درێژەدان بە سیاسەتی سازان و خۆگونجاندن (مماشات) لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەنیا یارمەتی بە بەهێزتر بوونی رێژیمی ئێران و توندتر بوونی ئاڵۆزی و کێشەکان دەکا. تەنانەت ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئامادە بێ لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی لەگەڵ رۆژئاوا رێکیش بکەوێ، کۆتایی بە هەڕەشەی ئەو رێژیمە بۆ ناوچە و ئەمنییەتی جیهانی نایەت.
…
قسەکانی میرۆ عەلیار لە سمیناری “ئێران داهاتوویەکی بێ زوڵم و زۆری دەبێ”
لە پارلمانی سوێد لە 14ی ئاوریلی 2012
بەشدارانی بەڕێز، ئەو کاتەتان باش
سەرەتا زۆر سوپاسی پارلمانی سوێد، فراکسیونی “فولک پارتی” و بەتایبەتی بەڕێز “فرێدریک ماڵم” دەکەم کە ئەو سمینارەی رێکخستووە و گەلێک سوپاس کە منیش بانگهێشت کراوم.
سوپاس بۆ بەشداری هەموو ئێوەی بەڕێز
بۆ ئەوەی بتوانین بارودۆخی کوردستانی ئێران ئاوا کە هەیە بخەینە بەر باس و لێکدانەوە، پێویستە لەپێشدا ئاماژە بە کۆمەڵێک “فاکت” و واقعییاتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵاتی ئێران بکرێ:
ــ بهپێچهوانهی ئیدیعای دهوڵهتی ناوهندی و لایەنە ناسیۆنالیستهکانی حاکم، ئێران وڵاتێکی فرهگەلییهکهنهتهوهکانی
ــ لە کاتێکدا کورد و گهلانی دیکەی غهیرهفارس نزیکە بە 70%ی حهشیمهتیئێران پێک دێنن، بەڵام لە هەموو مافە نەتەوەیی و کولتوورییەکانیان بێ بەشن. هیچ گهلێک لهئێراندا، نهگهلی فارس و نهگهڵانی غهیرهفارس، بهتهنیا زۆرایهتی (اکثریت) نییه. هەموو ئەوگهلانە لهباری مێژووییهوهخاوهنی خاک و ههرێمی خۆیانن و ههر یهکهی لهناوچهی خۆیدا زۆرایهتی موتڵهقه.
ــ ئەو گەلانە لە ئێراندا وهک نهتهوهیخاوهن زمان و فهرههنگ و مێژوویتایبهت بهخۆیان، ئیعترافیان پێ ناکرێ و بە هۆ و ئەنگیزەی سیاسی- ناسیۆنالیستی بە “کەمایەتی” و “قەوم” ناویان دەبەن. بەتایبەت، یەکەم، بەمەبەستی نکۆڵی کردن لە یەکسان بوون، شوناس و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلانی غەیرە فارس و دووەم، بۆ بەرگری کردن لە بەشداریی ئەو نەتەوانە لە دەسەڵاتی سیاسیدا.
ــ کوردی و زمانی گەلانی ئاماژە پێکراو قەدەغە و مافی خوێندن بە زمانی زگماکیان لێ زەوت کراوە. لە تەواوی قۆناخەکانی خوێندن و هەموو ناوەندەکانی فێربوون و راهێناندا، خوێندن تەنیا بە زمانی فارسییە.
هەر بۆیەش رادهینهخوێندهواریله نێو نهتهوهکانیغهیره فارسدا چهند بهرابهریئەو رادەیەیە لە ناچەکانی دیکەیە.
ــ شیعە مەزهەبی رەسمی وڵاتە، لەکاتێکدا زۆربەی حەشیمەتی کورد، بەلووچ، تورکمەن و بەشێکی بەرچاوی عەرەبەکان سونی مەزهەبن. بەو جۆرە، گەلانی بندەست نەک هەر لەژێر ستەمی نەتەوەیی دان، بەڵکوو لەباری مەزهەبیشەوە کەوتوونەتە بەر پەلامار و هەڵاواردن.
ــ رێژیمیئیسلامیبە بیانووی جۆراوجۆر خۆی لە سەرمایەگوزاریلهکوردستان دەبوێرێ، بۆیە دیاردەی ههژاری، بێکاری، ئیعتیاد، کۆچ کردن و خۆکوژیگهیشتۆتهئاستێکیمه
بە کورتی، سەرەتاییترین داخوازیسیاسی، فهرههنگیو تهنانهت ئابووریی نهتهوهبندەستەکان، لهلایهن رێژیمەوە تاوانی جیاخوازیو گوێڕایەڵی بۆ رۆژئاوای وەپاڵ دەنرێ و بهتوندترین شێوهسهرکوت دهکرێ.
دیاردەیەکی جێگای سرنج لەو پێوەندییەدا ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە ئێراندا سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردنی سیاسی، مەزهەبی و جنسییەتیی دژ بە کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە بەهۆی یاسای بنەڕەتیی وڵات نهادینە کراوە و رەوایی “یاسایی” پێدراوە!
لێرەدا پێویستە ئاماژە بکرێ کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و زۆربەی نزیک بە تەواوی هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستانی ئێران خەبات دەکەن بۆ وەدیهێنای مافە نەتەوەیی و کولتوورییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێمۆکراتیک و فیدراڵدا.
هەروەها بە گرینگی دەزانم ئاماژە بە دامەزراندنی “کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ” وەک رووداوێکی مێژوویی بکەم.
لە 20 ی فیورییەی 2005ی زایینیدا حەوت رێکخراوی سیاسی بەلووچ، کورد، تورک، عەرەب و تورکمەن پێکهاتنی “کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ”یان راگەیاند.
ئەو هەنگاوە مێژوویی بوو، چون بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا چەند هێزی سیاسی ناسراوی سەربە نەتەوە بندەستەکان لە دەوری یەک کۆبوونەوە و رێکخراوێکی “چەتر”یان پێک هێنا.
لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە گەیشتۆتە 16 رێکخراو.
ئامانجی سەرەکیی دامەزرێنەرانی کۆنگرە ئەوە بوو کە هێزە سیاسییەکانی گەلانی ستەم لێکراو لە دەوری یەک کۆ بکرێنەوە، وزە و ئیمکاناتیان بخرێتە سەریەک و بە یەکەوە خەباتێکی هاوبەش و کاریگەر دەست پێ بکەن بۆ ئازادی و بۆ کۆتایی هێنان بە سەرکوت و هەڵاواردن و دابین کردنی مافە سیاسی و مرۆییەکانی گەلانی غەیرەفارس لە ئێراندا.
هەم لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و هەم لەلایەن بەرەی ناسیونالیستی بەناو ئێرانییەوە پـڕوپاگەندەیەکی بەربڵاو لەدژی کۆنگرەی نەتەوەکان دەکرێ و کۆنگرە بە رێکخراوێک دەناسێندرێ کە دەستکردی وڵاتانی بێگانەیە و بۆ دابەش کردنی ئێران هەوڵ دەدا!
هەر ئەوانەی حاشا لە فرەگەلی بوونی ئێران و شوناسی نەتەوەکانی غەیرفارس دەکەن، تاوانی جیاییخوازیش دەخەنە پاڵ کۆنگرەوە.
بە پێچەوانەی ئیدیعای ئەو لایەنانە، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ خەبات دەکا بۆ ئازادی و وەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی گەلانی غەیرە فارس لە چوارچێوەی جوغرافیایی ئێرانێکی دێمۆکرات، فیدراڵ و سێکۆلاردا.
لە روانگەی کۆنگرەوە، تەنیا لە سیستمێکی دێمۆکراتیک بە شکڵی فیدراڵدا هەم یەکیەتی ئێران دەپارێزێ و هەم مافە سیاسییەکانی گەلانی بندەست دابین دەکرێ دەرفەت بۆ بەشداری ئەوان لە دەسەڵاتی سیاسی وڵاتدا دەڕەخسێت.
کۆنگرە رزگار کردنی ئێران لە چنگ دیکتاتۆری و دابین کردنی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە وڵاتدا لە یەکیەتی و هاوکاریی ئوپۆزسیۆنی دێمۆکراتی ئێراندا دەبینێ.
ئێمە هەم وەک حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەم وەک ئەندامێکی کۆنگرە، بۆ ئەو مەبەستە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو کەسایەتی و حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی فارس درێژ دەکەین و هاوکاری نزیک و خەباتی هاوبەش لەگەڵ لایەنە دێمۆکرات و ئازادیخوازەکانی ئێران بە پێویست و مەرجی سەرکەوتن بەسەر دیکتاتوری دەزانین.
لە هەمان کاتدا پێ لەسەر ئەو راستییە دادەگرین کە خەباتی هاوبەش و هاوکاریی گاریگەر تەنیا لەسەر بناغەی رێزگرتنی دوو لایەنە و ئیعتراف بە شوناس و مافەکانی یەکتر ئیمکانی هەیە.
بەڕێزان!
لهکۆتاییدا دهمهوێئاماژهیهکیکورت بهسیاسهتیرۆژئاوا بەرامبهر بە ئێران بکهم، دیارە ئەوەندەی پیاو بتوانێ قسە لە سیاسەتێکی یەکگرتووی رۆژئاوا بکا.
ئامانجی راگەیەندراوی ئەو سیاسەتە ئەوە بووە کە لە رێگای پێوەندی و دیالۆگەوە ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە چوار خاڵدا پێک بهێنی،کە رێژیم:
ــ دەست هەڵگرێ لە پشتیوانی و پەرەپێدان بە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی
ــ واز بێنێت لە دژایەتی و کۆسپ ساز کردن بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ــ خۆببوێرێت لە ئاڵۆزی نانەوە و دەست تێوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچە
ــ سەرەنجام لە ساڵی 2003ی زایینییەوە، هەموو هەوڵەکان لە پێناوی ئەوەدا بوون کە کۆماری ئیسلامی وازبێنێ لە بەرنامە ناوکییەکەی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی.
دوای 33 ساڵ نەک هەر هیچکام لەو ئامانجانە وەدی نەهاتوون، بەپێچەوانە، سیاسەت و کردەوەکانی رێژیمی ئیسلامی لەهەر چوار بواردا ساڵ بە ساڵ توندتر و کێشەخوڵقێنتر بوون، بە شێوەیەک کە ئێستا رێژیمی ئیسلامی بۆتە هەڕەشەکەیەکی راستەقینە، هەم بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هەم بۆ ئەمنییەتی جیهانی.
ئەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکان بتوانن گۆڕانێکی بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا پێک بێنن، جێگای گومانی جیدییە.
بۆیە ئێمە پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتان و هێزە دێمۆکراتیکەکانی رۆژئاوایی بەرامبەر بە رێژیمی ئێران بە هەڵویستەکانیاندا بچنەوە و ئەوە بسەلمێنن کە:
ــ درێژەدان بە سیاسەتی سازان و خۆگونجاندن (مماشات) لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەنیا یارمەتی بە بەهێزتر بوونی رێژیمی ئێران و توندتر بوونی ئاڵۆزی و کێشەکان دەکا. تەنانەت ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئامادە بێ لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی لەگەڵ رۆژئاوا رێکیش بکەوێ، کۆتایی بە هەڕەشەی ئەو رێژیمە بۆ ناوچە و ئەمنییەتی جیهانی نایەت.
ــ ئێران لەبەر ئەوەی وڵاتێکی بەرین و دەوڵەمەندە و لە ناوچەدا گرینگیی ژێئو – ستراتێژیکی هەیە، لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەم دەتوانێ دەورێکی موسبەت بگێڕێ و هەم دەتوانێ دەورێکی مەنفیی هەبێ. موسبەت و مەنفی بوونی دەوری ئێران بەستراوەتەوە بە سیستمە سیاسیەکەی: واتە ئێرانی دیکتاتوری لەژێر دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامیدا دەتوانێ مەترسیی جیدی بێ بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕستدا و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی بخاتە مەترسییەوە. ئێرانی دێمۆکراتیک بەڵام دەتوانێ فاکتۆرێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە بێ لە دابین کردنی دێمۆکراسی و ئاشتی لە ناوچەدا و شەریکێکی
جێگای متمانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێ بۆ پاراستنی ئەمنییەتی جیهانی.
تەنانەت ئەگەر کێشەکە لەگەڵ ئێران تەنیا لەسەر بەرنامەی ناوکیش بێ، بوون و نەبوونی چەکی ناوکیش لە ئێرانێکی دێمۆکرات بە رێژیمێکی بەرپرسیارەوە، کەیفییەتێکی دیکە بەخۆیەوە دەگرێ!
رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەگەر وەک رێژیمێکی دیکتاتۆر و سەرکوتکەر لە ژوورەوە دوژمنی خەڵکی ئێرانە، لە دەرەوەش بۆتە هەڕەشە بۆ ئەمنییەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
کەوابوو بەو ئاکامە دەگەین کە دێمۆکراتیزە کردنی ئێران لە پرسێکی نێوخۆیی تێپەڕیوە و بەتەنیا مەسەلەی ئێرانییەکان نییە، دێمۆکراتیزە کردنی ئێران بۆتە پێویستییەکی خێرای نێودەوڵەتی.
هێزە دێمۆکراتیکەکانی رۆژئاوا پێویستە بە راشکاوی پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی لە هێزە دێمۆکراتەکانی ئێران بکەن و یارمەتی بە پێکهاتنی ئوپۆزسیۆنێکی بەهێز و دێمۆکراتیک بدەن کە بتوانێ نیزامێکی دێمۆکرات و گەلی لە جێگای کۆماری ئیسلامی دابمەزرێنێت.
لە هەمان کاتدا پێویستە هەموو لایەنەکان ئەو راستییە ببینن و بیسەلمێنن کە:
یەکەم، بەبێ بەشداریی چالاکانەی گەلانی غەیرەفارس، ئوپۆزسیۆنێکی بەهێز و دێمۆکراتیک ناتوانێ لە ئێراندا پێک بێ و ئالترناتیڤێکی رەوا سەرناگرێ و دووهەم، بە بێ ئیعتراف بە شوناس و مافەکانی گەلانی بندەست دابین بوونی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێراندا ئیمکانی نییە.
هیچ سازان و هاوپەیمانییەکی ئوپۆزسیۆنی ئێران بەبێ بەشداری نەتەوە بندەستەکان ئەو هێز و توانایە و مەقبوولییەتەی نابێ کە بتوانێ ئاڵترناتیڤێکی رەوا پێک بێنێ، بە پێچەوانە رێگا بۆ سەرهەڵدانی دیکتاتۆرییەکی نوێ خۆش دەکا و ئیستبداد بە شکڵێکی دیکە سەر وەدەر دەنێت.
تەنیا بە یەکەوە دەتوانین دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی بە چۆکدا بێنین و نیزامێکی دێمۆکرات و مرۆیی دابمەزرێنین.
بەهیوای ئەو رۆژە!
سوپاس بۆ گوێگرتنتان
{jcomments off}