"an independent online kurdish website

چەند ڕۆژێکە ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەکرێتەوە کە کەس یان کەسانێک ٢٣٠٠ بنە داری کەسێکیان بڕیوەتەوە  و خەریکە لەلایەکەوە خەڵکی کوردی پێ ناوخراو  دەکەن و لەلایەکیشەوە لە سەر هەست و سۆزی خەڵک کار دەکەن.

 حاجی موراد  ١١ ساڵ پێش ئێستا هەموو ئەو زەویانەی لەگوندی گەزنەی چەم شاری سنە داگیر کردووە. ئەویش بە زەبری هێزی ناوەندە ئەمنییەکان و  ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی سنە. ناوبراو خۆی ئەندامی سپای پاسدارانە و هەر لە ناو ڕیزەکانی سپای پاسداران کەم ئەندامیش بووە و بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ئێستاش یەکێک لە مۆرە هەر چالاکەکانی سپای پاسدارانە.

بە پێی ئەو بەدواداچوونەش کە کردوومە، تەنیا ٢٤٠ داری ئەو کابرایە بڕاوەتەوە و ئەویش زۆربەیان ئەو دارانەن  کە بەریان نەبووە و ئەم زانیاریەش ١٠٠٪ ڕاستە و دارەکانی لەلایەن خۆیەوە بڕاونتەوە.

باخی حاجی موراد هەمووی ٤ ساڵە ئاوەدان کراوەتەوە (واتە ساڵی ٢٠١٧ ئەو زەویانە یەک داریشی تێدا نەبووە)، کەچی بانگەشەی ئەوە دەکا دارەکانم ٨ ساڵیان بووە.

حاجی موراد چەند مانگە داوای کردووە کە دارەکان ببڕێتەوە و لەو زەوییە کارگەیەکی دروست کردنی چیمەنتوو لێبدات، کە لەگەڵ دژایەتی ئیدارەی جیهادی کیشاوەرزی بەرەوڕوو بووەتەوە هەر بۆیەش بە کاوی خۆی دارەکانی بڕیوەتەوە و ئەو درۆ زلەی بڵاو کردووەتەوە و بەداخەوە میدیای کوردیش هاوکات لەگەڵ میدیاکانی سپای پاسداران بوونە ئامرازی بانگەشە بۆ ناوبراو.

ئەگینا لە ماوەی چەند کاتژمێردا کێ دەتوانێ ٢٣٠٠ بنە دار ببڕێتەوە ئەویش بە بێ هەڕەی کارەبایی! ه

دواتر ئەو کوڕەش ناو گرتە ڤیدۆییەکە دەگری و دەڵێ خراپی بۆ کەس نەبووە کوڕ خۆیەتی!

ئەمەم لە سەر پێشنیاری چەند هاوڕێی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ناوخۆ نووسیوە، چونکوو وادیارە کسانێکی ساویلکە خەریکە کەمپەین ساز دەکەن بۆ ئەوەی پارەی بۆ کۆ بکەنەوە.

تێبینی: حاجی موراد ٤ خانووی لەگەڕەکی غەفووری سنە هەیە و قاوەخانەیەکیشی هەیە و زۆریش دەوڵەمەندە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی