هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی بێڕێزی که ئێژم به‌ڕێز (یۆسف ئه‌رده‌ڵان) ناناسم، هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه له نزیکه‌وه یه‌کمان نه‌دیوه، ساڵی (2021) له رادیۆی فارسی {هه‌مبه‌سته‌گی له سوید}
سه‌باره‌ت به ژیانی خۆی ئه‌یوت له ده‌ورانی محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای پێشووی ئێران زیندانی سیاسی بووه.
بواری ره‌خنه لای یۆسف ئه‌رده‌ڵان
ئینسان که ئه‌ڕواته گوێ چه‌م و رووبارێک و بییه‌وێ بپه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ڕێ شوێنێ له چه‌مه‌که‌دا بدۆزێته‌وه که هه‌م خوڕڕ نه‌بێ و هه‌م قوڵ تا بتوانێ خۆی گه‌ێنێته ئه‌و به‌ر رووباره‌که. به‌و شوێنه ئێژن بوار.
رۆژی 17/5/2022 به‌ڕیز{ یۆنس بلوری (Yons Boluri)} ئه‌و چه‌ن دێڕه فارسییه‌ی له فه‌یسبووکدا بڵاو کرده‌وه:
{( از: حراست شهرداری شهرستان بوکان
به: کلیه معاونت ها
با سلام و احترام
به استحضار می‌رساند با عنایت به اخبار واصله از کارکنان از واژه قبیح گوله بور (سگ یا الاغ نر به رنگ خاکستری) برای شهردار محترم آقای میر حسامی استفاده می‌کنند. از این تاریخ به بعد هر نوع گزارشی مبنی بر انجام این تخلف از سوی کارکنان مربوطه علاوه بر توبیخ فرد خاطی، عواقب پی‌گیری قانونی و ایجاد پرونده قضایی بدنبال خواهد داشت. فلذا جهت حفط گرامت شهردار کوشا و برچیده شدن این حرکت زشت اقدامات لازم اتخاذ گردد.
رونوشت:
شهردار محترم شهرستان بوکان جهت استحضار)
**
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌و نووسراوه‌ی شه‌هرداری بۆکان نه تاریخ واته (رۆژ و مانگ و ساڵ) – نه (ناو) و (ئیمزای که‌سێک وه‌ک به‌رپرس) – نه (نیشانه‌ی شه‌هرداری بۆکان) و نه {ئارامی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران واته (اللا)}ی له سه‌ر نه‌نووسراوه، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا (81) تێبینی له‌سه‌ر نووسرا. (یوسف ئه‌رده‌ڵان) وه‌ک یه‌کێک له‌و (81) که‌سه به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
{(Youssef Ardalan) نازانم راسته یان بۆ زاخاوی مێشک به‌ڵام نه‌قڵێکم وه بیر که‌وت ده‌ڵێن له کاتی حکومه‌تی کوردستان له سنه حه‌کیمێک بوو (دۆکتۆر) ناس ناوی (صدر الاطبا) بوه و سه‌ری موی پێ‌و نه‌بوه خه‌ڵکی شاریش به مرۆڤی که‌چڵ و بێ موویان ئه‌وت (چزڵیک) جه‌نابی دۆکتۆریش پێ ناخۆش بوه و په‌نا بۆ حاکم ده‌با حۆکم ده‌درێ که‌س حه‌قی نیه به صدرللاطبا بێژێ چزڵیک جاڕ ئه‌درێ به ناو شارا به رێکه‌وت هه‌ر ئه‌و ڕۆژه جه‌نابی دۆکتۆر له حه‌مام ده‌بێت که دێته ده‌ره‌وه هه‌ر له به‌ر ده‌که‌ی حه‌مام قسه خوه‌شێکی شاره‌که به ده‌نگی به‌رز ئه‌یژێ: (چزڵیک وتن خیلافه – صدرالاطبا و شیلافه!) صدرالاطبا هاوار ئه‌کا کاکه کاکه شیلافه نه هه‌ر چزڵیکه‌که باشتره!! ئێستا ده‌بێ ناوێکی جوانتر له گۆڵه بۆری بۆ ببیننه‌وه که به گۆڵه بۆر ڕازی بێت!!}.
**
خۆیشم وه‌ک یه‌کێ له‌و (81) که‌سه چه‌ن رسته‌م ده‌رباره‌ی نووسی و پاشان له رۆژی (21/5/2022)دا چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی: (راوکه‌ره که‌وییه‌کان) نووسی و له دوو فه‌یسبووکی خۆم و دوو سایتی (پێشمه‌رگه‌کان) و (په‌یچی شاری جوانی – دیواندره) بڵاو کرده‌وه، هاوکات ره‌وانه‌م کرد بۆ خودی به‌ڕێز {(یۆنس بلوری) وه‌ک خاوه‌نی باسه‌که} و به‌ڕێزان (حه‌مه‌ی موهته‌دی – عه‌لی ئه‌حمه‌دی – محه‌ممه‌د فه‌رهادزاده و یوسف ئه‌رده‌ن) که له‌و باسه‌دا به‌شدار بوون. ئه‌و که‌سانه روونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌ڵام به‌ڕێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی نووسیوه:
{به‌ڕێز جه‌ناب سه‌عی سه‌قزی؛ به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوی په‌یامه‌که‌تان به‌شێکیشی من ده‌گرێته‌و به ئه‌ده‌ب و پێزانینه‌وه به کورتی بڵێم – ئه‌و پۆسته‌م به زاخاوی مێشک پێناسه کردوه و نه‌قڵێک هه‌ر وه‌ک کاریکاتۆرێک له پێناوێکی حکومه‌تی (سه‌رده‌می خۆی) وه‌بیر هاتوه‌ته‌وه و دووپاتم کردوه‌ته‌وه هه‌ر وه‌کو کاریکاتۆرێک، خوه‌شبه‌ختانه جه‌نابتان به وردبینیه‌وه وه‌کو بابه‌تێکی هه‌ره گه‌وره و داوێکی مه‌زنی حکومه‌تی چاوتان لێ کردوه و جێ پێزانینه که هۆشدارتان داوه و نه‌سیحه‌ت ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ رێزم دا بریا له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی وا وه‌کوو بابه‌ت ده‌نووسم ره‌خنه و تێبینیی بنوسن که زۆر جێ پێ‌زانین به‌بێ ڕه‌نگه سه‌تان بابه‌تم هه‌ر له‌م فه‌یسب بووکه بڵاو کروه‌بێته‌وه له بیرم نایی جه‌نابتان یه‌ک جاریش به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی ئاوڕێکتان له سه‌ری دابێته‌وه ئیتر له‌سه‌ر بابه‌تێکی وا ناچم دیسانه‌وه سپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت کاک سه‌عیدی به‌ڕێز20/5/2020}.
**
{(وه‌ڵامی سه‌عی: به‌داخه‌وه من له نزیکه‌وه پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌بووه تا ئاگاداری نووسینه‌کانتان ببم، تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێ له رێگای رادیۆ هه‌مبه‌سته‌گییه‌وه ئاگاداری دوو به‌رنامه‌ی ئێوه بووم.
به‌رنامه‌ی یه‌که‌م – له‌گه‌ڵ کاک هێمن سه‌یدی بوو، هیوادارم نه چێته خانه‌ی بێ ئه‌ده‌بییه‌وه که ئێژم باسه‌که‌ی هه‌ر دووکتان نه‌ک سوود به‌خش نه‌بوو، به‌ڵکو زیانه‌خش! باسه‌که‌ی هه‌ر دووکتان له مه‌یدانی ململانێدا ئه‌چووه پێشه‌وه و زیاتر دڵی دوژمن خۆشکه‌ر بوو).
–
(به‌رنامه‌ی دووهه‌م – وه‌ک میوانی هاوینی رادیۆ هه‌مبه‌سته‌گی بوو، سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه چه‌ن دێڕێکم نووسی و له فه‌یسبووکی خۆم و دوو سایتی پێشمه‌رگه‌کان و گیاره‌نگ بڵام کرده‌وه. دووباره شادیتان ئاواتمه و ئه‌وه‌یش خودی نووسراوه‌که.)}.
–
وه‌ڵامی یۆسف ئه‌رده‌ڵان: ئه‌م کاته‌ت باش کاک سه‌عیدی به‌ڕێز، فره که‌یف خوه‌ش بووم له‌وه‌ی که به‌رنامه‌که وا بوه که گوێ پێ بده‌ن، نازانم ته‌مه‌نتان چه‌نده سه‌ریکی دیواری فه‌یسبووکوکه‌تانم دا دیاره که کاتی به‌همه‌نی 1357 دا گوایا وه‌ها گه‌نجێک بوونه که شێعرتان وتوه‌و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه ده‌وری بیست ساڵان بوو بێتن و ره‌نگه دیپلۆمیشتان وه‌ر نه‌گرتبێ و دوائیش له ئێران نه‌ماون و ئێرادێک نیه که هه‌ڵه‌ی ئیملائی ئاشکرا له نووسینی فارستان دا هه‌بێ (ئیتر فارسیتان نه‌خوێندوه) مه‌سه‌له‌ن (اصطلاح) له نووسراوه‌که‌تانا بوه به(اصتلاح) ئه‌گه‌ر جارێک بای هه‌ڵه‌ی تایپی بوو که بوو به دوو یان سێ جار ئیتر هه‌ڵه‌که له شوێةێکی تر دایه، له مه‌وردی ئینتخاباته‌و من وشه‌ت (انتصاب)م به کار نه‌هێناوه ئه‌وه وشه‌ی (استصوابی)ه واته له پێشدا جه‌ماعه‌تێکی حکومه‌تی دیاری ده‌که‌ن که که‌سێک بۆ به‌ر بژێر بوون ده‌بێ یان نا مه‌سه‌له‌ن ده‌یان که‌س ئه‌یانه‌وێ به‌ر بژیر یا کاندید وه‌کالت مجلس یا رئیس جمهوری بن شورای ته‌شخیس مه‌سله‌حه‌ت چه‌ن نه‌فه‌ریان هه‌ڵده‌بژێرن و مافی کاندیدکردنیان پێ ئه‌ده‌ن ئه‌و (گزینشه) کلیمه‌ی شه‌رعیه ئیسلامیه‌که‌ی ” استصواب “ه . که وا بوو ئه‌گه‌ر ئیرادی قسه‌کانم هه‌ر ئه‌وانه بێ وا جه‌نباتان به نادروستان زانیوه فره خوه‌شحالم چونکی دڵنیام که که‌سێکی وه‌ک جه‌نابتان روون و ئاسکرایه که له قسه‌ی من تێ نه‌گات. وه‌ک دوستێک ڕاوێژێکتان ده‌که‌م که له پێشدا له باری نووسین و مێژوه‌وه سوکه موتالێعه‌یێک بفرمون دوای به قه‌ولی خۆتان ره‌خنه بگرن.
–
ئه‌و وه‌ڵامه چه‌ن به‌شه و پێویسته روونبێته‌وه:
به‌شی یه‌که‌م: (نازانم ته‌مه‌نتان چه‌نده سه‌ریکی دیواری فه‌یسبووکوکه‌تانم دا دیاره که کاتی به‌همه‌نی 1357 دا گوایا وه‌ها گه‌نجێک بوونه که شێعرتان وتوه‌و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه ده‌وری بیست ساڵان بوو بێتن و ره‌نگه دیپلۆمیشتان وه‌ر نه‌گرتبێ).
–
میرزا (بۆ کۆشک و باره‌گا)
به‌ڕێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و دوو نووسراوه واته (ناوداره بێناوه‌که) و (راوکه‌ره که‌وییه‌کان) باته‌وه ئه‌چێ تماشای فه‌یسبووکی من ئه‌کات تا بزانێ ته‌مه‌نم چه‌نده و چه‌نده‌یشم خوێنده!!!
–
لێره‌دا پێویسته بێژم، من ساڵی {(1944 = 1323) له خانه‌واده‌یه‌کی ده‌سکورت له سه‌قزی چاوم به ژیان کراوه‌تۆ و دریژه‌م به ژیان داوه ……
**
به‌شی دووهه‌م که به‌و جۆره‌یان نووسیوه: هه‌ڵه‌ی ئیملائی ئاشکرا له نووسینی فارستان دا هه‌بێ (ئیتر فارسیتان نه‌خوێندوه) مه‌سه‌له‌ن (اصطلاح) له نووسراوه‌که‌تانا بوه به(اصتلاح) ئه‌گه‌ر جارێک بای هه‌ڵه‌ی تایپی بوو که بوو به دوو یان سێ جار ئیتر هه‌ڵه‌که له شوێةێکی تر دایه.
–
سه‌باره‌ت به وشه‌ی (اصطلاح) که من به (اصتلاح) نووسیمه، هه‌روه‌ها وشه‌گه‌لی (انتصاب) و (استصوابی) که ئاماژه‌ی پێکرده، ئه‌و وشانه عه‌ره‌بین. به‌داخه‌وه من عه‌ره‌بیم نه‌خوێنده!
–
سه‌باره‌ت به‌و ره‌سته: (ئیتر فارسیتان نه‌خوێندوه).
هیوادارم به‌ڕێز ئه‌رده‌ڵان نه‌یگرن به دڵه‌وه که ئێژم:
(خه‌یلێ خه‌فه‌ت) !
–
ئه‌و فارسییه کامه‌یه که من نه‌مخوێندبێت؟!
ئه‌و {زمانی فارسییه، هه‌مان زمانه که هه‌زاران ساڵه دانیشتوانی شار و دێهاته‌کانی کوردستان وه‌ک: کرماشان، سنه، سه‌قز، سلێمانی، که‌رکوک، سه‌رده‌شت، مهاباد، ورمێ، وان …. پێئه‌دوێن و کۆمه‌ڵێ وشه‌ی وه‌ک (اصطلاح – انتصاب – انتخاب – استصواب ….)یان تێکه‌ڵ کرده و پێیئێژن (زبان فارسی).
ئه‌و زمانه فارسییه که لای ئه‌وان ئه‌وه‌نده گرنگه بۆ ئه‌وه نابێ کاروباری خانه‌واده‌یه‌کی پێبه‌ڕیوه ببه‌یت! ئاخر وشه‌گه‌لی (خاله – عمو- عمه – عروس- عروسی) که بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ک پێویسته چی ئه‌کات له (زبان فارسی)دا ئه‌گه‌ر زمانێکی (راسته‌قینه) بێت؟!
تکا ئه‌که‌م بڕۆن تماشای (فرهنگ فارسی عمید) بکه‌ن تا بزانن واژه‌گه‌لی عه‌ره‌بی چه‌نده‌یه له‌و فه‌رهه‌نگه فارسییه‌دا. ئاخر کام زمانی فارسیم نه‌خوێنده ؟!
**
به‌شی سێیه‌م که ئێژن: که وا بوو ئه‌گه‌ر ئیرادی قسه‌کانم هه‌ر ئه‌وانه بێ وا جه‌نباتان به نادروستان زانیوه فره خوه‌شحالم چونکی دڵنیام که که‌سێکی وه‌ک جه‌نابتان روون و ئاسکرایه که له قسه‌ی من تێ نه‌گات. وه‌ک دوستێک ڕاوێژێکتان ده‌که‌م که له پێشدا له باری نووسین و مێژوه‌وه سوکه موتالێعه‌یێک بفرمون دوای به قه‌ولی خۆتان ره‌خنه بگرن.
–
با له‌و رسته بکۆڵینه‌وه:
(ئه‌گه‌ر ئیرادی قسه‌کانم هه‌ر ئه‌وانه بێ وا جه‌نباتان به نادروستان زانیوه).
ئه‌م باسه له دوو به‌شدا باس ئه‌که‌م.
به‌شی یه‌که‌م:
من هیچ وشه و رسته‌یه‌کی ئه‌وانم ده‌سکاری نکرده، قسه‌کانیانم وه‌ک خۆی پیاده کرده و نووسیومه‌تۆ، ئه‌توانن کۆنترۆڵی بکه‌ن ! ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ئه‌کات و ئێژێ:
(ئه‌گه‌ر ئیرادی قسه‌کانم هه‌ر ئه‌وانه بێ وا جه‌نباتان به نادروستان زانیوه)
(100%100) راست نییه! ئه‌گه‌ر راست ئه‌کات کۆپییه‌ی ئه‌و رسته که من ده‌سکاریم کرده، بیخه‌نه روو!
–
له نووسراوه‌ی (ناوداره بێناوه‌که)دا ئاماژه‌م کرده به‌و باسه‌ی ئه‌وان که له (رادیوی فارسی همبستگی)دا ئێژێت:
(یکی اینکه اولا” یک خانم، اولا” تنها انتخاباتی است در تاریخ حکومت جمهوری اسلامی که انتصابی نیست. دوما” یک خانمی می‌گوید که من مسلمان نیستم، معمولا” می‌گوید من کمونیستم، جز هواداران سازمان فدائیها بود و این رأی می‌آورد از یازده نفر که در واقع او از کسانی است که رأی می‌آورد و این سابقه ندارد، در تاریخ ایران سابقه ندارد).
پرسیار و ره‌خنه‌ی من له‌و نووسراوه‌دا ئه‌وه بووه و ئێستایش دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه:
بۆ ناو ئه‌و که‌سه واته ئه‌و (خانمه) که به‌پێی نووسینه‌که‌ی خۆیان کوتوویه:
(من مسلمان نیستم، معمولا” می‌گوید من کمونیستم، جز هواداران سازمان فدائیها بود و این رأی می‌آورد).
بۆ ناوه‌که‌یت نا‌هێناوه؟.
به‌ڕێز ئه‌رده‌ڵان له باسه رادیۆییه‌که‌دا ئاماژه به ناوی ئه‌و که‌سانه ئه‌کات: (قه‌ره‌باغی رئیسی دادگا) – (سه‌رهه‌نگ زیبای که ناوی له (کتاب سیاه)دا نووسراوه) – (عیسمه‌ت خانمی خزمی خۆی) – (عارف قاچاخچی) و (حه‌سه‌ن کوچکه) – (تاڵه‌قانی) – (بازرگان) – (مه‌هدی بلخی ره‌ئیسی باند) – (فهمی کرمانی) – (عه‌باس عاقلیزاده) – (مه‌نوچێره سه‌فا) – (سه‌حابی) – (خاوه‌ری) ….) .
هه‌روه‌ها باسی (رۆژنامه‌ی دیواری – باسی ویتنام – باسی فه‌له‌سین – باسی چین و شۆره‌وی – کونفدراسیۆن – خاک‌سپاری (ته‌ختی) ئه‌کات، به‌ڵام ناوی ئه‌و ژنه که له شاری سنه ده‌نگی پێدراوه، ناهێنیت.
به‌ڕێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان له دانشگا ده‌رسی خوێنده، ئه‌بێ بزانێت وشه‌ی خانم و ئاغا (آقا) که بۆ ژن و پیاو به‌کار ئه‌بڕێت له‌گه‌ڵ (ناو)دا دێت، نموونه پرشنگ خانم – ئاغا دارا… پاشان له درێژه‌ی باسه‌کانا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سانه دووباره و چه‌ن باره نه‌بنه‌وه وشه‌گه‌لی خانم و ئاغا به‌کار ئه‌برێت، ئه‌وه وه‌ک باسێکی گشتی. جگه له باسی رێزمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که (ئه‌و که‌سه واته ئه‌و خانمه) له‌لایه‌ن دانیشتوانی شاری (سنه)وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کار و ئه‌رکێک دیاری کراوه، پێویسته و ئه‌بوو ناوه‌که‌ی بهێنراێت تا بیسه‌رانی رادیۆکه بزانن ئه‌و که‌سه کێیه!
به‌شی دووهه‌م: بۆ نووسراوه‌کانی من له فه‌یسبووک ناخوێنیتۆ؟
به‌ڕیز ئه‌رده‌ڵان له به‌رانبه‌ر ئه‌و (ره‌خنه)ی که لی گیراوه ئێژن به منی (سه‌عی):
تۆ بۆ نووسراوه‌کانی من له فه‌یسبووکدا ناخوێنیتۆ؟
–
هه‌موو که‌سێ ئه‌وه به‌باش ئه‌زانێت:
که‌سێ که له بواری نووسیندا شاره‌زا بێت ئه‌و جۆره پرسیارانه ناکات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ئه‌زانن که ئه‌و کاره تاک (که‌س) بردنه ژێر پرسیار، به فارسی پیئێژن (تفتیش عقاید).
به‌داخه‌وه به‌ڕێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان که زیندانی سیاسی بووه ئه‌وه نه‌زانێت که (تفتیش عقاید) کارێکی چه‌په‌ڵه و پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییه‌وه هه‌یه.
با بڕۆینه سه‌ر به‌شی کۆتایی نووسینه‌که‌ی که به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
(فره خوه‌شحالم چونکی دڵنیام که که‌سێکی وه‌ک جه‌نابتان روون و ئاسکرایه که له قسه‌ی من تێ نه‌گات. وه‌ک دوستێک ڕاوێژێکتان ده‌که‌م که له پێشدا له باری نووسین و مێژوه‌وه سوکه موتالێعه‌یێک بفرمون دوای به قه‌ولی خۆتان ره‌خنه بگرن).
–
له‌و په‌راگرافه‌دا به روونی ئێژی: (سه‌عی) تۆ له قسه‌کانی من تێناگه‌ی و نازانیت من باسی چی ئه‌که‌م.
ئاخر باسه رادیۆییه‌که‌ی به‌ڕێز (یۆسف ئه‌رده‌ڵان) جگه له ژیاننامه‌ی خۆی و خانه‌واده ئه‌شرافییه‌که‌ی ئه‌رده‌ڵان چی تێدا بووه که من وه‌ک (گوێگرێ) هه‌ستم پێنه‌کردبێت و لێی تێنه‌گه‌یشتبێتم! با له‌و چه‌ن رسته بڕوانین که ئێژێ:
{(پدرم اهل کارکردن نبود، هر از گاهی قطعه‌ای- تکه زمنی از ملکی را می‌فروخت با آن ادامه زندگی می‌داد). …. (در هر حال این روندی که این شکلی هم عرض کردم به آن ترتیب که آمده بودم سنندج دیکه نه فکوفامیلی در سنندج داشتم چون همه اردلانها دیگر وضعشان خوب شده بود، همه رفته بودن تهران دیگر از پسر عمو، دختر عمو، پسر خاله و اینها خبری نبود). …. .
–
(در هر حال ما سال 41 که وارد دانشگاه شدم دیگر که حکومت خود را جموجور کرده بود و آن شرایط…..)
–
(در هر صورت به خاطر آن کیف و آن مشخصاتی که تو کیف قرار داشت ما را گرفتند و اولین تجربه زندانمان را در حدود فکر می‌کنم دیماه (41) بود که پامان به زندان قزل قلعه باز شد) ……}.
ئه‌و بۆچوونه که (من له قسه‌کانی تێناگه‌م) ئه‌گه‌ڕیته بۆ هه‌مان سیستمی ئه‌شرافی و ئه‌عیانی که ئه‌وی په‌روه‌رده کرده، با من و ئه‌و سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک بین و هه‌ر دوومان له (هه‌تیمخانه‌ی) ئوروپایشدا به‌خێو بکرێن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ر به خانه‌واده‌ی ئه‌شرافییه تاکێکی وه‌ک (سه‌عی که له خانه‌واده‌یه‌کی ده‌سکورتدا گه‌وره بووبێت) چۆن ئه‌بێ ره‌خنه له (یۆسف ئه‌رده‌ڵان) بگرێت و له فه‌رمووده‌کانی تێبگات؟!
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و سیستمه ئه‌عیانی و ئه‌شرافییه که به سه‌ر ئێمه‌وه باڵاده‌ست و دانا و زانایه، یۆسفه‌کانی وه‌ها په‌روه‌رده کرده که له جهانی ده‌روه‌ی کوردی‌دا خۆی به ( حه‌قیر= حقیر) بزانێت.
به‌رێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان له‌و باسه رادیۆیه‌دا به‌و جۆره ئێژێ:
(تفکر دیگری که سردمداری نداشت، ولی در واقع خیلی راحت همه به نام به اصتلاح مائوئیست قلمش می‌زدند، ولی تفکر مبارزه توده‌ای تشکیلاتی بود که من حقیر در این تیپ قرار می‌گرفتم و اینرا میپسندیم.
–
وشه‌ی (حقیر) که له‌و جۆره باسانه‌دا به‌کار ئه‌برێت بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه ناوێه‌وێت خۆی به زل بگرێ و که‌سانی رووبه‌رووی به پچوک بزانێت، له فارسی‌دا پیئێژن (تواضع).
زۆر باشه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که متواضعانه هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ن، ئه‌ی بۆ لێره‌دا ئه‌فه‌رموون:
تۆ له قسه‌ی من تێناگه‌یت.
–
ئێستا بیر له‌و زانستگا (دانشگاه) ئه‌که‌مۆ که ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی وه‌ک خوێنکار وه‌ر‌گرته –
بیر له‌و دادوه‌ر (قازی)یه ئه‌که‌مۆ که ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی به تاوانانی سیاسی دادگای کرده –
بیر له کاری ئه‌و پاسه‌بانه ئه‌که‌مۆ که له به‌ر درگای زیندانی ئه‌و ئه‌و جۆره که‌سانه پاسه‌وان بووه.
**
ئه‌و چه‌ن دێره بۆ به‌ڕێز یۆسف ئه‌رده‌ڵان ره‌وانه کراوه تا ئاگادار بن، هه‌ر وه‌ڵامێکیشان هه‌بێ بۆیان بڵاو ئه‌که‌مه‌وه، تا خوێنه‌ر ئاگادار بێت.
16/6/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com