پێشمەرگەکان: لە شاری هەولێر سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە، پیشانگایه‌كى شێوه‌كارى كاریكاتێرى كرایه‌وه!!!!. کە لە واقع دا دژی پێشمەرگە و دژی ئەمریکا و هاوپەیمانانە
و بۆ ئەوەیە کە ئەم پششتیوانیەی لە کورد دەکرێ لە بار ببرێ، جێگەی داخە کە کاری لەم جۆرە لەم کاتە حەساسە دا دەکرێ و واش لێک دەدرێتەوە کە بۆ پشتیوانی پێشمەرگەیە، ئایا ئەگەر فرۆکەکانی هاوپەیمانان نەبن، کۆماری ئیسلامی هەولێر دەپارێزێ؟ ئەمە پرسیارێکە کە دەبێ لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکرێ. ئەگەر رۆژێک هاوپەیمان کوردستان تەنیا جێ بهێڵن وەزعی کورد چۆن دەبێ ؟ ئەرێ بەراست بەرپرسانی هەرێم پێیان وایە کە داعش دروست کراوی ئەمریکایە؟ ئەگەر وایە چۆنە داوای هاوکاری لێ دەکەن؟
دەقی هەواڵ لە پەیامنێر و وێنەکانیش لە روداو وەرگیراون و خوێنەران با خۆیان ببن بە قازی .
تاوانەکانی داعش لە پێشانگایەکی شێوەکار و کاریکاتێریدا
هەولێر (PNA)- بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەولێر، له‌ژێرناوى ”تاوانه‌كانى داعش”، پیشانگایه‌كى شێوه‌كارى كاریكاتێرى كرایه‌وه.
بۆ پشگیرى پێشمه‌رگه و به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیکەی كوردستان، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان خالید دۆسكى، به‌یاوه‌رى سه‌ركونسوڵى ئیران، مورتزا عابدى و چه‌ندین به‌رپرسى حكومى وڵاتى ئێران و هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆستان له هۆڵى پێشه‌وا، پێشانگاکەیان كرده‌وه.

له‌م پێشانگایه‌دا كه كونسوڵخانه‌ى ئێران به هاوكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان كردیه‌وه، چه‌ندین تابلۆى شێوه‌كارى و كاریكاتێرى له‌سه‌ر تاوانه‌کانی داعش و چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌ندامانى داعش و راهێنانیان بۆ ئه‌نجامدانى تاوان نمایش كرابوون.
له دواى بینینى كاره نمایشكراوه‌كانى پێشانگاكه‌ش وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌گه‌ڵ كونسولى گشتى ئێران كۆبۆوه و له باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى پێكه‌وه كاركردن و ئه‌نجامدانى چالاكى هاوبه‌ش گفتوگۆ كرا.
له‌م دانیشتنه‌شدا وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان ئاماده‌یه چالاكى جۆراوجۆرى هونه‌رى و رۆشنبیرى به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى ره‌وشى هونه‌رى و رۆشنبیرى له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات گوتیشى: ئامانجمان له كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران سوودوه‌رگرتنه له ئه‌زمونى هونه‌رى و رۆشنبیرى ئه‌و وڵاته به گشتى و به‌تایبه‌ت هونه‌رى سینه‌ما و وه‌رگێران كه وڵاتى ئێران به‌راده‌ێكى به‌رچاو تیایاندا سه‌ركه‌وتووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركونسوڵى ئیران رایگه‌یاند، وڵاتى ئێران ئاماده‌یه هاوكار و پاڵ پشت بێت له گه‌ڵ كوردستان چالاكى هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزشى ئه‌نجام بدات، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه بره‌و به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا بدرێت بۆ زیاتر كاركردنى پێكه‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كان.






