBC)ی وه‌رگیراوه، به‌ڵام له ژێر کلیپه‌که‌دا له بری (BBC) نووسراوه (PDK).
له‌و کلیپه‌دا ئاماژه به (2) خاڵ کراوه
1 – جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌کانی کورد ساز کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی کوردی یه‌ک بخاته‌وه و خاوه‌نی یه‌ک ماڵی سیاسی کورد بن.
2 – جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕاستی رووی خۆت سپی کرد، هه‌ستای چووی نۆکه‌ری ویلایه‌ت فه‌قهێی ئێرانت کرد به‌م دوا ته‌مه‌نه‌ت.
به هۆی ئه‌وه که له‌و کلیپه‌دا نووسراوه (جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی) و له ژێر کلیپهکهیشدا نووسراوه (PDK) ئه‌و کلیپه له‌لایه‌ن (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق)ه‌وه کراوه به کوردی.
ناوی خاوه‌نی ئه‌و کلیپه فارسییه به‌و جۆره‌یه:{(عه‌لیڕه‌زا نووریزاده) (علیرضا نوریزاده)}.
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌و که‌سه له نزیکه‌وه ناناسم، به‌ڵام له رێگه‌ی ماسمێدیای فارسییه‌وه توانیمه تا راده‌یه‌ک بیناسم. له ساڵی (2003)وه چه‌ن نووسراوه‌یه‌کی (بهڵگهدارم) سه‌باره‌ت به‌و که‌سه به‌یارمه‌تی چه‌ن سایتی کوردی له ئه‌نترنێت بینراوه. با له‌و (2) خاڵه‌ی کلیپه‌که بکؤڵینه‌وه.
1 – جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌کانی کورد ساز کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی کوردی یه‌ک بخاته‌وه و خاوه‌نی یه‌ک ماڵی سیاسی کورد بن.
له‌و په‌راگرافه‌دا نووسراوه:(کورد خاوه‌نی یه‌ک ماڵی سیاسی بن.)
ماڵی سیاسی کورد، (کوردستانه)!
با له‌و پهراگرافهی خواره‌وه که (عه‌لیڕه‌زا نووریزاده) نووسیویه‌تی بڕوانین:
*{(هموطننان کرد و عرب و بلوچ … می‌دانند تا چ حد در دفاع از حقوق آنها نوشته‌ام. اما آن‌جا که پای وحدت ارضی و حاکمیت پیش آید حاضر به ذرهای مصامحه نیستم ….) کیهان لندن 949 صحفه 4.
(هاوڵاتییانی کورد و عه‌ره‌ب و بلوچ … ئه‌زانن سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ئه‌وان تا چ راده‌یه‌ک هه‌وڵم داوه و پشیتوانیم لێکردوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی یه‌کپارچه‌یی خاک و ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه، له که‌س خۆش نابم…!).
مه‌به‌ستی نووریزاده له {(وحدت ارضی و حاکمیت) یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی حاکمانی ئێرانه!) که ئه‌بێ هه‌ر پایه‌دار بێت}*
*
هه‌ر له پێناو یه‌کپارچه‌یی ئێران و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حاکمانی ئێران ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ پێشوو، بۆ ئه‌و ده‌ورانه که (محه‌ممه‌د خاته‌می) سه‌رۆککۆماری ئێران بوو. به‌پێی دیدوبۆچوونی نووریزاده ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی له نێوان (خاته‌می) و (خامنه‌ی)دا هه‌بوو.
نووریزاده له ته‌له‌ڤیزیۆنێکی فارسییه‌وه روو به خاته‌می و خامنه‌ی به فارسی کوتی: تکایه ئه‌ونده په‌ره به ناکۆکییه‌کانی خۆتان مه‌ده‌ن که (شمالی ئێراقێکتریش) دورست بێت. ماوه‌یه‌ک پاش ئه‌و وتووێژه هات بۆ سوید و رادیۆیه‌کی فارسی به‌ناوی (رادیۆ ره‌نگا ره‌نگ) وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، پاش وتووێژه‌که کات بۆ بیسه‌ران دیاری‌کرا که هه‌ر که‌س پرسیارێکی هه‌بێ بکات. من وه‌ک گوێگرێکی رادیۆ ته‌له‌فۆنم کرد و کوتم: تۆ له‌و وتووێژه‌دا به‌و جۆره‌تان وتووه، مه‌به‌ستت له‌وه با (شمالی ئێراقی دیکه دورست نه‌بێت) چییه؟
له وه‌ڵامدا کوتی، من ئه‌زانم ئه‌م که‌سه کورده، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه : با وه‌ک (یهگوسلاڤیا)ی لێنهیت.
(عه‌لیڕه‌زا نووریزاده) و (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)
با بڕۆینه سه‌ر خاڵی دووهه‌م که ئێژن:
(جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕاستی رووی خۆت سپی کرد، هه‌ستای چووی نۆکه‌ری ویلایه‌ت فه‌قهێی ئێرانت کرد به‌م دوا ته‌مه‌نه‌ت).
نووریزاده هێرش ئه‌کاته سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا که بووه به نۆکه‌ری ولایه‌تی فه‌قێه و جمهوری ئیسلامی.
هه‌موومان ئاگاداری (به‌هاری عه‌ره‌بی) هه‌ین که له‌و پروسه‌دا (حوسنی مبارک) سه‌رۆککۆماری میسر له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه. ماسمێدیای جهانی ئاماژه‌یان به‌وه ئه‌کرد که چه‌ن ده‌سته‌یی سیاسیی له ریزه‌کانی خه‌ڵکی میسردا په‌یدا بووه و بۆ هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ران!
سه‌باره‌ت به‌و باسه یه‌کێک له تهلهڤیزیونه فارسییه‌کان وتووێژێکی له‌گه‌ڵ (نووریزاده) ئه‌نجامدا، له‌و وتووێژه‌دا ئه‌و پرسیاره‌یان لێکرد: بۆ ناکۆکی و چه‌ن ده‌سته‌یی له کۆمه‌ڵگای (میسر)دا سه‌ری هه‌ڵداوه؟ له وه‌ڵامدا کوتێ:
{(در کشور مصر (فرهمندی چون خمینی) وجود ندارد که آنها را رهبری نماید!) = (ئاخر له وڵاتی میسردا که‌سایه‌تییه‌کی زانا و دانای وه‌ک خومه‌ینی نییه که رابه‌رایه‌تییان بکات!}
تێبینی: وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له نزیکه‌وه به‌ڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا) ناناسم، به‌ڵام چه‌ن کتێبیکی ئه‌وانم خوێندوه‌ته‌وه.
**
پارتی و خۆ ناسین و دوژمن ناسین
له‌و کلپیه دهنگدارهی سه‌ره‌وه، له ژێر ئاڵای ئێرانی ده‌ورانی (په‌هله‌وی)دا باسی (مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان) کراوه، رابه‌رانی به‌ڕێزی پارتیش کردوویانه به کوردی. با سه‌باره‌ت به‌و باسه رابه‌رانی (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق) ببه‌ینه‌وه بۆ ساڵه‌کانی (1960) تا (1975) که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێرانی ده‌ورانی په‌هله‌ویدا، مانگنامه‌یه‌كی فارسی به‌ناوی {(خاک و خون) اورگان (حزب پانایرانیست)} چاپ ئه‌کرا، له یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌ی (خاک و خون)دا (2) دورشم ئه‌نووسرا-
1 – {(نهیرزد آن خون که نهریزد به پای آن خاک!) = (بێنرخه ئه‌و خوێنه که له پێناو ئه‌و خاکه‌دا نه‌ڕێژێ!)}.
2- {(به دفاع از کردهای آنسوی مرز برخیزیم) = (وه‌رنه مه‌یدان بۆ پشتیوانیکردن له کورده‌کانی ئه‌و دیو سنوور)}.
له ژماره‌کانی (خاک و خون)دا ده‌نگوباسه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی کوردستان که (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق) رابه‌ری بوو، چاپ ئه‌کرا و له زۆربه‌ی ژماره‌کانیدا نووسراوه سه‌باره‌ت رابه‌ره‌که‌ی واته به‌ڕێز (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) ئه‌نووسرا. هۆنراوه‌یه‌کی به‌رێز (شێرکۆ بێکه‌س) که بۆ به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی نووسیبووی له {(خاک و خون)دا چاپ‌کرا. ده‌سکه‌وت و ئاکامی ئه‌و چالاکییانه‌ی (خاک و خون) بوو به {(په‌یماننامه‌ی ئه‌لجه‌زائیر) که شای ئێران له په‌نای هه‌مان ئاڵا که نووریزاده له سه‌ر مێزه‌که‌ی دایناوه، ئه‌و ئاڵا ئه‌و ئاڵایه که سه‌رۆککۆماری کوردستان و یارانی له مهاباد له ژێردا له سێداره دراوه، ئه‌و ئاڵا ئه‌و ئاڵایه که (11) پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستانی له شاری سه‌قز له ژێردا له سێداره دراوه}.
جێگه‌ی داخه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و رابه‌رانی دیکه‌ی پارتی پاش ده‌یان ساڵ له‌و رووداوه سیاسییانه‌ی کوردستان نه‌یانتوانیوه دوژمنی کورد بناسن! سه‌باره‌ت به‌و پیلانه‌ی ئه‌لجه‌زائیر با له‌و چه‌ن دێڕه سویدییه که له گۆڤاری (Aktuell)ی ساڵی (1975)دا چاپکراوه بڕوانین:
Vid Zakho i norra Irak vikar och ler några kurdiska rebeller, sedan de givit upp kampen mot de irakiska trupperna. Rebellstyrkorna uppgick till 100 000 man, men endast en tiondet av dessa fortsatte striderna i bergen.
Kurderna gav upp
Den kurdiska rebellrörelsen i norra Irak, som i tretton år kämpat för Kurdernas självständighet, uppgavs den 24 mars på väg att ge upp: Enligt uppgifter bl a från diplomatiska källor skulle den 72 – årige kurdiske ledaren Mustafa Barzani ha förklarat att striden var över. De kurdiska rebellstyrkorna uppgick enligt officiella kurdiska uppgifter till 100 000 man. Omkring 9000 man påstods ha dragit sig upp i bergen för att fortsätta kampen.
Inget stöd
Bedömare ansåg att det nyligen skedda närmandet mellan Irak och Iran försvagat kurdernas stridsvilja. Närmandet innebar att Irans hjälp till rebellerna upphörde. Sedan kurdernas ledare, den 72 årige legendariske Mustafa Barzani, förklarat att striden mot de irakiska trupperna var över, överlämnade sig kurderna till dessa. Gerillamännen njuter ovan av ett mål mat, som de intar under bevakning av soldater, mot vilka de slagits i tretton år.
Kurderna på flykt
Irakiska styrkor ryckte den 2 april in i byn Kalala, där den kurdiske upprorsledaren Mustafa Barzani haft sitt högkvarter. Barzani och hans närmaste män uppgavs några dagar tidigare ha tagit sig över till Iran. De irakiska regeringsstyrkorna hade inlett en slutoffensiv mot de återstående kurdiska styrkorna. Enligt uppgifter från Turkiet skulle hundratals kurder ha begått självmord i förtvivlan över att Barzani besluta ge upp befrielsekampen i Irak. Flera hundra tusen kurder begav sig flykt från Irak. Tusentals omkom av strapatserna.
Amnesti
Den irakiska regeringen hade utlovat amnesti till de kurder som flytt till Iran och återvände till Irak före den 1 april. Amnesti förlängdes till slutet av månaden.
ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌ند دێره سویدییه سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنی ئێران و ئێراقه له ساڵی(1975) و تێکشانی شۆڕشی کوردستان، باسی ئه‌وه ئه‌کات که ده‌سته‌ده‌سته و پۆل پۆل پێشمه‌رگه پاش (13) ساڵ شۆڕش خۆیان ته‌سلیم به هێزه‌کانی ئێراق ئه‌که‌ن، باسی ئه‌وه ئه‌کات که رابه‌ره (72) ساڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیک به خۆی چوونه‌ته ئێران، باسی ئه‌وه ئه‌کات کۆمه‌ڵێکی زۆر پێشمه‌رگه خۆیان کوشتووه.
**
بۆ ئه‌وه‌ی (عه‌لیڕه‌زا نووریزاده) بناسین (به‌س یه‌ک نموونه) ده‌سنیشان ئه‌که‌م که به‌و جۆره‌یه:
{(توضیح دادم که ما قوم فارس نداریم. فارس اسم یکی از استانهای ما است. ما زبان فارسی داریم و باید افتخار کنیم که امروز این زبان در تاجیکستان، بخش‌های بزرگی از ازبگستان، ترکمنستان، قزاقستان، جمهوری آذربایجان- بخش لاهیجان و آستارا- کردستان عراق، افغانستان و – گویش اکثریت مردمان است). =
(من بۆم شیکردنه‌وه که قه‌ومی فارس نییه، فارس ناوی یه‌کێ له ناوچه‌کانی ئێمه‌یه. ئێمه زمانی فارسیمان هه‌یه و ئه‌بێ شانازی بکه‌ین که ئه‌مڕۆ ئه‌م زمانه له تاجیکستان، ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئوزبه‌گستان، تورکه‌مه‌نستان، قه‌زاقستان، کۆماری ئازربایجان، به‌شێکی لاهیجان و ئاستارا، کوردستانی ئێراق و ئه‌فغانستان به‌م زمانه ئه‌دوێن) سه‌رچاوه: روزنامه کیهان لندن شماره (127) آکوست(2009) نوشتهء (عنوان وطنم، نور و آب و عطر و عسل) به قلم علیرضا نوریزاده}.
ئه‌م که‌سه ئه‌ڵێ: (قه‌ومی فارس نییه). بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه: له واژه‌نامه‌ی فارسی {(فرهنگ فارسی دکتر محمد معین له لاپه‌ڕه (1289) به‌و جۆره نووسراوه: (فارس نام قومی از اقوام ایران) = فارس ناوی یه‌کێک له قه‌ومه‌کانی ئێرانه}.
**
نووریزاده چکاره‌یه؟
ئه‌م که‌سه (په‌نابه‌رێکه) له ئوروپا، به‌ڵام په‌نابه‌رێ که (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) به رابه‌رێکی زانا و دانا ئه‌زانێت، خومه‌ینییه‌ک که فتوای جهادی کوردی داوه و …..!
ئه‌م که‌سه به‌و کارنامه‌وه دێته ناو کاروباری سیاسی کوردستانه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی رابه‌رانی پارتی به نووسراوه‌یه‌کی سیاسی ئه‌و که‌سه ببنه ژێر پرسیار و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، بڵێن رووداوه‌کانی کوردستان پێوه‌ندی به گه‌لی کورد و حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه، جێگه‌ی داخه کاردانه‌وه‌که‌یان به‌و جۆره بووه که بۆیان کردووه به کوردی.
رێبازی سیاسی و ناکۆکییه‌کانی
کوردستانیش وه‌ک به‌شێ له‌م جهانه به‌رینه خاوه‌نی چه‌ن رێکخراوه‌ی سیاسییه، که چه‌ن رێکخراوه‌ی سیاسیی له ئارادا بێت، جیاوازی سیاسییش دێته ئاراوه، به‌و هیوایه ناکۆکییه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له به‌رچاو بگرین و خۆمان له ناو خۆماندا چاره‌سه‌ری بکه‌ین و به‌و جۆره سووکایه‌تی به خۆمان.
سه‌عی سه‌قزی
31/8/2015