"an independent online kurdish website

فەڕانسە وەك دیارترین و کاریگەرترین وڵاتی  هاوپەیمانی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش  لە ئێراق و سووریە، بۆ جارێکیتر پەلاماردرایەوە و ژمارەیەك هاو وڵاتی سیڤیلی   بوونەوە  قوربانی ئەو کردەوە دژ بەمرۆڤایەتیە. ئامانج لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی نوێ و  مرۆڤ کۆژییەی پاریس،muhamad_suleimani

بەدڵنیایەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە فەڕانسە زۆر بەجدی و بەرچاو بەدژی گروپی تیرۆریستی داعش بەشداری هیرشەئاسمانیەکان دەکا و وەك وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” بەپێخۆر” بەدژی تیرۆریستان بەشداری هاوپەیمانیەتیەکەی نەکردوە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕانسە لە هەموو نوختە نیزامیەکان و ناوچە شەڕیەکاندا، زۆر بەدیاری ئامانجیان پێکاوە و هەر جارێك  زیانی زۆریان بە نیزامیەکانی داعش گەیاندوە. هەر ئەوەیش هانی تیرۆریستان دەدات بەخێرای بەدژی ئەو وڵاتە بجووڵێن و ئەو کردەوە  تازەیە و دوور نیە لە داهاتوویشدا لە پاریس هێرشی تیرۆرکردن ئەنجامبدەن.  بیرمەندەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هاوپەیمانە نزیکەکانیان وەك ” تورکیە و ئێران” ی دراوسێ کورد و داگیرکەرانی خاکی کورستان زۆر باش لە نێوەرۆکی هاوکاری و یارمەتیە مرۆڤ دۆستی و نیزامیەکانی فەڕانسە لە گەلی کورد گەیشتوون و بەڕێگای کردەوەی خۆکۆژی و تیرۆریستیەوە، هەوڵدەدەن فشاربخەنە سەر هاوپەیمانان  و یەك لەوانیش وڵاتی فەڕانسە بۆ ئەوەی کردەی هێرشە ئاسمانیەکانیان سنووردار بکات و هاوشێوەی ئەمریکا بە پێخۆر هەوڵی لاوازکردنی داعش بدەن لە ئاستی ناوچەکەدا. چوونکی بەلای کاربەدەستانی  تاران و ئانکاراوە لاوازبوونی داعش لە بەرژەوەندی  بەهێزبوونی پێگەی کورد لە ئاستی گێتیدا لێکدەدرێتەوە و، ئەوەش بە قازانجی دوو حکوومەتی دراوسێی کورددانیە. دیارە حکوومەتی تاران ڕایگەیاندوە کە دژی داعشن و بۆ لە نێوبردنیان هەوڵدەدەن. بەڵام دژایەتی ئاخوندەکان، تەنیا لەبەر پاراستن و هێشتنەوەی “بەشار ئەسەدە” لە سەر حوکم لە  سووریە.  فەڕانسە بە دۆستی نزیك و دڵسۆزی خەڵکی کوردستان ناسراوە و لە قۆناخە دژوارەکاندا لە ئاستی نادادپەروەری کە بە هۆی داگیرکەرانی کوردستانەوە ، دەرهەقی گەلی کورد ئەنجامدراوە هەڵوێستی سیاسی  دەربڕێوە و پشتیوانی داخوازەڕەواو بەرهەقەکانی شۆڕشی کوردستانیان کردوە. بەڕوویەکەیتریشدا پاریس کە لە سەردەمی شۆڕشی نوێخوازی  و گۆڕانکاری سیاسی سەبارەت بە شێوەی  بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان، نموونەیەکی جوانیان لەو پەیوەندیەدا پێشکەشکردوە و  لە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی دونیادا بە لانکەی دێمۆکراسی و مافپەروەری  ناوبانگی لە ئاستی جیهانیدا بڵاو بۆتەوە و کاتێك باس لە حوکمڕانی و ئیدارەدانی وڵات کە هەموو مەفهومە کانی دێمۆکڕاسی سیاسی و دێمۆکڕاسی  کۆمەڵایەتی و دێمۆکڕاسی  ئابووری  جێ بەجێ کردبێت و، وەك پێشەنگی حوکـرانی هاووڵاتی ناسراوە، تەنیا فەڕانسە بەنموونە دەهێنرێتەوە و ئەو شانازیەی بەردەکەوێت. بەگشتی فەڕانسە هێمایەکە لە جوانی، ئاشتی و دێمۆکڕاسی و دادپەروەری  لە ژیانی سیاسیدا. هێزە تاریك پەرستەکانیش کە چاویان بەرووناکی ژیان هەڵنایەت و هەوڵی لێدان و لە نێوبردنی دەدەن، هەر بۆیەش ئێستا داعش ئامانجە تیرۆریستیەکانی بۆ پاریس و شارەکانی دیکەی فەڕانسەی گواستۆتەوە بۆ ئەوەی لە دڵی دێمۆکڕاسی و مرۆڤ دۆستی دونیا بدات. کاتێك ئاور لە رابردوو دەدەینەوە، دیتەوە بیرمان کاتێک حکوومەتی سەدام حوسێن پەلاماری کوەیتی دا و داگیریکرد، فەڕانسە هەڵوێستی هەبوو و لەسەر پێشنیاری “فەڕانسۆمیتران” مەداری ئەمنی لە سەر حکوومەتی ئەوسای ئێراق فەڕزکرا. ئامانجیش لەو بەستە پێشنیارەی فەڕانسە بۆ ئەوەی بوو بە باشترین شێوە کوردەکان لە باشووری کوردستان لە هێرش و پەلاماریەکانی حکوومەتی ناوەندی  بپارێزێت. زۆر جێگای داخە کە دوژمنانی گەلی  سزای باشترین دۆستەکانی خەڵکی کوردستان بە تیرۆر و ڕەشەکوژی دەدەنەوە. بەڵام ئەو کاروانەی کە هەرلە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیەوە وەك نەخشە ڕێگای بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات لە فەڕانسە وە سەری هەڵداوە، زۆر دوورنیە، لە کوردستانیش بگاتە مەنزڵی سەرکەوتن و گەلی کورد بە ئازادی و سەربەخۆی ولاتی خۆی ئیدارەبکات.

محمد سلێمانی

16.11.2015

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی