"an independent online kurdish website

بەپێی ئەو فیلم و وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوە، خەڵک بەشداری هەڵبژاردنی نەکردووە و  نا یان بە نیزامی ئاخوندی وت. مێدیاکانی سەر بە رێژیم دەستیان بە درۆ کردن کردوە و وەک ساڵانی پێشوو باس لە بەشداری میلیۆنی خەڵک دەکەن و لە نەکاو سەروی 17 میلیۆن رەئیان بۆ رەئیسی کۆ کردەوە.

لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە تایبەت کوردستان بە هەڕەشە و لێ بڕینی مووچە و یارمەتی کەسانی بە تەمەن لە ژێر کەشی ئەمنیەتی و پۆلیسی و ناوەندە ئەمنیەتییەکان  هەوڵیان دا خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بکەن بەڵام سەرکەتوو نەبوون.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان تەنیا کەسانی خۆفرۆش و خزم و بنەماڵەی ئەندامانی کاندید بۆ شووڕای شارەکان کۆبوونەتەوە و خەڵک یەک دەنگ نایان بە کۆماری ئیسلامی وت.

لە شاری ورمێ‌وە ئەگەرچی لە ڕۆژانی ڕابردوودا جاش و بەکرێگیراوەکان پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە خەڵکی کورد لەم شارە دەبێ دەنگ بدەن تا کوردستانی بوونی ورمێ بسەلمێنن بەڵام  نەتەنیا ڕێژەی بەشداری خەڵکی کورد زۆر کەم بووە بەڵکوو تەنانەت ئازەرییەکانیش بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بەشدارییان کردووە. 

سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیادتر لە 40 ساڵ هێشتا حاڵی نەبوونە کە خەڵک نایان هەوێن و بە زەبری چەک خۆیان داسەپاندووە. هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی دا تەنیا بۆ فریودانی خەڵکە دەنا پێشتر نەفەری دڵخوازی نیزامیان داناوە . هەروەک هەموو کەسێک دەی زانی رەئیسیان دەیان مانگ پێشتر بۆ ئەو پۆستە هەڵبژاردوە.

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی