"an independent online kurdish website

ئه‌و سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆرانه‌ی که‌رۆژ له‌دوای رۆژ ره‌زای خۆیان گران ده‌که‌ن چی له‌نێوخۆی ووڵات و چی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وا چاره‌نوس بۆ خۆیان دیاری ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ دێت که‌مل بۆ یاساو رێساو  و رای گشتی  ناده‌نmaliky-montage-kraw-

بۆیه‌ مه‌رگی راسته‌قینه‌یان ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چی نه‌ریته‌ داسه‌پاوه‌کان ده‌بێت و کلک له‌گه‌ڵ رژێمێکی وه‌ک ئێرانی ئاخونده‌کان گرێ ده‌دات و هیچ حیسابێک نه‌ بۆ هاوپه‌یمانی و نه‌بۆئه‌و زلهێزه‌ی وه‌ک ئه‌مریکا  که‌ هه‌زاران سه‌ربازی ووڵاته‌که‌ی کرده‌ قوربانی تا توانی رژێمی به‌عس له‌ناو بدات .لێره‌دا باس له‌ ئاڵوده‌ بونی ‌ئه‌و گرێ و گۆڵانه‌ ناکه‌ین که‌ رژێمه‌که‌ی مالکی له‌گه‌ڵ کوردیه‌خه‌گیر بوه‌ چون ئه‌وه‌ ته‌نها مشتێکه‌ له‌خه‌روارێک .

وا زیاتر ساڵیکه‌ رژێمی به‌شار توشی ئاڵۆزی ناوخۆیی بوه‌ته‌وه‌و رۆژانه‌ ده‌یان مرۆڤی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی دیکتاتۆری و خۆسه‌پێنه‌ر و له‌و لاشه‌وه‌ رژێمی  روسیا به‌ئاشکرا و به‌نهێنی داکۆکی له‌سوریا ده‌کات و وه‌ک هاوپه‌یمانێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌رکه‌وتوه‌ له‌حاڵێکدا که‌ ئه‌مریکاو ئیسرائیل زه‌مه‌نێکه‌ به‌رنامه‌ی وه‌شاندنی گورزله‌ئێران نه‌خشه‌ ده‌کێشن و له‌م نێوه‌نده‌شدا مالکی بوه‌ به‌کلکی رژێمی ئێران و ده‌یهه‌وێ هه‌م قه‌رزی سوریا ببژێرێت و هه‌م ده‌یهه‌وێ چه‌کو چۆڵ له‌روسیابکرێت، ئه‌مانه‌و چه‌ندینی تر بونه‌ته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک هه‌ژده‌هه‌زار سه‌ربازره‌وانه‌ی ووڵاتی قه‌ته‌ر بکات ، ئه‌مریکا تا رژێمی به‌عسی روخاند هه‌م زه‌ره‌ری ماڵی کردو هه‌م زه‌ره‌ری رۆحیشی کرد له‌عراقدابۆیه‌ ئه‌وه‌ بروامه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌و هه‌مو خه‌رجه‌ی که‌کێشاویه‌تی له‌عراقدا و ده‌رنجامه‌که‌شی مالکی به‌کرێگیراوی ئێران فه‌رمانره‌وایی ده‌کات و تاک ره‌وانه‌ و بێ هیچ حیساباتێک بۆ ده‌وروبه‌ر ئه‌وا ئه‌مریکا هه‌روا لێی خۆش نابێت وره‌نگه‌ له‌که‌م ترین ده‌رفه‌تدا فه‌رمانره‌وایی له‌ده‌ستی مالکی ده‌ربهێنێت و دوریش نیه‌ له‌سه‌ردیکتاتۆر بونی ره‌وانه‌ی دادگای نه‌کات. بۆیه‌ پێم وایه‌ مالکی خۆی به‌چاره‌نوسێک سپاردوه‌ یان ئه‌وه‌تا بگه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌ره‌ی ووڵاتانی زلهێز یان ئه‌وه‌تا جڵه‌وی ده‌سه‌ته‌ڵاتی لێ وه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌و خواش ده‌زانێ هه‌مان چاره‌نوسی سه‌دامی دیکتاتۆرنه‌بێ به‌نسیبی…….

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی