بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 6-2-2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ڕیشتەر دیاربەکر، ڕحا، ئەدەنە و مەڕەشی لە باکووری کوردستان روویدا کە رۆژئاوای کوردستان،
تورکیا و سووریاشی هەژاند. ئەو بوومەلەرزە بەهێزە، بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بوو، کە بەو هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش بریندار بوون. بەداخەوە رادەی قوربانیان لە زیاد بوون دایە. بههۆی بومهلهرزهكهوه زیاتر لە 3 ههزار خانوو و باڵهخانه له باکوری کوردستان، توركیە و باكووری كوردستان ڕووخاون.
10 رۆژ لەمەوبەریش 2023/01/28 بوومەلەرزەیەک لە شاری خۆی شیمالی رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داو زیادتر لە هەزار کەس بریندار بوون، 3 کەس گیانی لە دەست داوە و هەزار خانووش زیانی پێگەیشت کە تا ئێستا یارمەتی تەواویان پێ نەگەیشتووە.
لە ماوەی 10 رۆژدا ئەمە دووهەمین بومەلەرەزەی وێرانکەرە کە دێت و دڵەڕاوکێی زۆری خستۆتە دڵی خەڵکی ئەم دوو ناوچەیە کە زۆربەیان کوردن .