"an independent online kurdish website

کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری پەت و سێدارەیە،دێوەزمەی نەکبەت و نەهامەتی گەلانی ئێرانە. کە وەک موتەکە سواری سەر شان و ملی نەتەوە ماف زەوت کراوەکان بووە.luqman-mehfer-0

لەسەر بنەمای فەلسەفەی رەشی کوشتن ،شەر و نانەوەی ئاژاوە ،چەنگی لە کورسی دەسەڵات گێر کردووە بۆمانەوەشی لەو دەسەڵاتەدا دەست لە هیچ جنایەتیک ناپارێزێ . بەڵام مێژوو ئەو راستیەی سەلماندوە و ئەزموونیش دەریخستوە کە چارەنووسی ئەم جۆرە حکومەت ودیکتاتۆرانە، چارەنووسێکی رەشە زوو یا درەنگ بەروکیان دەگرێ..زەلیل و داماو دەکەونە بەر شەقی کۆمەڵانی وەزاڵە هاتووی وڵات. ئەو کات ئیدی پەشیمانی و پارانەوە دادی زوڵم کەر نادا و دەبێت سزای گەل وەربگرێ.. دڵنیام چارەنووسی سەرانی کۆماری ئیسلامی لە چارەنوسی دراوسێکانی باشتر نابێ..

چونکە پێناسەی ئەم رژیمە لە یەک رستەدا “رژیمێکی بێ پرنسیپ،ترسنۆک و بێ ئەخلاقە” بەو مانایە بێ پرنسیپە کە هیچ ئووسول و پێوانەیەکی نێودەوڵەتی رەچاو ناکا . دەست درێژی دەکاتە سەر سەروەری وڵاتانی جیهان. سەروەریان پێشێل دەکات و لەخاکی ئەوەندا جنایەت دەکات و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدا. بەڵگەی سەلمێنەریش بۆ ئەو راستیە “دادگای میکۆنووسە” سەرانی ئێران لەو دادگایەدا بە عامل وبریاردەری سەرەکی ئەم قەتڵە دادەنرێن ،. ئەوانەی قەتڵەکەیان ئەنجام داوە ئامرازی جێبەجێکردنی قەتڵەکەن کەواتە تاوانباری سەرەکی سەرانی کۆماری ئیسلامین..

ترسنۆک بەو مانایە شەهامەتی روبەرو بوونەوەی لەگەڵ رەقیبی خۆی نیە. چ لەناوچە چ لە نێوخۆدا، لەناوچەدا لە ژێر ناوی جۆراو جۆر و بریقە دار دەست تێوەردان لە کارو باری ئەو وڵاتانە وەر دەدا و ئاژاوەو ناکۆکی دەنێتەوە، لە پشتی ئەم سناریۆیە نیەتە گڵاوەکانی خۆی تەحقیب دەکا و ئامانجی خۆی دەپێکێ.

لەئاستی نێوخۆیشدا لە روبەروبونەوە و بەربەرەکانی راستەوخۆ، لە گەڵ تێکوشەرانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە گشتی و ڕۆڵەکانی کورد بە تایبەتی زندەقی چووە.

کاتێک دەڵین ئەم ڕژێمە بێ ئەخلاقە، بەو مانایەیە کە راستی بە زماندا نایە، درۆ کردن لە مەزهەبی ئەودا شتێکی رەوایە بروای بەهیچ ئاین و رێوشوێنێکی یاسای و نەریتی نیە بۆ سەرکوت کردنی جیابیرانی دژ بە خۆ ی لە هیچ کردەوەیەکی جنایەت کارانە خۆی نەبواردوە. لەو پەیوەندیەدا چەند نموونەیەک دەخەینە روو. ئەوکچانەی بە تۆمەتی سیاسی دەگیرێن و حوکمی ئیعدامیان لەسەر دەدرێ بەر لە جێبەجێکردنی حوکم لەزینداندا دەست درێژی جنسیان دەکرێتە سەر. چونکە بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئەو کچانە کە خاوەن شەرەفی کچێنین ئەگەر ئیعدام بکرێن بەهەشتین ، چون پاکن . بەلێکدانەوەی بیری چەوتی خۆیان ئەو مرۆڤە هەم لە دونیای فانی و هەم لە دونیای ئاخرەت سزا وەربگرێ ،. بەرلە ئیعدام بە زۆر دەست درێژی دەکرێتە سەر و شەرەفی کچێنی لێدەستینیری .

ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە خواروی ۱۸ ساڵە ئەگەر توشی تاوانیش بووبن بە پێی یاسا حوکمی ئیعدام نایان گرێتەوە، کەچی کۆماری ئیسلامی رێز بۆ ئەو رێساو یاسانە دانانێ،، بۆ چاو ترساندنی گەنجەکان ئەوان ئیعدام دەکا. بەبێ لە بەرچاو گرتنی مافەکانی دێل لە یاسا نێونەتەوەیەکاندا ئەوان زیندانی و دواجار بە بێ موحاکمە ئیعدام دەکرێن. زیندانیە سیاسیەکان لە مافی یاسای بێبەرین تەنانەت رێگا نادرێ پارێزەری دڵ خوازیخۆیان هەبێ، لەگەڵ تاوانبارانی قاتڵ،دز،موعتاد تێکەڵاو دەکرێن بەوجۆرە تەحقیر دەکرێن و کەسایەتی مەعنەویان دەشکێنێ . لەجیاتی زانست و خوێندن پیشەو کار بۆ بەندیەکان دابین بکا، کار ئاسانی دەکا بۆ بردنی مادە بێهۆش کەرەکان بۆ نێو بەندیەکان هەتا ئەوان توشی نەخۆشی موعتاد بوون بکرێن، بەوەش تواناو غوروری شۆرشگێرانەیان لێ دەستێنێ. رژێمێک کە چاوی بە ئاشتی و ئارامی و، خۆشی وشادی هاوڵاتیانی هەڵنای.چون دەتوانی مایە ی بەختەوەری بێ ، چونکە ئەوان ئاشقی تاریکی و شین گێرانن، بروانن شەوی یەڵدا لە دێر زمانەوە لەنێو فەرهەنگی ئێرانەکاندا بەشەوی خۆشی وشادی کۆبونەوە لە دەوری یەک پێناسە کراوە، ئەو رۆژە بۆئێرانیەکان بەگشتی رۆژێکی خۆشی مێژوییە. بەڵام بۆ ئێمەی کورد جیا لەوەش لایەنێکی دیکەشی هەیە، کە یادەکە خۆشتر و کۆرەکە رازاوەتر دەکا، بەتایبەتی بۆ تێکوشەرانی دێموکرات. چونکە لەو رۆژەدا رێبەری هەڵکەوتووی کورد دوکتۆر عبدارحمن قاسملوو لە دایک دەبێ، بازی شانس لەسەرشانی نەتەوەی کورد هەڵدەنیشێ. دوکتور قاسملوو بە درێژای تەمەنی سیاسی خۆی خەباتی بۆ رزگاری نەتەوەکەی کرد، هەموو هەوڵ و توانای ئەوە بوو پرسی کورد لەرێگای سیاسی و دانوستانەوە چارەسەر بکا،کۆماری ئیسلامی لە نیەت پاکی ئەو کەلکی خراپی وەرگرت. لە جیاتی ئەوی پەیامی ئاشتەوای لێ وەر گرن، کۆتای بەشەر و خۆێن رێژی بێنن. بە پێچەوانە بەشێوەیکی نا جوانمێرانە لەسەر مێزی وتووێژ شەهیدیان کرد. بەو مەبەستە کە جوڵانەوەی کورد لە رۆژهەڵات کۆتایی پێدێ و حیزبی قاسملووش فاتیحای دەخوێندرێ. سەرانی کۆماری ئیسلامی لەوەدا بەهەڵە چوون نەتەوەی کورد و حیزبی قاسملوو هەر زیندوو لەسەر پێن. رێبوارانی مەکتەبی قاسملوو هەموو ساڵی لە شەوی یەڵدادا یادی لەدایکبوونی رێز

دەگرن، پەیمان لەگەڵی نوێ دەکەنەوە.بوێە رژێم لەویادەش دەترسێ. بە پێچەوانەی هەموو یاسا و نەریتێکی ئاینی وسیاسی شەوی یەڵدای ۱۳۹٥هەتاوی خەڵتانی خوێن کرد بەم کردەوە جنایەت کارانەیە. سەلماندی کە رژیمێکی تێرۆریستە. راستە لەو کردەوەیەدا ۷ کەس لە رۆلەکانی کورد لە رۆژەهه ڵات و باشور بونە قوربانی ،بەڵام هۆشمین گوتەنی ئێمە وەک داری سنەوبەرین هەتا زیاتر ڵکو پۆمان لێبکەن زیاتر چرۆ دەردەکەین . تێکۆشەرانی دیموکراتیش لە وەڵامداروو بەدوژمن ئەو وتە بەنرخەی ئەو ریبەرە دەڵێنەوە “باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە دانی رێگایانە ” هەر لەو راستایەدا رۆژانە کچان وکورانی نیشتمان خۆیان دەگەینە بنکە سەر سنوریەکانی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران تا بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە لە بەر بکەن ئەمرۆ ۲ی بەفرانباری ۱۳۹٥ بۆ گوتنەوەی وانەی ئەزموون و خەبات بەندە شانازی ئەوەی پێبرا کە لەخزمەت پۆلێک لەو کچ و کورانەدا بم. ئەوان بە تامەزرۆوە گوێیان دەگرت هەتا لە بەهاری داهاتودا بە بیر و هزرێکی پێشکەوتوانە بەبیر و باوەرێکی شۆرشگێرانەوە، لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتدا حوزور پەیدا بکەن خەباتی شارو شاخ لە ژێر ناوی راسان پێکەوە گرێ بدەن. بە شەهیدەکان بڵێن مەشخەڵی داگیرساوی راسانی دەستی ئێوە نەک لە گەشە نەکوتووە بەڵکو لە گەشانوەدایە، بەسەرانی رژێمی سەدەکانی نێونجیش دەڵێن ئێمە رۆڵەکانی دیموکراتین خاراوی کورەی کۆستەکانینن قاسملووی مەزن فێری کردوین لە تەنگانەدا دەستەووەستان نەبین لە سەرکەوتندا لە خۆبای نەبین بۆیە ئەمرۆش تیرۆر نامان ترسێنێ هەرەشەی رەشەبا هەنگاومان پێ شل ناکات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی