"an independent online kurdish website

بۆ ڕێز گرتن لە شەهید سامان حەسەن پوور ناسراو بە سامان شیوەسەڵی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ژووئەنی ٢٠١٨کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆڕیادێكی لە شاری ستۆکهۆڵم پێک هێنا .


لەم یادە دا  قسەکانی مامۆستا و کاک مەلا محەممەدم  فیلم گرتوو و  بڕەک دەنگەکە خشەی هەیە، کە ئەویش وەک هەمیشە کێشەی تێکنیکیە کە زۆر لە یادەکاندا لە گەڵی بەرەوڕو دەبین.

 ڤیدیۆ 

 

ڤیدیۆ 

بؤ دیتنی چەند وێنەیەک ئێرە کلیک بکەن 

دەقی هەواڵ، وەرگیراو لە ماڵپەڕی کۆمیتەی سویدی حدکا

 کۆڕ یادێک بۆ شەهیدی فەرماندە هاوڕێ ” سامان حەسەنپوور” ناسراو بە سامان شیوەسەڵی.

بۆ ڕێز گرتن لە شەهید سامان حەسەن پوور ناسراو بە سامان شیوەسەڵی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ژووئەنی ٢٠١٨کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆڕیادێكی لە شاری ستۆکهۆڵم پێک هێنا کە لە کاتژمێر ١٢ی نێوەڕۆ لە لایەن بەڕیوەبەری کۆڕەکە کاک ساڵح پالانی بە خویندنەوە پارچە شیعریک دەستپێکی بەرنامەکانی ئەو کۆڕیادەی ڕاگەیاند، سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی ” نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب”  یەک خولەک  بێ دەنگی بۆ ڕیز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێ کرد.

لەو کۆڕەدا بەشێکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارجەکەی کوردستان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان و بنەماڵەی شەهید سامان واتا بەڕێز کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی ئامادە بوون.

لەو ڕێو ڕەسمەدا سەرەتا پەیامی کومیتەی گشتی حدکا لە سوید لە لەیەن هاوڕێ کاکەبرا ئەلیاسیەوە پێشکێش کرا، ناوبراو لە بەشێكی پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد کە چەند ساڵ لەوە پێش کاتێک حدکا بڕیاری ڕاسانی دا زۆر کەس بە خەون و خەیاڵیان دەزانی بەڵام زۆر زوو دەرکەوت کە ڕاسان خاڵی وەرچەرخانێکی نوێ بوو لە مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.

هاوڕێ کاکە برا لە بەشێکی دیکەی پەیامی کومیتەدا کوتی لە کاتێکدا یادی یەکێکی دیکە لە شەهیدانی ڕاسان دەکەنینەوە کە ڕێژیمی کۆماری پەت و سێدارە لە هەمیشە زیاتر لاوازە و ڕاسان بۆتە جیگای هیوای و هومێد بۆ سەرجەم گەلی کورد لە ڕۆژهەلات، ناوبراو وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە دەگەڵ ڕوحی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان، داوای لە هەموو لایەنەکان لە ڕۆژهەڵات کرد کە دەست لەنێو دەست نێن بۆ ئەوەی راسان هەر لە بواری چەکداریدا نەمێنێتەوە و بتوانێ شان بە شانی گەلانی دیکەی ئێران تۆماری ڕەشی کۆماری ئیسلامی تێکەوە پێچێ و بیخاتە نێو زبڵدانی مێژۆوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا ژیاننامەی شەهید سامان شیوەسەڵی لە لەیەن هاوڕێ سەڵح پاڵانیەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕ یادەدا هاوڕێ کاک مەلا حەسەن شێوەڵی مامی شەهید سامان وەک بنەماڵەی شەهید وتارێکی پڕنیوەرۆک و تێروتەسەلی پێشکەش کرد،  کە تێیدا ئاماژەی بە مێژووی بنەماڵەی شەهید سامان کرد کە هەر لە زەمانی کۆماری کوردستانەوە تێکەڵ بە شۆڕش و پێشمەرگایەتی بوون و شەهید سامان بەوانەی شۆڕشگێڕی  و نیشتیمانپەروەری گۆش دراوە.مامۆستا لە درێژەی باسەکەیدا ئیشارە بە زۆر پێشمەرگەی قارەمان کرد کە لە پێناو ڕزگاری میللەتەکاندا گیان سەربەرزانە بەخشێ. شیوەسەڵیی لە بڕگەیەکی دیکەی باسەکەیدا باسی ئەخلاقی  بەرز وشۆڕشگێرانەی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کە چۆن لە کاتی شەڕ لە گەڵ دیلەکاندا ڕەفتار کردوە. مامۆستا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی و پێزانینی بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد، خەڵکی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، لە باشووری کوردستان، بۆ ڕیبەری حیزب، و هەروەها بۆ خەڵکی کوردی تاراوگە دەربڕی کە لە ئەو ماوەیەدا چ بە گرتنی کۆڕ وڕیزگرتن لە شەهید سامان پەیام، تەلەفوونەوە پیوەندییان پیوە گرتووە. مامۆستا لە بەشی ئاخری قسەانیدا هیوای خواست کە هاوکاری هیزە شۆرشگێرەکانی کوردستان لە پێناو وەدیهینانی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد پێک بهێنن ، هەر وەها ڕووی لە کۆروکۆمەڵە نیونەتەوەییەکان کرد کە یارمەتی گەلانی ژێردەستە یەکیک لە ئەوان نەتەوەی کورد بدەن، بۆ دامەزراندنی نیزامیکی عادلانە و دادپەروەرانە لە جیهان و ناوچەدا تێبکۆشن.

بەڕێز مەلا محەممەد جوانرۆیی کەسایەتی شۆڕشگێڕی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان لەو کۆڕەدا پەیامێکی پێشکێش بە بەشداران کرد.

پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی هاوڕییانی پێشوو لەو کۆڕەدا لە لەیەن بەڕێز سیاوەش قەویپەنجەوە خوێندرایەوە.

هەر وەها ئەو پەیامانەش بۆ کۆریادەکە هاتبوون کە لەبەر کەمی ماوە ئاماژە بە نیوەکانیان کرا.

پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید

پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لقی سوید

پەیامی فیراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کومیتەی سوید

پەیامی کومیتەی حدکا ئاڵمان

پەیامی پارتی ئازادی کوردستان لە سوید.

پەیامی سازمانی دێموکراتیکی  یارسان

پەیامی یەکێیەتیەکانی ژنان،لاوان و کوردان لە سوید.

کۆڕیادی نوێترین شەهیدی ڕاسان شەهید سامان حەسەن پوور ناسراو بە سامان شیوەسەڵی لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران کومیتەی سوید.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی