رۆژی 19/2هه‌واڵی کۆچی‌دوایی کاک حهمهدهمینم بیست.هه‌واڵی مه‌رگی کاک حه‌مه‌ده‌مین بۆ خزم و که‌س و هاوسه‌نگه‌رانی غه‌م و خه‌فه‌تێکی گه‌لێک گرانبوو و بۆمنیش وه‌کو هاورێ و هاورێبازێکی پێشمه‌رگایه‌تی ـمااتهمینهکهی تێکه‌ڵ بهدهریایهک بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی ده‌ورانی پێسمه‌رگایه‌تی بوو.
سالی68ی هه‌تاوی به‌هۆی چه‌ند جاربرینداربوونمهوه،به‌ناچاری خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تیم لهگومرکی کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت درێژه پێدا،ئه‌وکات شه‌هیدان مامۆستا ره‌حمان شلماشی و عبدلاموساپوورو کاک حه‌مه‌ده‌مینی ره‌حمه‌تی له‌وێبوون. له‌و ماوهیهدابوو که پاکی و سه‌داقه‌تی کاک حهمهدهمینم بۆ ده‌ر که‌وت،ئه‌و که پێشتریش کاری گومرکی کردبوو،نه‌ک هه‌ر هیچ گه‌نده‌ڵیه‌کی له کاره‌که‌ی نه‌کردبوو،به‌ڵکوو رێگریشبوو له‌سه‌ر رێی که‌سانی گه‌نده‌ڵ.ئه‌وه‌ی بۆ کاک حه‌مه‌ده‌مین گرنگبوو خزمه‌تکردن به‌حیزب و ئامانجه‌کانی شۆرش بوو.ئه‌و له‌کاتی ئنجامدانی وه‌زیفه‌کانی رۆژانهید براو هاوسه‌نگه‌رێکی دڵسۆز‌و له‌کاتی پشوودانی شه‌وانه‌شدا ما ڵه‌که‌ی جێگای حه‌سانه‌وه‌ی ئێمه‌بوو.لێرهداناکرێ خزمهتهبهرچاوهکانی حبیبهخانی هاوسه‌ری وهبهرچاونهگرین که‌وه‌کو پێشمه‌رگه و هاوسه‌رێکی به‌وه‌فای کاک حه‌مه‌ده‌مین هه‌میشه ما ڵهکهیان شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ئێمه‌بوو.ئه‌وان وسه‌دانی وه‌کو ئه‌وان له‌پێناو کورایهتیدا ماڵه‌کانیان له‌و خانوه کۆن و قوڕنانهدابوون که له‌ماوه‌ی کهمترلهمانگێکدا شه‌ش ماری گه‌وره‌مان ته‌نیاله ماڵه‌که‌ی کاک حهمهدهنین و باجی حهبیبهداکوشت،ئه‌وه سه‌ره‌رای تۆپبارانی رێژیم که شه‌و و ڕۆژ و وه‌خت و بێوه‌ختی بۆنه‌بوو.
ئه‌وان هه‌مووی ئه‌و سه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ریان بهدڵو گیان قهبوڵبوو،جونکه ئاواتێکی گه‌وره‌تر له دڵ و ده‌روون ههرههموومانداههبوو،ئه‌ویش خهباتبوو لهپێناورزگاریدا.
چه‌ندسال دواتر کاتێک ناچارکراین بنکه‌و باره‌گاکانمان بگوازینه‌وه قوڵایی باشوور،کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌سه‌ر پێشنیاری کۆمیته‌ی شارستان ماڵه‌که‌ی له‌شاری قه‌لادزێ جێگیرکرد تاوه‌کو بنکه‌یه‌کی شاراوه بۆکادرهکانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌پێناو ده‌ستراگه‌یشتن بهرۆژههلاتی کوردستان که‌ڵی لێوه‌ربگیردرێت.ئه‌و بهبێگوێدانه ئه‌و مه‌ترسیانه که‌له‌سه‌ر کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب هه‌بوو ئه‌و پێشنیاره‌ی قهبووڵکردو به‌کرده‌وه ماڵه‌که‌ی کردهبنکهیهکی حیزبی.
دوای بیست ساڵ تێپه‌ڕین له‌وسه‌رده‌مه، قه‌ده‌ر جارێکی‌دی له شاری قه‌ڵادزێی باشووری کوردستان منی به‌و دوو هاوسهرهبهرێزه شادکرده‌وه.ماڵ هه‌مان ماڵی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،خانوو هه‌مان خانوو!! ئه‌وه‌ی له‌گۆڕان بهدیمکرد:به‌جێگای قوڕ و به‌رد بلووک،به جێگای ئاوی ساردی گهڵهرهزی بناری مامه‌نده، به‌رمیلێکی فافۆنی پڕلهئاویشیلهتهن ،به‌جێگای شنه‌با و سێبه‌ری دارهه‌نجیره‌کان،کۆنهمووبهریدهیهکی چکۆڵه که ته‌نانه‌ت ژوورهچکۆڵهکهی ئه‌وانیشی فێنک نه‌ده‌کرده‌وه!به‌ڵام ئاماج و هیواکانیش هه‌ر له‌جێگای خۆیانبوون.ئه‌وان له به‌رهه‌قبوونی رێبازه‌که‌یان دڵنیابوون و به‌هیوای وه‌دیهاتنی ئاوات ئارهزۆکانیانبوون که خۆی لهرزگاری گه‌لی کوردا ده‌دی.
رووحی کاک حه‌مه‌ده‌مین شاد‌و سه‌لامه‌تی بۆبراژنه حه‌بیب و که‌س و کاریان