تاتشه‌ر ناسراو به خانمی ئاسنین له ساڵی ۱۹۲۵له گرنتام -به‌ریتانیا- له دایک بووه ، ساڵی ۱۹۵۹ بۆ یه‌کم جار ده‌چێته ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه و پاشان له ساڵی ۱۹۷۵ بوو به سه‌رۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و دواتریش له ساڵی ۱۹۷۹بهه‌ڵبژاردنه‌کانی برده‌وه‌و بووه سه‌رۆک وه‌زیرانی وه‌ڵات .
پاشان دیسانه‌وه دووجاری دیکه به هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردنه‌کانی برده‌وه هه‌تا ۱۹۹۰ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو ، ئه‌وه یه‌کم خانم ده‌بێت له مێژوی وه‌ڵاته‌که‌ی خۆیدا ئه‌و پۆست وه‌ربگرێت ،
باوکی تاتشه‌ر دوکانداری سه‌وزه فرۆش بووه و دایکیشی به‌ره دروو بوه‌وه ، به‌ڵام تاتشه‌ر زۆر به توندی ڕژیم په‌روه‌رده ده‌کرێت ، بۆیه ئه له قوتابخانه یه‌کێک بووه له منداڵه زیره‌که‌کان و وه‌رش کارێکی به تواناش بووه ،
خوێندنی زانسته‌کانی کیمیا له زانکۆی ئۆکسفۆرد ته‌واو ده‌کات پاشان وه‌ک پسپۆڕێکی کیمیا له یه‌کێک له کۆمپانیه‌کاندا له نێوان ساڵی ۱۹۴۷-۱۹۵۱ کار ده‌کات ، له هه‌مان ماوه‌شدا خوێندی یاسا‌و پۆله‌تیکی ته‌واوکردوه .
تاتشه‌ر به یه‌کێک له سه‌رکرده هه‌ره دیاره‌کانی ئینگلیز هه‌ژمار ده‌کرێت له پاش ونستۆن چه‌رچل و یه‌کێکیش بووه له سیاسه‌تمه‌داره هه‌ره به‌هێزه‌گانی جه‌نگی سارد و له مێژووی به‌ریتانیادا تاکه سه‌رکرده‌یه که درژ ترین ماوه له سه‌رده‌سڵات وبۆ سێ جاری له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کان بباته‌وه ،
تاتشه‌ر به گشتی یازده ساڵ و شه‌ش مانگ و ۲۶ ڕۆژ سه‌رۆک وه‌زیرانی وه‌ڵاو بووه . تاتشه‌ر ناسراوه به ڕه‌فتاری توندی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی کانه خه‌ڵوزه‌کان و زیاتر له گه‌ڵ رۆاناڵد ڕیگان و به‌ڕێو به‌رایه‌تی ئه‌مریکا ته‌باتر بووه و زۆر په‌رۆشی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کیتی ئه‌وروپا نه‌بوو ، تاتشه‌ر توشی نه‌خۆشی خڵه‌فان ئه‌لزهه یمه‌ر بووه و له ژێر چاودێری لایه‌نه ته‌ندروستیه‌کاندایه
دڵشاد پاڵانی /۲۹/۱/۲۰۱۳/زاینی به‌ریتانیا{jcomments off}