کوردستان، ئەی نیشتمانم
سوێندە ھەتا ئازاد بوونت
بە قەڵەم و ھاوارت

بە چەک و چیات
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
بە یەکڕیزی و بەرگری لە تۆ ئەی کوردستان
ئامانجمان بێ
کوردستان سوێند بە ئاڵا نەخشینەکەت
سوێند بە کەڵھوڕ و ھەورامییەکەت
سوێند بە لەلکی و بەختیارییەکەت
سوێند بە بادینی و زازایی وسۆرانییەکەت
سوێند بە زمان و کلتووری خاوێنت
سوێند بە ژینگە و سروشتی جوانت
سوێند بە کانیاو و چەم و ڕووبای ئارامت
سۆێند بە زارۆک و لاو و کچ و کوڕت
سوێند بە فرمێسکی ئاگری و ئاژوانت
سوێندبە قەندیل و داڵاھۆ و سەیوانت
سوێند بە تەرەغە و ئەربابات
سوێند بە ڕۆڵەی دیل و ئەشکەنجە کراوت
سوێند بە پیر و جووانی لە سێدارە دراوت
سوێندە سوێندی بەرخۆدانە
سوێندە ڕۆژی یەکبوونمانە.
****