سروشتی شۆڕش وایە لە هەوەڵەوە خەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن و لە دەوری کۆ دەبنەوە بێگومان هەمووشیان بە حیزب و تاقم و تاکیشەوە مەبەستێکیان هەیە و بۆی تێدەکۆشن و دەیانەوێ لـەو ڕێگایەوە پێی بـگەن .
ئـەوەش زۆر ئـاساییە و دەبێ هەر واشبێ. هەر هەموشیان دەیانـەوێی هەرچی زوتـر ئـامانـجیان بپێکن. شۆڕشی گەلیش ئەوەیە هەموان بە بیرو باوەڕو هیواو ئاواتی جیاوازیشەوە یەک دەگرن وئەو هیزو دەسەڵاتەی مەبەستیانـەو بـە دوژمنی خۆیانی دەزانـن لـەناوی دەبەن.پاشان خاوەن جەماوەرترینیان دەسەڵات بەدەستەوە دەگرێی وئەگەر توانی کەمـایـەتیەکانیش دەگەڵ خـۆی هـاوڕاوهـاوکار بکا، دەتـوانێ ببێتە بـەڕێـوەبەری وڵات. بەڵام شۆڕش کەدرێژ خایەن بوو قورس دەبێیوهەموو کەس پێی ناکرێێ ، ماندوو دەبێی، دەبەزێی ، پیر دەبێ ، دڵ ئێش دەبێ و هیتر. بـۆیە ئەملاو ئـەولاو ئەوبەرو ئەمبەر دەکاو ناشیەویێ یان ناشتوانێ ، بڵێ: ماندوم ، توانام نەماوە و یا وازم لەسیاسەت وهیتر هێناوە ، بـۆیـە دەکەوێتە گلەو گازندە و هۆکار دروست کردن و زۆر شتیترو پەلاماری نەزانانەی گەورە پیانیش دەدەن .
شۆڕشی گەلانی ئێران لە دەسپێکی ڕا تا دوای سەرکەوتنی تەواو توانیبوی ببێتە هـۆی موتـمانەی خەڵک و ئـەو جێگەو پێگەیـەی بـۆ خۆی مسۆ گەر بـکا. بـەڵام زۆری نەخایاند بەناو ڕێبەری شۆڕشەکە واتە ئیمام خومەینی زۆر زیـرەکانـە سواری ئەسپی ئێحساساتی گەلەکە بو جڵەوی سوڕاندو بەلا ڕێی دابردومەبەستی ڕاستە قینەی خۆی کە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی شیعەی ١٢ ئیمامە بوو لـە ژێـر دروشمی ناردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی ئاشکرا کردو دایبەزاند. لەو دامەزراوەدا مەسەلەی نەتەوەو ماف و کەمایەتی و زۆرایەتی و ئازادی و مافی گەلان خەتی بەسەردا کێشراو ئۆمەی لە جێی دانرا واتە ئێران یەک ئـۆمەتە بـەنـاوی ئـۆمەتی موسوڵمان و تاکە یەک ڕێبەریشی هەیـە کە نـوێنەری خوایـە و هەرخۆی بـڕیار دەداو بە دڵی خۆشی جێبەجێی دەکا. لەوە بـەدوا هەرکەس بـڕیـاری ئـەو ئیمامەو ویلایەتی قبوڵ نەبێی سەربۆ فەرمانی ئیمام شوڕنەکا ، کافرەو شەڕدەگەڵ خوا دەکا. ( مفسد فی الآرض ، محارب با خدا)یە . لێرەدا تـەنیا گەلی کورد بـوو نـە بەشذاری کردنی لە شۆڕش دا بۆ ئیمامەت وخەلافەت بوو،نە ئوسولەن داوایەکی ئایینیشی هەبوو چونکە لە دینداریدا کەمی نەبوو . ئەوەی کورد بـەدوایدا عەبداڵ بوو ئێستاش هەر عەبداڵیەتی مەسەلەی ئازادی و دەست هێنانەوەی مـافی راوو نیشتمانی داگیرکراوەبووکە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک کووفر لە قەڵەم دراو فەرمانی جیهادی بەدژی دەرکرا. بەباوەڕی من ئەوە زۆر گرینگ نـەبـوو چونکە داگیر کەرانی کوردستان بـەفارس و تـورک وعەڕەبیانەوە نـەک هەر بڕوایان بەمافی گەلی کورد نیە ، بەڵکو لە خەزێنەی خەیاڵی ئەوان دا کورد مەحکوم بەنەمانە و نابێی بونی هەبێی، مەگەر سەری دانەوێنێ و نۆکەری قبوڵ بکا !! ئیمانی کامڵم وایە هەوڵدانی کورد بۆ سەلماندنو وەرگرتنەوەی مافە زەوت کراوەکانی ، بە شێوەی وتووێژو ئاشتیانە ،وەک نوسینی نەخشەی کوردستانە لە سەر ئاو!! من لە خۆڕا ئەو قسەیە ناکەم . ئەگەر بێی تەعاروف وڕوودەروایسیو بەڵگە تـاشین، ژیـرانەو ورد بینانـەو بـوێـرانە سەیرێکی باشوری کوردستان و ( براعەڕەبەکانیان ) بکەن دەزانن ئەوەی من دەیڵێم ڕاستە یان هەڵەیە. بێگومان ئەوان دەرس لە دەسەڵاتی شیعەی ئێران وەردەگرن .
دەچەمە سەر باسەکەی خۆم کە ڕوم لـە گەلی کوردستانی ڕۆژهـەڵات و حیزبـە کوردستانیە کانەو بەسەرکردنەوەی گشتیە. ئـێستا ( ٤٢ ) ساڵ بـەسەر شۆڕشی ئـێرانـدا تێپەڕیـوە .ئێمـە قـۆنـاغی زۆرو جیاوازمـان بـڕیـون بـەشـێکی زۆری کوردستانمان لە ژێر دەست دابوو ، دەسەڵات بەتەواوی بەدەستی ئێمەبوو ،یان باشتر بڵێم :هەموشتێکمان هەبوو. ئەوەی کە بەداخەوە نامان بوو ئێستاش نیمانە یـەکگرتـویی و هـاوکاری بـوو. دوو شت بـونـە هـۆی ئەو لێکترازان و دژایەتی و دوو بـەرەکیمان ( ١ ) ئـا خونـدەکان زۆر زوو دەستیان خوێندینەوەو دەراوی پەڕینەوەیان بۆ ناو سیاسەتو کارو بەرنامەکە مانـیان دۆزێـەوە . ( ٢ ) ئـەحزابی چەپ و ڕاستی ئێرانی بەکوردەکانـیشەوە ، بەدروشمی بریقەدارو دروشمی دژی ئیمپڕیـالـیست بـونی ئـاخـونــدەکان !و دڵـسۆزی دڵ سـوتـێـنەرانـەو دۆسـتـایـەتی هەڵخەڵەتێنەرانەی لە دوژمن خراپتر و زۆریتر، خزانە ناو کوردستان و تـۆوی دوژمنایەتی وجیاوازی و بێی موتمانەییان لەناو چاندین وبەجۆرێک لێکیان نامۆ کردین ئێستاشی دەگەڵ بێی یەکتر ناناسینەوە. پێویست ناکا من بڵێم چیکراهەموو لـە من بـاشتری دەزانـن. جیا لـەوەش لـە ژێـر داتـاشینی تەئۆری لێک نەدراوەو هەڵنەسەنگێندراو لەناو حیزبەکانیش دا ناکۆکی و دووبەرەکی و لێک جیابونەوەو دژایەتی یەکتر کردن لە دەرەوەی ئـامانجی حیزب کە کورت پوختەکەی دەبێتە پۆست وپلەو پایەو دەسەڵات ،گەل وئامانج و ئازادی نیشتمان وسەربەخۆیی گەل و ئاوەدانی وڵات ژیانی هێمنانەو هاوکاری برایانەی لەبیر بردینەوە . ئەوەندەی جەبر پێشی تێکۆشانوبەرەنگاری دوژمنی لێگرتوین ،ئەوەندە زیاتریش سەرقاڵ بـونمان بـە دژایـەتی یـەکتری لـە گەیشتن بـە ئامانجی گەلەکەمان دوری خستینەوە . بە جۆرێک پرش و بڵاو بوین و ئەوەندە یەکترمان ناحەز کردوە کە یەکتر نـانـاسینەوە ! بـۆیـە کاتی هاتەوەو پێویستی حەیاتیە بە وردی بە خۆمان دا بچینەوە ، هەڵە و پەڵەکان بخەینە بـەر دیدو لێکدانەوەی واقیع بینانەو بـوێـرانـە حیزبە بـە هێزەکەمـان ساغ کەیـنەوە . بـۆ گەیـشتن بـەو مـەبـەستە دەبێی بـەسەر کردنەوەیەکی گشتی لـەلایـەن ڕیبەرایـەتی حیزبـەوە بـکرێی .واتـە ڕێبەرایـەتی دەبێێ بوێرانەو بەدڵفراوانی و نیاز پاکی جارێکیتر هەموو ئەو کادرو پێشمەرگە وئەندامو لاییەنگرانەی کە بەجۆڕیک لە حیزب کشاونەوە ، یان کشنادویـاننەوە، مادام نـە چونـە پـاڵ حیزبێکی تـرو حیزبی خۆیـان بـەتەواوی بەجێی نە هێشتوە، بـەسەر کەونـەوە و بـۆ کەمتەرخەمی و لـێنە پرسینەکەش داوای لێبوردن بکەن ، ئەوە نەک عەیب نیە بەڵکو نیشانەی مەزنی حیزب و سینە فراوانی ڕێبەرایەتیە کەیەتی . ئێمە دەبێی بە پێی بەرنامەی حیزبەکەمان ڕێـک خستن و یـەکگرتویی ناوماڵی خۆمان لە پێشەوەولە دۆستایەتی خەڵکی تر بەلاوە گریگتر بێی . دڵنیابن حیزبێکی یەکگرتوی هاوکار هەم لەکارەکانیدا سەرکەوتو ترو هەم ئیعتیباری لە دەرەوەی خۆشی زیاترە، هەم خەڵکیتریش زیاتر هەوڵی دۆستایەتی دەدەن.
ئێمەی کوردی ڕۆژ هەڵات لـە کات و ساتێکی گەلێک دژوارو لـەهەمانکاتـدا لـە بـار دایـن . دژوار لـەو بـارەوە کە دەگەڵ دوژمنانی دەرەوەو نـەیـاررانی نـاوخۆ بـەرەو ڕوویـن و گۆڕەپـانەکەش بـەرتـەنـگ و دەور دراوە. لـەبار، بەو مانایەکە ئەزمونێکی زۆری کرداریمان لەلایە ، زۆر دۆستی ڕواڵەتی وزمان چەوروهەل پەرستمان ناسیوە. زۆرجار ساتو سەودامان پێکراوەو زۆرجاریش تانەوتەشەری نا بەجێمان لێدراوە و زۆریتریش . زۆر جاریش بۆ بەرژەوەندی بەشەکانی تری کوردستان تێشکاوین ونرخ وبەهامان داوە.هەموی ئەوانەش وەک سەرمایەیەکی بە نرخ بۆ شۆڕش وگەلەکەمان و ئیعتیباری حیزبەکەمان لـە قاموسی تیکۆشانـە کەماندا ماوە. بۆیە دڵنیا بن نەدۆڕاوین، نەفەوتاوین،نە شکست خواردوین، بەڵکو زیندوو براوەو سەرکەوتو لەباری مەعنەویـەوە ماویـن. ئێمە بـڕیـاری خۆمان ئەنجام داوە ،نەک ئی کەسانیتر ، بۆیەش نابێ بە تانەو تەشەری ئەوانیش دڵسارد بین دەستمان لەقٶلی کراسەکەمان بێنینە دەر.هێچ دوو دڵ نیم لەوە کە سەرئەنجام سەرکەوتنی سەربەرزانە بەشی ئێمەیە.
دوا قسەشـم ئـەوەیـە : ئـەگەر بمانـەوێی لـەلای گەل وخەڵکیتریشدا خاوەن قەدرو قیمەت و کەسایەتی بەرز بین ، دەبێی بۆ خۆمان بە خۆشەویستی و حوورمەتەوە ڕێز لێکتر بگرین .
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٠ ی کوردی
٩ / ٢ / ٢٠٢١ زایینی