ڕۆژانی وشکه زستانی وا هه‌یه
ئه‌وده‌م داوێنی چیا خزمی ده‌ریایه 
……
شێعری تۆماس تڕانستڕۆمێر”Tomas Tranströmer”
وەرگێڕان له سویدییه‌وه : ڕه‌حمانی سۆفی
گه‌میه‌وان
ڕۆژانی وشکه زستانی وا هه‌یه
ئه‌وده‌م داوێنی چیا خزمی ده‌ریایه
به جیچکانه‌وه،
خۆداپۆشیو به په‌ڕ و پۆی بۆزه‌وه
کورته ماوه‌یه‌کی لاژوه‌ردی،
ماوه‌یه‌کیش درێژ له‌گه‌ڵ شه‌پۆل،
وه‌کوو پشیله کێوی ڕه‌نگ‌په‌ڕیو
بێهوده ده‌گه‌ڕێ،
چنگ‌گیرکا له خیزڵانی لێوار
له ڕۆژێکی ئه‌وتۆدا،
گه‌له‌گه‌می نوقم بووش
له ده‌ریا ده‌رده‌که‌ون و
به دوای خاوه‌نه‌که‌یان‌دا ده‌گه‌ڕێن.
خاوه‌نیش له جارخانه‌ی شاردا داماون
و مه‌له‌وان‌گه‌لی خنکاویش،
باریک‌تر له دووکه‌ڵی لووله
با، ده‌یانبا بۆ وشکانی
له باکوور،
پشیله ئاژه‌ڵی واقیعی په‌نجه تیژ
به‌چاوی خولیاوه،
به ئاواتی تێربون کڕوکاژ ده‌که‌ن
له باکوور،
له‌وێ ڕۆژ له کانی ژێر زه‌وی دا ده‌ژی
هه‌م شه‌وه و هه‌م ڕۆژ
له‌وێ،
ته‌نیا ئه‌وه‌ی زیندوو ماوه بۆی هه‌یه
دانیشێ له‌به‌ر کوانوی گزینگی به‌ربه‌یان، و
گوێ بگرێ له موزیکی سه‌هۆڵ به‌سته.
په‌یوه‌ندی
بڕوانه ئه‌و داره بۆزه!
ئاسمان له تێکوڵه‌کانییه‌وه باریوه‌ته زه‌وی
کاتێ که زه‌وی خواردییه‌وه
ته‌نیا ئاسمانێکی وشکه‌ڵاتو ماوه‌ته‌وه.
فه‌زای دزراو له هۆنینه‌وی ریشه‌دا
ده‌چه‌رخێ بۆ سه‌وزه‌ڵانی
ئه‌و کورته چاوتروکانه ئازادییه،
که له خۆمانه‌وه هه‌ڵده‌چێ
له خوێنی خواژنی ئه‌فسانه‌وه،
گێژ و خول ده‌خواو، و به‌رده‌وامه
به‌رده‌کان
تۆماس تڕانستڕۆمێر
و/له سوێدییه‌وه: ڕه‌حمان سۆفی
به‌رده‌کانی که فڕێماندان،
زرمه‌یان دێته گوێم، به‌رده‌بنه‌وه
له ڕه‌وتی ساڵیاندا کریستاڵی ڕوونه
له‌و دۆڵه‌دا چاوتروکانێک ده‌فڕێ
کرده‌وه سه‌ر لێشێواوه‌کانمان ،
له‌م ترۆپکی داره‌وه
بۆئه‌و ترۆپک هاوارده‌که‌ن
بێده‌نگی ناسک‌تر له هه‌وای هه‌نوکه
وه‌کوو پۆلی په‌ره‌ستو ده‌خزێن
له‌م دوندی چیاوه بۆ
ئه‌و په‌ڕی که‌ژ و کۆ
سنووری دانراو ده‌به‌زێنن
تا ده‌هه‌نه پێده‌شی به‌رین.
له‌وێ هه‌موو کرده‌وه‌کانمن له سه‌رمان ده‌که‌ون
کریستاڵی ڕوونه دژ به هیچ بنێک بێجگه له خۆمان
ئه‌ندێشه‌کی توڕه
تۆفانێک هێز به باڵی ئاش ده‌به‌خشێ
که کێویانه له تاریکی شه‌ودا بگه‌ڕێ، و
نه‌بوون به زمهه‌ڕ بکا
تۆش به هه‌مان قانون چاوچڕی خه‌وی
شه‌وچرای ده‌ست
ژێر زگی بۆرکوسه‌ی خۆڵه‌مێشییه
بیره‌وه‌رییکی ته‌ماوی
له قوڵایی ده‌ریادا نوقم ده‌بێ
له‌وێ ده‌یبه‌ستێ، و
ده‌بێته په‌یکه‌رێکی نامۆ
سه‌وزه خه‌زه گۆچانی تۆیه
ئه‌و که‌سه‌ی گه‌ڕۆکی ده‌ریابێ پته‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یان و هاتن
مامره ماسیخۆره، ده‌ریاوانی هه‌تاو،
به‌سه‌ر ئاوه‌که‌وه ڕێی خۆ ده‌بڕێ
هێشتا دنیا له زینده خه‌و دایه
وه‌کوو به‌ردی ڕه‌نگاوڕه‌نگی نێو ئاو
ڕۆژێکی له په‌سن نه‌هاتوو،
ڕۆژگه‌لی شێوه نیشانه‌ی،
نووسینی نه‌ته‌وه‌ی (ئازتێک)
موزیک،
من حه‌په‌ساو وێستاوم
له‌هه‌مبه‌ر گوڵ‌دۆزی نگارێک
که باڵی به‌ربڵاوی،
وێچووی شێوه‌کاری،
چینی جووتیار و پاڵه‌یه
له خوڕه‌ی که‌پۆی گه‌میدا پشووه
به‌یانی‌یه‌کی زستانی ده‌رده‌که‌وێ،
چۆن ئه‌م خاکه خۆده‌گه‌وزێ به‌ره‌و پێش
گرژی با، له نه‌هانی ،
دیواره‌کانی خانوه‌که پێکدا ئه‌دا
بزووتنه‌وه کۆته‌ی سه‌ر ئاوه
خێوه‌تی بێده‌نگی و
سکانی شاردراوه‌ی پۆلی مه‌لی کۆچه‌ر
له لێڵایی زستانه‌وه،
له ئامرازی موزیکی حه‌شار دراودا
ئاواز به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌کوو ئه‌وه‌یه که ،
له ژێر پۆپرینی زراوی هاوین دا وێستابی،
به‌ڵام ویزه ویزی ده‌یان هه‌زار مێشوله
به سه‌ر سه‌رته‌وه بێ . . .
ڕۆژ و شه‌و ئاوه‌ژوو
مرۆچه بێ بزوه پاسه‌وانی جه‌نگه‌ڵ ده‌کا
له نێو هیچه‌وه،
نێوه‌وه‌ی پوچه‌ی ده‌بینێ
له تارمایی کۆگه‌ڵاوه،
به بێ دڵۆپی شه‌ونم
و زه‌مزه‌مه‌ی شه‌وانه
له قوڵایی هه‌ڵدێری هاوینه‌وه
به پوچی ده‌بیسرێ
وه‌ک سووڕنیشانی کاتژمێر
دارکاژ دژوار وێستاوه
مرۆچه‌که له سێبه‌ری چیادا ده‌گه‌شێته‌وه
قاڕه و جوکه‌ی مه‌ل،
و سه‌رئه‌نام هێدی هێدی
هه‌وری باردار ده‌چه‌رخێ.
شێعری تۆماس تڕانستڕۆمێر و كه‌نت اندرسۆن
دوو شێعر له دوو شاعیری سوێدی
وه‌گێڕان له سوێدییه‌وه، ڕه‌حمان سۆفی-سوێد
تۆماس تڕانستڕۆمێر (Tomas Tranströmer)
پێشوته
ڕاپه‌ڕین له خه‌وندا بازدانی چه‌تربازێکه
ئازاد له گێژ وخولی هه‌ناسه بڕ
ڕێبوار نوقم ده‌بێ به‌ره‌و مه‌ڵبه‌نی به‌یانێکی سه‌وز
شتگه‌ل گڕیان لێهه‌ڵده‌ستێ
ڕێبواری به هه‌ست تێده‌گا،
که هه‌ڵوێستی له‌رزۆکی چه‌کاوه‌ک
له‌هه‌مبه‌ر نه‌زمی به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕیشه‌ی دارکاژ،
له هه‌مبه‌ر گڵۆپی چه‌رخانی ژێر زه‌وی، چۆنه
به‌ڵام له سه‌ر زه‌وی وێستاوه سه‌وزه‌ڵانی
له ژێر باڵی گه‌رمای گیان پڕوکێندا
گوێی داوه‌ته ئاهه‌نگی نادیاری پۆمپیک
مرۆڤ نوقم ده‌بێ به‌ره‌و هاوین
سه‌رنج ده‌کشێ بۆ سه‌مای گڕکانی سه‌ر سوڕهێنه‌ر
به‌ڕێگای سه‌وزه شێداری ته‌مه‌ن دا،
له‌رزۆک له ژێر توربینی ڕۆژدا،
به‌رگری ده‌کا له کۆچێکی ئه‌ستۆنی
له پشودانێکدا، له چاوتروکانێکدا،
ماسیخۆره باڵه‌کانی ئاماده ده‌کا بۆ ڕاو
به سه‌ر ئاوی ڕه‌واند،
له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می بڕۆنس دا،
له ده‌نگی بێ ئاشتی دا،
له قوڵایی ده‌ریای بێ‌بن دا،
له ده‌ستپێکی کاتی ڕۆژدا،
وه‌کوو چۆن به‌ده‌ست به‌ردێکی
گه‌رم بوو هه‌ڵگرێ
به ئاگایی ده‌توانی له دنیا تێبگه‌ی
ڕێبوار له ژێر شۆڕه‌بی دا وێستاوه
بۆی هه‌یه دوای گوشار
پێش گێژاوه‌ی مه‌رگ
ڕوناکیێکی مه‌زن به سه‌ری دا بکرێته‌وه ؟
شێعری كه‌نت اندرسۆن. Kent Andersson
هه‌نگاوێک
ده‌بێ بتوانم ڕۆژێک بۆ خۆم بم
ئه‌وده‌م به بێ بیر، بیرم ئازاده
یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم و
ده‌زانم که هه‌نگاوی خۆمه
ده‌مه‌وێ له ژووری خۆم دا،
له خه‌و هه‌ستم و ڕابمه سه‌رپێم
له سه‌ر زه‌وی چرکه‌یه‌ک ڕاوێستم
له خۆم بپرسم، بۆ کام شوێن هه‌نگاو ده‌نێم
هه‌نگاوێک به ئه‌سپایی و
دوایه‌ش هه‌نگاوێکی دی
زۆر خۆش ده‌بێ که بزانم چ ده‌بێ
کا‌تێک پیاو بۆئه‌ولایه ده‌ڕوا، واخۆی ده‌یه‌وێ
ده‌بێ بتوانم له خۆم بپرسم: من کێم ؟
بۆچی واده‌که‌م که ده‌یکه‌م ؟
ناتوانم درگای ژیان له خۆم داخه‌م و
ژیان له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانم بێ
وا له هه‌موو لایه‌که‌وه با‌نگم ده‌که‌ن
ئاوا وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه:
چرکه‌یه‌ک ڕاوێستن!
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆم ده‌ڕۆم
ئه‌مڕۆ ” سه‌گی ” هیچ که‌س نیم
هه‌نگاوێک به ئه‌سپایی و
دوایه‌ش هه‌نگاوێکی دی
زۆر خۆش ده‌بێ که بزانم چ ده‌بێ
کا‌تێک پیاو بۆ ئه‌ولایه ده‌ڕوا که خۆی ده‌یه‌وێ
1
پێشوته
ڕاپه‌ڕین له خه‌وندا بازدانی چه‌تربازێکه
ئازاد له گێژ وخولی هه‌ناسه بڕ
ڕێبوار نوقم ده‌بێ به‌ره‌و مه‌ڵبه‌نی به‌یانێکی سه‌وز
شتگه‌ل گڕیان لێهه‌ڵده‌ستێ
ڕێبواری به هه‌ست تێده‌گا،
که هه‌ڵوێستی له‌رزۆکی چه‌کاوه‌ک
له‌هه‌مبه‌ر نه‌زمی به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕیشه‌ی دارکاژ،
له هه‌مبه‌ر گڵۆپی چه‌رخانی ژێر زه‌وی، چۆنه
به‌ڵام له سه‌ر زه‌وی وێستاوه سه‌وزه‌ڵانی
له ژێر باڵی گه‌رمای گیان پڕوکێندا
گوێی داوه‌ته ئاهه‌نگی نادیاری پۆمپیک
مرۆڤ نوقم ده‌بێ به‌ره‌و هاوین
سه‌رنج ده‌کشێ بۆ سه‌مای گڕکانی سه‌ر سوڕهێنه‌ر
به‌ڕێگای سه‌وزه شێداری ته‌مه‌ن دا،
له‌رزۆک له ژێر توربینی ڕۆژدا،
به‌رگری ده‌کا له کۆچێکی ئه‌ستۆنی
له پشودانێکدا، له چاوتروکانێکدا،
ماسیخۆره باڵه‌کانی ئاماده ده‌کا بۆ ڕاو
به سه‌ر ئاوی ڕه‌واند،
له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می بڕۆنس دا،
له ده‌نگی بێ ئاشتی دا،
له قوڵایی ده‌ریای بێ‌بن دا،
له ده‌ستپێکی کاتی ڕۆژدا،
وه‌کوو چۆن به‌ده‌ست به‌ردێکی
گه‌رم بوو هه‌ڵگرێ
به ئاگایی ده‌توانی له دنیا تێبگه‌ی
ڕێبوار له ژێر شۆڕه‌بی دا وێستاوه
بۆی هه‌یه دوای گوشار
پێش گێژاوه‌ی مه‌رگ
ڕوناکیێکی مه‌زن به سه‌ری دا بکرێته‌وه ؟
2
تۆفان
لێره،
له‌پێش قه‌ڵایکی سه‌وز ڕه‌شدا،
له‌هه‌مبه‌ر زه‌ریای سێپته‌مبه‌ردا،
له‌پڕێکدا،
گه‌ڕۆک توشی پیره‌داربه‌ڕویک ده‌بێ
له‌چه‌شنی که‌ڵه‌کێوی به به‌ردبوو،
به‌تاج به‌رزوبه‌رینی سه‌ره‌وه
تۆفانی باکوور هه‌ڵده‌کا
وه‌رزی پێگه‌یشتنی ترشه گێوژه
هۆشیار له‌تاریکیدا گوێی لێیه
پۆله ئه‌ستێره ورد ده‌بن
به‌سه‌رپۆپکی داربه‌ڕودا.
3
ئێواره – به‌یانی
تیره‌گی مانگ پواوه
باده‌وه‌ش چرچولۆچ بووه
مانگی خنکاوبه سه‌ر ئاوه‌وه ده‌گه‌ڕێ
ته‌خته‌سه‌کۆی چوارگۆشه قورس ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه
په‌تی به‌ستنه‌وه‌ش له‌تاریکیدا ده‌ڕزێ
له دووره‌وه، له‌سه‌ر پێپلیکانه‌کان
گزینگی به‌یان خۆده‌کوتێ، خۆده‌کوتێ
به‌سه‌ر په‌رژینی به‌رده بۆری زه‌ریادا
ڕۆژ له نزیکی دنیا پڕشنگ ئه‌دا
خواگه‌لی هاوین نزیکن له خنکان،
له دووکه‌ڵی ده‌ریاییدا بێهوده ده‌گه‌ڕێن.
4
بۆڕموزیکی خاوه‌ژێ
له ناوه‌ندی مه‌داری بێده‌نگیدا
له ژێرقه‌ڵه‌شه هسه‌هۆڵدا،
به‌هاژه و گرفه، تل ده‌دا
زه‌ریای بێسنوور‌به‌ره‌و ڕووناکی.
له گێره‌ی قه‌وزه‌دا،
چاوبه‌سته هه‌وساره‌که‌ی خۆی ده‌جوێ
له که‌فی سه‌هۆڵبه‌ستدا،
خۆده‌کشێ به‌ره‌و‌که‌ناره‌ی به ر‌خۆر.
شینه‌قامیشی خاک تاریکی ده‌ی پۆشێ
قه‌ڵشه سه‌هۆڵ ده‌بێته ئه‌ستێره وده‌وێستێ
که‌ف ده‌بێته سه‌هۆڵ،و
به‌ره‌و که‌ناره‌ی به‌رخۆر
بێ‌وچان ده‌خوشێ زریا به ره‌و پێش.
ئاوریل و بێده‌نگی
به‌هار خاپوری چاره‌نووسه
مۆرمه‌خمه‌ڵی تاریکی،
به لاما ده‌خزێته که‌نداڵێکه‌وه
به‌بێ ئاوێنه نوێنی
ته‌نیا شتێکی زه‌رد ئه‌دره‌وشێته‌وه
نێرگزه به‌هاره‌یه
منیش له سێبه‌ره‌که‌ی خۆم دا
ڕاده‌گوێزرێم
هه‌ر وه‌کو که‌مانێک
له جانتا ڕه‌شه‌که‌ی خۆیدا
ته‌نیا ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کمه بێژم
له دووره‌و ده‌بروسکێته‌وه
چه‌شن وێنه‌ی زێو
له جامخانه‌ی بارمته فرۆشێکدا
شێعری تۆماس تڕانستڕۆمێر= Tomas Tranströmer
به‌یانی‌یه‌کی زستانی ده‌رده‌که‌وێ،
چۆن ئه‌م خاکه خۆده‌گه‌وزێ به‌ره‌و پێش
گرژی با، له نه‌هانی ،
دیواره‌کانی خانوه‌که پێکدا ئه‌دا
بزووتنه‌وه کۆته‌ی سه‌ر ئاوه
خێوه‌تی بێده‌نگی و
سکانی شاردراوه‌ی پۆلی مه‌لی کۆچه‌ر
له لێڵایی زستانه‌وه،
له ئامرازی موزیکی حه‌شار دراودا
ئاواز به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌کوو ئه‌وه‌یه که ،
له ژێر پۆپرینی زراوی هاوین دا وێستابی،
به‌ڵام ویزه ویزی ده‌یان هه‌زار مێشوله
به سه‌ر سه‌رته‌وه بێ . . .
ڕۆژ و شه‌و ئاوه‌ژوو
مرۆچه بێ بزوه پاسه‌وانی جه‌نگه‌ڵ ده‌کا
له نێو هیچه‌وه،
نێوه‌وه‌ی پوچه‌ی ده‌بینێ
له تارمایی کۆگه‌ڵاوه،
به بێ دڵۆپی شه‌ونم
و زه‌مزه‌مه‌ی شه‌وانه
له قوڵایی هه‌ڵدێری هاوینه‌وه
به پوچی ده‌بیسرێ
وه‌ک سووڕنیشانی کاتژمێر
دارکاژ دژوار وێستاوه
مرۆچه‌که له سێبه‌ری چیادا ده‌گه‌شێته‌وه
قاڕه و جوکه‌ی مه‌ل،
و سه‌رئه‌نام هێدی هێدی
هه‌وری باردار ده‌چه‌رخێ.
{jcomments off}