ئه‌م ململانیه ڕوه‌و جه‌نگه . ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌رچی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن نه‌خشه‌كانه وه‌ك سنور‌و ده‌وڵه‌تداری و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن، زیاتر به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی حوكومداریدا نه‌یانتوانیوه ببنه جێگای ئومیدو ئاواته‌كانی هاووڵاتیانیان و دیموكراتی نه‌بوون، عه‌داله‌تیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه، برسێتیان بن بڕنه‌كردو ئاسایشیان بۆ هاووڵاتیان به‌دی نه‌هێناوه، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه خاوه‌ن خاڵی لاوازی ناوخۆیین و ئاڕاسته‌ی سیاسیان دژی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی رۆژئاوایه.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه نه‌خشه‌رێژكران و سنوریان بۆ دیاریكرا به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ بێ كێشه‌و بێشه نه‌بوون، له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوریشه‌وه هاوكێشه‌و به‌رنامه بۆ دارێژراویان بۆ نه‌خشێنرابوو.
كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه بێ ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری نه‌بووه تاڕووبه‌ڕوی رمان و به‌رهه‌ڵستی ناره‌زایی په‌نگخواردووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێته‌وه له ناوخۆیداو مێژووی ململانێی خوێناوی نیه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی.
بۆیه ئه‌وانه‌ی ململانی ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌داو ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه بنكه‌داری ده‌وڵه‌تین و ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تیش ده‌بنه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ن و مێژووی چه‌وسانه‌وه‌و نابه‌رامبه‌ریان بینیووه‌و توڕه‌ن.
له‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا شه‌ڕه‌كه له ناو سنوره‌كانی خۆیان و به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان به‌رپاكراوه‌و چوار ده‌سه‌ڵاتی گۆڕی و هه‌ندێكی تریشی له‌رزان كه كۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه خاڵی لاوازی ناوخۆییان هه‌بووه‌و له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی دنیا، بۆیه له‌هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یاندا خاڵی رووبه‌رووبونه‌وه‌یان ئاماده‌بووه.
رووداوه‌كانی ئه‌مجاره له سوریاوه رووه‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره، به‌ره‌و پێكدادانی ده‌ره‌كی ده‌ڕوات ئه‌م جاره به‌رژه‌وه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌وڵه‌ت ده‌خوازێت و شه‌ڕی رابردوو دێننه‌وه بیر‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له سوریا‌و ناوچه‌كه‌دا به‌یه‌كدا دێن.
له‌م ململانێ یه‌یكلایكه‌ره‌وه‌دا، هاوكێشه‌كان خه‌ت و خاڵی ده‌ركه‌وتووه به‌ره‌كان خه‌ریكی خۆ قایم كردن و دۆست په‌یداكردنن كه جه‌مسه‌رگیری نوێ به‌هێزی مێژووی رابردوو خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
پێی ده‌چێت شه‌پۆله‌كه درێژكراوه‌ی شه‌پۆله‌كانی شه‌ڕی مه‌خله‌مه‌كان و شه‌ڕی ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی ساڵانی ۲۰۰۰ بۆ ۲۰۰۹ ی سربیاو جۆرجیا‌و كازاخستان و ئۆكرانیا و چیچان و ئه‌فغانستان و ئه‌م دواییه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی بێت كه له سوریا به‌شێوه‌ی كاتی ستۆپی پێكرا هه‌روه‌ك چۆن له جۆرجیا گیری خوارد.
ئه‌م شه‌ڕه زیاتر به‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی گرتووه كه دۆستی كۆن و نوێی سۆڤیه‌ت و روسیایی ئێستان و دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌بن كه مه‌ركه‌زی و ئیستیبداده، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شكستیان هێناوه له ناوخۆدا، چونكه ئه‌مه خاڵی لاوازی پێكدادانه‌كانه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و هۆكارێكیشه بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌داخڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان.
سوریایی شه‌كه‌ت و ماندوو دوا ده‌وڵه‌تی دۆستی سۆڤیه‌تی كۆن و روسیایی ئێستایه له ناوچه‌كه‌دا، روخانی ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر “ناوچه‌ی بژێوی جیهانی و دڵی زه‌وی” وه‌ك سپێده‌رو ماكنده‌ر ناوی ده‌به‌ن، كه‌بێ منافس و تاكه هێزی پاوانخواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش پارویه‌كی هێنده ئاسان نیه‌و به‌ئاسانی ناجورێ و قوت ناچێ بۆیان.
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده به پله‌ی یه‌كه‌م خۆ رێكخستن و یه‌كڕیزیه له‌رووی سیاسی و دیبلۆماسیه‌وه، ئارام گرتنه و په‌له نه‌كردنه بۆ خۆ دابه‌ش نه‌كردنه به‌سه‌ر میحوه‌ره‌كاندا.
په‌له بكه‌ن له‌رێكه‌وتنی شه‌ره‌فی كاركردنی سیاسی و دبلۆماسی به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و قازانجی حیزبایه‌تی ته‌جمید بكه‌ن و قازانجی حیزبایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كۆبكه‌نه‌وه.
كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و ته‌نها پشت و په‌نا هه‌ر ئه‌وانن و ئه‌وان ده‌بن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هێزێكی گرنگیشن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سیاسی و دبلۆماسی، په‌ره به دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتی بده‌ن و سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بن و گه‌شه به دۆستایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌بده‌ن.
كار له‌سه‌ر پشت به‌خۆبه‌ستن بكه‌ن له‌ڕووی ئابورییه‌وه‌و هێزی به‌رهه‌مهێنی ناوخۆیی گه‌شه پێ بده‌ن كه‌رتی كشتوكاڵ ببوژێنه‌وه‌و ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئابووری له‌سه‌ر خاكی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت.
چونكه به‌ڵگه‌و سه‌لماندنه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون دوا شه‌ڕی یه‌كلایكردنه‌وه بۆ خه‌مڵاندن و دروستبوونی جه‌مسه‌رگیری نوێی جیهانی له ململانێی ناوچه‌كه‌ی خۆمان گه‌راكه‌ی بتروكێ و خۆی ئیعلان بكات و قیناوی شه‌ڕه كۆنه‌كان له‌م ناوچه‌یه كۆببێته‌وه‌و شه‌پۆلی لافاوی كۆنه‌قینه‌كان لێره‌و شه‌پۆل بدات.
دڵشاد پاڵانی /۱۲/۱۲/۲۰۱۲/ زاینی بریتانیا