شەڕی سێ مانگە سەرچاوەکەی لە پاوە ڕا دەست پێدەكا، بەشێكی زۆری شاری پاوە دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەمران کە فەرماندەیی هێزەكانی سوپای پاسدارانی لەو شارە دەکرد،
لە پاسگای ژاندارمریدا گەمارۆ دەدرێت، چەمران ئەو دۆڕاویەی خۆی و هێزەکەی خۆیان بۆ ئایەتوڵا خومەینی دەنێرێ و باسی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و شکستەکانی خۆیانی بۆ دەکات، ئایەتوڵا خومەینی بەو مێشکە وشکە و لە خۆبایی کە دەسەڵاتی وڵاتێکی وا گەورەی بە دەستەوە گرتووە، بۆ ئەوەی زەبرو زەنگی خۆی بەگەلێکی مافخوراوی موسوڵمان پێشان بدات، فتوای جیهادی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ ی هەتاوی بۆ سەر گەلی کورد دەردەکات، فتوایەکی ناڕەوا کە نە بە دژی حەمە رەزاشای پەهلەوی کە بە هەزاران هەزار خۆپێشاندەری غەڵتانی خوێن کرد، نە بە دژی رێژیمەکەی سەدام، کە جامی ژەهریشی دەرخواردا و بە میلیۆن کوژراو بریندار و کەم ئەندامی بۆ خەڵکی ئێران بە خێر و بەرەکەت بەدوای خۆیدا هێنا، دەربکات.
ئەو فتوا شوومە رێگا خۆشکەر بوو، بۆ خەڵخاڵی و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە کە ئیعدام و قەتڵ و عام لە کوردستان دەست پێ بکەن، بە داخەوە شەڕی سێ مانگە بەكوشتوبڕ دەستی پێكرد، هەر لەو رۆژەدا خەڵخاڵی لەشاری پاوە ١٢ دەست بەسەركراوی ئێعدام كرد، هەر لەو ڕۆژەدا خومەینی فەرمانی هێرشی بۆسەر شاری سنە بە بیانووی بە بارمتەگرتنی موسڵمانان دەرکرد، دەستی خەڵخاڵیەکان هێندەی دیکە ئاوەڵە بوو، بۆ ئیعدام و ڕەشەگوژی، هەر بۆیە لە ٣ی خەرمانانی ١٣٥٨ لە شاری مەریوان ٩ کەسیان ئیعدام کرد و لە ٥ی خەرمانانی ئەو ساڵە لە شاری سنە ١١ کەسیان ئیعدام کرد، بە فەرمانی خەڵخاڵی لە شاری سەقز، لە ٦ی خەرمانانی ١٣٥٨هەتاوی ٢٠ کەسی ئیعدام کرد.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نه‌سوود و پاوه وه بگره تا سۆما و برادۆست، له نێو ماڵی کوردان، به ده‌ستی به‌سیج و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و قوتابیانی خەڵخاڵی بە نێو پارێزەرانی قوڕئان، بە هەزاران قورئان لە مزگەوت و ماڵەکان سووتێندران.
له ناوه‌ندی کوردستان به ده‌ستووری مه‌عبوودی (که زه‌مانێک ئه‌ندامی ساواکی حه‌مه‌ره‌زاشا و دوای ڕاپه‌ڕینی گەلانی ئێران، بووه یه‌کێک له به‌رپرسانی کۆمیته‌ی ئیمام خۆمه‌ینی له ناوچه)ی نه‌غه‌ده، و هەروەها غوڵامره‌زا حه‌سه‌نی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی و ئیمام جومعه‌ی ئورومیه، به ئاشکراو بێ شاردنه‌وه دێیه‌کانی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، سۆفیان، کولیج، سه‌روکانی، ئیندرقاش، وسووکه‌ند، خانه‌گی، حه‌ڵب و کۆیکان،که‌رێزه، دیلانچه‌رخ و سه‌دان گوندی دیکەی ناوه‌ندی کوردستانیان به هه‌موو ماڵ و سامانیانه‌وه له ناو ئاور دا سووتان و خەڵکێکی زۆریان له خوێن دا شه‌ڵال کردن، ماموستا مه‌لا سه‌ید حوسێن هاشمی له گوندی سۆفیان قورئانی به ده‌سته‌وه گرت و ده‌گه‌ڵ ماقوڵانی دێ، سه‌ید ته‌ها ته‌وحیدی، سه‌ید زڵێخا ته‌وحیدی، سه‌ید حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د ئه‌مینی، شێخ حه‌مه‌ده‌مین پوور خدری، حاجی حوسێن پوور خدری، ئه‌بوبه‌کری قازی زاده، تاهیر ڕاستگۆ ناسراو به قه‌یته‌ران، عه‌بدولڕحمان ئه‌فراسیابی، حه‌سه‌نه کورده و دوو میوانی خه‌ڵکی سێڵوێ به‌ره‌و پیری پاسداره‌کان دەچن، مامۆستا قورئانه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ردووک ده‌سته‌کانی دانا و قورئانی کرده تکاکار بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵکی سۆفیانێ، به‌ڵام ئه‌وانه که خۆیان به پارێزه‌رانی قورئان و دینی ئیسلام داده‌نا، هەر هه‌موویان به مه‌لا و سه‌یده‌کانیشه‌وه قه‌تڵوعام کردن، ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بەخەڵکی کورد نیشاندا.
دوژمنانی گەلی کورد، لەساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا لەگوندی سەروکانێ پیرانشار، نە بەزەیان بە پیرە پیاوی پەککەوتوو پشت چەماو، نە بە منداڵی بچکۆلە و سەرپشتی لانک، نە بە ژنی کەمئەندام هات، چاڵەگەنم کە قووت و رسق و بژێوی خەڵک بوو بە ئاوردانی دێیەکە لە بن زەوی سووتان، چۆماغ بە دەستانی حەسەنی و مەعبوودی بێبەزەیانە ئەو چەندکەسەی دێی کە هەڵنەهاتبوون شەهیدیان کردن، شەهیدانی سەروکانێ بریتین لە ١عبدوڵا ئەحمەدنەژاد، ٢ برایم ئەحمەدنەژاد، لە بە بنەماڵەی کەڵبەشەکان، ٣ ئایشێ گدرون، لە بنەماڵەی رەسوشاڵی، ٤ دەروێش حوسێن شایجانی لە بە بنەماڵەی سمایل حەبدی، ( تێبینی: دەروێش حوسێن لەماڵەکەی میوانی دەبێ، منداڵی میوانەکەیان دەلانکێدا دەسووتێ، دەروێشیش لە تاوی منداڵەکەی بە شمشیری دەروێشایەتی شاڵاو بۆ پاسدارەکان دەبا و ئەوانیش هەر لەوێ شەهیدی دەکەن) ، ٥ مام مارف ناسراو بەمارفە شەل، ٦ عەزیز بایەزیدی لە بنەماڵەی عەوڵا کۆڵ ئامۆزای شەهید محەممەد قادری، ٧ مستەفا ئەحمەدی ئازەر ناسراو بەبنەماڵەی شاوەلە، ٨ قادر کەیانی ناسراو بە قادر بیچ بیچ، ٩ ئەحمەد کاوەمەر، ١٠ دەروێشی پێنچ برالان) ، ١١ئەحمەدی حەسەن سوارە ناسراو بە ماڵی حەسەن سوارە، ١٢ مریم خوشکی شەهید محەممەد سەروکانی و خێزانی حەسەن سوارە، ١٣ قادر میران ناسراو بە بنەماڵەی مام رۆستەم.
وەک شاعیری هەست نازگ (داماو لاجانی) بە چەند دێڕێک لە شیعرەکانیدا ئەوا هەستی خۆێ دەر دەبڕێ.
پازده بیست نه‌فه‌ریان کوشت له سۆفیان وله کولیج
بۆچی ئه‌وکاره‌یان کرد ده‌سته‌ی جاشـووله و به‌ســیج
له گونــدی سه‌رووکانی شه‌هــید بوو قادر بــیج بــیج
له ئیــسلامی خومه‌یـنی نه خه‌جیــج ما نـه مـه‌نیــج
(ئه‌مــن خـــۆ هــه‌رده‌زانــم خـــۆراکی قــه‌لــو داڵــــــم)
هەر ئەوەش بوو کە خەڵکێکی زۆر لە دەوری حیزبی دێموکرات کۆ ببنەوە بە گیان و بە دڵ ببنە پێشمەرگە و بەرگری لە مان و نەمانی خۆیان و نەتەوەکەیان بکەن، حیزبی دێموکرات لە ناوەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی توانای خۆی بە پشتیوانی هەموو چین و وتوێژەکانی کوردستان بەرگری لە خاکی کوردستان، لە مان و مەوجوودیەتی خەڵکەکەی، بەوپەڕی توانا و لە خۆ بوردوویی کرد.
مەرگ و نەمان بۆ نیزامی ئاخوندی ئێران
سڵاو لە روحی پاکی شەهیدانی کوردستانی هەمیشە خۆڕاگر
سەید عەلی هاشمی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی
***
بابەتی پەیوەندی دار
کوشتاری بەكۆمەڵ لە ئاواییەكانی نەغەدە. هیوا میرزایی
یادێک لە قاڕنێی شەهید ، مەلا برایم مەجیدپوور
qarne-omer-kerimi-قاڕنێ/ قارنە
سەربازانی ئەهرێمەن بێرەدا تێپەڕین
بۆ یەكەمجار یادی تاوانی قاڕنێ لە شاری دێڵفتی هۆڵەندا