Hoppa till innehåll
Hem » پەرلەمانی بلژیک یاسای کوشتنی مناڵان لە رووی بەزەییەوە پەسند کرد

پەرلەمانی بلژیک یاسای کوشتنی مناڵان لە رووی بەزەییەوە پەسند کرد

پەرلەمانی بلژیک یاسای” کوشتن لە رووی بەزەییەوە” بۆ منداڵانی نەخۆشی بێ چارەسەر پەسند کرد .

mna_l10

لەوە پێشیش ئەو یاسایە لە بلژیک پەیرەو دەکرا بەڵام پەرلەمانی بلژیک بە ٥٠ دەنگی ئەرێ لە بەرانبەر ١٧ دەنگی نەخێری بۆ کوشتنی مناڵان لە رووی بەزەییشەوە پەسند کرد .

بە پێی ئەو خاڵە لە یاسای بلژیک ئەو منداڵانەی ئازارێکی زۆر دەچێژن و هیچ چارەسەریشیان نییە ، دەتوانن داوا لە پزیشکەکان بکەن تا کۆتایی بە ژیانیان بێنن .

بۆ جێبەجێ کردنی ئەو یاسایە ، پێویستە  لە لایەن مەجلیسی زانایانیشەوە پەسند بکرێ و دەگوترێ :” پێ دەچی لە لایەن ئەوانیشەوە بە پەسند بگات ”.

حکوومەتی بلژیک ساڵی ٢٠٠٢ یاسای ” کوشتن لە رووی بەزەیی” بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵ کە تووشی نەخۆشی چارەسەر نەکراو بوون ، پەسەند کردبوو .

لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەم یاسا نوێیە ، بلژیک دەبێتە یەکەم وڵات کە بە بێ رەچاو کردنی تەمەن لە پێناو یارمەتیدانی نەخۆشی بێ چارەسەر ، کوشتن لە رووی بەزەیی جێبەجێ دەکات .

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا یاسا نوێکە چەند مەرجێکی تایبەت بە خۆی هەیە :

* نەخۆشەکان پێویستە بە تێگەیشتنەوە بریار بدەن و واتای کوشتن لە رووی بەزەییەوە تێبگەن .

* داواکاری ئەوان پێویستە لە لایەن گەورەکانیان و دەستەی پزیشکییەوە قبووڵ بکرێ .

* نەخۆش پێویستە چارەسەری نەبێ و هیچ جۆرە دەرمانێک بۆ کەم کردنەوەی ئێش و ئازار بوونی نەبێ .

 

ڕێکەوتی ١٦ی نەوامبر دوکتورەکانی بلژیک لە رێگەی نامەیێکەوە داوایان لە یاسادانانی ئەو وڵاتە کرد تا یاسای ” کوشتن لەرووی بەزەییەوە” بۆ مناڵان پەسند بکات .

ئەوان لە بەشێکی نامەکەیان نووسیویانە:” ئەزموون نیشانی داوە کاتێک نەخۆشی کەسێک زۆر بەڕچاوە و مەترسی گیان لەدەست دانی لێ دەر ئەکەوێ ، کەسانی خوار تەمەنی یاسایی بە خێرایی هەستی بیرکردنەوەیان گەشە دەکات و باشتر دەتوانن خواستەکانیان دەر ببرن .

سیناتۆر ژان ژاک دوگوش لە لایەنگرانی یاساکە دەڵێ :” بۆ چێشتنی ئازاری زۆر ئاستی هیچ تەمەنێک لەبار نییە ، بە تێگەیشتن لەمە پێویستە کە ئێمە چوارچێوەیەکی یاسایی دابرێژین تا ئەو دوکتورانەی کە رووبەرووی داخوازییەکی لەو جۆرە دەبنەوە ، توانای بریاردانی دروستیان هەبێ . هەروەها ئەو مناڵانەی ئازار دەچێژن پێویستە لە بریاردانی چارەنووسی خۆیان ئازاد بن”.

بەڵام دژبەرانی ئەم یاسایە دەڵێن کە مناڵان توانای دانی بریارێکی لەو جۆرەیان نییە .

ئالس وان هۆف لە حیزبی دێموکرات مەسیح دەڵێ :” مناڵان لە لایەن گەورەکانیان و دوکتورەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەرییەوە و کەواتە بە بڕوای ئێمە ، ئەوان( منداڵان) توانای بریاردان لە سەر بابەتێکی گرینگی وەک مردنیان  نییە ”.

وەرگێردراو لە فارسییەوە بۆ کوردی: رەشید زەرواوی  

سەرچاوەی بابەت : سایتی هەواڵدەری  بەشی فارسی  ”  بی بی سی ”