"an independent online kurdish website

ناوەرۆک : ساز کردنی پەیکەری ڕێز و یادەوەری دوو کەم ئەندامی خوڵقێـنەرو هەڵکەوتە .husen-koken-

دەق : هۆرامان بە درێژایی مێـژوو لانکەی پەروەردەی هێمای پیرۆز  خۆڵقێنەری  تۆماری خۆڕاگری ئیرادەنواندن پشت بەخۆبەستن خۆوخدە وڕەوشتی پڕبەرکردنی باخی ژیانی مرۆڤایەتی لەدەڤەرەکەبوە.

بەختەوەرانە گەلێک کەڵە پیاو وژنی شیاو پیر و مەشایخی مەزن جێ پەنجە و دەوریان تا هەنووکە بۆ ئێمە وەک بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بە فراوانی چ بە نووسراو و یا بە شێوازی بە جێ هێشتنی ئاسەواری جۆراوجۆریتر لە دووتوێ کەلەپووری دەوڵەمەندمان شاهێدی ئەم وتەیە دەسە لمێنن.

دوو کۆڵەکە ، دوو تاڤگە ، دوو پیری دەست و دڵ بە هێزی ئەم سەردەمە وەک دوو مامۆستا  دوو مەشایخی سەدەی نوێ  دوو خوڵقێنەر و دوو پاڵەوانی ڕێپیشاندەر و دوو تۆمارکاری سەربەرزی هۆرامان بە تایبەت و کوردستان بە گشتی ساڵانی دوایی زێڕ ئاسا لە نێو کە لاوەکانی خۆ و خدەی بەرزی ئینسان پەروەرانە لە هۆرامان

سەرلە نوێ سەریان هەڵدا. ئئەوان هەرکامەیان لە بوارێکدا دانسقە کردار و سەرسووڕهێنەردەسکار، بیەردەی باپیرانی ئێمەیان هەمدیسهێنایەوە ڕۆژەڤی ژیانی ئئینسانی لە ڕەوت ترازاوی ناوچەکە .

بەڵێ : لە سەردەمی سەربڕینی بێ بەزەییانەی مەڕ ئاسای هەزاران ئینسان  لە کات و ساتی فرۆشتنی ژن و کچی بە تا ڵان براوی کورد ولە دەمە دەمی دەسدرێژی جنسی هەراو لە نێو گرتوو خانە ئاخێندراوەکان لەو ناوەندانە دا کە پەرەئەستاندنی زیندان لە هەر پێشکەتنێکی مرۆیی لە ناوچەکەمان ڕووی لە هەورازترە ، لە سەردەمی ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ کرانی ملیۆنان مرۆڤ لە کوردستان و دەوروبەر دوو ئینقلابی دوو مامۆستای شوڕشی مرۆڤایەتی (حسێن و عەڵـی)  نەک بەزەبری شمشێرنەک بەکوشتن وبڕین نەک بە لەشکرکێشان و قڕ تێ خستن و تاڵانی خەڵک نەک بە ناوی خوا و چەماندنی سەری خەلک بە زەبرو زەنگ بەڵکوو بە مایە دانان لە ئیرادە و هێزی بە هێزی پشت بە خۆ بەستن هەرکامەیان شۆڕشێکی نوێیان بۆ بە گژدا چوونی دژواریەکانی ژیان و تێک شکاندنی قەڵای ناهۆمێدی لە دژوارترین کات و سەردەمی ژیانیان وانەی نوێیان بۆ نەسڵەکانی پاش خۆیان تۆمار کرد .

ئەم دوو شێرە پیاوە پشتی ناهومێدییان چەماند پێخامی نە بەزین یان لە دژوارترین حاڵەتی ژیانی ئینسانێکی کورد دا بە گوێ هەر تاکێکدا چڕاند توانییان بە گوێ دۆست و نەیاری کورد و مرۆڤایەتی سرۆشی من ڕۆڵەی نەبەزین و سەربڵندی خۆڵقێنی نەتەوەکەمم بچڕێنن . ئەم سەڵا بەرز و بڵند باڵایە هۆمێدی بە ژیان و داهاتووی گەش بۆ وڵات و وڵاتیان بە نیشاندانی ئێرادەی هێشتار زیندوو لە مەڵبەندی مێرخاسان (هۆرامان) ژیاندوەتەوە ، بەم بۆنەوە زۆرکەس لە لاوە بە پیریانەوە هاتن پەسنی جوانمێری ئەوانیان بە گوێ مرۆڤایەتی بە لارێ چوودا چڕاند.

ئاخۆ وەختی ئەوە نەهاتوە ئێوەش بە نۆرەی خۆتان بەر لە ماڵئاوایی ئەم دوو کانگای سەربەرزی خۆڵقێنیە بۆ شار و ناوچەکەمان (هۆرامان) لانی کەمی ڕێزیان لێ بگرن؟ بە بێ شک چاوەڕوانی خەڵکی ناوچەی هۆرامان لە بەرپرسانێک کە کورسی نوێنەرایەتی ئەوانیان پێ بەخشراوە ئەوەیە وانەی تۆمارکراوی دوو پیاوی مەزنی هۆرامان دوو ئوڵگوی فێرکاری هەمبەروەستانی کورد بەرانبەر نەهامەتی و بێ بەشی لە ئاسودەیی دوو تاک کە بە هیمەتی خۆڕسک دەرسی ئەوین بە ژیان وژیاندنەوەیان خوڵقاندوە ، دوو کەس لە ناوە هەرە ناسراوە کان (کاک حسێن عۆسمانی ناسراو بە حسێن کۆکەن و عەلی بەدری ، عەلی خەیات)، وەک وێنای فێرکاری و سەلماندنی ئێرادەی بەرزی مرۆڤی خۆراگر بە ساز کردنی پەیکەری ڕێز و وەفا لەوان لە شوێنی گونجاو بە ئەنجام بگەیەنن.؟ بەدیهێنانی ئەم ئەرکە نە تەنێ ڕێز گرتن لە مەزنایەتی دوو کەڵە پیاوی مێرخاس بەڵکوو یادگاری ئەمەکناسی ئێوە و دەنگدەرکانتان لە گەڵ خۆی تۆماردەکات.

سدێـق بابایـی ٢٨/١١/٢٠١٤ ئاڵــمان

حسێن کۆکەن لە چەند دێڕێکدا؛

  سەردەمی لاوەتی خاڵۆ حسێن لە (دڕۆڵە)مەڕەخێڵ سەردەمی فەلاکەت و درێژەی ئاوقەدبوونی خەڵکی ناوچەکە لە گەڵ زەبرو زەنگی دەسەڵاتی ملهوڕی پاشایەتی لە لایێک و بێ بەشی خەڵکی وەک پشت گوێ خران وبەربەستی لانی کەمی گەشە و سەرهەڵدانی ژیان بۆ هەموان بوو! بۆ خەڵکێکی زۆر لە دەرەوەی شارەکان تەنانەت دەرەتانی خوێندن و فێر بوونی سەرەتایی خەون و خەیال دەهاتە پێش چاو . بەناچار گەنجێکی وەک حسێن بە جیا لە پیشەی شوانی چەند سەر مەڕو ماڵات هاوکات پەنا بردن بۆ ڕاوە کێوی بە مەبەستی دابین کردنی بژیوی ڕێگایەکیتری لە بەردەم نەبوو سەر باقی ئەوە لەدەس دەرچوونی گولەی تفەنگی ساچـمەیی ڕاوکردنەکەی دەبێتە هۆکاری بریندار بوونی لاقی . دەست وێڕا نەگەیشتن بە دۆکتۆری پسپۆڕ بۆ چارە سەری برینەکەی لە دەست دانی قاچێکی لێ دەکەوێتەوە.

husen-koken-2

بەر بینگ پێ گرتنی بەسەرهاتی خەمناکی لە دەستدانی ژن و چەند منداڵی لە درێژەی ئەم ژیانە پڕ لە مەینەتیە بە جارێک پەنجەی گوشار دەخاتە گەرووی کاک حسێن.  دوابەدوای گیرسانەوە لە باینگان و شارۆچکەی بانەوڕێ بڕیار دەدا بەرپەرچی دژواریەکانی سەر ڕێ ژیان و هاوشان لۆمــە و سەرکۆنەی خەڵک کە بە توانجەوە دەیان کردە ئامانج و گوایە توانای بەڕێوەبردنی خۆی نیە ! پشت لە جەماوەر و ڕوو لە شاخی مەیگۆڕێ بناری شاهۆ چند کیلومێتری نێوان پاوە و باینگان دەکات. خاڵۆی شەیدای بێ ئۆقرەی تێکشکاندنی بەربەستەکانی سەر ڕێ ژیانی پشت بە خۆ بەستوو و سە لماندنی توانای لە بن نەهاتووی مرۆی خاوەن بڕیار وئیرادە ١٩ ساڵی ڕەبەق بە شەو و بە ڕۆژ شەڕی کۆڵیـنی شاخ و بەردی ڕەق و خۆڕاگری ( مەیگۆڕێ)، *١* دەکات بە ماکەی ئەوین و گەیشتن بە ژیانی سەربەست و پڕ لەوانەی فێرکاری بۆ خەڵکی هاو سەردەم و پاش خۆی .

ساز کردنی چەندین ژوور لە نێو دڵی ڕەق و بەردینی شاخ هاوکات ئاوەدان کردنەوەی دەوروبەری ئەم شاخە بەچاندنی دار و باخەڕەز(مێـو) لە پەنای یارمەتی کچەکەی بەرە بەرە ناوی حسێن کۆکەن و ئاشکرابوونی شوێنە قەراغ و پەسیو کەوتوەکەی بە گوێ خەڵکی نیشتەجێ دوور و نزیک دەچڕێنێ . ڕۆژ دوای ڕۆژ دەنگدانەوەی سێحری هێزو مەچەکی دەبێ بە بانگەوازچی ڕاکیشانی زیارەتچیان و ڕۆگەی خەڵکی سەرسام ماو بە دیتنی توانای لەشێکی کز و بە ساڵاچووی وەستاو لە سەر لاقێک بە یارمەتی دوو چڵە داری بن هەنگڵ.

گەورەیی حسێن عوسمانی تەنێ لە هەڵکۆڵینی شاخ و داتاشینی چەند ژوورێک وەک پاڵەوانی ئەم خوڵقاندنە تەنیالە نواندنی هێزی شاراوەی مرۆخۆدەرناخات بەڵکوو کۆکەنی هەژار نەخوێندەوار و قەت تێر زگ نەبوو بە ژەمەنانێکی ساکاری تەسەل ئەم جارەیان دیمەنێکی تری مرۆڤایەتی دەگمەن و بەرزە مەقام دەهاوێتە پێش ڕوومەتی خەڵکی نامۆکراو لە بەزەیی و خدەی پیرۆزی نەسڵەکانی پێش خۆیان .

زیارەتچیانی ئاسەواری دەست و پەنجەی حسێن کۆکەن لە شاخی مەیگۆڕێ هەرجارە بڕەپارەیەک وەک یارمەتی بە جێ دەهێڵن. ئێمساڵ ١٣٩٣ خاڵۆی دڵ و دەروون فراوانی بێ نیاز لە پارەو کەرەسەی ژیانی سەردەم بە شێوازی پیرانی سەردمانی پێش خۆی لە شاهۆ  بۆ ساز کردنی خوێندنگەی منداڵانی بانەوڕێ سەرجەم پارەی پێشکەشی خەڵک (بڕی٦ ملیون تمەن) بە ناوەندی پەروەردە و فێرکردنی منداڵان دەبەخشێ و بەئەم شێوە گۆشەیەکی ترلە مەزنایەتی و کەرامەتیمرۆیی پیری مەیگۆڕی ئاشکرا و بەخشەندەیی و فێرکاری دەگەیینێتە چڵەپۆپە .

ئەوە ساڵانێکە مەیگۆڕێ و دیداری حسێن کۆکەن بوەتە ڕۆگەی گەشتیار ڕۆژنامەوان و فیلم هەڵگرانی تلوزیۆنەکان لە هەر لایێکەوە . هەڵکشانی ڕێژەیی داهات بەگوێرەی ڕووتێکردنی تووریست بۆ خەڵکی دەڤەرەکە و شارەکانی دەوروبەر بە تایبەت پاوە یەک لە بەرهەمە بەنرخەکانی خوڵقێندراوی دەست ومەچەکی حسێن کۆکەن بوە. پێشچوونێک کە ئەگەر کاری لەسەربکرێ هەردەم دەتوانی ڕووی لەگەشە کردن بێت .

داخ و کەسەر دامو دەزگای بەڕێوە بەری خۆجێیی تا هەنووکە هیمەتی هەر نەبێ کێشانی ڕێگایەکی ڕێکو پێک بۆ لای ئەم ئاسەوارە، ئاوردانەوە لە کاری مەزن و پڕلە ناوو دەنگەکەی پیر حوسەینی شاهۆ و لاینەکشت بابەتیەکانی هەڵ نەگرتوە. حسێن عوسمانی نەک بە زۆری زۆردارانی مێژو نە وەک دیل و بەردەی کڕدراو یان ئەوینداری کچێکی دڵ پێدۆڕاو لە چنگی دەسە ڵاتدارێکدا ئەسیرکراو بۆ ئازادکردنیدەستی داوەتەخوڵقاندنی ئەم ئاسەوارە .

ئەو وەک خۆی دەڵێ ؛ ” بۆ نیشاندانی ئیرادەی ئینسانی وسە لماندنی تواناکانی مرۆڤێکی نوقسانی جەستەیی بە دەوروبەر بە بێ هیچ جۆرە چاوەڕوانیەک تەنێ وەک کوردێکی باوەڕمەند بە خۆی بە دەستی بەتاڵ و کەڵک وەرگرتن لە قوڵەنگەیەکی ساکار بە گژ شاخی سەختدا دەچێ و سەرکەوتن دەستە بەر و تۆماردەکات .

سەرکەوتنێک لیپاو لیپ لە ئامۆژگاری بۆ خەڵکەکەیەتی، سەرکەوتنێک  دەتوانێ خاوەندارەتی ناوەرۆکێک  بۆ کەڵک وەرگرتن وەک وانەیەکی دەرسی کتێبی خوێندنی مندا ڵانی وڵات لە داهاتوودا بکا. ئەگەر گۆستاڤ ئایفێل (فەرانسە) ٢٨ی ژانویەی ساڵی ١٨٨٧تا ٣١ی مارسی ١٩٨٩بە ساز کردنی بۆرجی ٣٢٤ گەز بەرز و بە خەرج کردنی 7759401فرانک لە پارەی ئەوکاتی خەڵکی فەرانسە لە قەراغ هەزاران تۆن ئاسنی لە سەر یەک نراو وێرای یارمەتی دانی سەدان پسپۆڕ و کرێکار توانی پەیکەرو ناوی خۆی وەک کانگای داهات و ناوبانگ (بۆرج ایفل) بۆ ئەم وڵاتە هەتاهەتایی بکات حسین عوسمانی تەنیا بە ئارەقەی چاوان و بە هێزی شانو پیلی خۆی سەرچاوەی داهات لە ڕیگەی ڕەکێش کردنی گەشتیار ناوونیشان وگرێدراوی مێژوویی خۆی بە پیرانی شاهۆ لە دەفتەری مێژوودا نوێ کردەوە .

کاک عەلی بەدری ؛    کاک عەلی بەدری خەڵکی پاوە هەروەک کاک حسێن وژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەڤەرەکە بە هۆی نەبوونی هەلی کارو ژیانی دژوار بۆ بە دەست هێنانی بژێوی لە تەنیشت کاری دروومان(بەرگدروون) کە ئەوکات داهاتێکی ئەوتۆی ڵێ شین نەدەبوو ڕوو لە شاخ بۆ ڕاو دەکات. بەختی چەواشەی عەلی وەک سەرپاکی نەتەوەکەی لە ئەنجامی تەقینی تفەنگە ساچمەزەنەکەی لە نێو کۆڵیت( ڕاوگە) بە دەمو چاویدا هەردوو چاوی تاریکایی دایان دەپۆشێ . بە پەل کوتان و یارمەتی هۆشی هێشتار لەسەرەخۆی خۆ دەگەیێنێتە سەرکانیاوێکی تەنیشتی . پاش خواردنەوەی کەمێک لە ئاوی کانیاوەکە بە ڕاکشاوی لە جێ دا بێهۆش دەکەوێت.

دوای شەووڕۆژێک خێزانەکەی کە ماوەی سێ مانگ لە زەماوەندیان تێ پەڕێبوو خەم دایدەگرێ و خزموکەس لە بێسەروشوێن مانی مێردەکەی ئاگادار دەکا . دۆست و خزمان لە گەڵ بەشێک لە خەڵکی شار کێوماڵ بۆ دیتنەوە ی ڕاوچی سەروشوێننەماو لە شاخی شاهۆ دەست پێدەکەن .

بە گشتی وەک کاک مادی بەدری کوڕی کاک عەلی دەڵێت : لە کۆتایی ـچوارڕۆژ گەڕان بە دوای ناوبراودا ئاخرەکەی کاک کەریم کەڕیسانی ناوێکی خزمیان لە سەر کانیاوێک عەلی بەدری بە بێ هۆشی و سەرووچاوی خوێناویەوە نیوەگیان دە دۆزێتەوە. بە یارمەتی خەڵک بۆ پاوە و لەوێڕا بەرەو کرماشان بۆچارە سەر دەیگوێزنەوە . بە داخەوە لە بەر نەبوونی پسپۆڕی پێویست و درەنگ فریا کەوتن کاک عەلی بۆ هەمیشە لە هەردووچاو بێ بەش دەبێ.

تازە زاوای ڕاوچی ژیان تاق وتەنیا بۆ خۆی دبێ بە ڕاو بووی ڕاو. بە دووچاوی کوێر دەست و چاوی لە زەوی و ئاسمان دەبڕدرێت . کوێر وبریندار وپەککەوتە و بێ داهات . دوای ماوەیەک تلانەوە و ڕامان لەنێو ئێشو ئازاری برینی دەموچاو وەک ئەوە لەمێژساڵە لە گەڵ ژیانێکی ئەوتۆدەستەو یەخەبووبێت بڕیاردەدا بەرانبەر قەدەر و کێشە کانی ئەم وەزعە نوێیە بە خۆراگری بەرەو ڕووببێتەوە.

وەک خۆی دەڵێ؛ بەکەڵک وەرگرتن لە هۆش و تۆمارکراوەکانی مێشکی حەول دەدا ڕێچکەی یەکجار دژواری گەڕانەوە بەرەو تەقەلای وەستان لە سەر پێ خۆی و درێژەی پیشەی دوورمان و کارو چا لاکی ڕاگەیشتن بە باخو باخداری ببڕێ .

وەستان لە سەرپێ خۆی، کەوتن ،هەستان ،بەربوونەوە و دیسان دەسپێکی نوێ حەولێکی تر . درێژەی ٥١ ساڵ تێپەڕ کردنی کاتی بەسەرهاتە مەینتبارەکەی(ساڵی ١٣٤٢) ، لەعەلی وێنەی کەسایەتیەکی دەرخستوە کە دەکرێ وەک تاڤگەی ورە، ڕۆگەی باوەڕ بە خۆبوون ، کانگای ورە بەرزی هەمبەر کێشەوگرفتەکانی ژیان بناسرێت.

ئەم چەن دێڕە ئەوکات متمانەی پڕنێوەرۆکی زیاتر بە خۆوە دەگرن کە هەرئیستا ئاوڕێک لە ژیانی ملیۆنان گنج و ژن وپیاوی وڵات بە هەموو پێکهاتە ڕەگەزی و ئایینیەکانیوە بدرێتەوە کە دۆشدامان بەرانبەر گرفتەکانی ژیانی ڕۆژانە پشتی بێ ورەیی و بڕوانە بوون بە هێزی ئێرادە لای ئەوان ئامراز بوونی دەستی گیرۆدیی مادەی سڕکەر و چاوڕوان بوونی یارمەتی ئەمو ئەو یا کەوتن لە گۆشەو پەسیوانسەرتاپای ژیانی تەنیون . گرفتگەلی بەربینگ پێگرتوو لە خەلک بۆ درێژەی ژیانێکی ئاسوودە تایبەت بە چین و توێژێکی هەڵبژاردە نەبوە بەڵکوو کەسێکی بێ بەری لە چاو وەک عەلی بەدری ئەگەر متمانەی بە خۆی داهاتوی بنەماڵەکەی و کەرامەتی ئینسانی بۆ پاڵدان بە هێزی نواندن و دەرخستنی تواناکانی نەبووبا ڕەنگبوو ئەویش وەک ژمارەیەکی زۆرلە خەڵک نرخ و بەهای مرۆڤایەتی خۆی بە بەزین بەرانبەر جەورو بێ عەداڵەتی دۆڕاندبا بە دەسەمۆیی کەرامەتی خۆی وەک تاکێکی کورد ، مل کەچ کردن لە ژێر زەختی فرە ڕەهەندی زاڵ نەوەی داهاتووی لە فێرکاریە بەنرخەکانی بێ بەش کردبا.

هەڵگەڕان بە سەردارگوێزی هۆرامان بۆ دابین کردنی لانی کەمی داهات و بژێوی لە فرۆشتنی بەری دارەکان لە کاتێکداکە ساڵانە هەر لەم ناوچە چەند تاک و بنەماڵە بە لە دەست دانی ئازیزانیان خەم و ماتەمی هەمیشەیی دایان دەگرێ بەڵام لە لاین بێبەری لە چاو عەلی بەدری  وەک سەمای چێژ وەرگرتن لە ژیانی پشت بە خۆ بەستوو سەیرکراوە.

وەرد دانەوی زەوی و باخداری ، حەولدان بۆ دوورینی پۆشاکی خەلک بە چەرخی دوورمان و دەرکەوتنی ڕۆژانە لە ماڵ بە بێ توانای وەرگرتنی کەرەسەی مۆدێرنی یارمەتیدەری ئینسانی و تکنیکی لەم پێوەندیەدا بۆ ڕاپەڕاندنی گوزەران و کاروباری ئاسایی ژیان لەوانەیە بە دیتنی ئێرادەی ئەفسووناوی هەبوو لە جەوهەری وجوودی كاک عەلی بەدری دا لەوانەیە ئەگەر بە وردی شێ بکرێتەوە ڕەنگە بۆ زۆر کەس ببێتە هۆی وردبوونەوە و فێرکاری لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی خۆیان لە ژیانیداهاتوودا.

تێبیتنی؛

مەیگۆڕێ پێکهاتوو لە  دوو وشەی   مای = ماد  و گۆڕ  بە واتەی  گۆڕایی،دەشتایی ،زەوی گۆڕ ،تەخت یان قەبر  هاتبێت . بۆیی بۆمان هەیە بڵێن مەیگۆڕێ (مای گۆڕێ) دەشتی مادەکان یان گۆڕی مادەکان .

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی