“ئه‌ی دمدمی به‌ردی ده لان!
جێگه‌ی خان و خان عهودهڵان!
ئێسته بووی به مه‌سکه‌نی خهرتهلان!….”
خه‌رته‌ل هاتن به یه‌ک و دوو
تا سه‌ر سینگیان هه‌ر ڕیشه و موو
خه‌رته‌ل هاتن سیان و چوارێ
له چاوانیان خوێن ده‌بارێ
خه‌رته‌ل هاتن به پۆل پۆله
یه‌که‌م مه‌نزڵ ئهستهمۆڵه
خه‌رته‌ڵ هاتن به هه‌زاران
له ئه‌نقه‌ره دایانمهزران
خه‌رته‌ڵ به ئهژماران زۆرن،
سپین، ڕه‌شن، مۆرن، بۆرن
ناویان داعیشه، ده‌وڵه‌ته
‘ده‌وڵه‌تی ئیسلامی’یه‌ته
ئه‌میان خه‌رته‌ڵی چیچانه
فه‌رمانده‌یه، زل و پانه
ئه‌ویان له ئه‌وروپاوه هات
دوو سێ ‘سه‌ر’ به دیاری ببات
ئه‌وه خه‌رته‌ڵی عاره‌به
دوای زیاره‌تی ماڵی کابه
به سڵاوات، به ته‌زبێحات
هاتوه ڕێگه‌ی به‌هه‌شت خۆش کات
ورگی زله، شانی پانه
دوور له گیانی، زۆر نه‌زانه
ئه‌وه خه‌رته‌ڵی ئێرانه
له مام ئه‌ردۆغان میوانه
خه‌رته‌ڵی تورک به لێشاوه
جبه‌خانه‌ی ڕاکێشاوه
خه‌رته‌ڵ ده‌ندووکیان ئاسنه
گه‌روویان دۆشکا و هاوه‌نه
خه‌رته‌ڵ چاویان زه‌ق و زۆپه
داره‌ده‌ستیان تانک و تۆپه
به‌باڵی ده‌رعان ده‌فڕن
به ئاواتی به‌هه‌شت ده‌مرن
خودا‌ش هه‌ر خودای خۆیانه
ئاگای له گوفتوگۆیانه
به‌ڕێی کردوون بۆ کورد کوشتن
قڕ کردن و له‌ناو بردن
چییه؟ چ بووه؟ چ قه‌وماوه؟
سیناریۆکه کێ دایناوه؟
گورگه بۆره‌کان بهفێڵن
هاتوون تۆوی کورد نه‌هێڵن
له سه‌ره‌وه دۆستی کوردن
له ژێره‌وه ده‌ستوبردن
شه‌ڕه، ته‌قه‌یه، هه‌رایه،
سوپای دوژمن بنه‌ی نایه
قۆشهنێکیان که‌وتۆته ڕێ
وا دێ تا کوردستان بگرێ
“داگیری کات کوردستانه
کۆبانێ بکا وێرانه”
کۆبانێم به‌ردی مه‌یدانێ
وا لێی ده‌ده‌ن به تۆپخانێ
کۆبانێم به‌ردی حه‌سارێ
هه‌ر گولـله‌یه و بۆی ده‌بارێ
کۆبانێم به‌ردێکی سووره
ڕێگای خه‌بات به‌ره‌وژووره
کۆبانێم به‌ردێکی ڕه‌قه
ڕێگای به‌رخۆدان به‌رحه‌قه
ده‌ڵێ فه‌رمانده ‘جه‌یلان’ ێ:
وه‌رنه سه‌یری پڵینگانێ
“غوڵامی ڕه‌وی شێرانم
کوردستانه جێ و مه‌کانم
خه‌ڵک ببێ پشتیوانم،
ڕاونه‌ری جه‌رده وچهتانم”
ئه‌ی کۆبانێی به‌ردی ده لان!
جێگه‌ی ‘پیرۆز’ ، ماڵی ‘جه‌یلان’!
نابیه مه‌سکه‌نی خه‌رته‌ڵان … (درێژه‌ی هه‌یه)
….
1. داڵاش، لاشخور
2. جه‌یلان، فه‌رمانده‌یه‌کی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه بوو دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه، به دوایین گولـله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی خۆی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ست جندۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
3. پیرۆز، کچه شه‌ڕڤانێکی قه‌ڵای کۆبانێیه.
(چه‌ند فه‌رد و چه‌ند ته‌عبیرێکی ئه‌م شیعره له به‌یتی دمدم وه‌رگیراوه)