مات هانکۆک Matt Hancock وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، لە ڤیدیۆیەکدا کە رۆژنامەی the sun بڵاوی کردۆتەوە و جینا کۆلادانجێلۆ Gina Coladangelo کە یاریدەدەری بووە لە بیری دەچێ کە کامێرای چاوەدێری لێیە و بە سپایی دەرکە پێوەدەدا و جینا لە باوەشدەگرێت و ماچی دەکات.

مات هانکۆک، لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە ”وەکو وەزیری تەندروستی و کارووباری کۆمەڵایەتی” دەست لەکار دەکێشێتەوە.
— Matt Hancock (@MattHancock) June 26, 2021
مات هانکۆک و جینا کۆلادانجێلۆ هەریەکەیان سێ منداڵیان هەیە و ژیانی هاوژینیشیان پێکهێناوە. مات داوای لێ بووردن دەکا، دەڵێ: خەڵکم نائومێد کرد.