"an independent online kurdish website

کوردستان میدیا: شۆرای نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ شەڕ و تێكهەڵچوونی پێشمەرگەكانی حیزب لەگەڵ هێزە دژی گەلییەكانی ڕێژیمی داگیركەری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی پیرانشار، هەوالێكی بڵاو كردەوە.rahim-abdulanezhad-gerguli-shehid-0

لەو هەوالەدا كە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە، هاتووە كە:

لە درێژەی گەڕانی سیاسی ـ تەشكیلاتیی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی مووكریان، سەعات ٨ی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی (١٨ی سێپتامبری ٢٠١٦) هێزێكی پێشمەرگەی حیزب لە ناوچەی پیرانشار لە نێوان ئاواییەكانی “قەبری حسێن” و “پردانان” لەگەڵ هێزە بەكرێگیراوەكانی رێژیم تووشی تێكهەڵچوون بوون. لە ئاكامی ئەو تێكهەڵچوونەدا ژمارەیەك لە هێزەكانی رێژیم كوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش بە ناوی “ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد” كوڕی ئەبوبەكر ناسراو بە “ڕەحیم گەرگولی” بریندار بوو كە بەداخەوە بە هۆی كاریبوونی برینەكەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بوو و لە لایەن هاوسەنگەرانیەوە بە خاكی پیرۆزی كوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهید ڕەحیم و هاوسەنگەرانی و خەڵكی ناوچەكە بە گشتی دەكات و هیوای بەردەوامیی تێكۆشان و پڕ ڕێبوار بوونی ڕێبازەكەی دەخوازێت.


ژیاننامەی شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد

“گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات”

دوکتور قاسملوو

ژیاننامەی شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد

ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد، کوڕی ئەبووبەکر ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە گوندی گەرگوولی ناوچەی نەغەدە چاوی بەڕووی نیشتمانەکەیدا هەڵێنا.

پاش تێپەڕاندنی تەمەنی ساوایی، لە ئاوایی گەرگوول نرایە بەرخوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی لە گوندەکەیان بە سەرکەوتنەوە تێپەڕاند. ئازار و مەینەتییەکانی گەلەکەی و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئازادی و ئاوەدانیی گەڵ و نیشتمان ڕەحیمی لاویان کردە ئۆگری حیزب و پێشمەرگە.

شەهید ڕەحیم ساڵی ١٣٨٠ی کۆچی هەتاوی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی پۆشی و چەکی پارێزگاری لە گەل و نیشتمانەکەی کردە شانی. ڕەحیم گەرگوولی چالاکانە هەوڵی دا تواناکانی بۆ خزمەت بە ‌حیزب و بزووتنەوەکەی بە کار بێنێ و لە درێژەی کارو خەباتی‌دا ساڵی ١٣٨٩لە ناوەندی ٣ ی کوردستان بە پلەی کادر بەرپرسایەتیی وەئەستۆ بگرێ.

ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد کادرێکی هەڵسووڕ و ماندوو نەناس، پێشمەرگەیەکی بوێر و بەدەست و برد و هاوڕێیەکی خۆشەویست و لەبەردڵانی هاوڕێیەکانی بوو، بە هۆی تێکۆشان و دڵسۆزی وهەستی بەرپرسایەتییەوە ٣جار لە لایەن ناوەند و کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامییەوە بە فەرمی و بەنووسراوە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی گیرا.

هاوڕێ ڕەحیم ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە نزیک گوندی قەبری حوسێنی ناوچەی پیرانشار لە تێکهەڵچوونێکی هێزی پێشمەرگە و سپای داگیرکەری دوژمندا بە توندی بریندار دەبێ و سەرە ڕای هەوڵی زۆری کادرە دەرمانیەکانی هاوڕێی، لە بەر سەختیی برینەکەی شەهید دەبێ و درێژەی خەبات و فیداکاری تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزبەکەی بە هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەسپێرێت.

ڕێگای بەردەوام و ئاڵای خەباتی شەکاوەیە


ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد بەڕێوە چوو

کوردستان میدیا: کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ساڵۆنی گشتیی ناوەندی ٣ی کوردستان، ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدی نوێی خەباتی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

لەو ڕێورەسمەدا ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات و کادر وپێشمەرگە و ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان و بنەماڵەی شەهیدانی تازەی خەباتی حیزب لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەدا بەشدار بوون و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ هەموو شەهیدانی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

دواتر ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید ڕەحیم کرد و جێگری سکرتێری گشتیی حیزب رایگەیاند کە هەموومان پێکەوە خەمەکان هەڵ دەگرین و پێکەوەش لە شایی سەرکەوتندا بەشدار دەبین.

rahim-abdulanezhad-gerguli-shehid-rewresemi-4


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی