بەڕێز سەرۆکی هەرێم! من وەک کوردێکی رۆژهەڵات بە مافی خۆمی دەزانم ئەو پرسارە لە جەنابت بکەم، جەنابت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە مهاباد لەدایکبووی، بۆچی له بەرامبەر به لە سێدارەدانی لاوانی کورد و رۆڵەکانی قازی محەمەد بیدەنگی؟!!
دوای تێپەڕبوونی ٣٤ رۆژ بەسەر گیرانماندا
نووسین لەسەر بەشێک لە جەستەی نیشتمانەکەم زۆر سەختە، بەڵام بەداخەوە ئهمرۆ دوای تێپەڕبوونی ٣٤ رۆژ بە سەر دەستبەسەرکردنمان یان روونتر بڵێم: بە بارمتەگرتنمان لە لایەن حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستانەوە، هەست بە ناراحەتیەکی یەکجار زۆر دەکەم.
ئەمە یەکەمجارە بەو شێوازە لە ماوەی گیرانم دا لەو کردەوە قێزەونە هێندە تووڕە و تۆسن بم. تا ئهمرۆ دەمگوت: تهحەمولی دەکەم و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی هەریم گرینگترە لە گیرانی من!
بەڵام ئهمرۆ بەو قەناعەتە گەیشتم کە حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان نە تەنیا ئەو هەڵوێستەی من و هاوڕێکانمی لا گرینگ نیە، بەڵکوو خەریکە لەو بێدەنگیەی ئێمە کەڵکی خۆی وەردەگرێت و لەسەرمان سات و سەودا دەکات!!!
سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان زۆر جار لە راگەیاندنەکاندا باس لە سەروەریی یاسا دەکات، من ئەو پرسیارە لە ئێوە دەکەم؛ ئاخۆ بە بارمتەگرتنی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و مەدەنی بەبێ تاوان و بێ بەڵگە و ئاوڕ نەدانەوە لە دۆخیان جێبەجێکردنی یاسا و سەروەری یاسایە؟!
حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لەچەندین قۆناغ دا قەرزدار کوردی رۆژهەڵاتە و ولامدانەوەی لەو چەشنە بێگومان هەست و ئاوەزی نەتهوەیی کوردی رۆژهەڵات بریندار دەکات.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان!
کاتێک دەتوانیت باس لە سەروەری یاسا بکات کە پۆلیسی هەرێم، جەعفەری سەحراروودی داواکاری ئینتێرپۆل لە باشوور ڕادەستی ئینتێرپۆل بکات و نەهێڵێت لە باشوور تەراتێن بکات. بەلام جەنابیان بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
بەڕێز سەرۆکی هەرێم!
من وەک کوردێکی رۆژهەڵات بە مافی خۆمی دەزانم ئەو پرسارە لە جەنابت بکەم، جەنابت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە مهاباد لەدایکبووی، بۆچی له بەرامبەر به لە سێدارەدانی لاوانی کورد و رۆڵەکانی قازی معەمەد بیدەنگی؟!!
خەڵکی رۆژهەڵات زۆربەی جار لە شایی و شینی باشووردا بەشدار بوون بەڵام بەداخەوە وادیارە ئیستا رۆژهەڵات لەخۆی زیاتر هیچ پەنایەکی دیکەی نیە.
پێشەوا عەلیپوور
بەندیخانەی(محطە)ی هەولێر
١١/١٢/٢٠١٣
سەرچاوەی بابەت : سایتی ” خوێندکاری دێموکراتی کوردستانی ئێران”