"an independent online kurdish website

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (1397ی هەتاوی) زیاتر لە 360 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.


کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی 17ی خەرماناندا بە 7 مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەو پەلامارە سامناکەدا 16 تێکۆشەری سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.

هەر به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم 64 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 24 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و40 که‌سیش بریندار بوون. هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها وێڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر ده‌یان میلیارد تمه‌ن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که‌ زۆربه‌یان‌ ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی پێداویستیی خه‌ڵک و بازاڕ بوون.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 25 زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە شه‌ش که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون، 8 که‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ سه‌له‌فییه‌کان ئێعدام کراون و ئه‌وانی دیکه‌ش له‌ سۆنگه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ به‌ بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی له‌دار دراون. جیا لە ئێعدامی ئەو 25 بەندکراوە کوردە، زیندانییەکی کورد بە ناوی ”سەجاد جەماڵی فەرد“ بە هۆی پێڕانەگه‌یشتنی پزیشکی و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە. هەروەها دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی ”غوڵامڕەزا توبراق قەلعە“ _کە به‌ تۆمەتی قاچاخی مەشروب دەستبەسەر کرابوو_ و ”ڕەزا مەلەک ڕەزایی“بە هۆی پێڕانەگێشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م 19 قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی 9 که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و 9 که‌سه که‌ له‌ ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، پاوه‌ و مه‌هاباد بوونه‌ته‌ قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین،‌ 2 کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و 7 کەسیش به‌ سه‌ختی بریندار و نقوستان بوون.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م 160 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م 28 که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە 16 مانگ زیندان‌ڕا تا 11 ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر دا سه‌پاوه‌ و سەرجەم ئەو 28 کەسە  بە 1070مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها چوار کەس لەو دەسبەسەرکراوانەش، بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان و کوشتنی چەند مۆرەیەکی ئیتلاعاتیی ڕێژیم سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندراوە.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 27 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 19 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە 11 کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 48 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 37 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە بە سەرنجدان بە ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لە وەرزی بەهاردا، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.

شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ 3 مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا:

لیستی شەهیدانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی عینوان ڕێکەوت
1 کەریم مەهدەوی سەقز ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
2 ئیبراهیم ئیبراهیمی سەردەشت ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
3 نەسرین حەداد سەردەشت ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
4 ڕەحمان پیرۆتی پیرانشار ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
5 سۆهەیلا قادری پیرانشار ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
6 هاشـم عەزیزی بانە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
7 محەممەد حەسەنپوور سەردەشت کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
8 عوسمان عوسمانی پیرانشار کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
9 کەریم ڕەسووڵزادە سەردەشت کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
10 هاوڕێ کارساز شنۆ کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
11 جەماڵ ئەکبەری جوانڕۆ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
12 پێشەوا عەزیزپوور بانە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
13 مەنسوور ئەکبەرپوور مەهاباد پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان 17/6/1397
14 فارووق حەسەن خەیات بۆکان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران 17/6/1397
15 موختار قادرپوور سەقز پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران 17/6/1397
16 قادر عیزەتی مەریوان کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان 28/6/1397

زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو شوێن جۆری زیان چۆنیەتیی ڕووداو ڕێکەوت
1 عومەر سەبری پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 2/4/1397
2 شوانە مەحموودزادە پیرانشار کوژراوە لە “گورتێ سوێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 7/4/1397
3 ناسر عەبدولی پیرانشار بریندار بووە لە “گورتێ سوێ” بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 7/4/1397
4 خەلیل عیبادی سەقز گیانی لە دەست داوە دوای ئەوەی بارەکەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ، خۆی دەکوژێ 10/4/1397
5 مەنسوور سۆهرابی نۆدشەی پاوە گیانی لە دەست داوە تەمەنی سەروو 50 ساڵ بووە و بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان دڵی لە لێدان ڕاوەستاوە 13/4/1397
6 کەیوان عەبدوڵلازادە بۆکان بریندار بووە بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە کەرەج دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بووە 13/4/1397
7 ئەسعەد سوورە پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 16/4/1397
8 ‌هیوا خزری مەهاباد بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە 18/4/1397
9 وەیسی ئەحمەدزادە پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 18/4/1397
10 تالیب بەزمە هەورامان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی تەویڵە بەربۆتەوە 18/4/1397
11 حەکیم حەیدەرانلوو چاڵدران کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 28/4/1397
12 فەرهاد شاوەیسی مەریوان کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 29/4/1397
13 محەممەد ڕەزایی مەریوان کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 29/4/1397
14 ئاکام ڕەسووڵی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 31/4/1397
15 ڕەشید محەممەدعەلی ورمێ کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 2/5/1397
16 مەحموود کوڕی سەعید ورمێ کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 3/5/1397
17 کۆسرەت مامەند سەردەشت بریندار بووە تەمەن 15 ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە 5/5/1397
18 حوسێن…. سەردەشت بریندار بووە تەمەن 15 ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە 5/5/1397
19 سەید کامیل باڵاشار پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 6/5/1397
20 عەزیز شۆخەڵانی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/5/1397
21 سەلاح شێخ محەممەدی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/5/1397
22 سولێمان بادشیوە سڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 10/5/1397
23 جەعفەر دلایی میلان چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 11/5/1397
24 خەلیل حەیدەرانلوو چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 11/5/1397
25 هاشم تەهووریان سەڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 15/5/1397
26 جاویدان هەکاری سەڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 16/5/1397
27 حاسڵ بادبەرین پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 16/5/1397
28 خالید مامەمین پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 16/5/1397
29 سەبوور یاری پاوە بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە 21/5/1397
30 ئیسماعیل عەزیزی ئەقدەم مەهاباد کوژراوە لە سەردەشت بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 23/5/1397
31 ڕێبوار خزرپوور سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 23/5/1397
32 محەممەد هەمزەپوور سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 23/5/1397
33 تەوحید حەقدار سەڵماس کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 29/5/1397
34 مەجید یەعقووب‌نیا کرماشان کوژراوە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە 28/5/1397
35 میعاد پڵەنگی کرماشان بریندار بووە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە 28/5/1397
36 میعاد شاوەیسی کرماشان بریندار بووە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە 28/5/1397
37 ئەییوب نیکزاد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 2/6/1397
38 مەنسور کوڕی مەجید مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
39 ناسر بانوج مەریوان کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە 3/6/1397
40 ئیقبال کوڕی ئەحمەد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
41 ئیبراهیم کوڕی محەممەد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
42 عوسمان قەدیمی ماکۆ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/6/1397
43 ئەرکان کاکایی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/6/1397
44 بەختیار مرادپوور سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/6/1397
45 مەحموود کیتابی بانە کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/6/1397
46 ئەسعەد فەرەجی سەوڵاوای مەریوان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان لە بەرزایی بەربۆتەوە 9/6/1397
47 ئەبووبەکر خۆشی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 11/6/1397
48 عەلی عەڕەب پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 11/6/1397
49 سامان مرادی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 13/6/1397
50 ئاکۆ مینایی (سەعادەتپەنا) سەقز بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 13/6/1397
51 ناسر ئیبراهیم زادە سەردەشت کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 14/6/1397
52 حوسێن ئەحمەدی ڕەبەت بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە شاخ بە توندی بریندار بووە 20/6/1397
53 ئەسکەندەر گاکەشی سەردەشت کوژراوە لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە 20/6/1397
54 زانا محەممەدی بانە کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 21/6/1397
55 زانیار محەممەدی سەقز کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 22/6/1397
56 محەممەد یادگارنەوین سەقز بریندار بووە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە  دراوەتە بەر دەستڕێژ 22/6/1397
57 فەرشید نیکبین سەقز بریندار بووە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە  دراوەتە بەر دەستڕێژ 22/6/1397
58 مارف خۆش مەرام ورمێ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 23/6/1397
59 ڕەحیم باپیری سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 25/6/1397
60 نێعمەت شابازیی حەیدەرانلو چاڵدران کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 27/6/1397
61 محەممەد حوسێن‌نیژاد چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/6/1397
62 پەیمان قولیزادە چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/6/1397
63 ڕەعمەت محەممەدی ورمێ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/6/1397
64 یادگار مەحموودی پاوە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بووە 31/6/1397

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە ماوەی سێ مانگی هاوینی 1397دا لە دار دراون

ڕێکەوت هۆکاری ئێعدام کران و شوێنی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان خەڵکی ناو و ناسناو ڕیز
13/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ گوڵی حاجیپوور 1
13/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ محەممەد ڕەوشەنی 2
13/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە سەردەشت شەهباز ئیبراهیمی 3
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە ڕەوانسەر سولەیمان موزەفەری 4
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێلی زەهاو ئیسماعیل سۆفی 5
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێلی زەهاو ڕەحمان بێهروز 6
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە پاوە سەید ماجید مورتەزایی 7
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە پاوە سیروس عەزیزی 8
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەلاسی باوەجانی ئەیوب ئیسماعیلی 9
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەلاسی باوەجانی خەسرەو ڕەمەزانی 10
16/4/1397 بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێل زەهاو عوسمان بێهروز 11
21/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە خۆی بابەک بلووغی 12
27/4/1397 تەمەنی 65 ساڵ بووە و بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە دار دراوە جوانڕۆ ساڵح خانیزادە 13
29/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە کرماشان داوود ڕەبانی 14
29/4/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە کرماشان عەلیڕەزا ئاشووری 15
1/5/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە بۆکان کەماڵ سوڵتانی 16
1/5/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە شنۆ فاڕووق دەریایی 17
1/5/1397 بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە شنۆ مەحموود حەمزەزادە 18
5/5/1397 بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ جەهانگیر نەوجەوان 19
17/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ مه‌ریوان لوقمان مرادی 20
17/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ مه‌ریوان زانیار مرادی 21
17/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ دێولان ڕامین حوسێن په‌ناهی 22
18/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ ورمێ له‌ دار دراوه‌ شنۆ ئه‌حمه‌د شه‌باب 23
18/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ ورمێ له‌ دار دراوه‌ شنۆ ناسر عه‌زیزی 24
19/6/1397 به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ میاندواو له‌ دار دراوه‌ گامیشگۆلی میاندواو که‌ماڵ ئه‌حمه‌دنیژاد 25

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 هیوا خزری کۆڵبەر مەهاباد لاقی پەڕیوە لە سنووری تەمەرچین کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە 18/4/1397
2 سەیفوور یاری کۆڵبەر پاوە لاقی پەڕیوە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە 21/4/1397
3 ئەییوب نیکزاد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە 2/6/1397
4 مەنسور کوڕی مەجید کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
5 ناسر بانوج کۆڵبەر مەریوان کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە 3/6/1397
6 ئیقبال کوڕی ئەحمەد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
7 ئیبراهیم کوڕی محەممەد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە 3/6/1397
8 مێهدی خووگر جوتیار مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە 11/6/1397
9 ئەسکەندەر گاکەشی کۆڵبەر سەردەشت کوژراوە لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە 20/6/1397

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا گیراون و حوکم دراون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 کاوە بابامرادی سنە ژینگەپارێز به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 1/4/1397
2 ئیقباڵ قوبادی کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 3/4/1397
3 منارە مەلاوەیسی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە 3/4/1397
4 زەمانە زێویە سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە 3/4/1397
5 ئەمیر حوسێن دارابی کرماشان رۆژنامەنووس بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە گیراوە 5/4/1397
6 ئه‌مین عه‌لیزاده‌ ئیلام ده‌روێشی گونابادی به‌ هۆکارتی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ گیراوه‌ 8/4/1387
7 جه‌لال موسه‌وی ئیلام ده‌روێشی گونابادی به‌ هۆکارتی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ گیراوه‌ 8/4/1387
8 فەر‌هاد عه‌بدوڵلاپوور شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 9/4/1397
9 کامران شێخە مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 9/4/1397
10 ئەنوەر خزری مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 9/4/1397
11 خسرو بشارەت مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 9/4/1397
12 شۆڕش قادر سه‌کینه‌ شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 10/4/1397
13 دڵشاد فه‌قێ‌زاده‌ شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 10/4/1397
14 فه‌هیم نه‌ورۆزی شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 10/4/1397
15 ئەنوەر عەڕەب بۆکان نووسەر به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ 10/4/1397
16 ئەرەستوو مرادی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 11/4/1397
17 سابیر خەلیفە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/4/1397
18 عیرفان ڕەشیدی پاوە ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/4/1397
19 مەعسوومە تەقی نەژاد کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحی لە شاری کەرەج گیراوە 13/4/1397
20 مریەم فەرەجی سەرپێلی زەهاو خوێندکاری زانکۆ لە کەرەج بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 14/4/1396
21 مستەفا باقری ئاشنا هەمەدان ئەندازیار بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ 15/4/1397
22 ئەردەشیر مووسەوی کرماشان کارناسی سیاسی بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ 15/4/1397
23 مێهدی ئازادبەخت لوڕستان وێنەگر بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ 15/4/1397
24 بیژەن گراوەند کرماشان ئەندازیار بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ 15/4/1397
25 شەهریار تەهماسبی کرماشان کارناسی سیاسی بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ 15/4/1397
26 ئەرسەلان هیدایەتی قوروە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 15/4/1397
27 موزەفەر وەلەدبەیگی پاوە نووسەر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 16/4/1397
28 عەزیز ڕەشیدی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە 16/4/1397
29 ئامانج ڕەشیدی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە 16/4/1397
30 مستەفا قادر زێنەب ورمێ مەدەنی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای 11 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 16/4/1397
31 ڕەحیم مەحموودی ورمێ مەدەنی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای 11 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 16/4/1397
32 زانیار ئەحمەدی‌نیاز سنە خوێندکار بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو سزای 8 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 16/4/1397
33 شەهاب ئەحمەدی‌ئازەر نەغەدە چالاکی سیاسی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 19/4/1397
34 واحید ئەمین‌پوور پاوە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 20/4/1397
35 وریا فەرەجی “نێ”ی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 20/4/1397
36 وشیار کەسرایی “نێ”ی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 20/4/1397
37 عەتا فەتاحی سەردووشی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 20/4/1397
38 سۆران ئەحمەدی پاوە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 21/4/1397
39 سەرهان خەلیلزادە ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 21/4/1397
40 سام عەبباسی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 21/4/1397
41 پەیمان عەبدی مەریوان چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 22/4/1397
42 فەریبا خەرامیدە سنە چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 22/4/1397
43 کەریم سەیدزادە بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
44 شەهرام سەیدزادە بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
45 سیروان ئەرخەوانی تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
46 ئەمیر ڕەزایی تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
47 فەرزاد سادقیان تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
48 عەلی ئەڵڵاوەیسی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 23/4/1397
49 سەیران ئارامیش سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 28/4/1397
50 فەردین وەفایی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 29/4/1397
51 موختار زارعی سنە چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 30/4/1397
52 فاڕووق سەیدزادە مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ 30/4/1397
53 لایەق ئەحمەدی مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ 30/4/1397
54 ئازاد ڕووحانی مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای 16 مانگ زیندانیی دراوەتێ 30/4/1397
55 محەممەد پەڕتەوی مەریوان سەرباز بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە 31/4/1397
56 بەختیار عارفی سەردەشت مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە و سزای 18 مانگ زیندانی دراوەتێ 2/5/1397
57 حیسام حوسێنی داڵاهۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 2/5/1397
58 فەرهاد جەهان‌بەیگی کرماشان ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 2/5/1397
59 زەبیحوڵڵا ڕەئووفی سنە مەدەنی بە تۆمەتی پڕوپاگندە دژی ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ “میناب”ی بەسەردا سەپاوە 4/5/1397
60 ڕامین کاردانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە رێفراندۆمی باشووری کوردستان سزای 4 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 5/5/1397
61 یوسف شیناوێیی پیرانشار کۆڵبەر بە تۆمەتی بڕینی سنوور و هێنان و بردنی کاڵا گیراوە 6/5/1397
62 محەممەد ئەحمەدی سنە چالاکی ئایینی بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە 7/5/1397
63 فەرشاد تاهیری سنە چالاکی ئایینی بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە 7/5/1397
64 ئەکبەر سەمەدی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوڵیچییەر” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
65 عوسمان دڵاویز مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
66 محەممەد کەرەمی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
67 محەممەد ئێرانخا

 

مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
68 محەممەد مەملەکەتی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
69 محەممەد حوسێنی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
70 پەیمان شاکریان مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 10/5/1397
71 سەیوان شاکریان مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 10/5/1397
72 محەممەد پەرتەوی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 10/5/1397
73 نێگینسا شەهبازی ئیلام ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 10/5/1397
74 واحید بێهبەهانی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای 6 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی قەزوینی بەسەردا سەپاوە 10/5/1397
75 حەسەن گەڵوانی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای 5 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە 10/5/1397
76 ئاڕمان غەفووری مەریوان ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 11/5/1397
77 هوشمەند عەلیپوور سەردەشت چالاکی سیاسی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 12/5/1397
78 محەممەدی وەستاقادر سەقز چالاکی سیاسی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 12/5/1397
79 بەرزان محەممەدی مەریوان مەدەنی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاراندا گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە 12/5/1397
80 کورش عەزیزی شنۆ مکانیک خەڵکی قەرەسەقڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/5/1397
81 یوسف ئەحمەدی شنۆ مەدەنی خەڵکی تاچیناوێ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/5/1397
82 مەقدیر محەممەدزادە شنۆ مەدەنی خەڵکی سینگان و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/5/1397
83 ئەبووبەکر میناپاک شنۆ مەدەنی خەڵکی سەوجە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/5/1397
84 مەنسوور عومەرزادە شنۆ مەدەنی خەڵکی دەشتەبێڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/5/1397
85 فاڕووق محەممەدی کامیاران مەدەنی خەڵکی شاهۆ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 14/5/1397
86 جەماڵ سەفەوی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 14/5/1397
87 کامیل ئەحمەدی شنۆ مەدەنی خەڵکی حەسەن نووران و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 15/5/1397
88 سەیوان کەمانگەر کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 16/5/1397
89 کامیار کەمانگەر کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 16/5/1397
90 ڕەحیم خاتری کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 16/5/1397
91 سەحەر کازمی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 18/5/1397
92 سەید جەمال سەفەوی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە 16/5/1397
93 ڕەزا رەسووڵپوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 19/5/1397
94 حوججەت ڕەزمجو ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 19/5/1397
95 حەمید ڕەحیمی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای 18 مانگ زیندانیی دراوەتێ 19/5/1397
96 مووسا مەحموودی شنۆ مەدەنی خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 24/5/1397
97 حەسەن عەبدوڵلازادە مەهاباد مەدەنی بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی سزای 67 مانگ زیندانی و لێدانی 40 قامچی و 15 ساڵ بێبەشی لە چالاکییە کۆمەڵاتییەکانی بەسەردا سەپاوە 25/5/1397
98 بێهنام ئیسماعیل زادە شنۆ چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 28/5/1397
99 محەممەدئەمین قازی شنۆ مەدەنی خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 27/5/1397
100 محیەدین غەیاسی ئیلام مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 28/5/1397
101 موسلیم سوبحانی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 29/5/1397
102 ئومید ئەسەدی کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 30/5/1397
103 شاکر باقی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 30/5/1397
104 ئەنوەر ئاتەشتەر بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 30/5/1397
105 جەلال بابایی ڕوانسەر مەدەنی بە تۆمەتی کوشتنی چەکدارێکی کۆماری ئیسلامی گیراوە 1/6/1397
106 ئاڕمان غەفووری مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 2/6/1397
107 ئارام یوسفی سنە شۆفیری تەکسی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 5/6/1397
108 مەنووچێهر کەڵەشیپوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 6/6/1397
109 لەتیف ئەحمەدی جوانڕۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 8/6/1397
110 گەلاوێژ محەممەدی سەقز ئێرانی_کانادایی لە فڕۆکەخانە بە هۆکاری ناڕوون گیراوە و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستراوەتەوە 8/6/1397
111 سیروان هوشمەند مەریوان مەدەنی ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی 9/6/1397
112 موختار وەلیپوور مەریوان مەدەنی ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی 9/6/1397
113 واحید خالیدنیژاد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 11/6/1397
114 سەعدی مەعرووفی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 11/6/1397
115 نەجەف مێهدی‌پوور ئیلام نووسەر بە هۆی نووسین و بڵاوکردنەوەی ڕەخنەگرانە سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە 13/6/1397
116 خالید حوسێنی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/6/1397
117 مەزەفەر ساڵح‌نیا سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 13/6/1397
118 ئەرسەلان خودکام مەهاباد کارمەند بە تۆمەتی هاوکاریی ئەمنیەتی لەگەڵ حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 14/6/1397
119 هاجەر سەعیدی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 16/6/1397
120 ئەنوەر ڕەوشەن مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 16/6/1397
121 کەماڵ خاوەری مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 16/6/1397
122 سەجاد جەماڵی‌فەرد مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 16/6/1397
123 ئارام فەتحی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
124 سۆران دانشوەر مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
125 موسلیم ئیبراهیمی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
126 دلێر ڕەوشەن مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
127 محەممەد ئەزکات مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
128 ئەحمەد تەبیرە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
129 نەوشیروان خۆش‌نەزەر مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
130 ئەحسەن ئەمانی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
131 ئارمان ئەمانی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
132 موزەفەر ساڵح‌نیا سنە مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
133 خالید گەنجی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
134 ڕەشید ناسرزادە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
135 خدر دەوڵەتی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
136 سیامەند دەوڵەتی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
137 مووسا ئازەری شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
138 باقر سەفەری ڕوانسەر مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
139 جەعفەر ڕەسووڵپوور سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
140 بەهمەن ددانساز سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
141 محەممەد لەیلانەیی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
142 محەممەد ئەمینی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
143 وەفا…. سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
144 محەممەد … سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
145 دیاکۆ باغبانی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
146 ژیار قادری سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
147 سمکۆ سدیقی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
148 بێهنام مورادی دیواندەرە مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
149 سولێمان مامەند بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
150 سەدیق بەهرامی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 21/6/1397
151 خوسرەو قودرەت شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 22/6/1397
152 ساڵح پاشایی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 22/6/1397
153 سادق پاشایی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 22/6/1397
154 محەممەد سەلەحشوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ئێران سزای 8 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 22/6/1397
155 کاوان عومەرزادە ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی 21ی خەرمانان گیراوە 22/6/1397
156 سورەیا خدری سنە چالاکی مافی منداڵ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 22/6/1397
157 موسلیم سەعیدپوور سنە چالاکی مافی منداڵ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 22/6/1397
158 هەرمان وەتمانی مەهاباد نووسەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 24/6/1397
159 عیززەدەەین لایقی مەهاباد چالاکی مەزهەبی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە 27/6/1397
160 محیەدین ئیبراهیمی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە 31/6/1397

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1397دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

ریز ناو و ناسناو خه‌ڵکی تەمەن چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 حه‌دیس فه‌خرزاده‌ مه‌ریوان 22 ساڵ خێزاندار و دایکی منداڵێکی بچووک بوو. به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و خۆی کوشت 1/4/1397
2 گه‌شاوه‌ ئیبراهیم‌پوور پیرانشار 18 ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ 4/4/1397
3 نادیا خزرپوور سه‌رده‌شت 18 ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌ 7/4/1397
4 خەلیل عێبادی سەقز 42 ساڵ کۆڵبەر بووە و دوای ئەوەی هێزەکانی ڕێژیم دەست بەسەر بارەکەی دادەگرن، خۆی کوشتووە 10/4/1397
5 ڕۆئیا ڕەسوڵزادە سەردەشت 20 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 17/4/1397
6 ئارەزوو دڵ ئەنگیز مەریوان 23 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/4/1397
7 مریەم ڕۆستەمی سەرپێلی زەهاو 17 ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە 7/5/1397
8 نوشین تۆرابی سەرپێلی زەهاو 16 ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە 7/5/1397
9 ئیلهام فاتمی سەقز 17 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 8/5/1397
10 ڕەزا نەزەری ئیلام 27 ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ 11/5/1397
11 ئاراستە محەممەدپوور سەقز 24 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 12/5/1397
12 بەرزان ئەلیاسی سەرپێلی زەهاو 37 ساڵ بە چەقۆ لە ملی خۆی داوە و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر گیانی لە دەست داوە 12/5/1397
13 ئێران خدری سەرپێلی زەهاو 19 ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە 12/5/1397
14 جەمیلە مام حەسەن میاندواو 30 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 12/5/1397
15 فریشتە …. بانە 27 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 12/5/1397
16 پەشمینە سوڵتانی کۆخانی میاندواو ……. بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 14/5/1397
17 ناسر شەریفی پیرانشار ………… مامۆستای خانەنشینکراو بووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 18/5/1397
18 ئەشکان فەرەجی سەقز …… بەهۆی هەژاری و بێ ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 18/5/1397
19 تاهیر شەمسی سەقز 22 ساڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 19/5/1397
20 پەروین میرەکی جوانڕۆ 17 ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 23/5/1397
21 مەهشاد زەکی سەردەشت 16 ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 23/5/1397
22 مێهران مەحموودی دیواندەرە 17 ساڵ  بەهۆی خەمۆکی و کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 23/5/1397
23 پوریا لهۆنی نەوسوود 31 ساڵ لە مەریوان بەهۆی بێکاری و بێدەرەتانی و ناهۆمێدی کۆتایی بە ژیانی هێناوە 23/5/1397
24 زەکەریا ئەسوەک سەردەشت 13 ساڵ به‌ هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی خۆی کوشتووه‌ 28/5/1397
25 ئیقبال خوسرەوی سنە 36 ساڵ لە بەندیخانەی سنە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/5/1397
26 ژیلا ئەندایش مەهاباد 20 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی هێناوە 29/5/1397
27 شیوا… ورمێ 22 ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە خۆی بەردەواوە 4/6/1397
28 ڕەزا سەحرایی سەرابلەی ئیلام 28 ساڵ بەهۆی هەژاری وێڕای خێزانەکەی (ویدا ڕۆستەمی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە 13/6/1397
29 ویدا ڕۆستەمی گراوند سەرابلەی ئیلام 28 ساڵ بەهۆی هەژاری وێڕای مێردەکەی (ڕەزا سەحرایی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە 13/6/1397
30 شەونم ڕەسووڵی سەردەشت ………..  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 13/6/1397
31 چ . س بۆکان 32 ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 13/6/1397
32 ح. عەبباسی ئیلام 24 ساڵان بە هۆکاری ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 19/6/1397
33 مەهین … ئیلام 14 ساڵان بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە 20/6/1397
34 سومەییە…. سنە 15 ساڵان  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 23/6/1397
35 ئایشێ گوڵمحەممەدی پیرانشار 16 ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە 25/6/1397
36 موژدە عەزیمی ئیسلام‌ئاباد 30 ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە 28/6/1397
37 ڕامین ئەکبەرپوور ئیلام 12 ساڵ بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 31/6/1397

ئەو کەسانەی لە سی مانگی هاوینی 1397دا بە هۆی رووداوی کار زیانیان بەر کەوتووە

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 شێرکۆ یوسفی پیرانشار کرێکاری به‌نداو گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌ربیجه‌یه‌کی به‌نداو ئاو بردوویه‌تی و خنکاوه‌ 1/4/1397
2 وەحید مەولوودی سنه‌ کریکاری کارتۆنسازی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئه‌منیه‌تی که‌تووه‌ته‌ بن ده‌زگای پرێس 8/4/1397
3 بێهنام مونفەرید سنە کرێکاری دەرمانخانە گیانی لە دەست داوە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر سووتاوە و گیانی لە دەست داوە 30/4/1397
4 ئۆمید حوسێنی سنە تیکنسیەنی بڕق گیانی لە دەست داوە لە شاری یەزد بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە 8/5/1397
5 مێهردادئیبراهیمزادە دیواندەرە خوێندکاری بیرکاری گیانی لە دەست داوە لە شاری قەزوین کرێکاری کردوە و بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە 10/5/1397
6 پشتیوان قادری سنە کرێکاری بیناسازی گیانی لە دەست داوە لە کاتی کردکردندا دڵی ڕاوەستاوە و بەهۆی درەنگ گەیاندن بە نەخۆشخانە مردوە 13/5/1397
7 فوئاد فەراقی سنە کرێکاری بیناسازی گیانی لە دەست داوە لە بانە و لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی بەرز بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە 17/5/1397
8 سەید بێهزاد حوسێنی سەقز کرێکاری کارخانەی قەند گیانی لە دەست داوە بەهۆی بڕق گرتوویی لە سەر کار گیانی لە دەست داوە 20/5/1397
9 موختار نەسیم مەریوان کرێکاری شارەوانی گیانی لە دەست داوە بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە 3/6/1397
10 عوسمان ئیلاهی مەریوان کرێکاری شارەوانی گیانی لە دەست داوە بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە 3/6/1397
11 حەبیبوڵڵا رەزایی کامیاران کرێکاری بیرهەڵکەن گیانی لە دەست داوە لەکاتی کار لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە 11/6/1397

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی