هه‌ولێر (باس‌نیوز) رۆمان خۆشناو– ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د. فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد و مامۆستای هونه‌ره جوانه‌كان نامه‌یه‌كی بۆ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوه‌خۆی هه‌رێم
ناردووه و تیایدا داوای ئازادكردنی 8 زیندانیه رۆژهه‌ڵاتییه‌كه ده‌كات، كه له‌سه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رده‌م كۆنسوڵگه‌ی گشتیی ئێران له هه‌ولێر زیندانی كراون. ده‌نا خۆی ده‌سوتێنێت.
(باس‌نیوز) ده‌قی نامه ده‌ستنوسه‌كه‌ی پیرباڵی ده‌ست كه‌وتووه و تیایدا هاتووه ’هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد داوای ئازادكردنی ئه‌و 8 زیندانیه ده‌كه‌ن، تكایه منیش داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌م، ده‌نا ئه‌مشه‌و سه‌عات 9: 9 خوله‌ك خۆم ده‌سوتێنم’.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایی خۆی بۆ ئازادنه‌كردنی چالاكوانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربری كه له كاتی به‌ردبارانكردنی كونسولخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌ستگیر كران.
فه‌رهاد پیرباڵ له‌وباره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی گوتبوو ”به وه‌زیری ناوخۆ بڵێن ئه‌گه‌ر تا سه‌عات 9 و نۆخوله‌كی ئه‌مشه‌و كورده گیراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئازاد نه‌كرێن و به‌چاوی خۆم نه‌یانبینم و ماچیان نه‌كه‌م گڕبه‌رده‌ده‌مه جه‌سته‌م و خۆم ده‌سووتێنم”.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆیشتوومه‌ته فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ویستم به‌ر به‌و فرۆكه ئێرانیه بگرم كه به‌ره‌و تاران ده‌رۆیشت، به‌و كاره ده‌مه‌ویست په‌یامێك بۆ تاران بنێرم كه ده‌سته‌به‌رداری كوشتنی كورد بێت، من به‌و كاره‌م نامه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ئیزعاج بكه‌م و خزمه‌تكاری مناڵی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان‌م به‌راستی زۆر هاوكاریان كردم، ده‌ستی هه‌ر هه‌مویان ماچ ده‌كه‌م، من ته‌نیا مه‌به‌ستم ئێرانه.
گوتیشى توانیم نیوسه‌عات فرۆكه‌كه دوابخه‌م به‌ڵام خۆزگه ده‌ستم به ئێرانیه‌كان بگه‌یشتبا.
مانگێك به‌ر له ئێسته ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئیعدام كردنه‌كانی ناو ئێران له به‌رده‌م كونسولخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر خۆپێشاندانیان كرد. پاش به‌ردبارانكردنی كونسولخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر چه‌ند چالاكوانێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندانی محه‌ته‌ی هه‌ولێر كران.
هەروەها لە ماڵپەڕی روداو بەمجۆرە با لە ناڕەزایی دەربڕینی فه‌رهاد پیرباڵ کراوە و ئەم کورتە فیلمانەش دانراون.
فەرهاد پیرباڵ لە هەولێر هەرا دەنێتەوە
وەک ناڕەزایی لەبەرامبەر دەستگیرکردنی ٧ چالاکوانی کورد، فەرهاد پیرباڵ دەچێتە بەردەم بەندیخانەی مەحەتە و هاوار دەکات بۆ ئازادکردنیان و جنێو دەدات و هەڕەشە دەکا و براکەشی دەڵی نەخۆشە باشترە پۆلیس دەستگیری بکا.