فەرهەنگ، بریتییە لە: ئاوز، هۆشیاری، کۆمەڵگا لە ڕێگای میراتی کۆمەڵایەتی( (social heritage یان فەرهەنگی cultural heritage)) یان فەرهەنگ((culturiوە بە ئورگانیزمگەلی مرۆڤیی رێکوپێکی وسەرو سامان دەدا،
تاکەکان، بە رەنگی خۆی دەردێنێ و ناچاریان دەکا کردەوەیەکی دیاریکراو، ئەنجام بدەن. هەربۆیە سەرەڕای هاتوو چووی بەرەکان، فەرهەنگی کۆمەڵگا، دەمێنێتەوە و بەم جۆرە بەردەوامی کۆمەڵگا، دەپارێزرێ.
تایلۆر(tylor)، پێوایە، فەرهەنگ بە واتای زانست، بیروبڕواگەل، هونەرەکان و ڕەوشت و دەسکەوتەکانیتری مرۆڤییە. بەڵام لە چەرخی ئێمەدا، فەرهەنگ واتا، ئامرازەکان، ڕێوڕەسمەکان، بیرو و بڕواکان و زانست و هونەرەکان و رێکخراوەکۆمەڵایەتییەکان. مــرۆڤ بــە هۆی فەرهەنکی کۆمەڵگای خــۆیەوە، ئەبێتە، بوونەوەرێکی کۆمەڵایە تی، لەگەڵ خەڵکانی دەوروبەری خۆی، لە هەزاران لاوە، هاو ئاهەنگ دەبێ و لە خەڵکی کۆمەڵگاکانیتر، لە سەدان لاوە، جیاوازدەبێ و بە هۆی بەرفراوانبوونی میراتی فەرهەنگی کۆمەڵگاوە، گەشەکردنی کۆمەڵگادێتەئاراوە و بەم جۆرە مرۆڤ، لە گیانلەبەرەکانیتر جیادەبێتەوە. فەرهەنگ، ڕاگەێنەری رەفتاری مرۆڤیی و سەرەوخواروسەرەوژووری ژیانی کۆمەڵایەتییە.
کەوابوو، بەری دەبێتە: هەڵسوکەوت، تێڕامان، داهێنان، ئافڕاندن، سۆز، بێزاریی، خۆشەویستی، راماڵین، پێوەندییە جۆراوجۆرەکان و دادوەری، ئەرەێ و نەرێیەکان و… کە لە درێژایی مێژووی ژیانی بەکۆمەڵی رابۆردوانی گروپ یان نەتەوەیەکدا، بەرەبەرە سەقامگیر بوون.
ئەم دیاردە دووبەشە:
یەکەم- فەرهەنگی ماکیی یان مادیی
دووەم- فەرهەنگی میناکیی یان مەعنەوی
فەرهەنگی مادی، بریتییە: لە کۆی ئەوئامرازانە کە لە خانوو سازی، داربڕین، چێشت لێنان، هاتووچوو، دۆریین و…، بە بیرو دەستی مرۆڤ، دەئافرێندرێن.
فەرهەنگی میناکی بریتییە لە: شێوەی بیرکردنەوە(فەلسەفە)، پێوەندییەجۆراوجۆرەکانی نێوان، تاک وکۆوبنکەوبارەگاکانی پێک هاتووە لە کۆمەڵدا. هەروەها بنەماکانی بڕوا(دین)، رەوشت ونوێ ئافڕاندن لە بواری ئەدەبیات و هونەرو گوزارەکردن لە هەستە دەروونییەکان و سۆزە جۆراوجۆرەکان و…
زۆر لە زاناکۆمەڵناسەکان، پێان وایە، لەم بەشەدا، کۆمە ڵناسی، فەلسەفە، دین، دەروونناسی، رەوشت، و هونەر، جێ دەگرن. بە پێ پەسنی، باسکراو، لە سەرەوە، زانستیش دەچێتە خانەی فەرهەنگەوە.
فەلسەفە، بەری تەوەق و بێژنگ کردنی، ئەفسانەکانە، و سەرەتای، دووری گرتنە لە باس لە سەر هۆی رووداوەکان، بە شێوەی گوترەکاریی. وەڵامدانەوەی ڕێک وپێکی چەند پرسیاری سەرەکییە، وەک: ئەم جیهانە چلۆن سەری هەڵداوە؟، ئایا کەسێک یان هۆیەک، ئافڕاندوویەتی؟ یاخۆزا ودێرینەیە؟، مرۆڤ کێیە؟ ئەرکی چییە؟، ئایادوای مردن، بووژانەویەک هەیە؟و…
ناسینی فەلسەفی: گشت ئێمە لە ڕەوتی ژیاندا بە هۆی تێگەیشتنەکان و سۆزەگەلێکەوە کە وەدەستیان دێنین، ئەبینە خاوەن، بۆچوونێکی گشتی یان جیهان بینی((Weltanschauung کە دەکرێ بەمە بێژین”فەلسەفە”.
کۆمەڵناسی، بریتییە لە باس لە سەرچلۆنایەتی پێوەندی جۆراوجۆری نێوان تاک و کۆیەکان و بنکە و بنیادە کۆمەڵایەتییە کان، لەگەڵ یەکتر. بە کورتی بریتییە لە یاساگەلی جمۆجۆڵی، مرۆڤ لە کۆمەڵدا.
دین، واتا پیوەندی مرۆڤ بە دیاردەیەکی دیار یان نادیارەوە بە شێوەی ئەوین وسۆزی بێسنوور، هەمیش بە واتای ترس یان بڕوابە گەورەیی و مەزنی هاوڕێ لەگەڵ رێز لێنانێکی تایبەتی کە مرۆڤ لە پێشگای تارمایی یان یەکێک لە خواداکان یان بوونەوەرێکی نادیار، هەستی پێدەکا. یان بڕوایە بە بوونەوەرە میناکییەکان. دەروونناسی خاوەن لایەنی سۆز یان عاطفییە و بارەدەروونییەکانی لەش ئەخاتەروو. لێکۆڵینەوەیە لە سەر شوێنەوارەجۆراوجۆرەکانی رەنگدانەوەی دیاردەکانی دنیای دەرەوە لە سەر زەین. زانست، ناسینێکە کە پشتی بەستووە بە چەمکە گشتییەکانەوە و خاوەن لایەنی ئیدراکی یان تێگەیشتنی بەهێزە، یان بریتییە لە ناسینی راستی لە ڕێگای تاقیکارییەوە بە پشت بەستن بە فەلسەفەیەک و بە پێداگرتن لە سەر چەندایەتی.
هونەر، ناسینێکە پشتی بەستگە بە وێنەزەینییەجۆزئییە کانەوە وخاوەن سۆزی بەهێزە، هونەر بە پیجەوانەی زانست، راستییەکانی دەروون ئەکاتەئامانج. ئەگەر لە پلەی یەکەمی ناسیندا واتا ناسینی هەستیی، هەڵوێستەبکەین، و پێ لە سەر لایەنی سۆزی ناسین دابگرین، دەگەینە ناسینی هونەرەیی.
ڕەوشت، هەوڵدانە بۆ بە هێزکردنی ”من”ی مرۆڤ یان ویژدان، بە مەبەستی خۆپاراستن لە لە تێپەڕین لە نۆرمە رەوشتییەکان و بە گشتی، دووری گرتن لە تاوانە باوەکان.
هەرکام لە کۆمەڵە جۆراوجۆرەمرۆڤییەکانی رووی ئەم هەردە، بە پێ بارۆدۆخی جوگرافیایی و پێشکەوتن و پاشکەوتوویی وپلەی زانستی، وباری ئابووری، لە بواری کولتوورییەوە، تاڕادەیەک لێک جیاوازن و ئەم جیاوازییەش، دەبێتە هۆی پێکهاتنی جیهان بینی جۆراوجۆر و کرداری جیاوازو…
بۆ نموونە، لە نێوان کولتوری قەومەسامییەکان و قەومە هیندو ئورووپاییەکاندا، لە هەندێک شتی بنەڕەتیدا، جیاوازی زەقە.
سامییەکان بریتین لە: عەرەب، ئارامی، فنیقی، کەلدانی و عیبریی. و زاراوەی هیندو ئورووپاییەکان، گشت ئەو وڵات و فەرهەنگانە دەگرێتەوە کە زمانی هیندوئورووپایی بەکاردێنن، بێجگە لەو خەڵکەی کە بە زمانەکانی” فینو، ئوگری” واتا لاپەکان، فینلاندییەکان، ئەستونییەکان و مەجارەکان یان ئەوانەی کە بەزمانی باسکی دەدوێن. هەروەها زۆربەی زمانە ئێرانییەکان وەک کوردی، فارسی بەلوچی، کە بە بنەماڵەی هیندوئورووپاییەکان دادەندرێن، وەبەردەگرێ.
بە پێ بۆچوونێکی مێژوویی، بەر لە چوارهەزارساڵ پیش، کۆمەڵە سەرەتاییەکانی هیندوئورووپاییەکان، لە لێواری دەریای رەش و خەزەرەوە، لە ڕێگای باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، چوونەتە ئەوشوێنە کە ئێستا ناوی ئێرانە وهەروەها چوونەتە هیندوستان، بەشێکیان لە باشووری رۆژ ئاواوە، بەرەویونان، ئیتالیا و ئێسپانیا، چوون. لە رۆژئاواوە لە ڕێگای ناوەندی ئورووپاوە، بەرەوفەرانسە و بریتانیا وەڕێ کەوتن، ئینجا لە باکووری رۆژ ئاواوە بەرەو ئیساکاندیناوی و لە باکوورەوە بەرەو ئورووپای رۆژهەڵات و رووسییە چوون.
بە کورتی، ئەفغان، فارس، کورد، پاکستانی و بەنگلادشی و هیندوستانی، ئاڵمانی، فەرانسی، ئینگلیسی، وسویدی، دانمارکی و نوروێژیی، یونانی ، ئیسپانی و ئیتالی.
سامییەکان: بەڕەچەڵەک، لە لەندی عەرەبییەوە سەریان هەڵداوە و بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە. مێژووی ئایینی سامی بە هۆی ئایینی دیانەوە، خۆی گەیاندووەتە دوورترین شوێن، کەلەپۆرەکەشیان توانی لە ڕێگای ئایینی ئیسلامەوە، پەلو پۆ باوێتە نێو زۆربەی وڵات ونەتەوەکان. فەرهەنگی ئورووپایی، بەم شێوە تێکڵاوێکە لە فەرهەنگی سامی و هیندو ئورووپایی.
لە سەردەمی کۆنەوە وپاش ئیبراهیمی پەیامبەرو سەرهەلدانی دینی نوێ عیبرییەکان، لە بڕوای ئەواندا، یەکپەرستی بوو بە باو. هەرسێ دینەسامییەکە، یەهودی، مەسێحی، ئیسلام، تاکپەرستن. بە وتەیەکیتر، لای ئەوان دووپەسنی چاککردار وخراپڕەفتار یان سۆز وتووڕەیی یان پاداشی چاکە وسزای خراپە، لە یەک زاتدا، کۆکراوەتەوە، واتا یەکبوون چێ بووە. چونکە باسەکە ئەوە بوو کە یەهوە، ئەچریکێنی بەگوێ پەیامبەردا، لەم کولتورەدا، ”گوێ” بوو بە باشترین ئەمرازی ناسین، چونکە بڕوا وەها بوو کە جیهان، لە نەبوونەوە هاتووەتە بواری بوون، و ئەوەی ئافڕاندوویەتی، دەتوانێ رۆژێک کۆتایی پێ بێنێ، کەوابوو جیهان یەکە نەزیاتر. بەم جۆرە لە ئافڕاندنەوە تا کۆتایی، بە شێوەی مێژووی خەتی یان راست تێدەپەڕی وخودا، چاوەدێرە بە سەر، رەفتاری مرۆڤدا تا ئەوێ رۆژی ڕابوون، دنیا بێنرخە و مرۆڤ پیویستە، خەریکی کۆکردنەوەی تۆشەی ئەوێ رۆژێ بێ. ئەورۆژە کە مردن نییە و تام و چێژی جۆراوجۆر چاوەڕوانی ڕاسترەوانە.
وەک وتم، تێڕوانین لە مێژوو بە هێلی ڕاست، بەمجۆرەیە: لە سەرەتادا خودا جیهانی ئافراند و ئەمەش سەرەتای مێژوو بوو. بەڵام رۆژیک دەگاتەکۆتایی، ئەورۆژە، رۆژی دوالێپرسینەوەیە، لە مرۆڤ لە لایەن خوداوە. خودا لەگشت میژوودا دەوری هەیە. بوونی مێژوو لە بەرئەوەیە کە خودا بتوانێ، ئێرادەی خۆی تارۆژی لێپرسینەوە بە سەرجیهاندا دابەزینێت. هەروەک چلۆن ئیبراهیمی بەرەو سەرزەوی بەڵێن پێدراو ڕینوێنی کرد، ئاوەهاش لە رێگای میژووەوە هەموو جۆروەمرۆڤێک بەرەو رۆژی هەستانەوە، رێنوێنی دەکا. لەورۆژەدا، خراپەو هیزی شەڕ لە دنیادانامێنیت.
بەم پێیە، تێکۆشانی مرۆڤی خاوەن بڕوا، لەم تاکە جیهانە کۆتایی پێهاتووەدا، بۆ وەدەستهێنانی رەزامەندی خودایە. لە بەرئەوە ئەم جیهانە کاتییە و ئەوەی هەمیشەییە لەو جیهاندا یە، ئەگەرئەورەزامەندییە لەڕێگای خۆ بە قوربانیکردنەوە وەست بێت، ئەوا، بۆ سێ و دوولێکردن نابێ، و پێویستە بۆ وەرگرتنی پاداش یان چوون بۆ بەهەشت، و ئەنجامدانی فەرمانی ئەو لە مەڕکۆشتنی کافران، خۆت بە کۆشتن بدەی. کەوابوو، خۆ تەقاندنەوە، بە ڕووی چندین کەسی بەوجۆرەدا، ئەویش بە کۆ، دەسکەوتێکی مەزنە.
ئالێرەدایە، کە خاوەن بڕوا، وەڵامی پیشنیاری مامڵەکردن لەگەڵ خودا دەداتەوە کە دەڵێ:” خودا گیان و سامانی خاوەن باوەڕانی کڕیوە و لە باتیاندا، دەیانخاتە بەهەشتەوە. باوڕدارانیش ئەوانەن کە لە ڕای خودا شەڕدەکەن، دەکۆژن و دەیانکۆژن…١١١تەوبە”
وەک باسکرا، بیستن یان وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگای گوێچکەوە، لای سامییەکان، گرنگترین هەستە، هەربۆیە بروای جووەکان بە”پەیڤ” دەستی پێکرد:”هۆئیسرائیل بژنەوە”. ”خودا ئاوای وت”، رێشەی بڕوایە. ڕێورەسمی بەندەگیکردن، بێجگە نویژ ورۆژو، لە هەرسێ ئایینەکەدا، خوێندنەوەی کتێبی ئاسمانییە بە دەنگی بەرز. ئەوان بە پێجەوانەی هیندو ئورووپاییەکان، خاوەن ئەومافە نیین، وێنە لە خودا بکێشن. بە پێچەوانەی بیری هیندو ئورووپاییەکان، لــەم فەرهەنـــەگەدا، لــە نێــوان خــودا و ئافڕێندراوەکانیدا، مەودای زۆر هەیە. هەربۆیە، مەنسووری حەللاج، بە تاوانی گوتنی”من خودام”، لە لایەن موسوڵمانە کانەوە،بەردەبارانکرا!!
لە هەر سێ ئایینەکەدا، مرۆڤ مافی یاسادانانی نییە، ئەوە تەنیا خودایە کە خاوەن ئەو مافەیە. ئەو کەسانەی پەیڕەوی لەو یاساناکەن، ”کافرن”. بە پێ ئەو یاسا، هەرکات موسوڵمانەکان تووشی ئەوان بن، دەبێ ملیان بقرتێنن.(ئیترهەرکات تووشی ئەو بێدینانە بوون، لەملیان دەن، پاش ونجڕونجڕکردنیان، شەتەکیان دەن… ئایە٤،سورەی موحەممەد). ئالەم ڕوانگەوەیە کە، بیسراو لە ڕێگای گوێەوە، بەڵگەی کردارە، نەک تێڕامان ولیکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن وکەڵک وەرگرتن لە هۆش وتێکۆشان بۆ گەیشتن بە راستی و ناسینی دیاردەجۆراوجۆرەکان. لێرەدا بۆ دەرخستنی راستی وناڕاستی، یان رەوا و ناڕەوا، تەنیا سەرچاوە پەیوی خودا یان پەیامبەر یان ئیمام وقەشە وپاپ وکاردیناڵە. ئەگەر فڵانە شت پیسە، چوونکە گوتراوە پیسە، ئەگەرپاکە، چوونکە ریوایەت هەیە پاکە. ئیتر لێکدانەوە و ناسینی ناوەرۆکی شت، ناخرێتە بەرباس! ئەگەر جاروبارەش هۆش، دێتە نێوباسەکەوە، بۆ ئەوە نییەشوێندۆزی شت و بابەتەکان بکا، بەڵکوو، لە پێشدا، بە پێ پەیو، یان گوتە، شتەکە پەسندکراوە وهۆش تەنیا بۆ، قایمکاری و ئەرێ گوتن بەو گوتراوە، دێتەئاراوە.
بە پێچەوانەی ئەم تێڕامان یان راگوێستنە، هیندوئورووپا ییەکان، بروایان بە چەندخودایە، کە پێدەگوترێ:(Polytheism). لە گشت وڵاتەهیندوئورووپاییەکاندا، ناوی ئەم خواوەندانە و گوزارەئایینییەکان، دووبارە دەبێتەوە. وەک: دیئوس، زئوس، ژووپیتر، تیر، ئاسورا، ئاهوراو… چونکە خودایەک ناتوانی هەم خاوەن سۆزبێ و هەم ئازاردەر، هەربۆیە خودای چاکە وخودای خراپەکارهەیە، و لەم فەرهەنگەدا، بینایی ، گرنگترین ئامرازی ناسینە وهەروەهاهیندوئورووپاییەکان، بە دەورەگەلی مێژوویی یان میژووی دەورەیی، بروایان هەبوو. لای ئەوان میژوو راست وەک وەرزەکانی ساڵ، لە سرۆشتدا کە بە دوای یەکدا دێن، دەور دەداتەوە. واتا لـــە میژوویکدا ژیاون کە هەمیشە لــــە باری تازەبووندا بووە و سەرەتاکانیان گەیشتووەتەوە بە یەک، وەک بازنە. کەوابوو لێرەدا، مێژوو، سەرەتا و کۆتایی نییە. بەلکوو باس لە سەر چەندین جیهانی جۆراوجورە کە سەرهەلدەدەن و لە گۆڕانێکی هەتاهەتاییدا، لە ژیان و مردندا، دێن ودەچن.
هیندووئورووپاییەکان، هەمیشە گەورەیی و مەزنی خواوەندە کانیان، لە شێوەی وێنەکێشان و پەیکەرتاشیندا دەبیننەوە. خودا لە هەموو شتێکداهەیە. لە گشت ئەوشتانەدا کە دەگونجێ تیاندا بتوێتەوە. واتا یەکبوونیەتی(.(Pantheism کەوابوو مرۆڤ خاوەن دەرەتانێکی زۆرە بتوانێ لە ڕێگای زانیاری ئایینییەوە، لەگەل خودادا تیکەڵ بی یان ببنە یەک. هەروەها لەم فەرهەنگەدا، مرۆڤ خودایی هەیە و مەودایەک لە نێوان ئافڕینەرو ئافڕیندراوەکاندا نییە، سەیری ئایینی یاری بکەن کە سوڵتان سەهاک، بە هۆی ئەوە خاوەنکار لە جەستەیدا دابەزی یان پێکەوە ئاوێتەبوون، پەیوی ئەو کە کوردییە، دەبێتە پەیوی خودا و لەو ئایینەدا، بۆ یەکەمجار، خودا بە زمانی کوردی پەیوییە، هەربۆیە ئەم زمانە لای ئەوان پیرۆزە. لە فەرهەنگی هیندو ئورووپاییدا، ئەزموونی جیهان هەیە. ئەوانە جیهان وەک شانۆیەک چاولێدەکەن، کە لەودا هێزەکانی چاکە وخراپە، هەمیشە لە ململانێیەکی بێ پسانەوە بەرەو ڕوودەبن. بەم جۆرە ئەوان تێکۆشاون پێشگویی بکەن کە شەڕی نیوان چاکە وخراپە لە جیهاندا بەرەوکۆی دەچێ. ئەوان تێکۆشان سەبارەت بە جمۆجولی دەروونی میژووی جیهان”ناسین”وەدەست بێنن. هەر بۆیە دەتوانین لە گشت فەرهەنگەکانی هیندوئورووپاییدا، چەمکی ”ناسین، یان زانست پەیدابکەین.
سامییەکان:
هیندوئورووپایی: یەکبوونی خودا
چەند خودائی یەک جیهان
چەند جیهانی بێسنور گوێ، ئامرازی ناسین
چاو، ئامرازی ناسین مێژوو بە خەتیراست
میژوو پێچەل پێچ وبێکۆتایی ناڕەوابوونی وێنەکێشان
هۆشی چالاک خودا ناوەندی
مرۆڤناوەندی دووربوونی خودا ومرۆڤ
ئاوێتە بوونی مرۆڤ وخودا یاسای خودایی
دیموکراسی هۆشی دوای بڕوا
وەک باسمکرد، لە بەرئەوە، لەم فەرهەنگەدا، یەک خودا ناتوانێ هەم پڕسۆزبێ و هەم ئازاردەر، دەبێ لانیکەم دووخوداهەبێ، یەکیان خاوەن سۆز و ئەویتریان سزادەر. لێرەدا، واتای ئەوەیە: ”بوون” ناتوانێ لە هیچەوە سەرهەڵبدا و یەک جیهانیش، وەڵامدەری ئەم گشت گوڕانکارییە بەرفروانە نییە کە بێ پسانەوە لە پانایی و قووڵایی بووندا، دێنە پێش، هەربۆیە، چەندین جیهانی بێسنوورهەیە و ئەوەش دێتە پێش، گوڕانکارییە نەک کۆتایی.
لە ناسینی سەرەتایی یان هەستیدا، بە ڕواڵەت پێنج هەست هەن: چاو، گوێ، یان دیتن و بیستن، چێشتن، بۆنکردن، دەست لێدان. لەم فەرهەنگەدا، وەک بنەمای زانستی، چاو، بۆ تاقیکاری، دەوری لەوانی دیکە زۆرترە، هەربۆیە، نرخی زیاتر و سەرنجڕاکیشترە. لە سویدیداوشەی(vitne)مان هەیە بە واتای بە چاودیتن، کە نرخی لە بیستن گەلێک زۆرترە.
مێژوو، واتا رابۆردوو وداهاتووی بوونەوەران، ناتوانێ خاوەن سەرەتا و کۆتایی بێ، چونکە وەک وتمان گوڕانکاری هەیە نەک کۆتایی هاتن، کەوابوو مێژوو، لێرەدا پێچڵ پێچ یان بازنەییە یان حەلەزوونی کە هەرگیز کۆتایی نایت.
کە تۆ بڕوات بە بەردەوامی مێژوو و چەند جیهانی هەبێ، بیرلەوە ناکەیتەوە جیهان دێتە کۆتایی و دادگا، بۆ سزاوپاداشت، چەکۆش و سندان دادەنێ. لەم بەشەدا، مرۆڤ مەداری، باوە، واتا بە پێچەوانەی فەرهەنگی سامی کە مرۆڤ کوێلە و بێ دەسەڵاتە، لێرەدا مرۆڤ، بە کەڵک وەرگرتن لە هەستەکان وهۆشی، دەتوانێ بچێتەناخی شتەکانەوە و تێبکۆشی بیانناسێ و لە بواری جۆراوجۆردا کەڵکیان لێ وەرگرێ. بۆ رێک وپێککردنی ژیانی، یاسا و ڕیسا داریژی و لە گوڕەپانی کردەوەشدا، تاقیان بکاتەوە و دووبارە لێکیان بداتەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هۆشی کۆ، بیانگورێ. لەم ڕوانگەوە، کۆمەڵانی خەڵک بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان هان بدا و ئەو مافەیان پێ بدا کە بە ئازادی، بــڕیاربــدەن بــۆ ئــازادی و دیــاریکردنی چارەنووسی خۆیان. ئالیرەدایە کە هەم هۆش، بەر لە پەسندکردن، دێتە مەیدانی لێکدانەوە و هەم، بە بەکارهێنانی دەسەڵات و دەنگی خەڵک، بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان، بە دەستی خۆیان، بنەمای دێموکراسی، دادەریژدرێ. و مرۆڤناوەندی واتای ئامەیە.
هۆشی چالاک، کــاری تەنیا لێکدانەوەی کۆمەڵایەتی نییە، بەلکوو، چالاکی هۆش سەرئەکێشێتەلای دۆزینەوەی گەوهەری دیاردەماددییەکان و یاسا و ڕێساکانیان و ئافڕاندن و نوێ هێنان و سەرئەنجام شوڕشی پیشەسازیش، دێتەئاراوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم فەرهەنگە دەولەمەندە بوو، کە لە کۆتاییەکانی چەرخی ١٤ی زاینی، ڕاپەڕینی مرۆڤی لە ئورووپادا، دەستی پێکرد و ئاکامی بووبەوە، مرۆڤی ئەودەڤەرە، لە کۆیلەیی خودا و ئیمپراتوور و کلیسا، رزگاری بێ و بەرنامەیەک بۆ ژیانی هۆشمەندانە داڕیژی و وەک وتم لە بواری رووناکبیری و پیشەسازی و گوڕینی قەوارەی دەسەڵاتی کلیسا وئیمپراتووریی، بە دەسەڵاتی دێموکراتیک، شوڕشێکی مەزن بەرپابکا.
خەلێقی، سوید،٢٨/١٠/٢٠١٥