جه‌نابی بورهان غه‌لیۆنی سه‌رۆکی مه‌جلسی نیشتمانی سوری له‌م ڕۆژانه زۆر ناڕه‌وایانه‌و بێ شه‌رمانه و هه‌ست گه‌نیوانه وه‌ک هه‌موو شۆڤێنیه عاره‌به‌کانی گۆڕ به‌گۆڕ، باسی باشوری کوردستانه‌وه ده‌کات و بێ شه‌رمانه دا‌ده‌به‌زێته سه‌ر خاکی گه‌لی کورد‌و به‌وپه‌ڕی دکتاتۆرانه نکۆلی له نه‌بوونی خاکی گه‌لی کورد
له ڕۆژ ئاوای کوردستانه‌وه ده‌کات ده‌فه‌رمووێت که خاكی نیه به ناوی کوردستان!!! له ڕۆژئاوای باشوری کوردستانه‌وه،ئه‌م نیازه گڵاوه شتێکی تازه نیه که بورهان غه‌لیۆنێکی عاره‌بی تازه‌کار له سیاسه‌ته‌وه به‌م جۆره خۆ په‌رستانه بێته مه‌یدان و ئاوا نامرۆڤانه بیر بکاته‌وه و خاکی گه‌لی کورد قوت بدات و به‌م جۆره خۆ په‌رستانه بپه‌یڤێت و، ئاوا نامرۆڤانه بیر بکاته‌وه و خاکی گه‌لێکی ساله‌ها چه‌وساوه به ده‌ست ڕژێمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی سوری که به ملیۆنها کورد له سه‌ر خاکی خۆیان و نیشتمانی باوک و باپیرانیانه‌وه له‌و خاکه دا که به درێژایی مێژوو تیا دا ژیاون و ده‌ژین، که به هۆی سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌ی عاره‌به‌کانی سوری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م گه‌له کورده ماف خوراوه به هۆی ئه‌م شێوه سیاسه‌ته ناله‌باره‌ی وه‌ک سیاسه‌تی ئه‌م غه‌لیۆنه ساڵه‌هایه ته‌نانه‌ت مافی ناسنامه‌شیان تا ئه‌مڕۆکه پێ نه‌دراوه‌و، ڕژێمه دکتاتۆره‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی سوریا‌و ئه‌سه‌ده‌کان ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ی کوردستانیان به خاکی کورد تا ئه‌مڕۆ نه‌زانیوه و، به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه دانیان به هیچ مافێکی ڕه‌وای گه‌لی کورد له ناو ماڵ و کاشیانه‌ی خۆیه‌وه له سه‌ر خاکی باشوری بچوکی کوردستانه‌وه نه هێناوه و ته‌نانه‌ت مافی خوێندن و نوسینیش به زمانی دایک که مافێکی ڕه‌وای هه‌ر مرۆڤێکه له گه‌لی کورد له ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه که باشوری بچوکی کوردستانه لێیان قه‌ده‌غه کراوه.غه‌لیۆن ئه‌م قسه پڕ‌و پوچانه و دان نه‌نانی به خاکی گه‌لی کورد به ئاشکرا له‌م ڕۆژگاره‌ی جیهانگیری دا و به‌م شێوه په‌یڤانه به‌ڕاست کاره‌ساته، که ئه‌مه‌ش ته‌نیا هه‌ستی شۆڤێنیه‌ت و دکتاتۆریه‌ت و خۆ فه‌رز کردن به سه‌ر گه‌لان و خاکی باشوری بچوکی کوردستانه‌وه دیار ده‌خات، ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به تایبه‌ت مێژووی کوردستان ئه‌وا ده‌بینین که گه‌لێ که‌سانی دکتاتۆر و هه‌ست که‌سیفی وه‌ک ئه‌م غه‌لیۆنانه هاتوونه‌ته سه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی و له جیاتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کیشه ڕه‌واکه‌ی گه‌لی کورد له سه‌ر ته‌واوی خاکی کوردستانه‌وه، ده‌بینین که زۆر مندالانه و دوژمنکارانه و نه‌زانانه خۆیان خه‌شیم ده‌که‌ن و به هه‌ست وبیری تازه‌یان ه‌وه دان به خاکی کورد ناهێنن و ده‌یانه‌وێت که هه‌ر له ئێستاوه کورد و خاکه شیرینه‌که‌ی له ژێر ده‌ستان بمێنیته‌وه و کورد تووڕ ده‌ده‌ن و تا لێ نه‌گه‌ڕێن که گه‌لی کورد به مافه ڕه‌وکانی خۆیه‌وه بگات و له ناو ماڵی خۆیه‌وه کوردیش وه‌ک گه‌لی عاره‌ب و تورک و فارس و هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌نی مافی چاره‌نوسی خۆیه‌وه بێت، که‌چیتر ئه‌وان مالوێرانیانه‌ی که به درێژایی مێژوو به سه‌ر کورد‌و کوردستانیان هێناوه نه‌مینێت،به‌ڵام ئه‌و جۆره که‌سانه‌ش که ده‌یانه‌وێت درێژه به‌م سیاسه‌ته ناله‌بارو دوژمنکارانه‌و دڕندانه‌و دکتاتۆرانه دژ به کورد بده‌ن سه‌ریان له به‌رد ده‌ده‌ن،ئه‌وان جۆره که‌سانه دیاره بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌وان دکتاتۆرو مرۆکوژ و ئه‌نفالچی و کوردکوژانی مێژووی کۆن تا ئه‌مڕۆ چیان وه‌سه‌ر هات و هه‌رگیز له گه‌ل ئه‌و هه‌موو هه‌ستی که‌سیف و بیر ته‌سکی دکتاتۆریانه و دڕندانه‌یان جگه له کاره‌سات وه‌دی هێنان چیان پێ نه‌کراو ناویان که‌وته ناو زبڵدانی مێژوه‌وه و گه‌لی کوردیش هه‌ر مایه‌وه‌و له سه‌ر خاکی کوردستانی خۆی هه‌تا ئه‌مڕۆش وا ده‌ژیت و ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و کوشتن و بیری جینۆسائید کردنی کورد نه‌یتوانیوه که گه‌لی کورد له ناو ببات و ناوی کوردستان له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا بۆ هه‌تایه ڕه‌ش بکاته‌وه،ئه‌مڕۆ که گه‌لی کورد وا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و بوونی وه‌ڵاتێکی کورده‌واری ڕه‌هاو ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ و پێشکه‌وتوو ده‌ڕوات و گه‌لی کورد له ناو ته‌واوی جیهان دا و ا خه‌ریکه جێگا پێی خۆی ده‌کاته‌وه و جیهانیان خه‌ریکن که به ته‌واوی ئاشنایه‌تی به کورد‌و کوردستان په‌یدا ده‌که‌ن و به‌ره‌و کوردستان دێن و ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستانه‌وه ده‌بینین که کورد وا خه‌ریکه به ته‌واوی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنن و پێشکه‌وتنه هه‌میشه‌ییه‌کان خۆی ئاماده ده‌کات،بۆیه‌که ده‌بینین که که‌سانی دکاتاتۆری تازه‌و نوێ په‌یدا ده‌بن و دژ به گه‌لی کۆرد خۆیان ساز ده‌ده‌نه‌وه و له‌م لاو ئه‌ولا که‌سانی وه‌ک مالکی و شارستانی و غه‌لیون سه‌ر له نوی په‌یدا ده‌بنه‌وه که دژایه‌تی گه‌لی کورد‌و کوردستان ده‌که‌ن و به خه‌یالی پوچی خۆیانه‌وه وا ده‌زانن که به‌وان کارانه‌یان دکارن ئه‌نفاله‌کان و بڕیاره‌کانی جینۆ سائید کردنی کورد‌و کاره‌ساته‌کانی وه‌ک سه‌دامیان دژ به کورد‌و کوردستان بسازنه‌وه،ده‌بێ ئه‌وان شۆڤێنی و که‌سایه‌تی و خه‌ڵکانی تازی و ڕۆمی و عه‌جه‌مه‌کانی دوژمن به کورد ئه‌و ڕاستیه زۆر چاک بزانن که کورد هه‌رگیز له ناو ناچێت و بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت ده‌بێ ئه‌و ڕۆژه هه‌ر بێت که ئاڵای ڕه‌نگینی کوردستان له سه‌ر باڵا خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه سه‌ربه‌رزانه بشه‌کێته‌وه‌و کوردیش ببێ به خاوه‌ن قه‌واره‌ی میللی خۆی و دوله‌تی خۆی له سه‌ر کوردستانی مه‌زنه‌وه هه‌بێت. تازه به تازه غه‌لیۆن شه‌کر ده‌شکێنی و دژ به کورد وه‌ک دوژمنه دیرئنه‌کانی گه‌لی کورد و سه‌دامیه‌کان بیر ده‌کاته‌ه‌وه و دان به‌خاکی گه‌لی کورد ناهێنێت و ده‌یه‌وێت که کوردستان قوت بدات و ده‌فه‌رموێ خاکێ نیه به ناوی کوردستانه‌وه!!!{jcomments off}