"an independent online kurdish website

ئاژانسی کوردپا: جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی وەزیری ئێران، کۆڵبەرانی وەکوو جێبەجێکارانی کەرەستە تەقینەوەکان پێناسە کردووە.


 

جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی وەزیری ئێران، حوسێن زوڵفەقاری، لە وڵامی یەکێک لە هەواڵسازانی ئیلنا، کە لەسەر وردەکاریی کوشتنی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان پرسیاری لێ کردبوو، وتوویەتی: ئێمە شتێک بە ناوی کۆڵبەرمان نییە؛ ئەم وشەیە کە کەس نازانێت لە کوێیەوە هاتووە، هەم بۆ خەڵک هەم بۆ بەرپرسان کێشەی ساز کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کردووە، ئێمە بازاڕگەلێکمان بەس بۆ چوار پارێزگای سنووریی پێشبینی کردووە و هێندێ بەخشراویشمان بۆیان لە بەرچاو گرتووە، کەسانێک کە ئەم چوارچێوەیە ببەزێنن و شتومەک بهێننە نێو وڵات نە کۆڵبەرن و نە کارەکەشیان یاسایییە.

 زوڵفەقاری وتوویەتی: ئێمە لە ناوچە سنوورییەکان هێڵی سوورمان نییە؛ هەر کەسێک سنوورەکان تێپەڕێنێت، هۆشداری پێ دەدەن، ئەگەر گوێ نەدەدات، دەسڕێژی لێ دەکرێت و بە خەڵکی سنوورییەکان بە ڕاشکاوی دەڵێم، سنوورەکان نەبەزێنن.

 جێگری سیاسی و ئەمنییەتیی وەزیری ئێران باسی لەوە کردووە، کە بە پێداگری و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان لە پارێزگاکانی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و سیستان و بەلووچستان هەلی گواستنەوەی شتومەکمان بۆ ئەوبەری سنوورەکان ڕەخساندووە و بۆ ئەم مەبەستە بۆ هەر بنەماڵەیەکی چوار کەسی لە هەر مانگدا ٢میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن بەخشراویی گومرۆکیمان لە بەرچاو گرتووە و ئیتر پێویست ناکات شتومەکەکان بە کۆڵ بگوازنەوە، ئەو کەسانەی کە خاوەن کارتی سنوورنشینین، دەتوانن پشکی خۆیان لەم کارە دەستەبەر بکەن.

 کۆڵبەرانی کورد کە لە ڕوانگەی ئەم بەرپرسەی حکوومەتی ئێران، تێرۆریستن، ئەو کەسانەن کە تەنیا ئەو شتومەکە سەرەکییانە دەگوازنەوە، کە لە شارە گەورەکانی ئێران کەڵکیان لێ وەر دەگیردرێت و نرخی بارەکانیشیان ٥٠٠ هەزار تمەن تێناپەڕێنێت، لە حاڵێکدا لە یاسای گومرۆکی حکوومەتی ئێراندا ئەو شتومەکانە کە نرخەکانیان لە ١ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن زیاتر نەبێت، گواستنەوە و هاوردنیان نایاسایی نییە، هەروەها هەموو ئەو کۆڵبەرانەی کە دەکەونە بەر دەسڕێژی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لێ دەکرێت.

 ڤیدیۆی وەرگیراو لە یوتوب

https://www.youtube.com/watch?v=h3A333Sq47o

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی