با له پێشدا ئه‌و چه‌ن دێڕه بخوێنینه‌وه: {(Mohammad Khaki) (محه‌ممه‌د خاکی) سلاو و سپاس – خویندمهوه و به داخه‌وه من ئه‌و کتێبه‌ی کاک ئه‌میر حه‌سه‌ن پورم نه بینیوه و نهم خوێندوه‌ته‌وه و
ناتوانم له باره‌یه‌وه نه‌زه‌ر به‌م. دیار ئه‌وه ئاشکرایه کاک ئه‌میر چه‌پ و له چوارچیوه‌ی بیر و نه‌زه‌رانی کمونیسم چینی و مائو بیری ده‌کرده‌وه و به ڕاستی نازانم له کوتایی ژیانی پر بار و به‌هره‌ی نووسین و لیکولینه‌وه هه‌ر وا مایه‌وه یا نا. من نه کمونیستم و نه به هیچ جوری لاینگری بیر و نه‌زه‌رانی مائو تسه‌تونگ. ئه‌گه‌ر نووسراوه‌که‌ت له پێجی خۆت بلاو کرده‌وه، منیش له پێجی جه‌نابته‌وه له سه‌ر لاپه‌ره‌ی خۆمی داده‌نیم. هه‌ر شاد و سه‌لامه‌ت بیت}.
تێنینی: ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی سه‌ره‌وه نامه‌یه‌کی تایبه‌تی نییه که بۆ خۆم نووسرا بێت. به‌ڕێز (محه‌ممه‌د خاکی) که ئه‌و نامه‌ی نووسیوه هاوشاری خۆمه و چه‌ن ساڵێکه باسێکی هێناوه‌ته ناو ماسمێدیا به‌ناوی:
(تاریخ شفاهی چپ در کردستان)
سه‌باره‌ت به‌و باسه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ که‌س وتووێژی کرده، ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه که ئه‌یبینن سه‌باره‌ت به یه‌کێ له‌و (که‌سایه‌تییه چه‌پانه‌یه) که وتووێژی له‌گه‌ڵدا کراوه و ناردیشمه بۆ به‌ڕێز (خاکی) خۆیان.
{کام چه‌پی کوردستان و کام دۆستی کورد و کامه تۆمه‌ت؟!
کاک حهممهی خۆشه‌ویست شادیتان ئاواتمه! نامه‌وێ زۆر کاتت بگرم و به‌کورتی ئه‌و چه‌ن دێڕه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستان.
کام چه‌پی کوردستان؟!
نازانم هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه (تاریخ شفاهی چپ کردستان) چییه؟ پێمخۆشه ئه‌وه بۆ من و …. روون بێته‌وه. به‌پێی هه‌بوونی کات گوێم داوه به هه‌ندێ له وتووێژه‌کانی (تاریخ شفاهی چپ کردستان)، کار و چالاکی سیاسی ئه‌و که‌سانه له ئێران و له ساڵه‌کانی (1970)وه ده‌س پێئه‌کات به‌گشتی و به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی ئێسلامی له ئێران. ساڵی 1979 که خه‌ڵکی ئێران به دروشمی جۆراوجۆره‌وه و خواستی جیاوازه‌وه به دژی سیستمی پادشای راپه‌ڕین، به‌لام دروشمی ( الاهو ئه‌کبه‌ر، خومه‌ینی رابه‌ر- ئیستقلال، ئازادی، جمهوری ئیسلامی) جێی به دروشم و خواسته جیاوازه‌کانی دیکه لێژ کرد و بوو به دروشمی سه‌ره‌کی راپه‌ڕین و ساڵی 1980 ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران (به‌پێی ده‌نگدان) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌س.
له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شداریکرد و دروشمه‌کانی جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ (الاهو ئه‌کبه‌ر، خومه‌ینی رابه‌ر- ئیستقلال، ئازادی، جمهوری ئیسلامی). له‌و سه‌رده‌مه‌دا له تاران و شاره‌کانیتری ئێران هه‌نێ رێکخراوه‌ی سیاسی وه‌ک (سازمان چریک فیدای خلق ئێران)– {سازمان کارگران انقلابی ایران (راه‌کارگر)} – (سازمان پیکار) – (توفان) – (رزمندگان) – ( اتحادیه کمونیستها) – (اتحاد مبارزان کمونسیت) و ….. که‌وتبوونه چالاکی، به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌و رێکخراوانه له چوارچێوه‌یه‌کی (رووناکبیری) دوور له ژیانی کۆمه‌ڵگا سه‌ری هه‌ڵدابوو، هه‌ر به‌و هۆیه نه‌ک هه‌ر گه‌شه‌یان نه‌ئه‌کرد به‌ڵکو رۆژبه‌رۆژ بچوک ئه‌بوونه‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌ڕۆیشت، به‌و کارنامه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه که بوویان هه‌ندێ کوردی ” سیاسی ” له کوردستانه‌وه خۆیان به ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و رێکخراوانه ئه‌زانی و ده‌سبه‌کار ئه‌بوون بۆ دروستکردنی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێکخراوانه له کوردستاندا، بۆ نموونه سازکردنی:
{(شاخه کردستان سازمان چریکهای فیدای خلق ایران)- (کمیته کردستان سازمان پیکار)- {شاخه کردستان سازمان کارگران انقلابی ایران- راه کارگر} – (سازمان کردستان توفان)- و …. به کوردی به کورتی ئه‌و سیاسییه کوردانه (به نان و داسی خۆیانه‌وه ئاماده‌ی خزمه‌تکردن)، بوون. ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ی ” سیاسی ” کورد به‌ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کاروانه دوا نه‌که‌وێت له ساڵی (1358)دا که‌وته بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پاش چه‌ن ساڵ له کوردستانه‌وه (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان سازکرد و کۆمه‌ڵه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان هێنایه ئاراوه، ئه‌و حیزبی کۆمۆنیسته حیزبێک بوو وه‌ک (حیزب رستاخیز) که شای دروستی کرد. ئه‌مه کارنامه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئێوه نازناوی چه‌پی کوردستانتان بۆ دیاریکردوون . ئه‌وه چه‌پی کوردستانه یا کاره‌ساتی سیاسییه له کوردستان دا ؟!
**
کام دۆستی کورد؟!
ئه‌وه گشت باسه فهیسبووکییهکهی ئه‌م چه‌ن رۆژه‌ی من و تۆ:
(Mohammad Khaki) محمد خاکی تاریخ شفاهی چپ در کردستان، گفتگو با پروفسور شهرزاد مجاب.
(Said Qayshi) سه‌عی قایشی، این پروفسور چپ شما در رابطه با کردستان کینه و نفره‌ت خویش را با نام آقای امیر حسن‌پور اظهار فرمودند!
(Mohammad Khaki) وانییه کاک سه‌عید، زوریش دڵسوزی خه‌لکی کوردستانه و خۆی و به‌ڕێز کاک ئه‌میر خزمه‌تی زوریان به خه‌لکی کوردستان کردوه. کاکه ئێمه ده‌بێت بری ئینساف و پێزانیمان بیت. شاد و سه‌لامه‌ت بیت.
(Said Qayshi) (پێزانیمان بێت؟! زۆر سه‌یره؟ من به گۆتره شت باس ناکه‌م.
(Mohammad Khaki) به‌ڵی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دوست و دڵسۆزی خه‌ڵکی کوردستان بوون و هه‌ن پێ‌زانین و ڕێز پیویسته. به‌ڕێز پرۆفسور مجاب قسه‌ی خۆی کردوه و ئێوه‌ش ره‌خنه و نه‌زه‌راتی خۆتان باس که‌ن.
(Said Qayshi) قسه‌ی خۆی نه‌کرده، درۆی کرده درۆکهیشی به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاو نهکردتوهتهوه به‌نای ئه‌میر حه‌سه‌نپور بڵاو کرده‌ته‌وه. من ره‌خنه‌م نه‌گرته، من درۆکه‌م ئاشکرا کرده.
(Said Qayshi) من بیر له‌م کاره‌ی تۆ ئه‌که‌مه‌وه، چۆن له ماوه‌ی 2 ده‌قیقه‌دا قسه‌کانی پروفسور مجاب و ره‌خنه‌که‌ی منیشتان خوێنده‌وه!
(Said Qayshi) هیوادارم چه‌ن دێڕێ سه‌باره‌ت به‌م باسه ئاماده که‌م.
(Mohammad Khaki) به‌ڕێز کاک سه‌عید
من سێ ساڵه ئه‌و وتووێژه‌م کردوه. قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوه. ده‌یناسم. بڕێ له کاره‌کانیم خوێندوه‌ته‌وه و ئێوه‌ش نه‌زه‌رتان نه‌داوه که بیخوێنمه‌وه، چه‌ن پلار و تۆمه‌تت نووسیوه. تکایه له پیچی خۆت هه‌ر چۆنت پێ باشه و پێخۆشه بنووسه، به‌ڵام من رێزی زورم بۆ پروفسور مجاب هه‌یه. ئه‌گه‌ر قسه‌ی سیاسی و نه‌زه‌رت هه‌یه فه‌رمو. ته‌مه‌نی من و ئێوه بۆ شه‌ڕه قسه نابێت شاد و سه‌لامت بیت}.
***
ئه‌میر حه‌سه‌نپور
من له نزیکه‌وه کاک ئه‌میر ناناسم، له رادیویه‌کی کوردی له ستۆکۆڵم وتووێژێکیان له‌گه‌ڵدا کرد، به‌داخه‌وه به‌رنامه‌که‌یم نییه تا ئاماژه به دیدوبۆچوونه‌کانی بکه‌م، ناتوانم له خۆیشمه‌وه بێژم به‌و جۆره‌ی وت! باسه‌که‌یان مناسب نه‌بوو، به‌ڵام بۆ من ئه‌و سووده‌ی بوو که نووسراوه‌کانی نه‌خوێنمه‌وه!
شهرزاد مجاب
من ئه‌وان ناناسم، له سایتی (ئازادی به‌یان)دا نوسراوه‌یه‌کم بینی که ئه‌وان نووسیبوویان به‌و ناوه‌وه:
(ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم)
نووسراوه‌یه‌ک به‌و سه‌ردێڕه‌وه: (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم) نازانم کوێی بۆنی (دۆستایه‌تی) بۆ کوردی لێدێت؟ ئه‌و پێناسه که پروفسور مجاب هه‌ڵبژارده، پێشتر له ده‌ورانی شای ئێران گه‌لێ جار به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بۆ کورد و شۆڕشی کوردستان به‌کاریان ئه‌برد. له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیشدا که‌سانی وه‌ک ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدر – خامنه‌ی – ره‌فسه‌نجانی، خاڵخاڵی و…. له ته‌له‌ڤیزیون و رۆژنامه و رادیۆکانی ئێران و ماسمێدیای جهانی ئاماژه‌یان به‌وه کرده! نه‌ک هه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و پێناسه چه‌په‌ڵ و پیسه به‌کار ئه‌به‌ن، ئه‌گه‌ر تماشای ماسمێدیای فارسی بکه‌ین فارسه‌کان له‌و جۆره پێناسه‌یان بۆ کورد و شۆرشی کوردستان گه‌لێ جار به‌کار برده و به‌کاریشی ئه‌به‌ن.
کاتێ نووسراوه‌ی (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم) ئه‌خوێنده‌وه ئه‌و په‌راگرافه سه‌رنجی راکێشام،
عدم وجود «رهبری انقلابی» بود که کردستان عراق را «اسرائیل شمالی» کرد، «پیشمرگه، که در جنبش ملی سمبل مبارزه برای رهایی تودههای مردم به شمار می‌رفت، به «ارتش نیابتی آ‌مریکا» تبدیل شد (ص ۱۹)، بر فراز موج نوین کمونیسم، امیر حسن‌پور }.
کامه تۆمه‌ت؟
بڕوا بکه چه‌ن جار نووسراوه‌ی (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم) خوێنده‌وه! بۆ چه‌ن جار؟ ئاخر ئه‌و پراگرافه زۆر (نامۆ) بوو له‌و نووسراوه‌دا، هه‌ر وه‌ک بۆم باسکردی من نووسراوه‌ی کاک ئه‌میر ناخوێنمه‌وه، به‌ڵام به‌ناچار {نووسراوه یا کتێبی (بر فراز موج نوین کمونیسم، امیر حسن‌پور)}م له ئه‌نترنێت په‌یا کرد و دێڕ به دێڕ خوێندمه‌وه، به‌ڵام ئه‌و باسه که ئێژێ:
عدم وجود «رهبری انقلابی» بود که کردستان عراق را «اسرائیل شمالی» کرد، «پیشمرگه، که در جنبش ملی سمبل مبارزه برای رهایی تودههای مردم به شمار می‌رفت، به «ارتش نیابتی آ‌مریکا» تبدیل شد (ص ۱۹)، بر فراز موج نوین کمونیسم، امیر حسن‌پور }.
له‌و کتێبه‌دا نه‌بینی.
من تۆمه‌تم بۆ ئه‌وان ساز نه‌کرده و بلاریشم بۆ که‌س نه‌خسته. چی بکه‌م ئه‌وان به‌ناوی ئه‌میر حهسهنپورهوه نفره‌تی خۆیان ده‌ر ئه‌بڕن.
به‌ڵام با تماشایه‌کی ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خۆیشت بکه‌ین:
(کارخانه تولید تحلیل!
هیچ دقت کردهاید کارخانه تولید تحلیل تعدادی از دوستان هفت روز هفته، بیست و چهار ساعت در روز و بدون وقفه علیه مردم کردستان کار می‌کند؟ اگر کرونا زندگی را بر ملیونها نفر به جهنم تبدیل کرده، گرانی و بی‌کاری، کشتار کولبران، دستگیری دهها و صدها نفر از فعالین اجتماعی در کردستان به کابوسی در سالگرد استقرار رژیم پلید اسلامی تبدیل شده است، چه باک و جای مکث و تامل جدی نیست و کارخانه تولید تحلیل بنجل و سطحی پارهای از دوستان کماکان مشغول تحلیل ناسیونالیسم شیطانی در کردستان و بویژه در کومهله هستند! از نگاه این دوستان در جهان، خاورمیانه، ایران و کردستان هیچ مسئلهایی به حادی و خطرناکی ناسیونالیسم کرد وجود ندارد. رژیم اسلامی ایران و اپوزیسیون مرتجع و نژاد پرست ان، ترکیه و جهادیون متحدان، داعش سنی و شیعه عرب، دهها و صدها معضل سیاسی، اجتماعی، اقتصادی، روانی و زیستی مردم قابل مقایسه با خطر ناسیونالیسم کرد نیست! انسان تعجب می‌کند از دوستانی که بیش از انکه بخوانند می نویسند، بسیار بیش‌تر از انکه گوش بدهند حرف می زنند، کم‌تر فکر می‌کنند و بیش‌تر عمل می‌کنند، در خلوت اطاق کار خود انچنان تهیج می شوند، گویی در صف اول تظاهرات ملیونی کارگری و مردمی در خیاباهای تهران و مشهد و اهواز هستند.
دوستان عزیز، اگر این کارخانه تحلیل دو ریالی شما روزانه خروارها مقاله تولید کند، نه ابی برای شما گرم خواهد شد و نه مردم کردستان را سرما خواهد برد! محمد خاکی.).
نازانم نووسراوه‌ی (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم)ی پروفسور مجاب له به‌شی (کالای بنجل) دائه‌نێی یا له به‌شی کالای مرغوب؟
له کۆتاییدا به‌پێی ئه‌و رسته‌ی خۆتان: تکایه له پیچی خۆت هه‌ر چۆنت پێ باشه و پێخۆشه بنووسه
بیر له چاره‌نووسی (ئازادی) ئه‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌س و که‌سێ ره‌خنه له کاره‌که‌مان بگرێ (ئازادی) چی له‌ده‌س دێ؟!
ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌م چه‌ن دێڕه له فه‌یسبووک و … بڵاوی که‌یته‌وه، پێمناخۆش نییه.
دووباره شادیتان ئاواتمه! سه‌عی.
**
ئه‌و نووسراوه سه‌باره‌ت به بابه‌تێکه به‌ناوی: (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم) که پروفسور شهرزاد مجاب نووسیویه‌تی و له سایتی (ئازادی به‌یان) بڵاوی کرده‌وه‌ته‌وه. له‌و نووسراوه‌دا درۆیه‌کی به‌و جۆره‌ی بۆ به‌ڕێز ئه‌میر حه‌سه‌نپور ساز کرده:
(عدم وجود «رهبری انقلابی» بود که کردستان عراق را «اسرائیل شمالی» کرد، «پیشمرگه، که در جنبش ملی سمبل مبارزه برای رهایی تودههای مردم به شمار می‌رفت، به «ارتش نیابتی آ‌مریکا» تبدیل شد).
به‌داخه‌وه به‌ڕێز خاکی له‌بری ئه‌وه‌ی بڕواته ناو سایتی (ئازادی به‌یان) و نووسراوه‌که بخوێنێته‌وه و بزانێ من (راست ئه‌که‌م یا درۆ)، باسه‌که ئه‌گۆڕێ و ئه‌یکا به باسی (کێتبی ئه‌میر حه‌سه‌نپور)، هه‌روه‌ها باسی خۆی و ئێژێ (من کمونیست نیم). هیودارم ئه‌وه روون کاته‌وه که له کوێی ئه‌و نووسراوه‌دا من باسی ئه‌وه‌م کرده که ئه‌وان (کمونیستن) یا کمونیست نین.
8/3/2021
سه‌عی قایشی – سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com