دوا ڕۆژه‌کانی هاوینی ئه‌و ساڵ بۆ پشوودان وێڕای گه‌شتێك به‌ده‌وری گۆلی ورمێ و شاره‌کانی ده‌ور و پشتی دا سه‌رێکمان له شاره‌کانی باکوری پارێزگای ورمێ و به‌واتایه‌کی تر کوردستانی ئێرانیش هه‌ڵێنا . 
ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جگه له‌وه‌ی به هۆی گڕکانی دامرکاوی ئاگریه‌وه بۆته خاوه‌نی زۆر پێتانسێلی به‌رچاوی ئێکۆتوریستی له رووی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ش ژیاری فه‌رهه‌نگ و کۆلتووری جیاواز بووه که ئاسه‌واره‌کانیان له‌وانه‌یه زۆر که‌سی خاوه‌ن سه‌رنج په‌لکێش بکا. شار‌و شارۆچکه‌کانی ماکۆ و ش‌وت و قه‌ره‌زیائه‌دین و چاڵدوڕان و خۆی و سه‌ڵماس و … که که‌وتوونه سه‌رپه‌ڕی کوردستانی ئێران له‌رووی دێمۆگرافیه‌وه وه‌ك زۆر شوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونته کۆلکه‌زێڕینه پێکهاته فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه جیاوازه‌کان . هه‌ڵبه‌ت پێکه‌وه ژیانی دانیشتوانی ئه‌و خاکه له درێژایی مێژوو دا زۆر هه‌وراز و نشێوی به‌خۆوه بینیوه. شه‌ڕ و پێکدادان له هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌کانی مێژوو دا به‌بیانووی دین و مه‌زهه‌ب و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌کان و ئاشته‌وانی پاش ئه‌وان، به‌شێکن له‌و هه‌وراز و نشێوانه که ئه‌و کورته نووسینه ناتوانێ ئاوڕیان لێبداته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له لێ ورد بوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌مڕۆژانه ئێمه که‌تووینه نشێوێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یه‌که‌وه ژیانه و خه‌ریکه بیره‌وه‌ریه‌کی تاڵی تر ده‌که‌وێته ده‌فته‌ری مێژووی ئه‌و ژیاره .
له‌ڕابردوو دا له‌په‌نا دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورك په‌یره‌وانی ئایینه کلیساییه‌کان زۆر به‌هاسانی وه‌به‌رچاو ده‌هاتن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی خۆ جێیی ته‌نانه‌ت له گوندی کلیسا (قه‌ره‌کلیسا ) له ساڵی 1364وه هیچ خاجپه‌ره‌ستێكی خۆ وڵاتی ناژی .
له نێو شار و بازاڕیش زۆر به ئاسانی کورد و تورکت بۆ له‌یه‌ک نا‌بێته‌وه. دیارده سه‌ره‌تایه‌کانی کوردایه‌تی وه‌ك جل و به‌رگ و زمان زۆر به‌که‌می وه‌به‌ر چاو دێن. بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆویه‌تی کوردی ده‌بێ خۆ ده‌زه‌حمه‌ت هاوێ . زمانی توورکی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی ئابووری و ئیداری کۆمه‌ڵایه‌تی دا زاڵ بوو و ده‌ره‌تان به‌غه‌یره نادا. ئه‌و ئاسته‌نگه تارمایی کێشه‌یه‌کی قووڵه به ناوی پاکتاوکرنی فه‌رهه‌نگی (ئیتنۆساید) که بزووتنه‌وه‌ی هۆویه‌تخوازی کورد له‌و رووخه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وروویه.
پاش ئه‌و دیتنانه‌یه‌که‌م ڕاڤه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ك که خۆ ده‌گه‌یه‌نێته زه‌ینی مرۆڤ ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی ماشێنی ئاسمیلاسیۆن کاری خۆی کردووه، له نێوان کورده‌کانی پارێزگاش دا په‌یوه‌ندیه‌کی عاتفی – نه‌ته‌وه‌یی به‌رقه‌رار نیه. ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یان له‌بنه‌ڕه‌ت دا نه‌بووه یان ئه‌و دوایانه پساوه. هه‌رچی هه‌یه ئه‌وه که‌لێنێکه که که‌وتۆته سه‌ر که‌لێنه پر خه‌ساره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌گشتی و پڕۆسه‌ی به‌ش و مافخوازی کورده‌کانی پارێزگای پڕ کێشه‌ی ورمێ به‌تایبه‌تی. ره‌نگه زۆر هۆکاری فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه کارردانه‌وه‌یان هه‌بووبێ که به‌رچاوترینیان ئه‌وانه‌ن .
١. ئاوخه‌وتنی کورده‌کان به دوو زاراوه‌ی جیاواز و نه‌بوونی په‌روه‌رده‌و فێرکردن به زمانی زگماکی و ستاندارد وه‌ك سه‌ره‌کیترین هۆکار فه‌رهه‌نگی ده‌کرێ ئاماژه‌ی بۆ بکرێ. ئاشکرایه په‌روه‌رده‌و فێرکردن به زمانی زگماکی ده‌بێته هۆی خوڵقانی هه‌ستی هاوبه‌شی و هاو چاره‌نووسی و یه‌کێتی و …
٢. شاری ورمێ نه له چوارچێوه‌ی نیزامی سیاسی ئێران دا توانیوێتی که‌سایه‌تی ناوه‌ندی پارێزگایه‌کی فه‌ره نه‌ته‌وه وه‌ده‌ست بهێنێ و دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی و که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کانی پارێزگا له خۆ ڕازی ڕاگرێ و نه‌وه‌ك شارێکی کوردستانی باکوور و ناوه‌ندی کوردستانی لێکگرێداوه‌ته‌وه و که‌سایه‌تی شارێکی کێشه له سه‌ری هه‌یه.
٣. جیاوازی له نێوان مه‌کته‌بی کوردایه‌تی باکور و باشوری کوردستانی ئێران دا ، هه‌رچه‌ند ئه‌و خۆی به‌ته‌نیا وتارێك به‌ڵام له‌و نووسینه‌دا ئاماژه‌یه‌کی کورت ده‌که‌ین و به‌ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی ده‌سپێرین. چاوه چالاکه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی ئێران (مه‌کته‌بی مه‌هاباد) وێڕای حه‌ول بۆ خزمه‌تی به‌رامبه‌ر، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر که‌تۆته به‌ر سێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی عێڕاق (مه‌کته‌بی سوله‌یمانیه). له مه‌کته‌بی مه‌هاباد و سوله‌یمانیه‌یا به‌واتایه‌کی تر مه‌کته‌بی سۆران دا زمان و جل و به‌رگ گرینگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌و وه‌ك پێوه‌ر چاویان لێده‌کرێ . ئه‌وه له کاتێک دایه که له روانگه‌ی مه‌کته‌بی دیاربه‌کره‌وه(مه‌کته‌بی کورمانج) زمان ئه‌و گرینگایه‌تیه‌ی نیه. مرۆڤ که به چاوێکی نیشانه ناسانه‌وه ده‌ڕوانی ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمان که‌وتۆته به‌ر شنه‌یه‌کی دیاربه‌کری ، بۆیه ناسینه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی ناوه‌ند هاسان نیه. ئه‌و تاریك و روونه‌ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئێمه‌ش لا روونه‌که‌ی وه‌سه‌ره‌وه ده‌خه‌ین .
ئه‌وه‌ی تا ئێره‌هات به‌رهه‌می روانینێکی سه‌رپێیی بوو ئه‌و بابه‌ته‌گه‌له‌کۆمه‌گی و لێ ورد بوونه‌وه‌و شڕۆڤه‌ی و رێچاره‌ی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرێ ، هه‌ر بۆیه‌پێویسته به هه‌ره‌وه‌زێکی هه‌موو لایه‌نه‌ی بسپێرین .
سەرچاوە فەیسبوکی نووسەر. لێرە کلیک بکە ……

