له هه‌ر كۆمه‌لگایه‌دا كه مرۆڤ له فیَربوون و بارهیَنان به زمانی زگماكی خۆی بیَبه‌ش بیَ , نیشانه‌ی زوڵم و سه‌ره‌رۆی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ونادادپه‌روه‌ریه له‌و وڵاته, چوونكه زمانیَك به سه‌ر زمانه‌كانی دیكه زاڵ ده‌بیَ ,
كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ سرِینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگوو كلتوور و ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته, پیلانی له پیَش دارِیَژرِاوه .
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ له نیَو بردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره فارس كه‌ڵك له قه‌ده‌خه‌كردن و غه‌یره‌یاسایی كردنی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌گرن و به‌و چه‌شنه ده‌یانهه‌ویَ فه‌رهه‌نگ ومیَژوو ناسنامه‌ی وان له نیَو به‌رن و بیانكه‌نه كۆیله‌و مرۆڤ گه‌لی پله دوو و له ئاكامدا نیَویان له سه‌ر لاپه‌رِه‌ی میَژوو بسرِنه‌وه , چوونكه ئه‌وان ئه‌وه به چاكی ده‌زانن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتیَك هه‌ره‌س دیَنیَتوو نیَوی له میَژوو ئه‌سرِیَته‌وه كه زمانی زگماكی خۆی له بیركردبیَ .
ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته گویَ به هیچ یاساوریَسایه‌كی نیَونه‌ته‌وه‌ی ناده‌ن و ته‌نانه‌ت ویژدان و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تیش له به‌ر چاو ناگرن و گویَ خۆیشیان لیَ ئاخنیوه و به‌رده‌وامن له سه‌ر ئه‌م كاره دزیَوه‌یان و هه‌ركاتیش نه‌ته‌وه‌ی ژیَرچه‌پۆكه‌و زوڵم لیَكراوی كورد داكۆكی بكات له سه‌ره‌تایترین مافی خۆی كه خویَندنه به زمانی زگماكی, به‌چه‌واشه‌كاریه‌وه پیَ ده‌ڵیَن كه سه‌رده‌می ئه‌م قسانه تیَپه‌رِیوه, هه‌نووكه سه‌رده‌می ”جیهانی بوونه”و زمانیش ته‌نیا كه‌ره‌سه‌ی ئاخاوتن و له‌یه‌ك تیَگه‌یشتنه ئیدی هیچ جیاوازیكیشی نیه ئه‌نگۆ به چ زمانیَك قسان بكه‌ی وبنووسی! به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونیَكی فیَڵبازانه‌یه چوونكه زمان ته‌نیا رۆڵ وئه‌ركی ئاخاوتن و له یه‌ك تیَگه‌یشتن نییه, به‌ڵكوو ده‌لاقه‌ی زه‌ینی مرۆڤه به‌ره‌و په‌رِانپه‌رِی ده‌ورووبه‌ری و بناخه‌ی زه‌ینی ئه‌و!
هه‌روه‌ها مرۆڤ به زمانه‌وه مرۆڤه كه ده‌ورووبه‌ری هه‌ست پیَ ده‌كاتوو پیَكهاته‌ی فیكری شكڵ ده‌گریَ, چوونكه زمان كه‌ره‌سه‌ی رووناكبیری وداهیَنانه.
مه‌خابن ئه‌م كرده‌وه‌وچه‌وساندنه‌وه سیستماتیكه‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه به‌رِیَوه‌ده‌چیَ له بواری زانستی وپه‌روه‌رده‌كردنه‌وه گه‌وره‌ترین كۆسپ له سه‌ر ریَگای گه‌شه‌كردنی منداڵانی كورد دروست ده‌كات,چوونكه منداڵیَك ئه‌گه‌ر به زمانی زگماكی خۆی نه‌خویَنیَ ,سروشتیه كه ناتوانیَتیش هاوئاهه‌نگی له نیَوان فیكر و زمانی‌دا دروست بكا و تووشی خودسانسۆری و شه‌رمیَونی ده‌بیَ , له ئاكامدا منداڵ وابه باش ده‌زانیَ كه له‌وه‌ها كه‌ش و هه‌وایه‌كدا كه بۆ ئه‌و نامۆیه یان بیَ ده‌نگ بیَ یان كه‌متر قسان بكا, چوونكه به‌رده‌وام له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه له په‌راویَز خراوه كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه تووشی خۆ به‌كه‌م گرتن بیَ و ته‌نانه‌ت نه‌ویَریَ بیروبۆچوونی خۆی به ئاسانی ده‌رببرِیَ چوونكه هه‌ست ده‌كات به‌رله‌وه‌ی گویَ به بۆچوونه‌كه‌ی بده‌ن به شیَوه‌زاری قسان كردنه‌كه‌ی گاڵته ده‌كه‌ن و پیَ ده‌كه‌نن.
هه‌روه‌ها جیَگای ئاماژه‌یه كه منداڵی خوشترین وه‌رزی ژیانی هه‌ر مرۆڤیَكه, وه‌رزیَك كه خاویَنی و كامه‌رانی وجوانی تیَدایه و تیَكدانی ئه‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌رِۆ و شوینیستوو به رواڵه‌ت مرۆڤ ده‌وه‌شیَته‌وه,كه به بیَ به‌شكردنی ملیونها منداڵی تامه‌زرۆی خویَندن به زمانی زگماكی ,بوونه‌ته مه‌زنترین پیَشیَل كه‌ری مافی مرۆڤ.
له كۆتاییدا نابیَ ئه‌م شته گرینگه‌ش له بیربكه‌ین كه پاراستنی زمانی زگماكی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست وزوڵم لیَ كراوه‌وه وه‌كوو ئه‌وه وایه كه به‌ندییه‌ك له به‌ندیخانه بیَت وكلیلی ده‌ركه‌ی به‌ندیخانه‌كه‌ش له گیرفانیدابیَ.
شۆرِش گوڵكارonij-1364@yahoo.com
{jcomments off}