له راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه: “ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە”.
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كه له ساڵی ٢٠١٧دا، ئاماده كراوه، ئاشكرای كردوه كه تاران له ساڵی ٢٠٠٩دا، ئاسانکاریی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده بشێ پاره‌و چەکدار بۆ باشووری ئاسیا و سووریا بگوازێتەوە
ڕاپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به ئێران، ئه‌و وڵاته وه‌كوو “گەورەترین داكۆكیكارو پشتیوانی تیرۆر” دەناسێنێته‌وه. هه‌روها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێران، هۆكارو به‌رپرسیاری ناسەقامگیرییەکانی وڵاتانی ئەفغانستان، بەحرەین، عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەنه.
له راپۆرتەکەدا به روونی باس له‌وه كراوه كه تاران هەوڵی زیان گەیاندن بە حکومەتەکانی نێوچەکە دەدات و هاوکات گرژییەکانی نێو وڵاتان تووندترو به‌ربڵاوتریش ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای سوپای قودس؛ سەر بە سوپای پاسداران، وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایش، حیزبوڵای لوبنان و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه، كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی ئەنجام دەدات و “بۆتە گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە هه‌موو جیهان دا”.
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی ١٩٨٤وه، ئێرانی وه‌كوو پشتیوان و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی تیرۆر ناساندوه.
هه‌روه‌ها، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه “ئێران لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک پشتیوانی تیرۆر ماوەتەوە و یارمه‌تی حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە تیرۆریستییەکانی فەلەستین، گرووپە تیرۆریستییە شێعەکانی له عێراق داوه. هاوكات چەند گرووپ لە سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست له یارمه‌تی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئێران به‌هره‌مه‌ند بوون كه ئه‌و رێكخراوانه‌ش به تێكرا هه‌وڵیان بۆ سازكردنی په‌شێوی و ناسەقامگیریی داوه”.
ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن