"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و وەفادار بە رێبازی شەهیدان کاک “جەمیل عوزێری” مان بیست،

کاک جەمیل دوای ئەوە لە گەڵ پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕات  بە ھۆی خیانەتی خۆفرۆشێکەوە لە ساڵانی پێشمەرگایەتیدا  بە ژەھری ثالیوم مەسموم کرا ھیچکات تەندروستی تەواوی بۆ نەگەڕایەوە و بەداخەوە تووشی شێرپەنجە بوو تا کۆچی دوایی ئەو ژەھرە ئازاری ئەدا.

کاک جەمیل لەم دوایانەدا وەزعی خراپتر بوو و  لە نەحۆشخانەی شاری فالون لە وڵاتی سوئێد، لە ژێر چاوەدێری دوکتورەکاندا بوو، بەڵام بەداخەوە هەوڵ و ماندوو بوونی دوکتورەکان لە چارەسەری نەخۆشییەکەی بێ ئەنجام مایەوە و ئەمڕۆ 2021/02/12 لە سەعەت ۳ی دوانیوەرو لە نەخۆشخانەی شاری فالون، چاوەکانی لە سەریەک داناو و مالئاوایی یەکجاری لە بنەماڵە و هاورێیان و کەس و کاری کرد.

کاک “جەمیل” یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی خەباتی سەخت و  پڕ لە تێکۆشانی ساڵانی رابروودوی حیزبی دێموکرات بوو و لە وڵاتی سوئێدیش وەک ئەندامێکی دڵسوز و چاڵاکی حیزب، هەمیشە ئامادەی وەرگرتنی ئەرک و بەرپرسایەتی حیزبی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بوو و دوا بەرپرسایەتی کاک “جەمیل” کە چەند مانگ پێش ئێستا بە هۆی نەخۆشی لە سەر داوای خۆی ئیستعفای دا، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی یەکیەتی کوردان بوو لە وڵاتی سوئێد.

بەو بۆنەوە پرسە و هاوغەمی خۆمان بە بنەماڵە و کەس و کاری کاک “جەمیل” رادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشی غەمیان دەزانین.

رۆحی کاک “جەمیل” شاد ، هیوای سێبووری بۆ هەموو لایەک بە ئاوات دەخوازین.

عەزیز مورادپەرەست: هەر لەو پێوەندییەدا لە رۆژانی داهاتوودا لە مەراسیمی بە خاکسپاری و پرسە و سەرەخۆشی کاک “جەمیل” هاورێیان و تێکۆشەرانی حیزبەکەمان لە وڵاتی سوئێد ئاگادار دەکەینەوە.

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووی کاک جەمیل

جەمیل عوزێری : فه خره بۆ من، ئيفتخاره كه توانيم بچوكترين ئەركى سەر شانم كه به شدارى كردن بوو له رِاپرسى بۆ ريفرِاندومي  سەربەخۆیی باشورى كوردستان و پشتيوانى  له برا و خوشكانمان له باشورى وڵات. سەبارەت بە سەربەخۆيى گەلى كورد ئەو حەڕەكەته مەزنه چووه بوارى پراكتيكەوە، بۆ هەتا هەتايه نه له بير ئەكرێت و نه  كارايى خۆى له دەست ئەدات، وەك بەلٓگەیەكى راست و دروست و حاشا هەڵنەگر  له مێژوو و ويژدان و شەڕافەتى كورد دا دەمێنێەتەوە و ٩٣٪ به بەڵێ  بۆ سەر بەخۆيى كوردستان دەنگيان دا وەك ياقوت و مەرجان له سەر تاجى شكۆى سەرى هه موو كورديٓكى خاوەن شەرەف و ويژدان دەدرەوشيتەوه، بژى كورد، بژى كوردستان، بژى ئەوانەى دلٓيان بۆ سەر به خۆيى كوردستان لە ليٓدان دايه.

دواین وێنە کە لە سنه گرتم و پاشان قاچاخ بووم و بە ناچاری وازم لە پێشمەرگایەتی ناو شار هێنا و به فەخرەوە جل و بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی ئاشکرام پۆشی. هاتمە ناو  تێکۆشەران و شەیدا و سەودا سەرانی  ئازادی و ڕزگاری کورد و کوردستان کە پەروانه ئاسا ئامادەن گیانی شیرینیان لە بۆ شەمعی نیشتمان فیدا بکەن و بۆ هەمیشە لە بەرزترین شوێنی دڵ و ویژدانی گەلەکەیاندا به نەمری بمێننەوە.  پێشمەرگە لە مەرگ نەترساوە و سەدان جار لە بوسەی دوژمن کەوتوون و خۆشبەختانه ڕزگاریان بووە به و پەڕی ڕێزەوە لە هەمبەر گەورەیی نیشتماندا بەژی خۆیانیان چەماندووە و جوانی خۆیان وەکوو مەدالیای بە نرخی ڕێز و شکۆ لە بەرووکی دایکی نیشتمان داوە.

ئەوەیە رازی مانەوەی کورد و کوردستان کە ڕۆڵەکانی ئامادەن بە سەدان جار تاڵاوی مەرگ لە پێناو ڕزگاری نەتەوەکەیان و نیشتمانه کەیاندا بچێژن.

پێشمەرگەی دێرین جه‌میل عوزێیری ماڵئاوایی لێكردین،   pdkimedia

 13.02.2021

زۆر بەداخەوە پاش نێوه‌ڕۆی هەینی ڕێکەوتی 2021/02/12 کاک جەمیل عوزێێری پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری فاڵۆنی وڵاتی سوئێد بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە دوای ماوەیەکی دوور و درێژ کۆچی دوایی کرد و كۆمیته‌ى سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه‌.

خوالێخۆشبوو کاک جەمیل ساڵی ١٣٧٣ـی هه‌تاوى هاتە نێو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ١ و چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد. کاک جەمیل پێشمەرگەیەکی بە نەزم دسپلین بوو و هه‌رده‌م ئاماده‌ى وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌رك و راسپارده‌ىكانى حیزب بوو و بەوپەڕی دڵپاکی کارەکانی بە ئەنجام دەگەیاند.

بەداخەوە ساڵی ١٣٧٥ واتە کاتێک کۆمیتەی شارستانی سنە ئاشپەز و کۆمەک ئاشپەزی بۆ چێشتخانه‌ى مقەڕ دیاری کرد، کۆمیتە داوای لە بەشی نیزامی کرد کە کۆمەک ئاشپەزێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابین بكه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامدا کەسێکیان بەناوی “یه‌دوڵا به‌رازندە” خەڵکی سنە بۆ ئه‌و كاره‌ دەستنیشان کرد. لە مانگی ڕەشه‌مەی ھەمان ساڵ دایکی ناوبراو بۆ بینین و دیدارى ھاته‌ ناو باره‌گاكانی حیزب و یه‌دوڵا داوای کرد لەگەڵ دایکی سەردانی شارى سلێمانی بکەن و کۆمیتەش وه‌ك پرسێكی ئینسانی و ئه‌خلاقى رێگه‌یان پێدا.

پاش یەک ڕۆژ لە چوونی یه‌دوڵا و دایکی، نیشانەکانی مردن و مرداربوونى ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ و گیانلەبەرى وەک چۆلەکە و پشیلە به‌هۆی زبڵ و پاشماوەی خواردنی مقەڕ دەرکەوتن، بەڵام زۆر گرینگیمان پێ نەدا تا دوو ڕۆژ دواتر لە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٧٥ پێشمەرگەکانی کۆمیتەی سنە بە تایبەتی ئەوانەی سه‌ڵت و زگورتی بوون سكاڵایان كرد له‌ ھەڵوەرینی مووى سەر و نه‌مانی حه‌زی خواردن و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ به‌ ئێش و ئازار و … هتد.

رۆژێك دواتر، واته‌ ٢٨ـی ره‌شه‌ممه‌، ھاوڕێیه‌ك بەناوی محەممەد ساعیدپه‌نا کتوپڕ گیانی لەدەستدا و ئەو کاتە بوو نەگەڕانه‌وەی یه‌دوڵا و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كان گومانێكی به‌هێزی درووست كرد.

دیارە هه‌مان ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممە كه ئاماژه‌مان پێكرد، شاندێكی کۆمیسێونی ئاموزش بۆ سەردان و ھەماھەنگی کاری ئاموزشی ھاتبوون بۆ ناوچه‌ى باینجان كه له‌ رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه‌ تەرمی شەھید محەممەدمان بۆ پشكنین ره‌وانه‌ى نەخۆشخانەی سلێمانی كرد و لە نەخۆشخانەوە پێیان ڕاگەیاندین کە جۆره‌ دەرمانێک لە گه‌ده‌ (معدە) و گورچیلەکانیدا ھەیە، “بەڵام نازانین چییه”.

ئەوە بوو نیشانەکانی نەخۆشکەوتنی پێشمەرگە تا دەھات زیادی دەکرد و لەو ماوەیەدا حیزبمان لەو حاڵەتە ئاگادار کردەوە. بۆ ڕۆژی نەورۆز پێشمەرگەکان ئامادەکاریان بۆ چوونە دەرەوە دەکرد كه بەیانی ڕۆژی یەکەمی نەورۆز زۆربەی ھاوڕێیان بەھوی نەخۆشییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ باری ته‌ندرووستیان تێکچوو. حیزب بڕیاریدا چەند پارچە لە معدە و گورچیلەکانی شەھید محەممەد ساعیدپه‌نا بۆ تاقیكارى زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەغدا بکرێ.

دوو ڕۆژ دواتر وه‌ڵام هاته‌وه‌ ئەو کەسە واته شەھید محەممەد ساعیدپه‌نا بەھۆی ده‌رمانی (سالیوم) ژەھرخوار کراوە و گیانی لە دەستداوە و ئەم ژەھرە درووستکراوی وڵاتی ئاڵمانە.

بۆیە پێش سێزدەبەدەر زیاتر لە ١١٠ کەس لە ھاوڕێیانی کۆمیتەی سنە و چەند کەسێک لە ھاوڕێیانی ئۆرگانەکانی دیکەی حیزب کە لەگەڵ ھاوڕێیانی کۆمیتەی سنە نانیان خواردبوو ڕەوانەی شاری بەغدا کران و ده‌ركه‌وت هه‌ركه‌س به‌پێی بڕی خواردنه‌كه‌ ژه‌هراوی بووه‌.

بۆمان ده‌ركه‌وت دایکی یه‌دوڵا به‌رازه‌ندە کاتێک ویستبووی بێت بۆ لای کوڕه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیم پێیده‌ڵێ بەو مەرجە لە کوڕەکەی خۆش دەبێ کە ئەم دەرمانە بکاتە ناو ئاوی تانکه‌ری چێشتخانه‌ی کۆمیتەى سنە و ئەویش قەبووڵی کردبوو. بەم شێوەیە یه‌دوڵا و دایکی جينایەتیکی سامناکیان ئەنجام دا کە کاک جەمیل عوزێیری یەکێک لەو پێشمەرگانە بوو دەرمانەکەی بەرکەوت و بوو به‌ قوربانی ئه‌م جینایه‌ته‌ تیرۆریستییه‌.

دوای دانیشتنی لە پێشمەرگایەتی، کاک جەمیل لە ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ لە لایەن به‌شی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UN) وەک پەنابەر هاوینی ساڵی ٢٠٠٣ هاتە وڵاتی سوئێد و لە شاری “بۆرلیینگە” نیشتەجێ بوو و به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات لەرێگه‌ی کۆمێتەی شاری “فالۆن و بۆرلیینگە “.

کاک جەمیل کەسێکی چالاک و ڕوح سووک بوو، هەمیشە لە کار و چالاکیی کۆمیتەی فالۆن بەشداری چالاکانەی هه‌بوو جگه‌ له‌ سه‌رجه‌م كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبی له‌ وڵاتی سوئێد و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیكه‌ى ئوروپا.

هەر بە هۆی دڵسۆزی و پاکی کاک جەمیل لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەسته‌ی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی “یەکێتیی کوردان” دیاری کرا و تا نه‌خۆشییه‌كه‌ مۆڵه‌تی پێدا واته ساڵی ٢٠٢٠ كه باری ته‌ندرووستی تێكچوو لەسەر ئەرکی خۆی بەردەوام بوو. بەداخەوە نێزیک بە ساڵێک دەبێ بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە بوو کە دواجار بووه‌ قوربانی ئه‌و جینایه‌ته‌ى دوژمن و دوور له خاكى كوردستان کۆچی دوایی کرد.

كۆمیته‌ى سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ى خۆی و سه‌رجه‌م هاوڕێیانى كاك جه‌میل، خۆی به‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌ ده‌زانێ و هیوای سه‌بووری بۆ خزم و كه‌سوكاری ده‌خوازێ.

رۆحی شاده‌ و سه‌ری به‌رزه‌!

2021-02-12

کوردستان مێدیا، پێشمەرگەی قوربانیی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان کاک “جەمیل عوزێیری” کوڕی “شەڕافەت و و ئەحمەد” ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ساڵێ ١٣٥١ی هەتاوی لەدایک بووە.

ناوبراو  پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری “فاڵۆن” لە وڵاتی سوئید بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کاک جەمیل ساڵی ١٣٧٣ـی هه‌تاوى هاتووەتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ١ و چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی بە نەزم دسپلین بوو و هه‌رده‌م ئاماده‌ى وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌رک و ڕاسپارده‌ىكانى حیزب بوو و بەوپەڕی دڵپاکی کارەکانی بە ئەنجام دەگەیاند.

ساڵی ١٣٧٥ واتە کاتێک کۆمیتەی شارستانی “سنە” ئاشپەز و کۆمەک ئاشپەزی بۆ چێشتخانه‌ى مەقەڕ دیاری کرد، کۆمیتە داوای لە بەشی نیزامی کرد کە کۆمەک ئاشپەزێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دابین بكه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامدا کەسێکیان بەناوی “یه‌دوڵڵا به‌رازندە” خەڵکی سنە بۆ ئه‌و كاره‌ دەستنیشان کرد.

“یەدوڵڵا” بە هاوکاریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا چێشتی پێشمەرگەکان بە ژەهری “سالیۆم” ژەهراوی دەکات و زیاتر لە ١١٠ پێشمەرگە بەهۆی چێشتەکە ژەهراوی دەبن.

لەو ڕۆژێک دواتر، واته‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٧٥، ھاوڕێیه‌ک بەناوی کاک”محەممەد ساعیدپه‌نا” بەهۆی ئەو ژەهرە کتوپڕ گیانی لەدەست دەدات و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

 هاوکات کاک “جەمیل عوزێیری” یەکێک لەو پێشمەرگانەیە کە بەهۆی ژەهراویبوونی دەبێتە به‌ قوربانیی ئه‌م جینایه‌ته‌ تێرۆریستییه‌ی ڕێژیمی ئێران.

دواتر ناوبراو لە  هاوینی ساڵی ٢٠٠٣ دەرواتە وڵاتی سوئید و لە شاری “بۆرلیینگە” نیشتەجێ بوو.

کاک جەمیل کەسێکی چالاک و ڕوح سووک بوو، هەمیشە لە کار و چالاکیی کۆمیتە بەشدار بوو. هەر بەهۆی دڵسۆزی و پاکیی کاک “جەمیل” لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەسته‌ی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی “یەکیەتیی کوردان” دیاری کرا و تا نه‌خۆشییه‌كه‌ مۆڵه‌تی پێدا واته ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ئەرکی خۆی بەردەوام بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی؛ سەرخۆشی لە خزم کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوئێد، لە بنەماڵەی تێکۆشەری دێرینی حیزب جوانەمەرگ کاک جەمیل عوزەیری.
ئەمڕۆ رێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢١ هەیئەتێک بە نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی حیزب لە سوید کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان کاک عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی کۆمیتەی گشتی، و خۆم وەک ئازا سەفەری بەرپرسی ناوەندی یەکێتی کوردان و کاک جەڵاڵ کەریمی وەک بەرپرسی کومیتەی ئەو شارە بە تاجە گوڵەوە سەردانی بنەماڵەی کوچکردوو کاک جەمیل عوزەیریمان کرد.
لەو سەردانەدا وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان ، هاو خەمی هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبیمان لە وڵاتی سوئێد پێ ڕاگەیاندن و دڵنیامان کردنەوە کە لە خەمی کۆچی دوایی کاک جەمیل دا بە تەنیا بە جێتان ناهێڵین.
کاک جەمیل ئەندامێکی بەتوانا و دڵسۆز و کادرێکی لێهاتووی حیزب بووە و حیزبیش بۆ بنەماڵەکەی کاک جەمیل ڕێزی تایبەتی هەیە و لە گەڵتانە و گوێگری خواست و ویستەکانتانە.
کاک عەزیز مورادپەرەست لەدرێژەی وتەکانیدا سپاس و ستایشی خاتوو ڕازاوی خێزانی کاک جەمیل دایکی ئارین و ئارۆی کرد بۆ ئەوەی هەتا دوا هەناسەی کاک جەمیل خاتوو ڕازاو بە دڵگەرمییەوە خزمەتی پێ کردووە و ئێستاش ئەرکی پەروەردەی مندالەکانی بە تەنها لە ئەستۆ دایە. خاتوو ڕازاویش بە ئەوپەری دڵ گەرمی و شانازییەوە سپاسی هەیئەتی نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی کرد بۆ ئەم سەردانە.
رۆحی هاورێی تێکۆشەرمان کاک جەمیل شاد و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵە و ئازیزانی ئاواتە خوازین.
بەرێزان: هەر لەو پێوەندییەدا لە رۆژانی داهاتوودا لە کات و چوونییەتی مەراسیمی بە خاکسپاری و پرسە و سەرەخۆشی کاک “جەمیل” هاورێیان و تێکۆشەرانی حیزبەکەمان لە وڵاتی سوئێد ئاگادار دەکەینەوە.
2021-02-13
******
ئاگاداری پرسەی بنەماڵەی نەمر کاک جەمیل لە ناوخۆ 
****

ئاگاداری پڕسە و بە خاکسپاری تێکۆشەری دێرینی حیزبەکەمان کاک “جەمیل عوزەیری” لە وڵاتی سوید 

بەرێزان: بۆ دواماڵئاوایی و رێز گرتن لە تێکۆشانی دەیان ساڵەی کاک “جەمیل عوزەیری” لە پێناو رزگاری کوردستان و ئازادی نەتەوەکەمان رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 17/2/2021 لە شاری بورلنگێ لە دەوری تابۆتی هاورێ کۆچکردوومان کۆدەبینەوە.

رۆحی کاک جەمیل شاد بێت.

لە گەل رێز

عەزیز مورادپەرەست

بابەتی پەیوەندی دار

تەرمی پێشمەرگەی دێرین جەمیل عوزێیری، بە خاک سپێردرا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی