من ھزری شارێکی خرۆشانم گەرچی پاییزە
بیری تیژی کارەسات بەسەر ھاتوەکانم گەرچی زریانە
شەقام و ھەوا و بینە بینی کارمامزەکانی دارستانی چڕوپڕی ئەوین بە ئازادی ژینگە و ژیانم وەلۆ بریندارم
چرکە چرکەی ڕەمزی ئەوڕۆ بۆ داھاتووی ھەست وحەزی لاوانی خاکی ڕاپەڕینی بێ پسانەوەم دەس پێ دەکەن نەتەوەکەم چاری نییە.
نوسراوەکان و دەنگ و ڕەنگی مێدیا و زەمەن زۆر تیژ ڕابر و نەخشەی خاک و بوون و یا سڕانەوە و لەو نێوە دا توانەوە و یا وشیاری و ھەستانەوە و وەڕێ کەوتنی جیلی ئێستا و بەیانی مێژووی ئایندەم بۆ وەکۆ تابڵۆیەکی پڕ حەشیمەتی جیھانی وەرچەرخان بە دار و بەرد و مێدیا و گۆڕپانەکانی لە بەرانبەر تانک وتەیارە و تۆپ و کیماباران و داپڵۆسین و زیندان و ئەشکەنجە و کو شتن و بڕین و سەرەنجام نەسرەوتن تا سەرکەوتن بۆ مرۆڤایەتی و نیشتمان و ئازادی و سەربەستی و پێکەوە ژیان و بە سەردەم ژیان و تێک تەپینی قەڵا و حوکمی ئەژدھاکەکان دێنێتەر بەر چاو چونکە نە ئەم ڕۆ ڕۆژی پێشترە و نە بەیانیشی بێدەنگییە و نە کوردستان و کوردیش لە ھەژان و شەپۆل دادەمرکێنەوە.