ڕۆژی 08.12.2013 کۆبوونەویەک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و ڕێکخستنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لقی سویسرا لە شاری زوریخ بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد،سەرەتا لە لایەن سۆران ئەحمەد عەلی بەرپرسی ڕێکخستنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سویس دا.
کامەران رەسوڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب سەرەتا وێرای پێ خۆشحال بوونی خۆی لە مەڕ کۆبونەوەکە تیشکی خستە ر روداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان و ئاڵگۆرەکانی ناوچەکە و سیاسەتی حیزبی دیمۆکراتی بۆ شاندیی یەکیتی نیشتمانی کوردستانی بە وردیی باس کردو و لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی پێوەندیەکانی نێوان ھەر دوو لا، لە ڕابردوودا و دۆزینەوەی باشترین میکانیزم بۆ چالاکتر کردن و بە ھێزتر کردنی پێوەندی نیوان کۆمیتەکانی حیزبی دیمۆکرات و یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرد لە سویس، نۆژەن کردنەوەی کۆمیتەی ھاوکاری و ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی پێوەندی نیوان گرووپی پارلمانتاری (کورد و سویس) تەوەرێکی دیکەی قسەکانی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بوو.
پاشان بەڕێز سۆران ئەحمەد عەلی بەرپرسی رێکخستنەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سویسرا وێرای پێ خۆشحاڵ بوونی خۆی لە مەڕ کۆبوونەوەکە باسێکی وردی لە مەر ئاڵوگۆرەکانی ئەم دوایانەی باشوری کوردستان و ھەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەی پەرلمانی کوردستان و روداوی چەند ڕۆژی رابردو، تیرۆری ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی و ھێندی باسی دیکە و سیاسەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بۆ شاندی حیزب ڕوون کردەوە . بە دوای ئەوە دا ھەر یەک لە کاک سەمەد کەرکوکی بەرپرسی پێشمەرگە دێرینەکان و کاک نەوزاد نۆێنەری یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سویس وێرای پێخۆشحال بوونیان لەم کۆبوونەوەیە ئاماژەیان بە ھێندی خاڵی جێی سەرنج دا سەبارەت بە ھاوکاری نیوان ھێزە کۆردستانیەکان بە گشتی و پێوەندی نیوان کۆمیتەکانی حیزبی دیمۆکرات و یەکیتی نیشتمانی بە تاێبەتی کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی (کۆمیتە)ی یەکیتی و بەشدار بوانی دیکە ڕاو بۆچوونی خۆیان لە مەڕ کۆبوونەوەکە دەربریی ، کۆبوونەوەکە دواێ 2 کاتژمێر کۆتایی پێ ھات.
لەم کۆبوونەوە د ا شاندی حیزب پێک ھاتبوو لە کامەران ڕەسوڵی بەرپرسی کۆمیتە ی حیزب لە سویس و حەمید چوپانی بەرپرسی تەشکیلات و جەمیل شوجاعی و ئەکبەر غۆڵامی ئەندامانی حیزب لە سویس .
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کۆمیتەی سویس
بە شی ڕاگەیاندن
08.12.2013