بۆ ئەو مەبەستە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە بەم مەرجانە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەدەن.

ڕێگری کردن لە دەستێوەردانی حیزبە نەتەوەیی و دژە شۆڕشەکان
بەکار نەهێنانی هێما نەتەوەیی و حیزبییەکان وەکوو ئاڵا، جامانە، گوڵی سوور و هتد.
رێگری کردن لە بڵاوکردنەوەی سروودی حەماسی تایبەت بە حیزبەکان.
بەکار هێنانی هێماکانی ڕێژیم وەکوو ئاڵا و ….
ڕێگری کردن لە هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەک
پێشمەرگەکان: کۆماری ئیسلامی هەموو ساڵێک هەوڵی داوە پێش لە شادی و هەڵپەڕکێ و پیرۆز کردنی نەورۆز بگرێ, بەڵام تائێستا سەرکەتوو نەبووە. لە خاڵی دوهەم دا بە ئاشکرا باسی هێمای نەتەوەیی کردوە و ناتوانێ حاشا لە نەتەوەی کورد بکات وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ.

سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی ئەرسەلان یارئەحمەدی