“رۆیا حەککاکیان”: لە نیگای منەوە، ڕووداوی میکۆنۆس، هەموو گرێکوێرەکانی مێژووی ئەو 30 ساڵەی دوایی ئێرانی لەخۆیدا شاردۆتەوە. لە لایەک چیرۆکی دووژمنایەتی تایبەت و بێ بەزەییانەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کەمایەتی کورد نیشان دەدات و لە لایەکی تریش، کێشەی ئیرانیگەلی دانیشتووی هەندەران.
رۆیا حەککاکیان [لە دایکبوویی 1966ی تاران]، نووسەر و هەواڵنێری ئەمریکایی بە ڕەگەز ئێرانیە کە تاکوو ئێستا ڕاپۆرتی بۆ دەیان پڕۆگرامی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی لە ئەمریکا ئامادەکردووە و هەروەها چەند کتێبی بە ناوەکانی “سفر از سرزمین نه، نامی سزاوار نیایش، به خاطر آب، قاتلان قصر فیروزه”ی به زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوکردۆتەوە.
ناوبراو لە کتێکی “مرۆڤکووژەکانی کۆشکی فیرووزە” [Assassins of the Turquoise Palace] گێڕانەوەیەکی ورد و بێ کەم و زۆری لە کارەساتەکە وێناکردووە. کتێبەکە لە مانگی سێپتامبری 2011 لە ئەمریکا بڵاوبۆوە و لە لایەن گۆڤاری تایمەوە خرایە ناو لیستی 100 کتێبی هەڵبژاردەی ساڵ. خاتوو “رۆیا حەککاکیان”، لەم وتووێژە دا باس لە هۆکارەکانی نووسینی ئەو کتێبەی دەکات….
پ: گەلۆ لە کتێبی “مرۆڤکووژەکانی کۆشکی فیرووزە” دا، چەندەتان گرینگی داوە بە “کورد”بوونی قووربانیەکانی چیرۆکی میکۆنۆس و بوونی “کێشەی کورد”، لە ئێران؟
و: ئەو گرینگیەی کە من بەو باسەم داوە، لە هەڵبژاردنی خۆی بابەتەکە دا شاراوەیە. کتێبێک کە بە ئینگلیزی نووسراوە، کەڵکوەرگرتنی کۆمەڵگای دەرەوەی ئێرانی کردۆتە ئامانج و هەر بۆیەش دەبێ مرۆڤ گرینگی بە حەز و ویست و زانیاریەکانی خوێنەریش بدات تا چیرۆکەکەی سەرنجڕاکێش بمێنێتەوە.
پ: بۆ ڕووداوی میکۆنۆستان وەک بابەتی سەرەکی بۆ کتێبەکەتان هەڵبژارد؟
و: لە نیگای منەوە، ڕووداوی میکۆنۆس، هەموو گرێکوێرەکانی مێژووی ئەو 30 ساڵەی دوایی ئێرانی لەخۆیدا شاردۆتەوە. ڕووداوەکە لە لایەک چیرۆکی دووژمنایەتی تایبەت و بێ بەزەییانەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کەمایەتی کورد نیشان دەدات و لە لایەکی تریشەوە کێشەکانی ئیرانیگەلی دانیشتووی هەندەران. بە تایبەت لە ئەورووپایەک کە زۆربەی کات، چاوپۆشی لەو چەشنە جەنایەتانە کردووە. هاوکات، چیرۆکەکە، بە شتێکی خۆش کۆتایی دێت. لە هەمووش گرینگتر، خۆی چیرۆکەکە پڕە لە هەوراز و نشێوگەلی سەرنجڕاکێش، کە گێڕانەوەیان، بە تایبەت بە دڵی ئەو خوێنەرانەیە کە حەزیان لە چیرۆک‌گەلی ژانری تاوان و دادخوازیە.
پ: ئێوە، جەختی زۆرتان لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێ ئێرانیەکان، زانیاری زیاتریان لە سەر کارەساتی میکۆنۆس هەبێ. دەکرێ ئەو یەکەمان زیاتر بۆ ڕوون بکەنەوە؟
و: هۆکارەکان زیاتر لەوەن کە لە دێڕێک و دوو دێڕ دا بگوونجێن. بە کورتی دەتوانم بڵێم کە بە بڕوایی من، ڕێگەی گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر لە ئێران، لە سازکردنی گێڕانەوەیەکی هاوبەشی نەتەوەیی، لەو هەموو رووداو و کارەساتانە تێپەڕ دەبێ کە لەو سی ساڵەی ڕابردوو دا بەسەرمان هاتوون. ئێمە دەبێ بتوانین کە بگەیەنە “پێناسەیەکی هاوبەش” کە وەبیرهێنانەوەی نەک مایەی شەرم، بەڵکوو مایەی شانازیمان بێت. ئەگەر بەردەوام ترسی ئاوڕدانەوە لە ڕابردوومان هەبێ و یاخود شەرم بکەین، ناتوانین بگەینە داهاتوو. میکۆنۆس لەو لوتکە گرینگە مێژووییانەی 30 ساڵی ڕابردووی ئێمەیە، کە نە تەنیا باس لە زوڵملێکراوی ئێرانیەکان و بە تایبەت کوردان دەکات بەڵکوو، ئاکامی پرۆسەی چوار ساڵەیی دادگاییەکەی، دەرگای شانازی و سەربەزی بە ڕووی هەموو قووربانیەکان دەکاتەوە.
پ: گەلۆ دەکرێ، سەبارەت بە ڕووداوی تیرۆری دوکتۆر عەبدوڵڕەحمان قاسملوو لە ویەنی ئوتریش‌یش کارێکی هاوشێوە ئەنجام بدرێ و پەردە لە سەر وردەکاری زیاتری ئەو دۆسیەی هەڵبدرێتەوە؟
و: بە بڕوایی من، ئەو کارەی “کارۆڵ پرۆن هۆبێر” سەبارەت بەو تیرۆرە ئەنجامی داوە، جێگەی سەرنج و تێڕامانە. هاوکات، ئەو قەتڵە و قەتڵی میکۆنۆس، دەبێ لێکۆڵینەوە و وەردبوونەوەی زیاتریان لە سەر ئەنجام بدرێ.
پ: خاتوو رۆیا، لەو چوار ساڵەی کە سەرقاڵی نووسینی ئەو کتێبە بوون، گەلۆ پێوەندیتان بە هیچ کام لە ڕێبەرانی کورد، کە ئاگاداری ڕووداوەکە بوون گرت؟ ئەگەر وەڵامەکەتان “نا”یە، دەکرێ بپرسم بۆ؟
و: بەداخەوە، من پێوەندیم بە رێبەرانی کوردەوە نەگرت. بەڵام بڵاوکراوە کوردیەکانی کە سەبارەت بەو ڕووداوە بابەتیان نووسیبووم بە وردی خوێندەوە. ناوەندی ڕووداوەکە، چ لە ئاستی فیزیکی و چ لە ئاستی درامای گێڕانەوە، بێرڵین بوو و من هەوڵم دا زیاتر سەرنج بدەمە ئەو کەسانەی کە خۆیان بەردەوام و چالاکانە، لەو شوێنە بوون.
پ: لە زۆربەی وتووێژەکانی پێشووتان، باستان لە قاسملوو و شەرەفکەندی کردووە، گەلۆ بە ڕای ئێوە، ئەو دوو کەسە، تەنیا ڕێبەرانی کورد بوون یا چەشنێک لە ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی؟
و: بێ شک، تیرۆری دوکتور قاسملوو، خەسارێکی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دا کە قەرەبوو ناکرێتەوە. پاش دەیان وتووێژ لەگەڵ چالاکانی سیاسی ئێرانی لە تاراوگە، من بەو ئاکامە گەیشتم کە “قاسملوو، دەیتوانی بە ئاسانی، وەک ڕێبەرێکی خۆشەویستی نیشتمانی، رۆڵ بگێڕێ”.
پ: ئێوە دەڵێن کە تێداچوونی قاسملوو و شەڕەفکەندی، کە دەیانتوانی ببنە ڕێبەرانێکی مەزن بۆ ئێران، لەدەستچوونی دەرفەتێکی شاز بوو، گەلۆ ڕێبەرانی ئێستای کورد، ئەو تایبەتمەندیانەیان تێدا بەدی دەکرێ؟
و: بەداخەوە، زانیاریەکی ئەوتۆم لە ڕێبەرانی ئێستای کورد نیە، بەڵام کوردەکان بێ شک، لە ئەگەری هەرچەشنە گۆڕانکاریەکی بەرفراوان و هەمەلایەنە دا، وەک گرینگ‌ترین کلیلەکانی سەرکەوتن دێنە ئەژمار.
پ: بنەماڵەی قووربانیان و بەجێماوانی میکۆنۆس، تا چ ڕادەیەک، لە دادگا بە شوێن مافەکانی خۆیان بوونە؟ گەلۆ چ سەرکەوتنێکیان بەدەست هێناوە؟
و: بۆ ئەو کەسەی کە ئازیزترین کەسی لەدەست دەدا، هیچ سەرکەوتنێک بەس نیە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، دۆسیەی میکۆنۆس، سەرکەوتووترین دۆسیە لە ناو قەتڵەکانی هاوشێوە بووە کە ڕەژیم ئەنجامی داون.
پ: ئەو کتێبەی ئێوە، تا چ ڕادەیەک دەتوانێ وەک بەڵگەیەک سەبارەت بە تیرۆریسمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و تێوەگالانی بەرپرسانی رۆڵ بگێڕێ؟
و: ئاواتی من ئەوەیە کە ئەو کتێبە لە داهاتووش دا هەر پڕ خوێنەر بمێنێتەوە!
پ: بۆچی کتێبەکەتان لە قاڵبێکی ئەدەبی دا نووسی؟ گەلۆ ویستتان بەرهەمەکەتان سیاسی نەبێ یا زیاتر گرینگیتان بە خوێنەر داوە؟
و: هەڵبەت نووسەری کتێبێک، دەبێ هەستی گرێدراویەکی بەهێزی لەگەڵ ئەو بابەتە هەبێت کە کاری لەسەر دەکات تا بتوانێ بینووسێ.
شلێر باپیری/ گوویا نیوز
و: مەسعوود مەناف
…………
ناساندنی کتێبێک؛ وه‌ستانێکی ناچاری له وێستگه‌ی میکۆنۆس
مێهدی خه‌لجی
له فارسیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
گه‌ڵارێزانی ساڵی 1388، مه‌سعود جه‌زائری، له به‌رپرسانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه کرد که “ئه‌گه‌ر ئێران ناچار بێ، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ که‌سانی پشت کوده‌تا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان (نه‌یارانی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری) رووبه‌ڕووی گرفتی جدی بکاته‌وه”. ئه‌م قسه‌یه زیاتر وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی نه‌یاران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران لێک درایه‌وه.
زۆربه‌ی دژبه‌ره سیاسیه‌کان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه، بڕیاری داوه ئاسایش له نه‌یارانی زه‌وت بکا و حوکمی له سێداره‌دان، گرتووخانه و بێبه‌ش کردن له مافی شارۆمه‌ندی، باجی قورسی ره‌خنه گرتن له سیسته‌می زاڵ به سه‌ر ئێران دابوون.
هه‌ندێک که‌س توانیان له ژێر حوکمی گرتن و کوشتن، خۆیان رزگار بن و ملی وڵاتانی تر بگرنه به‌ر، به‌ڵام ئه‌وان له‌وانه‌یه هیچکات بیریان له‌وه نه‌کردبێته‌وه ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی به ته‌مان سێبه‌ری نائه‌منی و ترس و خۆف به سه‌ر گوێی زه‌ویدا بڵاو بکه‌نه‌وه و ئاسایشی گیان و ده‌روون له ره‌خنه‌گرانیان تاڵ بکه‌ن.
کتێبی “مرۆڤکوژه‌کانی کۆشکی فیرۆزه”* نووسینی رۆیا حکاکیان، په‌رده‌یه‌که له شانۆی درێژ و دڵته‌زێنی تۆقاندنی نه‌یاره سیاسیه‌کانی حکومه‌تی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته. ئه‌م کتێبه ته‌نیا رووداوی کوشتنی چوار نه‌یاری سیاسی نییه، به‌ڵکوو سه‌فه‌رێکه بۆ قوڵایی بیری قوربانیه‌کان و به‌جێماوانیان.
وه‌ک له کتێبه‌که‌دا هاتووه، شه‌وی بیست و شه‌شی خه‌رمانانی ساڵی 1371، که‌سانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، له رێستۆرانی میکۆنۆس له به‌رلین، سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان، جێگره‌کانی فه‌تاح عه‌بدولی و هومایون ئه‌رده‌لان و هه‌روه‌ها نووری دێهکوردیان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولـله. په‌رویز ده‌ستماڵچی یه‌كێکی دیکه له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، له مێزی مه‌رگ رزگار ده‌بێ و ده‌بێته شاهیدی سه‌ره‌کی “روداوی میکۆنۆس”.
به قسه‌ی نه‌یارانی حکومه‌تی ئێران، کوشتنی نه‌یاران له ئه‌وروپا، تورکیا، دوبه‌ی، پاکستان و وڵاته‌کانی دیکه‌ی جیهان له چوارچێوه‌ی پلانێکی رێک و پێک و له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌ڕێوه ده‌چوو. سێ ساڵ پێش رووداوی میکۆنۆس، عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ڤیه‌ننا به گولـله‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعات کوژرا. رێک له‌و رۆژه‌دا، جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌كێک له رێبه‌رانی کوردی عێراق، له کۆنفرانسێک دا سادق شه‌رفکه‌ندی ئاگادار کردبۆوه که کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی تیرۆر کردنی ده‌دا. چه‌ندین ساڵ پێشتریش، شاپور به‌ختیار، دوایین سه‌رۆک وه‌زیری سه‌رده‌می شای په‌هله‌وی بێ به‌زه‌ییانه کوژرابوو. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتلاعات کوژراون، به زیاتر له 400 که‌س له قه‌ڵه‌م دراون. دواجار له رووداوی مێکۆنۆسدا، ده‌رئه‌نجامی سیاسی و دادوه‌رییه‌کان له خودی رووداوه‌که چاوه‌ڕواننه‌کراوتر بوون.
رۆیا حه‌کاکیان به قه‌ڵه‌مێکی ره‌وان سه‌رجه‌م رووداوه‌کانی میکۆنۆسی ژیاندۆته‌وه، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌زانێ سه‌رله‌به‌ری چیرۆکه‌که، ناوه‌کان و شوێنه‌کان راستین، پێی وابێ رۆمانێکی پۆلیسی ده‌خوێنێته‌وه. هه‌روه‌ک له کتێبه‌که ده‌رده‌که‌وێ، نووسه‌ر چه‌ندین ساڵ له کاتی خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌کانی پۆلیس، کۆنووسه‌کانی دادگا و یه‌که یه‌که‌ی وتوێژ له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ته‌رخان کردوه که به جۆرێک له جۆره‌کان تێکه‌ڵ به‌م رووداوه بوون. به واتایه‌کی تر، ده‌کرا ئه‌م کتێبه وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ڵگه‌یی چاپ بکرێ، به‌ڵام نووسه‌ر پێی باش بووه بازنه‌ی به‌رده‌نگه‌کانی ته‌نیا به پسپۆڕانی کاروباری ئێران به‌رته‌سک نه‌کاته‌وه و خوێنه‌ری ئاسایی ئێرانی و غه‌یره ئێرانیش له به‌رچاو بگرێ.
ئه‌شێ هه‌ڵبژاردنی شێوازی گێڕانه‌وه له بری قه‌واره‌ی توێژینه‌وه زیاتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به نووسه‌ر دابێ ئه‌وبه‌ری داتا سه‌خت و سارده پۆلیسیه‌کان به سه‌ر بکاته‌وه. هه‌ستی نامۆی سارا دێهکوردی، کیژۆڵه‌یه‌کی قوربانی ئه‌و رووداوه یاخود په‌رێشانی شه‌وانه‌ی په‌رویز ده‌ستماڵچی و بگره پابه‌نده مرۆییه‌کانی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆره‌که، هیچ کامیان له ده‌قێکی توێژینه‌وه‌یی دا شیاوی ده‌ربڕین نین. به مانایه‌کی تر، خاتوو حه‌کاکیان نه‌یویستوه ته‌نیا تاوانیك له مێژوودا تۆمار بکا؛ به‌ڵکوو تێکۆشاوه ئه‌م چیرۆکه له زاکیره‌ی مرۆڤه‌کان دا زیندوو رابگرێ.
رۆیا حه‌کاکیان له گۆشه‌نیگای جۆراوجۆره‌وه ئه‌م داستانه ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و سه‌رکه‌وتوانه توانیویه‌تی چه‌ندین جار دۆخی “هه‌ڵپه‌ساردن” له خوێنه‌ردا به‌دی بێنێ. کۆمه‌ڵێک رێکه‌وت که مۆریان له ده‌رئه‌نجامی دادگای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌که داوه، وه‌ها شاره‌زایانه له‌م کتێبه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، که رێگه بۆ خه‌یاڵێکی به‌هێز خۆش ده‌کا.
رووداوی میکۆنۆس، روداوێکی تایبه‌ته. نه‌ک خودی تیرۆره‌که، به‌ڵکو ئه‌و شتانه‌ی به‌دوای وی دا هاتنه ئاراوه. په‌رویز ده‌ستماڵچی، شۆهره به‌دیعی دێهکوردی، نوربێرت زیگمۆند، هه‌واڵنێری ئاڵمانی، دادوه‌ر فریتهۆف کوبش و به تایبه‌ت برۆنۆ یوست، سه‌ردۆزگه‌ری فیدڕاڵی ئا‌ڵمانیا له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه دا هه‌ر کامه‌یان هه‌وڵیان دا به شێوه‌یه‌ک کار له سه‌ر دۆسیه‌که بکه‌ن که چاوی جیهان بینی عه‌داڵه‌ت رازی بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک رووداوی پێش بینی نه‌کراو له‌م نێوانه دا روویان نه‌دابا، له‌وانه بوو هه‌وڵدانه‌کانیان له ژێر سێبه‌ری ناکامی دا سه‌ری نابایه‌وه.
یه‌کێک له‌م رووداوانه شاربه‌ده‌ر کردنی ئه‌بولقاسم فه‌رهاد مه‌سباحی له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران بوو. کاتێک سه‌عید ئیمامی به شێوه‌یه‌کی کت وپڕ ئاگاداری ده‌کاته‌وه که خێرا ئێران به جێ بهێڵێ، چونکه عه‌لی فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتڵاعات بڕیاری داوه بیکوژێ، مه‌سباحی بۆ پاکستان هه‌ڵدێ و له‌وێوه په‌یوه‌ندی به ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و یه‌كێک له رێبه‌رانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی ده‌گرێ. مه‌سباحی به هاوکاری به‌نی سه‌در وه‌ک شاهید به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی دادگای میکۆنۆس ده‌بێ. بۆ یه‌که‌مین جار، یه‌کێک له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی له شوێنێکی ئاواوه باس له بوونی کۆمیته‌ی تیرۆر ده‌کا. ئه‌م کۆمیته‌یه، به وته‌ی مه‌سباحی، به به‌شداری ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی و ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکات له کۆشکی فیروزه پێکده‌هات و پیلانی بۆ کوشتنی نه‌یاران له‌و دیوی سنووره‌کانی ئێرانه‌وه داده‌ڕشت. دادگا حوکمی تاوانبارانی تیرۆری میکۆنۆسی ده‌رکرد، به‌ڵام له‌وه گرنگتر، دادگا رایگه‌یاند عه‌لی خامنه‌یی، ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی و عه‌لی فه‌لاحیان له‌م تیرۆره دا ده‌ستیان هه‌یه و پێویسته بگیردرێن.
دیسان چیرۆکه‌که وا به ئاسانی ته‌واو نابێ. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک پێشهات روویان نه‌دابا، ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ و وردبینی دادوه‌ری ئا‌ڵمانیا نه‌یده‌توانی له ژێر گوشاری سیاسه‌تمه‌دار و بازرگانه ئاڵمانیه‌کان خۆی رابگرێ که په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌یان له گه‌ڵ ئێران هه‌بوو. نووسه‌ر نیشانی داوه که ده‌وڵه‌ته‌کانی رۆژئاوا چه‌ندین جار سه‌رپۆشیان له سه‌ر تیرۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانیان بپارێزن. زۆر جار کۆماری ئیسلامی بارمته‌یه‌کی رۆژئاوایی یان ئیسرائیلی له لوبنان رزگار ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا، لایه‌نی رۆژئاوا تیرۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات پشتگوێ بخا.
ئه‌وه‌ی نه‌یاره سیاسیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ماندوو و نا‌ئومێد کردبوو، خودی تیرۆره‌کان نه‌بوون، به‌ڵکوو بێ ئیراده‌یی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بوو بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و راگرتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی ترس و خۆف. باس، باسی چیرۆکێکی زیندوو له شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێکی توند‌و تیژییه که نزیکه‌ی چارده ساڵ بێ وه‌ستان رۆیشته پێش، به‌ڵام به هه‌وڵی چه‌ند ئێرانی و ئاڵمانیه‌ک به ناچاری له وێستگه‌ی میکۆنۆس وه‌ستا.
تیرۆره‌کان، خۆی له خۆیدا جۆرێک سه‌رکه‌وتن بوون بۆ کۆماری ئیسلامی؛ به‌ڵام رووداوی میکۆنۆس شکستی پێهێنا. بۆ یه‌که‌مجار دادگایه‌کی رۆژئاوا که به دادپه‌روه‌ری و وردبینی به‌ناوبانگ بوو، راشکاوانه قامکی تاوانی، به‌ره‌و رێبه‌رانی ئێران راکێشا. هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێش‌گرتن له ده‌رکردنی حوکمی دادگا دژی رێبه‌رانی ئه‌و وڵاته بێ ئاکام مایه‌وه.
رۆیا حه‌کاکیان ده‌نووسێ له‌وانه‌یه یه‌که‌مین جار بووبێ که ئه‌و ئێرانیانه‌ی په‌نایان بۆ رۆژئاوا بردبوو، هه‌ستیان به غوربه‌ت نه‌کردبێ؛ غوربه‌ت شوێنێکه تیایدا عه‌داڵه‌ت مانایه‌کی نییه و ئه‌گه‌ر له وڵاتێک که‌سێک بتوانێ تامی عه‌داڵه‌ت بچێژی، هه‌ستی بێگانه‌بوونی هێدی هێدی که‌مڕه‌نگ ده‌بێ.
نووسه‌ری کتێبی “مرۆڤ کوژه‌کانی کۆشکی فیروزه” په‌رده له سه‌ر ریسواییه‌کی گه‌وره هه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌م ریسواییه، تیرۆری نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه؛ به‌ڵکو بێده‌نگی و به‌رتیلدانی ده‌وڵه‌ته‌کانی رۆژئاوایه له به‌رامبه‌ر حکومه‌تێک که له خاکی ئه‌و وڵاتانه‌دا، په‌نابه‌رانی بێ دیفاع به ئاسانی سه‌ر ده‌بڕێ و ده‌یانداته به‌ر گولـله. ئه‌و کتێبه بێ ئه‌وه‌ی خۆی بڵێ، بانگه‌شه نامه‌یه‌که دژی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بۆ ئه‌و تیرۆرانه‌ی پێش له میکۆنۆس روویان دا. له راستی دا رۆیا حه‌کاکیان ویستویه‌تی نیشان بدا ئه‌و ئێرانیانه‌ی گرفتاری تیغی خه‌نجه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ببوون، له پێش چاوی کراوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی رۆژئاوا گیانیان به‌خت کرد. بۆیه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی بوونه قوربانی رژێمی زاڵمی ئێران، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش بوونه قوربانی که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ته‌کانی رۆژئاوا. شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی تیرۆر ده‌یتوانی چه‌ندین ساڵ پێشتر له شوێنێکی تر بوه‌ستێنرێ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، دادگایه‌کی بوێر و قایمی هاوشێوه‌ی میکۆنۆسیان بۆ تاوانه‌کانی پێشوو وه‌ڕێ خستبایه.
* Roya Hakakian, Assassins of Turquoise Palace, New York, Grove Pres
سه‌رچاوه؛ بی بی سی
..
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی سه‌روو له (NNS ROJ)
بۆ وتووێژێکی فارسی له گه‌ڵ رویا لینکی خوارو کلیک بکه‌ن
مصاحبه با رويا حكاكيان نويسنده قاتلان قصر فيروزه
{jcomments off}