ناوی (کۆمه‌ڵه) وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی له کوردستان ئاشنایه، نموونه: کۆمه‌ڵه‌ی ژ ک – کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و (کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانی)،
به‌ڵام ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی که ئێسته مه‌به‌سته رێکخراوه‌یه‌کی دیکه‌ی سیاسییه که له کاتی {راپه‌ڕین به‌دژی سیستمی شا له ئێران له رۆژی 26ی رێبه‌ندانی (به‌همه‌ن)ی ساڵی1357 = 1978 به‌ناوی: (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)} به ئاشکرا ده‌ستیکرد به چالاکی.
وه‌ک ئه‌زانین حیزب و رێکخراوه‌کان ساڵانه به‌رنامه‌یه‌ک به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنیانه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگره‌کانیان به (نووسراوه – هۆنراوه- گۆرانی و کۆڕ و سمینار رێز له کار و چالاکی رێکخراوه‌کان ئه‌گرن.
سه‌باره‌ت به‌م کۆمه‌ڵه‌یش له مانگی رێبه‌ندان چه‌ن به‌رنامه‌ی جیاواز ئه‌نجام ئه‌درێ. بۆ ساڵڕۆژی ئه‌مساڵی چه‌ن بانگه‌واز به مێژووی {(41 و50) ساڵه‌ی کۆمه‌ڵه} بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دوو بابه‌تم له فه‌یسبووک بینی به پێنووسی (دوو دۆستی ئه‌مڕۆ و پێش ئاواره‌ی له ئوروپایش). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نووسه‌رانی ئه‌و نووسراوانه له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌کار بوونی کۆمه‌ڵه‌وه له ریز کۆمه‌ڵه‌دا چالاک بوون و ئاگایان له ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵه بووه، به‌ڵام نووسراوه‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌پێی (ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵه) ئاماده کرابێت به (بۆنی خۆشه‌ویستی) پاراو کراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تا راده‌یه‌کی که‌م ئاگاداری کار و چالاکی حیزبه‌کانم هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یش ئاماژه به کارنامه‌ی (کۆمه‌ڵه) ئه‌که‌م، هه‌وڵ ئه‌ده‌م باسه‌که به سه‌نگ و ترازوی خۆی هه‌ڵسه‌نگێنم، نه‌ک به پێوانه‌ی خۆشه‌ویستی یا پێچه‌وانه‌که‌ی. با له پێشدا له دوو نووسراوه‌که بڕوانین:
- یه‌حیا ده‌وه‌نداری 12/2/2020
کۆمه‌ڵه بۆ من:
ئه‌و ڕێباز و بیروباوهڕهێه، که سونه‌ته‌کانی له ناو کۆمه‌ڵکای کوردستاندا چه‌که‌ره‌ی کرد و ڕووا و ته‌نیه‌وه و باڵای کرد و شاخ و پۆی لێبوه‌وه. ئه‌و ڕێبازه له سه‌ر بیروباوه‌ڕی چه‌پ و سوسیالیستی په‌ره‌ی ئهستاندو و پای له سه‌ر ئه‌رزی واقعی کۆمه‌ڵگا بوو. کۆمه‌ڵگای کوردستان و ئێش و ئازاره‌کانی ده‌ناسی و ده‌یزانی و تێده‌گه‌یشت که ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان چیه. کۆمه‌ڵه له دوو سه‌نگه‌ردا خه‌باتی ده‌ست پێ‌کرد. خه‌بات دژی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و ھێنانه گۆڕی داخوازی مافی چاره‌ی خۆ نووسین و ڕاماڵینی سپای داگیرکه‌ر له کوردستاندا، خه‌بات دژ به چه‌وسانه‌وه و دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا و به‌ره‌وپیر چوونی پێشکهوتوویخوازی. کۆمه‌ڵه له تاریکهستانی کۆمه‌ڵگا بیری یه‌کسانی خۆازی ژنانی ھێناوه ئاراوه و ماندوونه‌ناسانه تێکۆشی سیاسه‌ت بکاته بیر و باوه‌ڕی گشتی و له ده‌ست تاقم و تاکه‌کان قه‌دیس نه‌کرێت. سه‌ره‌ڕای ھه‌ر ده‌رد و مهرارهتێک که به سه‌ر کۆمه‌ڵه ھاتووه و وه‌ک قه‌تار له سه‌ر ڕێڵی خۆی تهرازاندیان و به‌ره‌و ھه‌ڵدێر برا. به‌ڵام سونه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه له کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ھا ڕیشه‌ی داکوتاوه له بن ناێت. ڕیشهێک که به خوێنی ھه‌زاران خه‌باتکاری سه‌نگه‌ر و زیندان پاراو کرابێت، به ماندوو بوون و ئاره‌ق ڕشتنی ھه‌زاران شۆڕشگێڕی پێشمه‌رگه پارێزراو بێت، به‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان ھه‌زار دایک و باوکی زه‌حمه‌تکێشی دێھات پێخۆری منداڵه‌کانیان له گه‌ڵ پێشمه‌رگه دابه‌شده‌کرد، و به ھه‌زاران فیداکاریتر. محاڵه له بن بێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای کوردستان و له‌و شوێنانه‌ی وا پای کۆمه‌ڵه‌ی تێکه‌وتوه، جێ ده‌ستی کۆمه‌ڵه‌ی پێوه دیاره. ھه‌ر ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک دژ به ھه‌ر چه‌شنه زووڵم و زۆرێک بکرێت، له وتار و داخوازییه‌کاندا من سونه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌بینم، کاتێک ژنانی مه‌ریوان به‌دوای فتوای ئیمام جومعه که دووچه‌رخه‌سواری بۆ ژنان ممنوع ده‌کا، به سه‌دان که‌س به دووچه‌رخه‌وه دێنه سه‌ر شه‌قام، من سونه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌بینم. کاتێک کرێکاران دژ به زووڵم و زۆر ڕاده‌وه‌ستن و داخوازی مافی خۆیانن و یه‌کی ئه‌یار جێژن ده‌گرن، من سونه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌بینم. کاتێک له خۆپیشاندانه‌کاندا پلاکاردی سوور ده‌شه‌کێته‌وه و ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕ به گووڵی سوور نه‌خشێنراوه، من سونه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌بینم. کاتێک ھه‌ر شۆڕشگێرێک باسی مافی ژن، کرێکار، ئازادی و پێشکه‌وتووی بکات، دۆست و دوژمن به کۆمه‌ڵه‌ی پێناسه ده‌که‌ن، من سونه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌بینم. ھه‌موو ئه‌مانه جێگای دڵخۆشین بو دواڕۆژ. من ماوا و مه‌نزڵ و مه‌قه‌ڕی واقعی کۆمه‌ڵه، له‌و شۆێنانه ده‌بینم. پیرۆز بێت ٢٦ ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه. یاد و ناوی سه‌رکه‌رده‌ی تێکۆشه‌ر کاک حه‌مه حسه‌ین که‌ریمی و ھه‌مو گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه به‌رز و به‌ڕێز بێت.
**
- سوڵتان خۆسره‌وی ٢٠٢٠/٢/١٥
٢٦ ڕێبندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه له ھهمولاێک پیرۆز بی.
نیو سه‌ده له‌وه‌پێش به دوای شکستی شۆرش ١٣٤٧ (موعینی، شریف زاده) له ڕۆژھه‌ڵاتی کوردستان دژی شای ئێڕان، ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه به ھیمه‌تی ڕوناکبیرانی گه‌نجی کورد به نھێنی له زانکوکانی ئێڕان پێک ھات. له ٢٦ ڕیبه‌ندانی ١٣٥٧ به دوایی گیانبختگردنی ھاوری حه‌مه حوسین که‌ریمی ،کۆمه‌ڵه به ئاشکرایی خه‌باتی خۆیی ده‌ست پێ‌کرد. به ھه‌زران گنجی خۆش نێو و ڕوناکبیری ژن و پیاو و کریکار‌و زهحمتکیش له ده‌وری رێکخراوی کۆمه‌ڵه کۆ بونه‌وه. کۆمه‌ڵه ھه‌ر چه‌ند رێکخراویکی تازه پێگهویشتووه بوو به‌ڵام ئاڵوگۆرێکی گه‌وره‌یی له خه‌باتی گه‌لی کورد له ڕۆژھه‌لاتی کوردستان به تایبه‌ت له نێو چینی چاوساوه دا پێک ھینا. دیاره کۆمه‌ڵه له ساڵێ ١٣٤٩ پێک ھات ، به‌ڵام فه‌عالیه‌تی کۆمه‌ڵه له ڕۆژی ئاشکڕا بوونی له ٢٦ ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ به فۆرمی له گۆڕه پانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و ھه‌تا ساڵی ١٣٦٠ به ئازادی له به‌شێک له شاره‌کانی کوردستان فه‌عالیه‌تی کرد. به‌ڵام به‌رھه‌می ئه‌و ٣ ساڵه‌ی فه‌عالیه‌تی کۆمه‌ڵه ئاڵوگۆرێکی عهزیمێ له فه‌زای سیاسی کوردستانی ڕۆژھه‌ڵات (ئێڕان)دا پێک ھیناوه که ھه‌تا ئهورش له سه‌ر خه‌باتی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک دژی کۆماری ئیسلامی درێژه‌ی ھه‌یه که بڕیتین له: ھینانی مه‌یدانی چینی چاوساوه‌ی کوردستان ،پێک ھینانی جه‌معیه‌ته‌کانی دیفاع له خه‌ڵکی کورد، یکێتی جوتیاران، پێک ھێنانی شورایی شار‌و دیی، پێک ھێنانی رێکخراوی ژنان و پێشمه‌رگه‌ی ژن، پێک ھینانی ریکخراویی کریکاران ، ئازادی به‌یان ، وتووێژی ئاشکڕا له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ، ھه‌موی ئه‌وانه بهشیکهن له ئاڵوگۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان که ده‌بی له مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا تۆمار بکڕی. دیاره ئه‌م بیر‌و و باوه‌ڕه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ وه‌ده‌ست ھینانی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه ، ھه‌زاران پێشمه‌رگه و خه‌باتکارو زیندانی سیاسی و بنه‌ماڵه له خه‌ڵکی کوردستان گیانیان به‌خت کردوه و ته‌بعید کراون و ماڵیان وێران بووه. ئه‌ورۆ دوایی٥٠ ساڵ له پێک ھاتنی کۆمه‌ڵه و ٤١ ساڵ له ته‌مه‌نی خه‌باتی ئاشکڕای ئه‌و ڕێکخراوه، ئه‌ورۆ به‌شێکی زۆر له‌و ده‌ستکه‌وتانه بوونه به فه‌رھنگی خه‌باتی مه‌دنی نێو چین و توێژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. جێگای خۆیه‌تی ئه‌و کادر و پێشمه‌رگانی کۆمه‌ڵه که سه‌رمایه‌یکی زۆر به نرخی ئه‌م مێژووه زێڕینهن که ھه‌مومان تیدا بشدار بوینه ھه‌ر که‌س به پی تۆانا بۆ تۆمار کردنی حه‌ول بدا که له داھاتوو ده‌تۆانی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر خه‌باتی جله‌کانی داھاتوو ھه‌بی. یادی ئازیزی ھاوری حه‌مه‌حوسین که‌ریمی و ھه‌مو گیانبختکردوانی ئه‌م ڕێگایه به‌رزو به‌رێز بێت. جاریکی دیکه ڕۆژی کۆمه‌ڵه له ھهمولایک پیرۆز بی.
**
مێژووی کۆمه‌ڵه
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه کۆمه‌ڵه له ٢٦ ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357 به ئاشکرا ده‌ستی کرد به چالاکی، دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه وه‌ک دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی (کوردستان) له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ژیاون و به‌پێی توانا بیریان له ژیان سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی کورد ئه‌کرده‌وه. کۆمه‌ڵه شانبه‌شانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان که‌وته چالاکی.
وه‌ک (دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه) ئه‌و (10) که‌سه‌ی خواره‌وه:
(ساعد وه‌ته‌ندووست – ته‌یب روحوڵاهی عه‌باسی – ئیرج فه‌رزاد – فوئاد مستهفاسوڵتانی – محه‌ممه‌د حسین که‌ریمی – عه‌بدوڵا موهته‌دی – عومه‌ر ئیلخانیزاده – حسین مرادبهیکی – ئیبراهیم عه‌لیزاده و موحسین ره‌حیمی) خه‌ڵکی شاره‌کانی (سنه – مه‌ریوان – سه‌قز – بۆکان – مهاباد و نه‌غده)} له کاتی راپه‌ڕین به دژی شا ماوه‌ی 37 رۆژ له شاره‌کانی (سنه و نه‌غەده) به نهێنی کۆ ئه‌بنه‌وه و به‌رنامه‌ی کار و چالاکی داهاتوویان دائه‌ڕێژن. باسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه ساڵی (2015) له لایه‌ن به‌ڕێزان (ساعێد وه‌ته‌ندووست) و (مه‌له‌که مستهفاسوڵتانی) له چوارچێوه‌ی کتێبێک به‌ناوی: {مباحث(کنگره اول کومهله)} له (431) لاپه‌ڕه‌دا چاپ ئه‌کرێ و به (PDF)یش له ئه‌نترنێت دائه‌نرێ. با لێره‌دا ئه‌و پرسیاره بێنینه ئاراوه: (بۆ (رابه‌رانی کۆمه‌ڵه) ئه‌و کاره‌یان زووتر ئه‌نجام نه‌داوه تا خه‌ڵک به‌گشتی و ئه‌و که‌سانه‌یش که له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بوون به‌تایبه‌تی، ئاگاداری باسه‌کان ببوایه‌تن؟!
کۆمه‌ڵه له په‌نای کاری سیاسی و چالاکی پێشمه‌رگانه‌دا ئه‌و کارانه‌یشی ئه‌نجامداوه:
- رابه‌ریکردنی کۆچی خه‌ڵکی مه‌ریوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌ریوان.
- رابه‌ریکردنی مانگرتنه مێژوویه‌که‌ی خه‌ڵکی سنه بۆ ماوه‌ی مانگێ.
- پێکهێنانی (یه‌کێتی جوتیاران).
- پێکهێنانی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
**
کۆمه‌ڵه و پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
خه‌ڵکی ئێران له ساڵی 1357 به دروشمی (ئهڵاهوئهکهبهر، خومه‌ینی رابه‌ر) – (ئیستقلال، ئازادی، جمهوری ئیسلامی) سیستمی پادشایان هه‌ڵته‌کان و له رۆژی 12/1/1358 ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلام)یان له چوارچێوه‌ی (کۆماری = جمهوری) له ئێران‌دا هێنایه سه‌رکار.
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه که له‌ناو جه‌رگه‌ی راپه‌ڕینه‌کانی کوردستاندا توانیان خۆیان (ئاشکرا) که‌ن، پاش چه‌ن مانگ که‌وتنه سه‌ر رێبازێ نه‌ک هه‌ر له مێژووی کورد و کوردستاندا نامۆ بووه، به‌ڵکو له کۆبوونه‌وه (37) رۆژه‌که‌ی خۆیشیان له (نه‌غه‌ده و سنه)دا بێپایه و بێمایه بووه! رێبازه‌که به‌و جۆره دێته ئاراوه: هاوینی ساڵی 1358 که {چه‌ن مانگ له دامه‌زراندنی (کۆماری ئیسلامی) له ئێران} تێپه‌ر ببوو، کاک فوئاد مستهفاسوڵتانی یه‌کێ له رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له شاری مهاباد و له شوێنێ به‌ناوی: (جه‌معیه‌تی مهاباد) بۆ خه‌ڵک قسه ئه‌کات، قسه‌کانی له کتێبێکی (600) لاپه‌ڕه‌ی به‌ناوی: {(کاک فوئاد رێبه‌ر، سیاستمه‌دار و زانایه‌کی سیاسی)- نووسه‌ر: (ره‌شاد مستهفاسوڵتانی) ، چاپ ساڵی 2006} دانراوه. له لاپه‌ڕه (330)دا به‌و جۆره نووسراوه:
( پرسیار: نه‌زرت له مهورد حیزبێکی کوردستان؟
کاک فوئاد: حیزبێکی کوردستانی حه‌قێقه‌تی ئه‌وه‌سه ئه‌و مه‌سه‌له به‌ته‌ور کولی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بووه، حاڵی هه‌ی یانێ دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا وهجودی هه‌یه، من بۆخۆم عه‌قیده‌م به‌وه (یانێ له‌ویدا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا)، عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌شێ حیزبی کومونیستی ئێران به وجود بێ مونته‌ها حه‌قی موسه‌له‌می خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کومویستی کوردستانی هه‌بێ و ئه‌وه تهحهوڵات و شهراێهت تارێخی ته‌عینی ئه‌کا که حیزبی موستهقلی کومونیستی کوردستان دروست بکا نا نه‌ی کا، که وایه مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه یه‌کێک له مهوزوعاتێکه که له بینماندا هه‌یه ئه‌شێ له ناو خۆماندا به نه‌وعێک حه‌ل بێ.
پرسیار: ئه‌وه نه‌زری خۆت بوو، نه‌زری دیکه؟
کاک فوئاد نه‌زری تریش هه‌یه که فه‌قه‌ت موعتهقد به حیزبی کومونیستی ئێرانه).
**
سه‌باره‌ت به پێکهانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران رابه‌رانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه پاش مه‌رگی کاک فوئاد که‌وتنه چالاکی و له رۆژی (11/6/1362 = 1983) له دێی (مێشکه‌په) له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ چه‌ن فارسێ که خۆیان به رابه‌ری چینی کرێکاری ئێران ئه‌زانی و به‌ناوی (درۆێنه = جعلی)یه‌وه هاتبوونه کوردستان و ژماره‌یشیان له په‌نجه‌کانی ده‌ست زیاتر نه‌بوو (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دائه‌مه‌زرێنن.
پیش دروستکردنی حیزب، رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا رایانگهند: هه‌ر که‌س ئه‌توانێ دیدوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئه‌و حیزبه باس کات. له‌و ده‌ورانه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی: (خالید عه‌زیزی) له نووسراوه‌یه‌کی چه‌ن لاپهڕهیدا دیدوبۆچی خۆیان خسته به‌رده‌ست پێشمه‌رگه و لایه‌نگر و رابه‌رانی کۆمه‌ڵه، کاک خالید له نووسراوه‌که‌یاندا زیانی پێکهێنانی ئه‌و حیزبیان ده‌سنیشان کردبوو، پاشان کۆمه‌ڵه‌یان به‌جێ هێشت.
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه له ده‌ورانه‌دا پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووم، له‌گه‌ڵ په‌له پێشمه‌رگه‌یه‌کدا له دێی (تایهربۆغه) له ناوچه‌ی سه‌قز بووین، له لاپه‌ڕه‌یه‌کی (A 4)دا زیانی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ کوردستان و دوارۆژی کۆمهڵهیشم ده‌سنیشان کرد و دام به کاک (ره‌حمان ئه‌رغه‌وانی) دۆست و هاوشاری و به‌رپرسی په‌له‌که‌مان. ئه‌گه‌ر بێژم ئه‌وه‌ی که نووسیبووم 99%ی هاته‌دی، پێموانییه درۆم کردبێت.
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه پاش دامه‌زراندنی حیزب، (کۆمه‌ڵه)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، خۆیان کوته‌نی: (کومهله را منحل کردیم)! پاشان شتێکیان دروستکرد به‌ناوی: (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران) و رایان گه‌یاند: به هۆی ئه‌وه‌ی ناوی (کۆمه‌ڵه) له کوردستان خۆشه‌ویسته ناوی (کۆمه‌ڵه)یشی بۆ به‌کار ئه‌به‌ین. رابه‌رانی حیزب له کوردستانه‌وه به چاوی به‌زیی و به‌خششی حاتهمیانه له (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران) ئه‌ڕوانن و هه‌ندێ شت به‌ناوی: (حقوق ویژه کومهله) دیاری ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ها (آیننامه نیروی پیشمرگه) دائه‌ڕێژن و چاپیان ئه‌که‌ن. له (آیننامه نیروی پیشمرگه)دا نووسیویانه: {هه‌ر که‌س که ببێ به پێشمه‌رگه ئه‌بێ بڕوای به (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ببێت}! له کۆتای ئه‌م باسه‌دا دێمه‌وه سه‌ر کارایی (آیننامه نیروی پیشمرگه).
ئه‌وه به‌سه‌رهات و مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵه بوو که له رۆژی 26ی رێبه‌ندانی 1357 = (26/11/1357) تا (11/6/1362) سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له کوردستان به‌پێی توانا چالاکی ئه‌کرد و پاش (55) مانگ کۆتای پێهات!
مێژووی کۆتهڵهکانی کۆمه‌ڵه
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌هۆی بێپایه بوونی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به‌س له {ئوردووگاکانی (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران = رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران) ئه‌ناسرا،له‌و پرۆسه‌دا له باری سیاسییه‌وه زۆر ” گه‌شه‌ی کرد” و ره‌وتی رمان و لهتلهت بوونی ئه‌بڕی تا له ساڵانی (1990 و 2000)دا ئه‌و چه‌ن حیزبه‌ی لێکه‌وته‌وه:
(حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران)
(حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، حیکمه‌تیست)
(حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، حیکمه‌تیست – خه‌تی ره‌سمی)
(…).
رێکخراوه‌که‌ی کوردستانیشی که ناوی (کۆمه‌ڵه)یان کرد به پاشکۆی، پاش چه‌ن ساڵ سێ کۆمه‌ڵه‌ی به‌و ناوانه لێ‌دروست بوو:
(حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان)
(ئاسۆی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه)
(کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان)
ته‌مه‌نی رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) له رۆژی (11/6/1362) تا ئه‌مڕۆ چه‌نده؟
ته‌مه‌نی ئه‌و سێ کۆمه‌ڵه‌یش که پاش رمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ناوی (کۆمه‌ڵه)وه هه‌ن، چه‌نده؟
ئه‌کرێ وه‌ک خۆیان له‌به‌رچاو بگیرێ و کارنامه‌یان بۆ بنووسرێ و مافی خۆیانه!
بۆ ئه‌بێ باس له مێژووی (41 و 50) ساڵه‌ی بێته ئاراوه؟
خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵه
خۆشه‌ویستی و لایه‌نگری له هه‌ر ئامانج و رێبازێکی سیاسی و ئه‌ده‌بی … کارێکی ئاساییه، کاره‌که ئه‌ونده دروسته که نه‌گاته پله‌ی گه‌وره کردنه‌وه ستایش‌کردن. ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌و پله ناتوانی که‌موکوڕییه‌کانی ببینی و باسیان بکه‌ی! له سه‌ره‌وه ئاماژه به‌وه کرا که پێش دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، رابه‌رانی کۆمه‌ڵه رایانگهند (هه‌ر که‌س ئه‌توانێ سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئه‌و حیزبه دیدوبۆچوونی خۆی باس کات). به‌داخه‌وه له‌و ده‌ورانه‌دا هه‌ستی خۆشه‌ویستی (رێبازی) کۆمه‌ڵه نه‌ک له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ستی ژێرده‌سته‌ی ئه‌ونده به‌هێز بوو به شانازییه‌وه ئه‌چوون بۆ پێکهێنانی حیزبێکی (ئێرانی) و بۆ ناشتنی ته‌رمی (کۆمه‌ڵه) و سازکردنی (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران- “کومهله”).
آیینامه نیروی پیشمه‌رگه
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌لایه‌ن رێکخراوه‌گه‌لێکی وه‌ک (پیکار، توفان، رزمندگان، چریک فیدای…) له تاران دروست نه‌کرا تا (کۆمه‌ڵه)یش چووبێته ناوی، پاشان حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له تارانه‌وه (آیینامه نیروی پیشمه‌رگه) بۆ رێکخراوه‌که‌ی کوردستانی بنووسێت و (شه‌رت و مه‌رج) بۆ پێشمه‌رگه دیاری کات. ئه‌و حیزبه له مێشکه‌په دروستکرا و (آیینامه نیروی پیشمه‌رگه)که‌یشی له شوێنێ به‌ناوی (مالومه) که له نه‌خشه‌ی ئێرانه‌که‌ی (حزب کمونیست ایران) و (جمهوری اسلامی ایران) و (حزب رستاخیزی ئێران)یشدا نییه.
رابه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پاش چاپکردنی (آیینامه نیروی پیشمه‌رگه) له مالومه دانه‌یه‌ک له‌و به‌رنامه ئه‌ده‌ن به دوو پێشمه‌رگه به‌ناوی (په‌رویز شافێعی و فه‌ریدون فاروقی) و پێیان ئێژن به‌هۆی ئه‌وه‌ی (سه‌عی قایشی) بڕوای به حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نییه، نابێ لێره بێت، چه‌که‌که‌ی لێوه‌رگرن و ئه‌و (25) دینارهیش پێبدن با بڕوات! ئه‌وانیش به‌پێی فه‌رمانی حیزب کاره‌که‌یان ئه‌نجامدا و هه‌ر ئه‌و رۆژه له ئوردووگای کۆمه‌ڵه له مالومه هاتمه ده‌ر. قه‌ت ئه‌و رۆژه‌م له بیر ناچێته‌وه که چه‌ن ناخۆش بوو، چه‌نده مات و مه‌لوول و خه‌مبار بووم، خهمبارییهکه بۆ ئه‌وه که پله‌ی ژێرده‌ستی و (ئێرانپهرهستی) تا ئه‌و راده به‌هێزه؟! جێگه‌ی داخه له‌ناو ئه‌و هه‌موو سیاسی و شۆڕشگێڕه کورد و فارسهدا که‌س نه‌توانی بیر له‌وه بکاته‌وه و بێژێ: بۆ مه‌گه‌ر ئه‌م (حیزبه‌ی ئێمه) حیزبی ره‌ستاخیزی ئێرانه که مه‌رجێکی وه‌ها دیاری بکات؟!
تێبینی: کاک فه‌ریدون و کاک په‌رویز هاوشاریم بوون، کاک فه‌ریدون یه‌کێ له دۆسته خۆشه‌ویسته‌کانم بوو!
سه‌باره‌ت به باسی (کۆمه‌ڵه) پێشتر له ساڵه‌کانی (1990 و2000)دا هه‌م له رێگای(گۆڤاری کۆمار) و هه‌م له رێگای سایته کوردییه‌کانه‌وه چه‌ن بابه‌تم بڵاو کردوه‌ته‌وه، زیاتر چوومه‌ته ناو ئه‌و باسه‌وه.
له کۆتاییدا هیوادارم له‌بری ئه‌وه‌ی به چاوی خۆشه‌ویستی له حیزب و رێکخراوه‌کان بڕوانین، وردبینانه له کارنامه‌که‌یان بکۆڵینه‌وه و هه‌ڵوێسته زیانبه‌خشه‌کانیان ده‌سنیشان بکه‌ین تا له‌وه زیاتر زیانمه‌ند نه‌بین.
16/3/2020
سه‌عی سه‌قزی، قایشی
sai.saqzi@gmail.com