لێره‌دا ناڕۆمه ناو گرنگی باسی (رێنووس و رێزمان) که ئه‌بێته هۆی په‌روه‌رده‌کردنی تاکه‌کانی ئه‌و زمانه و گه‌شه‌کردنی خودی زمانه‌که‌یش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسێکی (ئه‌ده‌بی) – (سیاسی) – کۆمه‌ڵایه‌تی و…
که پێوه‌ندی به زمانه‌وه بێت و به نادروستیان بزانم، به‌جوانی نازانم بێده‌نگ بم، هه‌ر چه‌ن ئه‌و کاره‌یش ببێته هۆی دڵگرانی خاوه‌ن بابه‌ته، چون به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له دڵی خاوه‌ن بابه‌ته‌کان گرنگتره.
خوێنه‌رێ که ئه‌چێته ناو باسێکه‌وه و ئه‌یانخوێنێته‌وه یا گوێی لێئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌یه سوودی لێوه‌ر گرێت و فێر بێت، له‌و کاره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ستی به باسێ کرد که (تێناگات) یا ئه‌و باسه (نادروسته) و که‌موکۆڕییه‌که‌ی ده‌سینیشان ئه‌کات، پێویسته خاوه‌ن بابه‌ته‌کانیش بڕۆنه ناو باسه‌کانی خۆیانه‌وه و بۆ خوێنه‌رانی شیکه‌نه‌وه.
ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان به دوو هۆ گرنگه.
1 – سه‌باره‌ت به کاره‌کانیان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ئه‌که‌ن.
2 – سه‌باره‌ت به خوێنه‌رانیش هه‌ست به وه‌ڵامدانه‌وه کردنه.
ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌ر (بابه‌ت نووسین) و (وتووێژکردن) بێت ئه‌وه سوودی چییه بۆ کۆمه‌ڵگا؟
با زۆر کاتی ئێوه‌ی به‌ڕێز نه‌گرم و بڕۆمه سه‌ر باسه‌که، باسی:
ئێمه و (رێنووس) و (رێزمانی) زمانی کوردی
من وه‌ک خوێنه‌رێ هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک ببینم جا نووسراوه‌که چه‌ن دێڕ بێ یا په‌رتووکێکی هه‌زار لاپه‌ڕه‌ای، له پێشدا رێنووس و رێزمانه‌که‌ی له به‌رچاو ئه‌گرم، پاشان ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که. ئه‌گه‌ر رێنووس و رێزمانه‌که‌ی دروست بێت خوێنه‌ر به ئاسانی له مه‌به‌ستی نووسه‌ر و خاوه‌ن باسه‌کان ئه‌گات.
با له‌و په‌راگرافه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
{بزووتنه‌وه‌ی ئیمام حوسێن کوت ومت بزووتنه‌وه‌ی ئیمام خۆمینیه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا!
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیمام حوسێن به‌رحه‌ق بێ بزووتنه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ریش (تاڵه‌بان و داعش و قاعده)ش به‌رحه‌قن (Hama Mohtadi)}.
له‌و په‌راگرافه‌دا ئه‌و دوو 2 وشه‌ی (کوت) – (ومت) به‌کار براوه
وشه‌کانی (کوت) – (ومت) بۆ خوێنه‌ر روون نییه.
(کوت) چییه؟ (ومت) چییه؟
به خوێندنه‌وه‌ی رسته‌ی (بزووتنه‌وه‌ی ئیمام حوسێن کوت ومت بزووتنه‌وه‌ی ئیمام خۆمینیه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا!)
مه‌به‌ستی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه بێژی: (بزووتنه‌وه‌ی ئیمام حوسێن (وه‌ک) بزووتنه‌وه‌ی ئیمام خۆمینیه.)
ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر نووسیویه: (کوت) (ومت) ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. دروسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه: کوتومت
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز{موهته‌دی (Hama Mohtadi)} ئه‌وه‌ی به 2 وشه نووسیوه، به‌ڕێز ناسر حسامی به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
{هه‌ر کوت و مت
ده‌بوو به خوم !
……
……
هه‌ر کوت و مت
ده‌بوو به خۆم !
سه‌رچاوه: کتێبی – تا شکۆفه‌ی سووری کراسیک – لاپه‌ڕه (26) }
**
له‌و باسه‌دا نووسراوه: کوت و مت
(کوت) – (و) – (مت)
وه‌ک ئه‌بینین لێره‌دا بووه به 3 وشه
**
جییا له‌و باسه به‌ڕێز موهته‌دی له باسێکیتردا به‌و جۆریان نووسیوه:
بریا ئاڵای کوردوستان له ده‌مشق و به‌غدا و ئانکاراش هه‌ڵکرابا ! من له‌وانه‌م زۆرم پێ خۆشه ئاڵای کوردوستان له تاران هه‌ڵکراوه، له‌وانه‌شم ده‌زانم حکوومه‌تی ئێران یه‌کێک له حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه.
نازانم بۆ کوردوستان؟
با سه‌باره‌ت به‌و باسه چاوێ بگێڕین به جهان و ناوچه‌کانی جهاندا.
جهان – له جهاندا چه‌ن وڵات هه‌یه که پاشکۆی (ستان)یان هه‌یه وه‌ک:
عه‌ره‌بستان – تورکه‌مه‌نستان – تاجیکستان و ….
(عه‌ره‌ب – تورکه‌مه‌ن – تاجیک) ناوی سێ نه‌ته‌وه‌یه که وشه‌ی (ستان) کراوه به پاشکۆیان و بوون به ناوی وڵاتانی (عه‌ره‌بستان) – (تورکه‌مه‌نستان) – (تاجیکستان).
ناوچه‌یی – له‌و (ناوچه یا له‌و ئێرانه) که به‌ڕێز موهته‌دی ئاماژه‌ی پێکرده چه‌ن نه‌ته‌وه هه‌یه، نموونه: بلوچ – کورد …..
له ئه‌ده‌بیاتی جهانی و ناوچه‌ییدا وشه‌ی (ستان) کراوه به پاشکۆی (بلوچ) بووه به بلوچستان، هه‌روه‌ها هه‌مان وشه‌ی ستان کراوه به پاشکۆی (کورد) و بووه به کوردستان. بۆ ئه‌و باسه ئه‌توانین تماشای واژه‌نامه کوردی، فارسی و سویدی و ئینگلیسی و…کان بکه‌ین که نووسییانه (کوردستان).
ئیتر نازانم بۆ به‌ڕێز موهته‌دی ئه‌نووسن کوردوستان.
تا ئه‌و جێگه‌ی سه‌رنجی نووسراوه‌ی دۆستانی فه‌یسبووکیم ئه‌وانه‌ی که پێشتر له (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه)دا بوون و هه‌ن، ئه‌نووسن: (کوردوستان). با له دوو نموونه بڕوانین:
1 – کوردوستان جێگای سه‌له‌فی و جهالت نیه. {ئیبراهیم رۆسته‌می (Ebrahim Roostami)}
2 – به هیز بونی کومه‌له هیزدانه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و بزوتنه‌وه کومه‌لایه‌تیه‌کان و به هیزبونی به‌ره‌ی چه‌په له کوردوستان بویه به هیز کردنی ئه‌رکه له سه‌ر شانئ ئیمه‌ی کومه‌له.
ناوه‌ندی پیشمه‌رگه دیرینه‌کانی کومه‌له رئوف بانه.
**
به‌و هیوایه له داهاتوودا بابه‌تێکی تایبه‌ت و به (نموونه‌ی) زیاتره‌وه بخه‌مه به‌ر ده‌ستان، تا شاره‌زایانی زمانی چاره‌سه‌ری ئه‌و باره ناهه‌مواره بکه‌ن و بتوانین له‌و پاشاگه‌ردانی زمانییه ده‌رباز بین.
30/8/2021
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com