هه‌وڵى شكستپێهێنانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێ
ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که دواخستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی به‌واتاى ئه‌نجامنه‌دانى بێت و هه‌ریه‌ک له یه‌کێتى و گۆڕان و PKK به‌هانه و بیانوویان بۆ دواخستنى هه‌یه.پارتى دیموکراتى کوردستانیش گومانى هه‌یه که ئێران له پشتى ئه‌و بابه‌ته‌وه بێت، هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە نوێنەری یه‌کێتى له لێژنەی ئامادەکاری کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که کۆنگرهکە له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن دواخراوه‌و جارێکی تر دواناخرێ.
ڕۆژی دووشەممە 2/9/2013 دکتۆر نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و شاڵا کۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەرکردایەتی گەیشتنە قەندیل و لەلایەن جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان و زەکی شه‌نگال ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پێشوازییان لێ کرا. ئەو سەردانە هاوکات بوو لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵێکی کت‌وپڕ لە کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردەوە کە کۆنگرەکە بۆ 25/11/2013 دواخرا، هاوکات بەپێی هىندێک سەرچاوەی ئاگادار، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵەکانی بۆ شکستهێنان بە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نزیک دەبێتەوە، ئەوەش بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان و هەندێ لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان. ئەوەی ئەو گومانە زیاتر دەکات پێداگریی PKK یه لەسەر وەرگرتنی نیوەی ئەندامانی کۆنگرە، کە مەرجێکی قورسە و چاودێرانی سیاسی بە مەرجی هەڵوەشێنەرەوەی کۆنگرەی دەزانن، چونکە ناکرێ یەک لایەن خۆی بەسەر کۆنگرەکەدا بسەپێنێت. لەیەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکارییشدا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دەبێ هەموو لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان هاوکار بن بۆ سەرخستنی کۆنگرەکە و هیچ لایەنێک هەوڵ نەدات باڵادەستیی خۆی بەسەر کۆنگرەکەدا بسەپێنێت.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و جه‌میل بایك و شاڵاو كۆسره‌ت
دوای ئەو لێدوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو هەڵوێستە ڕاگەیاند. هەر ئەو ڕۆژە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا داوایان کرد کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام نوێنەری پەکەکە یەکەم کەس بوو وەڵامی ئەو داوایەی دایەوە و ڕایگەیاند ئەگەر کۆنگرەکە دوا بخرێت ڕەنگە هەر نەکرێت، به‌ڵام ئێستا بە ئاسانی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ کۆتایی یازدەی ئەمساڵ دوا خراوەو کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ئامادەکارییش سست بوونەتەوە، ئەوەش ئەو بۆچوونە زیاتر دەسەلمێنێت کە ئومێدەکانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی زۆر لاواز بوون. یەکێکی تر لە ئاستەنگەکانی بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی مەسەلەی سەرۆکایەتیی کۆنگرەکەیە، لە کۆبوونەوە سەرەتاییەکانی کۆمیتەی ئامادەکارییدا وا ڕاگەیەندرا کە زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەکە لەسەر ئەوە کۆکن کە سەرۆکایەتییەکە دەوری بێت و بەحوکمی ڕۆڵی زۆری هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنگرەکە واباشە یەکەم سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت، تەنانەت لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ڕایانگەیاند کە بابەتەکە ڕەهەندێکی نەتەوەیی هەیە بۆیە ئەوان هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە، کەچی زۆری نەبرد بابەتێک ورووژێندرا کە گوایە دواکارییەک لە هەندێ ڕێکخراوی ناحکومییەوە هاتووە کە داواکراوە دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئێستایی کەرکووک بکرێتە سەرۆک یان هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد.هەروەها سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی عادل موراد هەمان داواکاری کرد لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک. ئەم باس و خواسانە هاوکات بوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕێکخستنی نێو PKK و دوورکەوتنەوەی موراد قەرەیلان و هاتنە پێشەوەی جەمیل بایک .
هاوکات هەندێ لە چاودێران نیگەرانیی خۆیان لەوە نەشاردەوە کە ئەو گۆڕانکارییە ببێتە هۆی دروستکرنی کێشە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی، ڕووداوێکیش ئەو گومانانەی زیاتر کرد کە بریتی بوو لە سەرهەڵدانەوە ناکۆکی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکەدا بەهۆی لێدوانێکی جەمیل بایک لەسەر داخستنی سنووری ڕۆژئاوا. لەو چوارچێوەیەدا لە کاتێکدا پێشتر بڕیار درابوو ڕۆژی 15ی ئەیلوول کۆنگرەکە لە هەولێر ببەسترێت و سەرجەم کۆمسیۆنەکانیش راپۆرتی خۆیان ئامادە کردبوو، کەچی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ 25-11-2013 دواخراوە، هۆی ئەو دواخستنەش بۆ ئەوە گەڕێندرایەوە کە کاروباری کۆنگرە تێکەڵى بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم نەبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر هەمان بیانوو هەبوو کەچى نوێنەری پەکەکە لەگەڵ نوێنەرانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دانیشت و قایلی کردن کە ئەوە نەکەنە بەربەست و ڕاشیگەیاند کە ئەگەر کۆنگرەکە دوا بخرێت ڕەنگە هەر نەکرێت.
دواخستنی کۆنگرە بۆئەوماوە دوورە گوومانەکانی شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنگرە زیاتر دەکات، بەتایبەتیش ماوەیەک پێش ئێستا نوێنەرانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات هۆشداری ئەوەیاندا کە ئێران هەوڵ دەدات کۆنگرەکە شکست پێبهێنێت. هەندێ دەزگەی ڕاگەیاندنیش بڵاویان کردەوە ئێران گوشاری خستۆتە سەر پەکەکە و هەندێ باڵی ناو یەکێتی بۆئەوەی ئاستەنگ بۆ کۆنگرەکە دروست بکەن، لەوکاتەشدا ڕۆژی دووشەممە 2/9/2013 ئەو سەردانەی دکتۆر نەجمەدین کەریم و شاڵاو کۆسرەت ڕەسول بۆ قەندیل و کۆبوونەوەیان لەگەڵ جەمیل بایک بەڕێوەچووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند کە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەموو ئەگەرەکان کراوە و ڕەنگە باڵی جەمیل بایک لەناو پەکەکە دژی ئەو پەیامەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی PKK بوەستنەوە کە لە ئیمرالیەوە داوای کردووە لەیلا زانا بکرێتە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ، کەچی باڵی جەمیل بایک لەبری ئەوە داوای دانانی دکتۆر نەجمەدین-یان کرد. هەندێ چاودێری سیاسییش وای بۆ دەچن کە شێوەی دانیشتنی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بایک ئەوە دەردەخات کە ئەو، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکات نەک بایک و ڕەنگە زۆر شتی نهێنی لەبارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری لەسەردرابێت. بەڵام سه‌عدى پیره له‌باره‌ى سه‌ردانى ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى یه‌کێتی بۆ لاى PKK، بە (باس‌نیوز)ی رایگه‌یاند کە ’سه‌ردانێکى ئاسایی بووه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بووه’.
سەرچاوە ئاگادارەکەی ناو کۆبوونەوەکە بە (باس)ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕاگرتنی پاشەکشێی گەریلا بۆناو هەرێم کراوە و نەجمەدین کەریم پێشنیاری کردوە پەکەکە ئەوە بکاتە مەرج کە پێویستە یەکێتی بکرێتە چاودێری بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی ئاشتی لە باکور، هەروەها بەشێک لە قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکە پەیوەندیی بە ڕەوشی ڕۆژئاوا و ڕاپۆرتی شاندی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ڕۆژئاوا و دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەی کە هەموو ئەو بانگەشانەی پێشتر دەکران گوایە کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوا ڕووی داوە کە بە ناڕاست دەرچوون و تەنانەت نوێنەری پەکەکەش لەناو شاندەکەدا نەیتوانی ئەو ڕاستییە لە ڕاپۆرتەکەدا بشارێتەوە کە باسی خۆسەپاندنی PYD -ی کردبوو. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکە لەسەر ئەو بووچوونە هاوڕابوون کە ئەودەنگۆیەی کەبڵاوبوویەوە کە تورکیا دژی کۆنگرەکە نابێت ئەگەر سەرۆکی هەرێم ببێتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، تەنیا دەنگۆیەک بۆئاستەنگ دروست کردن بۆ بەستنی کۆنگرەکە، بۆیە ڕەنگە بەر لەو وادە نوێیەی بۆ بەستنی کۆنگرەکە دیاری کراوە، پەکەکە و یەکێتی لەسەر مەسەلەی سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی بێنە قسە، بۆیەش وادەکە بۆئەوکاتە دواخراوە تا بزانرێت سەنگی یەکێتی لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەکوێ دەگات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەموو ئەگەرەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی هەرێم کراوە و تەئکید لەسەر هەماهەنگیی هەردوولا کراوەتەوە.
جه‌میل بایک له چه‌ندین دانیشتنى تایبه‌تیدا ئه‌وه‌ى وتووه که ئه‌وان هیوایه‌کى ئه‌وتۆیان به کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی نییه که به‌وشێوه‌یه تورکیا بارزانى بسەپێنێت، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه ئه‌و قسانه‌ى جه‌میل بایک له ده‌رئه‌نجامى فشارى ئێران بووه، تورکیاش به‌شێوه‌یه‌ک رووانیویهتیه کۆنگره‌که که زیاتر له ژێر کۆنتڕۆڵى بارزانى بێت. له‌به‌رئه‌وه دۆخى ئێستاش به‌شێوه‌یه‌که که هه‌لومه‌رجى ئاشتى نێوان تورکیا و PKK، ئه‌وه ده‌خوازێ که بارزانى سه‌رۆکایه‌تى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی بکات. به‌ڵام به‌ره‌یه‌کى دیکه که ئێران و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى نزیک له ئێرانن ده‌یانه‌وێ پێگه‌ى بارزانى لاواز بکه‌ن، ئه‌وانیش دابه‌شى سه‌ر دوو ئاراسته بوون که یه‌کیان نزیکبوونهوهبووه له بارزانى و ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان دژایه‌تى بارزانى کردووه، چونکه به‌هێزبوونى (بارزانى)یان به بەهێزبوونی پێگه‌ى تورکیا زانیووه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ندێک بابه‌تیان کردووه‌ته بیانوو وه‌کو سه‌رۆکى کۆنگره‌که که ده‌بێ هاوسه‌رۆکى هه‌بێت یان به شێوه‌یه‌کى ده‌ورى به‌سه‌ر پارچه‌کانى کوردستاندا سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى دابه‌ش بکرێ.
به‌پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه ، له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانیش یه‌کێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و خهتهبوون که کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێسته‌دا سه‌رکه‌وتوونه‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئاماژه‌یه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى که کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی له مانگى ١١ ئه‌مساڵدا ئه‌نجام نه‌درێ. لەوبارەیەوە د.فایق گۆڵپی سه‌رۆکى پێشووى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان PCDK– ی نزیک لە پەکەکە بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند کە وڵاتانى هەرێمیی ده‌ستده‌خه‌نه ناو کاروباری کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه‌و فشاریش بۆ سه‌ر ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسیانەی کوردستان ده‌هێنن، که لێیانه‌وه نزیکن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که حیزب و هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان خۆراگربن، گوتیشى ’بەستنی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگەو پێویسته هه‌ر هێزو حیزبێکى سیاسى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌وڵى سه‌رخستنى بدات و رێگه به‌وه نه‌دات وڵاتانی ناوچه‌که کاریگه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ر کۆنگره دابنێن’. ئاماژه‌ى به‌وه شدا، بیرۆکه‌ى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کۆنه، به‌ڵام گرفته‌که‌ى ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کان بڕوایان به ئه‌نجامدانى کۆنگره‌که نییه، گوتیشى ’هه‌ندێک هێزى سیاسى به گومانه‌وه سه‌یرى کۆنگره‌که ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ لێى دووربکه‌ونه‌وه’. به‌ڵام گوڵپى ناوى ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ى نه‌هێناو گوتى ’پێویسته ئه‌و لایه‌نانه ئامانجه جهوههریهکانى کۆنگره ببینن چونکه هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان پێویستى به ئه‌نجامدانى ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌یه’. باسی ئه‌وه‌ش کرد PKK پێیوایه که سه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، دەبێ هاوسه‌رۆکى هه‌بێت، یان ئه‌وه‌تا به‌شێوه‌یه‌کى ده‌ورى بێت و ساڵانه بدرێت به یه‌کێک له پارچه‌کانى کوردستان، گوتیشى ’له‌ناو PKK جیاوازى بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه‌و هه‌موویان بۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌کو یه‌ک بیرده‌که‌نه‌وه’.
به‌ڵام محه‌مه‌د نه‌زیفى قادرى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى حیزبى دیموکراتى ئێران بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند ئه‌وان چاوه‌ڕوانى سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که‌ن، هیچ هێزو لایه‌نێکیش به هۆکارى دواخستنى کۆنگره‌که نازانن، گوتیشى ’ئێران و وڵاتانى ئیقلیمى نایانه‌وێ کۆنگره‌که سه‌رکه‌وتووبێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌رکى هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانه که هەوڵی سەرخستنی کۆنگره‌که بدەن ’.
سه‌عدى پیره نوێنەری یەکێتی لە کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند کۆنگره له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن دواخراوه‌و جارێکی تر دواناخرێ، گوتیشى ’هه‌موو لایه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ن و هیچ ناکۆکى و جیاوازیه‌ک له‌وبارەیەوە نییە’.
راپۆرتی شیکاری (باس‌نیوز) هێمن ساڵح