ڕه‌زا خان له شوباتی ساڵی (١٩٢١) ی زاینی‌دا کوده‌تای سەربازی کرد. ئه‌و کوده‌تایه ده‌توانرێت به سه‌ره‌تای ڕاسته‌قینه‌ی کۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی خێزانی قاجاڕیهکان (١٧٩٦− ١٩٢٥) له ئێران دابنرێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌زا خان له ساڵی (١٩٢٥) ی زاینی‌دا خۆی به شای ئێران ناساند. وای بیرکرده‌وه، ته‌نیا ئه‌و ده‌توانیت ئێران له پارچه پارچه بوون و دابه‌شکردن ڕزگار بکات. هه‌ر بۆیه، توانی به هۆی هێزی سوپا و دانانی یاسای شۆوینیزمی هه‌موو رێکخراو و بزاڤه سه‌ربه‌خۆ و ڕزگاریخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارسی دامرکێنیته‌وه. به‌و سیاسه‌ته شۆوینیزمه ته‌نها ده‌یهه‌ویست وانیشان بدات، که بێجگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی له ئێران‌دا ناژیت و، ئێران له مه‌ترسی دابه‌شبوون ڕزگار بکات. ڕه‌زا شا سیاسه‌تی به فارسی کردن و تواندنه‌وه‌ی نهتەوهی کوردی گرته‌به‌ر یه‌کێک له‌و بڕیارانه‌ی که له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه ساڵی ١٩٢٨ زاینی ده‌رکرا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی پۆشینی جلوبه‌رگی میللی و له جیاتی له به‌رکردنی به‌رگی ئه‌روپی و له سه‌رنانی کڵاوی په هله‌وی بوو. ڕژێمی ڕه‌زاشای په‌هله‌وی دیکتاتۆری و شۆوینیزمی خۆی به‌و په‌ڕی گه‌یاند بوو. زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کورد ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر و خراپتر ده‌بوو. بۆ سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی شوێنه‌واری مێژووی و نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ژێر سیاسه‌تی شۆوینیزمی و به‌رنامه‌یه‌کی دڕێژخایه‌نى داڕێژراو به‌ڕێوه‌ده‌چوو. مێژووی ڕاست و دروستی کوردستانی بۆ به‌ژه‌وه‌ندی حکومه‌ته‌که‌ی خۆی ده‌گۆڕی. ناوی شار و گونده‌کانی کوردستانی ده‌گۆڕی و, به که‌یفی خۆی ناوی نوێی بۆ داده‌نان. هه‌ر وه‌ها له هه‌موو ئیداره و قوتابخانه و شوێنه فه‌رمیه‌کانی حکومت نووسرا بوو: ” فارسی سخن گوئید ” واته (به‌فارسی قسه بکه‌ن).
ده‌بوو هه‌موو کوردێک به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ڕژێمی ڕه‌زاشای په‌هله‌وی شاڵوار، که کورد ئه‌و ده‌م پێی ده‌گوت (دولینگ) و کڵاوی په‌هله‌وی (شه‌پکه) له سه‌ر بنێت. دانیشتوانی گونده‌کانی کوردستان کاتێک که ده‌چوون بۆ کڕینی پێداویستییه‌کانی خۆیان له شار، ده‌بوو دوولینگ (شاڵوار) یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبا.
هه‌رکه ده‌گه‌ێشتنه قه‌راغ شاری، ده‌بوو له ترسی ئه‌منییه‌ی زاڵم، جلوبه‌رگی کوردی‌یان شاردبایه‌وه و، دوولینگیان لهبهرخۆ کردبا و شه‌پکه‌ی په‌هله‌ویان له سه‌ری خۆ نابایه. له سه‌رده‌می حکومه‌تی ڕه‌شی ڕه‌زاشادا جلی کوردی و پێچ و شهدا له تریاکی قاچاخ تر بوو، ژاندارم شاقه‌لی مه‌لایانی بڕیبوو، پێچ و شه‌ده‌یان سووتاند بوو، نیفه‌کی خه‌ڵکیان بڕیبوو، هه‌زاران کورد به تاوانی جلی کوردی له حه‌پسخانه‌ی عه‌جه‌ماندا بوون.
رژێمی دیکتاتۆری ره‌زا شای په‌هله‌وی زوڵم و زۆری خۆی رۆژ به رۆژ له‌سه‌ر گه‌لی کورد زیاد ده‌کرد. سیاسه‌تی شوڤنیستی رژێم به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشت بوو، گه‌لی کوردیش رۆژ به رۆژ ڕه‌ق و قینی به دژی رژێم زیاد ده‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش گۆرانیان به دژی ئه‌و زوڵم و زۆرییه هه‌ڵبه‌ستووه:
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
هه‌ڵنه‌گری له په‌هله‌وی
یا خوا ته‌ختت وه‌رگه‌ڕێ
بڵندت لێ بن نه‌وی
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
هه‌ڵنه‌گری له‌و پاشایه
ڕه‌بی ته‌ختت وه‌رگه‌ڕێ
بۆ خاتری ئه‌و خودایه
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
له په‌هله‌وی زوڵمی زۆر
ڕه‌بی حه‌وت کوڕت بمڕێ
بۆ خاتری ئه‌حمه‌دی کۆر
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و سیاسەته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی”ره‌زا شا” هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و شۆڕشگێرییان زیاتر بوو. به دژی ئه‌و سیاسه‌ته شیونیزمه ڕاوه‌ستان و نه‌یانهێشت بچته سه‌رێ.
” له زستانی ساڵی ١٩٢٨ دا له کاتێکدا (سالار ئه‌شره‌فی) کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی ئێران له سابڵا‌غ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی له شوێنێکدا به ناوی (کانونی ئه‌فسه‌ران) کۆکرده‌وه، به زۆر بڕیاری پێداکه‌ندنی جلی کوردی پێدان و له‌به‌رکردنی جلی ئه‌وروپی و کڵاوی په‌هله‌وی به سه‌ردا سه‌پاندن، مه‌لا خه‌لیل ناڕه‌زایه‌تییه‌کی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نیشاندا و بڕیاری دا عه‌شیره‌تی مه‌نگور بۆ دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ساز و ئاماده بکات. هه‌ر بۆیه داوای له خێزانه‌کانی مه‌نگور کرد هه‌ر چی هه‌یانه له خواردن و به‌رگ و چه‌ک کۆی که‌نه‌وه، دواتر ناوه‌ندێکی دامه‌زراند بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌کانی تری کوردستان بۆ ڕاپه‌رین و ناوی نا (ئیتحاد و ئیتفاق)
ئه‌و شۆڕشه به شۆڕشی (مه‌لا خه‌لیل) ی گۆره‌مەری به‌ناوبانگه. شه‌ڕێکی توند و چریان به دژی فه‌رمانی یاساخکردنی جلوبه‌رگی کوردی به دژی فه‌رمانی ره‌زا شای په‌هله‌وی کرد. له هه‌موو ناوچه‌که هێزه‌کانی (مه‌لا خه‌لیل) هێرشیان بۆ سه‌ر سوپای ره‌زا شا برد و زۆر شه‌ڕی قاره‌مانانه‌یان کرد.
بنەماڵەی پەهلەوی لە سەر بنچینەی فاشیستی و دیکتاتۆری دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە. گەلانی ئێران، بە تاتبەت گەلی کورد قەت نابێت زوڵم و زۆری و دیکتاتۆری رەزاشایان لە بیر بچتەوە. هەروەها حەمە رەزا شاش سیاسەتی باوکی بەرێوە برد. ئێستاش کوڕی حەمە رەەزا شای لە دەورەوی وڵات بە قسەی خۆی خەریکی جێگرەوەی باوکیەتی. لە وتووێژ و وتارەکانی را دیارە کە هیچ مافێک بۆ گەلانی ئێران وەک کورد، ئازەری، بلوچ، عەرەب و تورکەمەن رازی نیە.
عوسمان کەوکەبی شاد
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی شارەوانی هامار لە سەر لیستی حیزبی کرێکارانی سوسیاڵ دێموکراتی نۆ‌رویژ
رێکەوتی ٧/٣/٢٠٢٣ ی زاینی