ئه‌و وێنه له‌گه‌ڵ چه‌ن وێنه‌ی دیکه و ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه له فیسبووکی دۆستێک وه‌رم گرتووه: 
{سمیناری 3 لایه‌نی کۆمه‌ڵه، ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه، هێڵی یه‌کگرتنه‌وه – کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێسانی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، رۆژانی 17 و 18ی مانگی ئۆکتۆبر، له وڵاتی سوئید و له شاری ستۆکهۆڵم، به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سێمیناره، پێک هاتبوو له پێشنیار و باس کردن له‌سه‌ر کار و ئه‌رک و هه‌ده‌فی پێکه‌وه کار کردنی 3 لایه‌نه‌که و هه‌روه‌ها زه‌رووره‌تی پێکه‌وه بوونیانه.شایه‌نی باسه،رۆژه‌کانی 3 و 4ی ئۆکتۆبر، یه‌که‌مین سێمیناری ئه‌م 3 لایه‌نه، له وڵاتی ئاڵمان و له شاری کۆلن به‌ڕێوه‌چوو}.

**
به‌پێی ئه‌و چه‌ن دێڕه سێ ریکخراوه‌ی سیاسی که هه‌ر سێیان ناوی کۆمه‌ڵه‌یان له‌خۆ گرتووه کۆبوونه‌ته‌وه تا پێکه‌وه کار که‌ن.
ئه‌م سێ کۆمه‌ڵه بۆچ پێکهاتووه؟
بۆ چ رێبازێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تێئه‌کۆشن؟
بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه پێویسته بۆ رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، بۆ رابردوویه‌کی زۆر دوور نا، بۆ ساڵانی(1970) له‌و ساڵانه‌دا (2) رووداوی گرنگ له‌و ناوچه‌ی که کوردستانی له خۆگرتووه هاته ئاراوه.
یه‌که‌م: رێکه‌وتنی ده‌وڵه‌تانی ئێراق و ئێران له ئه‌لجه‌زائیر که بووه هۆی رمانی شۆڕشی کوردستان، شۆڕشی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که به کوردستانی ئێراق به‌ناوبانگه و به {رابه‌رایه‌تی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق و سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی) له ئارادا بوو}.
دووهه‌م: راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران به دژی سیستمی پادشایی، به‌هۆی ئه‌و راپه‌ڕینه‌وه له رۆژی (26/10/1357)دا (محه‌مه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای ئێران) له ئێران رای‌کرد، له رۆژی (22/11/1357) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی سیستمی پادشایی له‌ناو برا. رۆژی (12/1/1358) خه‌ڵکی ئێران له رفڕاندۆمێکدا سیستمی (کۆماری)یان به پاشکۆی ئیسلامییه‌وه کرد به جێنشینی سیستمی پادشایی ئێران.
کۆمه‌ڵه
رۆژی(26/11/1357) واته مانگ پاشا ئه‌وه‌ی که شای ئێران رای‌کرد، رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به‌ناوی کۆمه‌ڵه به‌فه‌رمی و به ئاشکرا ده‌سی کرد به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه. ئه‌م رێکخراوه پێشتر به نهێنی له چالاکیدا بووه. پاش پیلانی ئه‌لجه‌زائیر و رمانی شۆڕشی (14) ساڵه‌ی کوردستان، چه‌ن لایه‌نی سیاسی رێکخراوه‌یه‌کیان دامه‌زراند به‌ناوی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)، له‌و ده‌ورانه‌دا کۆمه‌ڵه به‌پێی بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه یارمه‌تی ماڵی کۆکرده‌وه و ره‌وانه‌ی کرد بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. به‌ڕێز جه‌لال تاڵبانی له رابه‌رانی یه‌کێتی چه‌ن جار له ساڵڕۆژی دامه‌زراندی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)دا ئاماژه‌ی به‌و کاره‌ی کۆمه‌ڵه کردووه. جگه له یارمه‌تی ماڵی کۆمه‌ڵه ئه‌ندامێکی خۆی به‌ناوی (دوکتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی) ره‌وانه ئه‌کات بۆ لای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ڕیز شێرکۆ بێکه‌س له په‌خشانێک که به‌هۆی مه‌رگی کاک (دوکتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی) نووسیبووی ئاماژه‌یان به کار و دڵسۆزییه‌کانی دوکتۆر جه‌عفه‌ر له ناو هێزه‌کانی یه‌کێتیدا کردووه. کۆمه‌ڵه ئه‌ندامێکی خۆی به‌ناوی سه‌عید موعینی (خانه) وه‌ک پێشمه‌رگه‌ر ئه‌نێری بۆلای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کاک خانه له ده‌وروبه‌ری (ماوه‌ت) ماڵئاوایی له ژیان ئه‌کات.
کۆمه‌ڵه زۆر زوو گه‌شه‌ی کرد و شانبه‌شانی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و پێشمه‌رگانه له‌و به‌شه‌ی کوردستان که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراندایه که‌وته ئه‌نجامدانی چالاکی.
ئه‌م رێکخراوه به‌و پێناسه‌وه که چه‌ن ساڵ به ئاشکرا چالاکی کردووه له پایزی ساڵی (1362) به‌رانبه‌ر به (1983) کرا به به‌شێک له رێکخراوه‌یه‌ک به‌ناوی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)، ئه‌م حیزبه نه‌ک له تاران و له‌ناو هێزی بزوێنه‌ری شۆڕشی ئێران‌دا دامه‌زرابێت، به‌ڵکو له گوندێکی بچکۆله‌ی چه‌ن ماڵی به‌ناوی (مێشکه‌په) له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به یارمه‌تی رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ن (فارسی نه‌ناسراو) که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ستی مرۆڤێک زیاتر نه‌بوو دامه‌زرا و کۆمه‌ڵه‌یش که رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ بوو ناوه‌که‌ی کرا به (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و له لایه‌ن ئه‌م حیزب تازه دامه‌زراوه گهڵاڵهک نووسرا به‌ناوی: {(حقوق وێژه کومهله) مافی تایبه‌تی کۆمه‌ڵه}. پاش چه‌ن له دورستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران فارسه‌کان ئه‌و حیزبه‌یان به‌جێهێشت.
چالاکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران:
تێکڕای چالاکییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌سه‌ر شانی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشوو، که ناوه‌که‌ی کرا به (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ئه‌نجام ئه‌درا، ئه‌و چالاکییانه‌یش بریتی بوو له تیئۆرییه‌کانی ئه‌و چه‌ن فارسه که ره‌وانه‌یان ئه‌کرد بۆ شاره کرێکارییه‌کانی وه‌ک تاران و ئه‌سفه‌هان …. تا کرێکاران هه‌م ببن به ئه‌ندامی حیزب و هه‌م به‌پێی تیئۆرییه‌کانی ئه‌وان چالاکی ئه‌نجام بده‌ن تا ده‌وڵه‌تی کرێکاری له ئێران دامه‌زرێت، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ن ساڵه‌دا نه‌ک نه‌بوون به رێکخراوه‌یه‌کی وه‌ها، به‌ڵکو تاکه کهرێکارکیان بۆ په‌یا نه‌بوو ببێت به ئه‌ندام و وه‌ک نوێنه‌ری کرێکارانی ئێران بچێته کۆنگره‌کانی حیزبه‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران رۆژی کرێکار
په‌له پێشمه‌رگه‌یه‌ک بین له دێی (بۆبوکتان) له ناوچه‌ی سه‌قز، په‌یامێک به بێ‌سیم له لایه‌ن کۆمیته ناوه‌ندی حیزبه‌وه هات، له په‌یامه‌که‌دا به‌و جۆره نووسرا بوو:
دوێنێ به بۆنه‌ی رۆژی کرێکاره‌وه به‌رنامه‌یه‌کی مه‌زن به‌ڕێوه برا، خه‌ڵکی گونده‌کانی (مالومه) – (یاخسه‌مه‌ر) – (چۆخماخ) – (گاپیڵۆن) و …. هاتبوون بۆ ئه‌و به‌رنامه، هاوڕێ (خوسره‌و داوه‌ر) له سوخهنڕانییهکی به پێزدا کۆمه‌ڵی شتی گرنگی بۆ باس کردن. زۆر سه‌یره (خوسه‌ره‌و داوه‌ر) به فارسی قسه بۆ ئه‌و میوانانه ئه‌کات!
تێبینی: (خوسره‌و داوه‌ر) برای به‌هه‌شتی (مه‌نسوور حیکمه‌ت) بوو.
تێبینی: ناوه‌کانی (خوسره‌و داوه‌ر) و (مه‌نسوور حیکمه‌ت) ناوی راسته‌قینه نین، دوو ناوی ده‌سکرده. له رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی‌دا که به ئاشکرا چالاکی ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌م که‌سانه به ناوی خۆیانه‌وه ناژین و ناوی ده‌سکرد بۆ خۆیان دیاری ئه‌که‌ن!!
فه‌رهه‌نگی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
سه‌باره‌ت به‌و باسه پێویسته بۆ ده‌ورانی (محه‌مه‌دره‌زا شای په‌هله‌وی) گه‌ڕێنه‌وه. شا حیزبێکی دورست کردبوو به‌ناوی: (حزب رستاخیز) یه‌کێ له خاڵه‌کانی ئه‌و حیزبه به‌و جۆره بوو:
هه‌موو که‌سێک ئه‌بێ ببێت به ئه‌ندامی حیزب، هه‌ر که‌س نه‌بێ به ئه‌ندام ئه‌بێ له ئێران بڕواته ده‌ر.
جێگه‌ی داخه ئه‌و حیزبه‌یش خاڵێکی وه‌ها هه‌بوو، ئه‌و خاڵه به‌تایبه‌ت له کوردستان به‌ڕێوه ئه‌برا و گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان وه‌ک بریاری حیزبی به‌نای: (ئائینامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه) په‌سه‌ند کرد و چاپ کرا…..
**
کۆمه‌ڵه له گێژاوی (رابه‌ری)دا
کۆمه‌ڵه، کۆمه‌ڵه
سۆمای چاو و هێزی دڵه
بۆ هه‌ر لایه‌ک که بڕۆین
ئه‌یبه‌ین بۆ ئه‌و مه‌نزڵه
به‌هار بێ یا تاوسان
پایز بێ یا خۆ زستان
ئه‌وه تۆشه‌ی هه‌گبه‌مان
له گه‌رمێن و له کوێستان
شانازی پێوه ئه‌که‌ین
له هه‌موو لا باسیئهکهین
ئه‌که‌ین به دیاری ده‌سمان
پێشکه‌ش به (خه‌ڵکی) ئه‌که‌ین
وه‌ک میراتێکی خۆمان
که به‌جێ مابێت بۆمان
ئه‌که‌ین به چه‌ن به‌شه‌وه
له یه‌ک جیایش ئه‌بینه‌وه
پاش ماوه‌یه‌ک کارکردن
به کۆمه‌ڵه‌یش یاریکردن
یهکئهگرینهوه دیسان
بۆ چالاکی و تێکۆشان.
**
سه‌عی سه‌قزی
10/11/2015